ئەمساڵ 14 کەس لە بەنداو و ڕووبارەکانی پارێزگای ورمێ خنکاون
📊 Anket ve istatistik
بەڕێوەبەری ناوەندی بەرێوبەریی ڕووداو و فریاکەوتنە پزیشکییەکانی پارێزگای
ورمێورمێ ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵدا، 14 کەس لە کاتی مەلەکردن لە بەنداو و ڕووبارەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاودا خنکاون.
هەواڵدەریی ئیسنا، لە زاری بەهرامی بڵاوی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 14 کەس، بە هۆی ناشارەزایی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکاون و لە کۆی ئەو 14 کەس، 4 کەسیان لە بەنداوەکان و 10 کەسی دیکەیان لە ڕووبارەکان خنکاون.
بە وتەی بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبەریی ڕووداوەکان و فریاکەوتنەکان، سێ کەسی دیکەش لە کاتی بارانبارین و هەستانی سێڵاو گیانیان لە دەست داوە.
بە وتەی بەهرامی، ئەو چواردە کەسە لە بەنداوەکانی قەنبەری، بەنداوی سیلوانا و ڕووباری زەڕینەڕوود و باراندۆز خنکاون.
گرینترین هۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە بریتین لە: ناشارەزایی هاووڵاتییان لە کاتی مەلەکردن، نەبوونی ئیمکانات و پەرژینی ستاندارد، نەبوونی تابلۆی هۆشداریدان لە شوێنە مەترسیدارەکان، نەبوونی تیمی فەریاکەوتن و مەلەوانیی.
[1]
29-07-201829-07-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!