Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
تەها سڵێمان
2018 [1]
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
رێکخراوی سی ئای رایگەیاند: کەشتی ئالان کوردیی سەر بە رێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار بکات. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگەی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیەنن
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
نامەکان بڵاودەکەنەوە! نامەی نەوشیروان مستەفای سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران، بۆ ئێمەی زیندانیی دەستوپێ شەتەکدراوی نێو کونجی زیندانەکانی کۆمەڵەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. نامەیەک کە فەرمانی وەکو خاین ئیع
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
نوسینی :وەلید عومەر
جنێو، کردارە. کردارێکی زمانی. کردارێکە خۆی لەبنەڕەتدا شاردنەوەی کردارێکی ترە(کە لەدوا ئەگەردا کوشتنە)، بەڵام ئەمڕۆ و بگرە دەمێکیشە وەک کردارێکی کرچ و راستەوخۆ سەیردەکرێت کە جۆرێکی
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
👫 د. محەمەد عەلی
د.محەمەد عەلی بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران بوو دواتر لە 18-10-2018 بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
👫 د. محەمەد عەلی
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
نوسینی محەمەد عەلی
چەند رۆژێک لەمەوپێش کتێبی لەبری بیرەوەری، نوسینی: کاک مەلا بەختیار، بە پی دی یٔێف بەدەست گەیشت وخوێندمەوە.
یەک: بەپێچەوانەی یٔیدیعاکانی سەرەتای کتێبەکەوە، کە باس لە گێڕانەوەی ڕودا
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
👫 ئایە عەباس زەنوون
ئایە ناوێکی نوێیە و بە بچوکترین کچە کوردی ئێزیدیی رزگاربووی دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەناسرێت، لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانی کەربەلا دۆزرایەوە و ڕۆژی یەکشەمە 20-09-2020 وەزیری کۆچبەرانی عێ
👫 ئایە عەباس زەنوون
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
شیرین عەتیشی ئێزدی 53 ساڵان لە کەمپێکی شاری دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکی راگەیاند ئافرەتێکی ئێزدی بەناوی شيرين عەتيش خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە. رووداوەکە ڕۆژی 1
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
تەنیا لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت ئامادەکارییەکی زۆر باش لە ناوچە گەشیارییەکان کراوە.
بارزان محەممەد، بەڕێوە
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
ئەم کتێبە بە زمانی تورکی نوسراوە و یەکێکە لە پڕخوێنەرترینەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، ساڵی 1992 بڵاوکراوەتەوە و 4 جار لە چاپدراوەتەوە. هاتیڕاڵارم 406 لاپەڕەیە و بەمزووانە بە شێوەزاری سۆرانی دەکە
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی رزگاربووانی ئەو هێرشەی رژێمی سەدام حوسێن، هێشتا دەناڵێنن، ئەوان تاوەکو ئێستا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان ب
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (207)
1. پشکنین: (4446 پشکنینی نوێ)
(1494 هەولێر)، (690 سلێمانی، 213 گەرمیان)، (1999 دهۆک)، (50 ه
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو کوردانەی کە لە تورکیا دەژین، ئەوانەی بۆ کار دەچنە تورکیا یان لە زانکۆکان
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەی پەژاک و کۆداردا هاتووە ئێمە وەک ” پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” و “کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)” لە رێی ئەو لێدوانە هاوبەشەوە هەڵمەتێکی بەرف
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەرە
پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
هەتا رۆژی ئەمڕۆمان کەسانێک کە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران و زوڵم راوەستاون، بەردەوام رووبەڕووی هێرش
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
گەڤەر
بەرەبەیانی 13ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
ە ڕاگەیەندراوێکدا لقی دهۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێت، هەروەها ئاماژەی بە چەندین پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کردووە بەرامبەر بە خۆپی
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
✌️ شەهیدان
موسا عەنتەر
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
✌️ شەهیدان
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
👫 کەسایەتییەکان
مەریەم ئەڤدک
👫 کەسایەتییەکان
ژیان حسێن مەحمود
📊 وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی
📊 ئامار و راپرسی

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە پشتبەستن بەو گەشبینییەی لەنێو وەبەرهێنەران دروستبووە، چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی جوڵەی گەورەی وەبەرهێنان و دەستپێکردنەوەی پرۆژە گەورەکان دەکات. چونکە وەک خۆی باسی دەکات، ئێستا حکومەت و وەبەرهێنەران، خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکەن لەمەولا حکومەت سیستمی پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران پەیڕەو دەکات، کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، زۆرترین بایەخیان پێدەدرێ.
چوار ساڵ لەمەوبەر، حکومەتی بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەشەوە کە هیچ سەروکارێکیان لەگەڵ سیاسەت نییە. لەوکاتەوە لە باشووری کوردستان دەستەواژەی قەیرانی دارایی بەکاردەهێنرێ بۆ پێناسەکردنی دۆخی هەر شتێک پەیوەندی بە ژیان و ئاواکاری و بونیادنانەوە هەبێ، بەڵام هێدی هێدی، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پاکنووسکردنی لیستی مووچەخۆران و دەستگرتنەوە، بارودۆخەکە بۆ رێچکەی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە، وەبەرهێنەرانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، کاتی کردنەوەی قاسەی پارەکانیانە.
پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران
یاسین رەشید، گوتەبێژی وەبەرهێنەرانە و بۆ خۆشی یەکێکە لەوانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە پارێزگای سلێمانیسلێمانی دروستکردووە. ئاماژە بە فەرمانێکی نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک وەبەرهێن لە پارێزگای هەولێرهەولێر ئێستا‌ پێنجیان دەستگیرکراون و دووانیشیان کوردستانیان جێهێشتووە و هەندێک وەبەرهێنیش لە رۆژانی داهاتوو لەلایەن دادگاوە بانگ دەکرێن.
بەڵام بۆچی ئەوانە دەستگیرکران؟ یاسین رەشید دەڵێت ئەو وەبەرهێنەرانە لە ماوەی رابردوو پرۆژەکانیان بەشێوەی ناتەندروست بەڕێوەبردووە و کەمتەرخەم بوون و مافی خەڵکیان لەسەرە، ناوبراو جەختدەکاتەوە لەوەی دەستکردن بە سزادانی وەبەرهێنی شکستخواردوو، بەشێکە لە نەخشە رێگای نوێی بوژاندنەوەی وەبەرهێنان و دەڵێ ئێستا وەبەرهێنان لەسەر ئەو نەخشە رێگەیە بە جوڵەکەوتووە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکرێ و بڕیاریش دەرچوە دەبێ وەبەرهێنانی راستەقینە بێتەوە مەیدان، ئەو نەخشە رێگەیەش، چاکسازی راستەقینەی کردووە بە بنەمای بەکارکەوتنەوەی وەبەرهێنان.
سزادانی وەبەرهێنی کەمتەرخەم و خراپ، بەلای یاسین رەشیدەوە سوودەکەی ئەوەیە لەوەودوا وەبەرهێن خەمی کواڵێتی پرۆژەکانی دەخوات و بیر لەوە ناکاتەوە تەنیا قازانج بکات :ئیدی وەبەرهێن تێدەگات،‌ لەسەر هەر کارێکی خراپ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ و سزا دەدرێ. وەبەرهێنە خراپەکان، ناوبانگی وەبەرهێنانی کوردستانیان لە دەرەوە لەکەدار کردبوو، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، کار بۆ ئەوە دەکات بە سەرمایەدارانی جیهان بڵێ، هەڵەکان راستکراونەتەوە و هەلی باشتر هەن بۆ وەبەرهێنان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، واژۆی خستووەتە سەر نووسراوێکی دیکە. بەپێی نووسراوەکە، لە هەر پارێزگایەک 13 بۆ 15 وەبەرهێنەر کە جێ دەستیان دیارە لە بونیادنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی ستراتیژییان بونیاتناوە، بە ئامادەبوونی سەرجەم کونسوڵی وڵاتان، خەڵات دەکرێن و رێزیان لێدەنرێ.
وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەڕێنەوە
لەسێ ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو دۆخەی باشووری کوردستانیان قۆستەوە و بە گرێبەستی گەورە وەبەرهێن و سەرمایەدارانی کوردیان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق راکێشا. بەڵام گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پێیوایە ئێستا دۆخەکە دیسان پێچەوانە بووەتەوە بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و پشێوییانەی لەو شارانەی عێراق سەریانهەڵداوە.
یاسین رەشید نموونە دێنێتەوە و دەڵێت :یەکێک لە گەورە وەبەرهێنەرەکانی کورد لە بەغدا پرۆژەی زەبەلاحی وەرگرتووە و دەیەوێ هوتێلی پێنج ئەستێرەیی دروستبکات، پەیوەندی پێوەکردووین و دەڵێ رەوشەکە بۆ ئێمە تەو‌او خراپ بووە و پەشیمانین. بەشێک لەو وەبەرهێنە کوردانە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.
یاسین رەشید ئاشکرای کرد لە ماوەی دروستبوونی ئەو پشێوییانەوە بەپێی داتای دروست بایی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پاشەکشەی کردووە و بەشێک لەو زیانە بەر ئەو وەبەرهێنەرە کوردانە کەوتووە لەوێ پرۆژەیان وەرگرتووە. یاسین رەشید گوتی وە‌بەرهێنەر کورد لەوێ‌ بایی یەک ملیار دۆلار پرۆژەی کارەبای وەرگرتووە، هەروەها پرۆژەی گەورەی پیشەسازی و بیناسازیان وەرگرتووە.
