图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,877
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,723
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژوی خوێندن لە شاری کۆيە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

كۆيه‌

كۆيه‌
مێژوی خوێندن لە شاری #کۆيە#
کۆيە شارێکی دێرينی کوردستانە، هەزاران ساڵ بەرلەزايين ژيار و ژيانی تێدابووە، هەربۆيە توێژينەوە لەبواری خوێندن لەسەر شاری کۆيە زۆر هەڵدەگرێت و ناکرێت شارستانيەتێک بەبێ خوێندن بونياتنرابێ و لەناوچەيەک خۆی قووت کردبێتەوە، بەهۆی کەمی سەرچاوە خۆدەبوريين لەمێژوی بەرلەزايين و سەدەکانی ناوەڕاست و لە نيوەی دووەمی سەدەی نۆزدەيەمەوە لەبواری خوێندن لەشاری کۆيە دەدوێين.
شاری کۆيە لەنێوان ساڵانی(1843-1918) ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی عوسمانيەکاتدا بووە، خوێندن لەوسەروبەندەدا لەبارودۆخێکی ناهەمواردا بووە لەنيوەی يەکەمی سەدەی نۆزدەيەم(1800-1850)لە سەد ماڵدا خوێندەوارێکت دەست ناکەوت بۆ خوێندنەوەی کاغەزێک يان نامەيەک، مەلا و ئاغاکانيش نەياندەويست(قوتابخانە)ی حکومەت بکرێتەوە، بۆيە مناڵان يان لە(سوختەخانان) يان(حوجرەکان)ی مزگەوت دەيانخوێند، يان بەناچاری دەکرانە(شاگرد)ی دوکانەکان لەبازاڕدا، لەبەر ئەمە هيچ(مەئمور)ێک لەکۆيە لە کۆييان پەيدا نەبوو، نە قايمقام و نە ئەفسەر و نەسەرۆکی جەندرمە بەزۆری تورکمانی پردێ و #کەرکووک# يان عەرەب بوون کەمێکيان نەبێت کوردی شاری(#سلێمانی#)بوون.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153176/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مێژووی خوێندن لە شاری کۆیە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153176/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا(کۆيە) مەڵبەندێکی ديار و بەئاگای کوردستان بوو لەبواری خوێندنی ئاينی شوێنی بەرچاو و لەپێشی شارانی تری هەبوو، بەجۆرێک دەوترا(بۆ خوێندنی ئاينی هاوينان #شنۆ#، زستانان کۆ)، لەنێوان ساڵانی(1875-1900)ی کۆتايی سەدەی نۆزدەيەم و سەرەتای سەدەی بيستەم کۆيە(1) يەک مزگەوتی گەورە و(10) دە مزگەوتی بچوک و(3)سێ تەکيەی لێ بووە لەهەموو کوردستان دوو مزگەوت پێيان وتراوە مزگەوتی گەورە يەک(مزگەوتی کاکە ئەحمەدی شێخ) لەسلێمانی و مزگەوتی(حاجی بەکراغای حەوێزی) لەکۆيە، هەر ئەمەش وايکردووه کە کۆيە‌(6)شەش(سوختەخانە) و(3)سێ(مەدرەسەی عيلمی) فەقێيايەتی تێدابووە و سوختەوفەقێی لەرۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هاتووە، بەڵام عوسمانيەکان لەفەرمانگەی(تاپۆ و ڕێژە) پارەی وەقفی مزگەوتەکانيشيان کۆکردەوە و فەرمانبەريان بۆدانا، ناچار(مەلا و فەقێ) بەکولەمەرگی خەڵک بەخێوی کردن.
ساڵی(1880) حکومەتی عوسمانی لەشارەکانی(بەغدا و موسل و کەرکووک وسلێمانی) قوتابخانەی کردەوە، ساڵی(1881) لەشاری کۆيەش قوتابخانەی کردەوە لە خانووی(خورشيد ئەفەندی) لەگەرەکی(بەفريقەندی)،ساڵی(1908) گواسترايەوە خانووی(بلديە)ی بەرامبەر(مزگەوتی گەورەی کۆيە)، لەئاهەنگی کردنەوەيدا(مەلا عەبدوڵلای جەليزادە) وتارێکی داوە، ئه و کات تابلۆی خوێندنگەکە لەديواری خوێندنگەکە لەسەر بەردێک نوسرابوو(ئيتحاد و تەرەقی مەدرەسەسی) وانە تێيدا بەزمانی(تورک)ی خوێنراوە و(مەعروف ئەفەندی) خەڵکی شاری(سلێمانی) بووە، وانەی وتۆتەوە، بەڵام لە نێوەندی ساڵانی(1881-1913) خوێندن لەشاری کۆيە بە پچڕ پچڕی کراوەتەوە، لەسەردەمی(سوڵتان ڕەشادی عوسمانی) لەساڵی(1913) لەگەرەکی(بەفريقەندی) لە(کەونەخان يان خانی گەورە يان خانی عيسا ئاغا) بينای قوتابخانەيەکيان لەشاری کۆيە دامەزراند پارەی حکومەت بەشی نەکرد بۆ تەواوکردنی بۆيە ليژنەيەک لەخەڵکی شاری کۆيە پێکهات بەسەرۆکايەتی(مەلا محەمەدی کۆيی-#مەلای گەورە#) بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری و ساڵی(1914) بينای قوتابخانەکەيان تەواوکرد و ناونرا(مەدرەسەی تەعالی کويسنجەق) بەڵام ساڵی(1914) جەنگی جيهانی يەکەم هەڵگيرسا و بووە هۆی دواکەوتنی خوێندن لەشاری کۆيە، تاوەکو لەدوای جەنگەکە(1914-1918) و هاتنی ئينگليزەکان بۆ کۆيە لەساڵی خوێندنی(1920-1921) خوێندن لەبينا تازەکە کرايەوە و مامۆستا(مەلا ڕەسولی مەلا مەحمودی بێتوشی، ناسراو بە مەنفی شاعير) بووە يەکەم بەرێوەبەری قوتابخانەکە و قوتابخانەکە ناونرا(قوتابخانەی ئولای کۆيسنجەق)، دوای ساڵێک مامۆستا ڕەسوڵ کۆچی دوايی دەکات و لەساڵی خوێندنی(1921-1922) مامۆستا(عەبدولرەحمان شەرەفی کوڕی مەلا عەبدوڵلای نازەنينی) دەبێتە بەرێوەبەر تاوەکو ساڵی خوێندنی(1935-1936).
لەساڵی خوێندنی(1923-1924) بۆ يەکەمجار لەمێژوی کوردستانی باشور(نەجيبەخانی کچی مەلامحەمەدی کۆيی-مەلای گەورە) شانبەشانی کوڕان دەچێتە بەرخوێندن لەشاری کۆيە، دەبێتە يەکەم کچ لەحکومەتی نوێی عێراق لەقوتابخانەی حکومی بخوێنێ لەگەڵ کوڕان،هەر لەساڵی خوێندنی(1923-1924) بۆ يەکەمجار قوتابيانی شاری کۆيە جل و بەرگی(کەشافە)يان پۆشی، هەر له و ساڵی خوێندنە لەشاری کۆيە پۆلی(شەشەم) کرايەوه.
دووەم قوتابخانە لەشاری کۆيە کرابێتەوە دوای قوتابخانەی ئولای کۆيسنجەق قوتابخانەی(سانيە) بووە لەگەرەکی(قەڵات) لە(1/10/1933) بەرێوەبەرەکەی(عەبدوڵلا سامی) بووە، دواتر بووە بە قوتابخانەی(زانست).
هەر لەساڵی(1933) بۆيەکەمجار لە#مێژوی کۆيە# قوتابخانەی کچان لەشاری کۆيە کرايەوە(فەزيلەی سالح زەکی)‌ کچە قازی شاری کۆيە بووە، يەکەم بەرێوەبەری بووە، لەخانوی(عەبدولرەحمان شەرەف) لەنزيک مزگەوتی گەورەی کۆيە لەگەرەکی(بەفريقەندی) بووە، پاش چەند ساڵێک دەگوازرێتەوە گەرەکی(بايزئاغا)ی دەکرێتە قوتابخانەی(کۆيسنجەقی کچان).
خوێندنگەی ناوەندی لە(6/11/1937) لەخوێندنگەی کۆيەی ئولا کرايەوە و ساڵی خوێندنی(1937-1938)تەنها پۆلی يەکەمی هەبووە و لەبينايەی کۆيەی يەکەم بووە و مامۆستا(عەلی موزەفەر) بەوەکاڵەت کراوە بە بەرێوەبەری، ساڵی دووەم(1938-1939) گواستراوەتەوە گەرەکی(قەڵات) لەخانووی(سلێمانی حاجی عەبدولرەحيم) بووە، پاش ماوەيەک لەساڵی(1943) دەگواسترێتەوە(حەسار)ێک لە نزيک زەوييە ميری و گۆڕستانی عەرەبيان تادواجار بردراوەتەوە گەرەکی قەڵاتێ و قوتابخانەی زانست.