نەک هەر پشێوییەکان، بەڵکو لەو ماوەیەدا دابەزینی بەهای دراوی ئێران و تورکی وایکردووە ژمارەیەک وەبەرهێنی دیکەی کورد زیانی گەورەیان بکەن. هەر بۆیە ئێستا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کار بۆ ئەوە دەکەن وەبەرهێنی کورد لە جۆرجیا و ئێران و تورکیا و عێراق و وڵاتانی دیکەوە بگەڕێنەوە و لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
یاسین رەشید، دڵنیایە لەوەی وەبەرهێنەکانی کورد دەتوانن بە گەڕانەوەیان، پرۆژەی گەورە بکەن. ئەو باسی پرۆرژەیەکی ئێجگار گەورەی گەشتیاریی دەکات لە شارۆچکەی دوکاندوکان کە گروپی کۆمپانیاکانی فارووق جێبەجێی دەکات :بە گوژمەی یەک ملیار دۆلار جێبەجێ دەکرێ کە یەکێک لە گەورەترین پرۆژە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ و لە دوای تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەوە، کوردستان پێدەنێتە قۆناخێکی گەورەی گەشتیارییەوە.
کەرتی خانووبەرە دەبووژێتەوە
چاوەڕواندەکرێ ئەگەر پشێوییەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامبن، شەپۆلێکی دیکەی خەڵک روو لە کوردستان بکەنەوە و بەوەش جارێکی دیکە خواست لەسەر کەرتی خانوو بەرە دروستدەبێتەوە. لە دووساڵی رابردوودا تورکیا ئەو هەلەی قۆستبووەوە و دەرگای بەسەر عەرەب و عێراقییەکاندا کردبووە بۆ کڕینی خانوبەرە بەپێی داتاکانی یەکێتی وەبەرهێنەران، لە ساڵی 2017 دا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 125 هەزار کەس یەکەی نیشتەجێبونیان لە تورکیا کڕیووە ئەو 125 هەزار خانووەی کڕدراوە لە تورکیا وای کردووە 18 ملیار دۆلاری کوردستان و عێراق بچێتە تورکیا.
بە گوتەی گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بەشێک لە پرۆژە هەرە گەورە و ستراتیژییەکانی سلێمانی، لەلایەن وەبەرهێنەرانی هەولێرەوە کراون، لەوانەش کارگەی چیمەنتۆی ماس کە رۆژانە 50 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنێ، کارگەی ئاسن و گەورەترین مۆڵ و بازاڕ بەناوی فاملی مۆڵ لەگەڵ ماجدی مۆڵ.
بەڵام دەشڵێت :ئێستا ژمارەیەک وەبەرهێنی سلێمانی چوونەتە هەولێر و خەریکی پرۆژەی گەورەن، لەوانەش یەکێکیان گەورەترین میوانخانە لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر، دروست دەکات.[1]
01-08-201801-08-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 1 2018 9:14AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 1 2018 7:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 1 2018 7:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,015 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 سیمیۆلۆجیای گوتار لە ن...
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
موسا عەنتەر
روشنبیر، نووسەر و هونراوەنووسی کورد، لە سالی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نوسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردینی کوردستانی باکور لە دایک بووە،موسا عەنتەر لە درێژای ژیانی خوی دا بەرگری لە دوزی رەوای کوردی کردوتەوە و لە پێناوی ئەم خەباتەدا تیرورکراوە لە لایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زاروک بووە، دوو کور و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژای ژیانی دا 11.5 سال لە زیندان دا ماوە، لە روژی 20-09-1992 لە لایەن هەندێک کە
موسا عەنتەر
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
لە ساڵی 1953 لە گەڕەکی کانیسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووەو لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگ ەو لەنێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1986 لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی ی.ن.ک بووە و لە 1993 شدا لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە ئەستۆبووه.
لە بواری هونەریشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵ و رەنگاڵە بووەو خاوەنی چەندین کاری هونەرییە لە بواری کۆمیدیو زنجیرە دراماکان. ناوبراو لە 21-09-2010 بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
ساڵی 1981 لە گوندی کانی میرانی شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە،لە ساڵی 2007وە چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کردووە و لەناو ریزەکانی هێزەکانی 70 لە فەوجی 1ی لیوای 106 درێژەی بە خەباتی خۆی داوە. بەداخەوە لە ئێوارەی 21-09-2016 لەسەر رێگای ناحیەی رەشاد بۆ حمیرا لەدەستی چەپی رێگەکە لەگوندی سوربەقەناس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، شەهید بووە. ئەمڕۆ 22-9-2016 لە گوندی کانی میران بەخاکسپێردراوە.
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
مەریەم ئەڤدک
مەریەم ئەڤدک ژنێکی دانیشتوی شاری عەفرینەو چەکدارانی ئەحراری شەرقیە لە گوندی قاسمی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین لە رۆژی 16-09-2020 ڕفاندیان.
مەریەم ئەڤدک
ژیان حسێن مەحمود
ژیان حسێن مەحمود، لە ساڵانی 1980ەوە پەیوەندی بەرێکخستنەکانی مامۆستایان لە دەربەندیخان کردووە، هاوڕێی شەهید نەسرین، بووە، خەباتی رێکخستنیان لە ناوچەکە کردووە. مامۆستا ژیان بەردەوامی داوە بەخەباتی کوردایەتی و پەوەردەکردنی منداڵانی قەزاکە و بەڕێوەبەری، قوتابخانەی راپەڕینی بنەڕەتی هاوڕێی منداڵ. پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار لە 18-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
ژیان حسێن مەحمود

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574