ساڵی(1953) قوتابخانەيەکيتری سەرەتايی لەشاری کۆيە-گەرەکی هەواوان کرايەوە بەناوی(قادريە) دواتر بووە حاجی قادری کۆيی يەکەم بەرێوەبەری مامۆستا عەبدولمەجيد نورەدين بوو.
هەرچەندە لەساڵی خوێندنی(1927-1928)خوێندنی ئێواران لەقوتابخانەی ئولای يەکەمی کۆيە کرايەوە و مامۆستا عەبدولخالق ئەفەندی و عومەر ئەمين #هەولێر#ی بەسەرپەرشتی مامۆستا عەبدولرەحمان شەرەف وانەبێژبوون، لەنێو ساڵانی سيەکانی سەدەی ڕابردووش هەمان حاڵەت ڕِوويدايەوە بەلام لەچوارچێوەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و داواکاری کاسبکارانی شاری کۆيە بووە بۆ فێربوونی خوێندنەوە و نوسين و فەرمی نەبووە، بەفەرمی لە(19-10-1955) خوێندنی ئێواران بەفەرمی وەک پاشکۆی خوێندنگەی ئولای يەکەم کرايەوە و مامۆستا(جەلال حەوێز) بەرێوەی دەبرد بەناوی(قوتابخانەی کۆيسنجەقی ئێواران-مسائی)، لە(31/10/1959) دەبێتە قوتابخانەی(قەنديلی ئێواران) و لە(7/11/1959) قوتابخانەی قەنديلی ئێواران بەسەربەخۆيی دەکرێتەوە و يەکەم بەرێوەبەری مامۆستا(عەبدوڵلا کاکە) بووە و لە بينايەی قوتابخانەی زانست لە گەرەکی قەڵات، ساڵی 1965 خوێندنی ئێواران بردراوەتە(کۆنەسەرا-قوتابخانەی باواجی) و مامۆستا #تاهير ئەحمەد حەوێزی# مێژنوسی کۆيە بووە بەرێوەبەری دووەمی ئەم قوتابخانەيە.
خوێندنگەی ناوەندی کوڕان لەکۆيە لەساڵی1937-1953 هەر ناوەندی بووە، بەڵام ساڵی(1953) کراوە بە(دواناوەندی) و دووبارە ساڵی(1956) کراوەتەوە(ناوەندی) و ساڵی(1958) جارێکيتر کراوەتەوە(دواناوەندی)، هەرچی ناوەندی کچانە لەشاری کۆيە ساڵی(1959) دوای شۆڕشی 14ی تەمووز کراوەتەوە و(سورەيا محەمەد) يەکەم بەرێوەبەری بووە و ساڵی(1970) بووە بەدواناوەندی.
خوێندن لەساڵی خوێندنی(1963-1964) لەشاری کۆيە پەکی کەوت بەهۆی شاڵاوی(حەرەس قەومی) بەعسيەکان ئه و ساڵە سنوری کۆيە بە(مەحزوور ئيداری) ئەژمارکرا.
لەسنوری شاری کۆيە شارەدێی #تەقتەق# ساڵی 1932 و گوندی هەرمۆتە 1947 و ئيلنجاغی گەورە 1948 و گۆمەیشينی شێخان-سەيدان 1948 قوتابخانەی سەرەتاييان لێکراوەتەوە.
ئه و سەرچاوانەی ژێدەری ئەم بابەتەن:
1-مێژوی کۆيە، بەرگی يەکەم و دووەم، مامۆستا تاهير ئەحمەد حەوێزی.
2-#کۆيە لەڕەوتی شارستانيەتدا#، #کەريم شارەزا#و هاوڕێيانی.
3-مێژوی کۆيە، نەجيبەخانی جەليزادە.
4-#مێژوی هەرمۆتە#، دکتۆر هاوژين سڵێوە.
5-#تەق تەق پەلکە زێڕینەی کەنار زێی بچووک#، #ئاراس ئيلنجاغی#.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,454
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 1
的地方
小组: 文章
书: 教育
城市:
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ئاراس ئیلنجاغی 31-07-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on31-07-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览4,454
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.180 KB 31-07-2018 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,877
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,723
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!