Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
تەها سڵێمان
2018 [1]
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
رێکخراوی سی ئای رایگەیاند: کەشتی ئالان کوردیی سەر بە رێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار بکات. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگەی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیەنن
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
نامەکان بڵاودەکەنەوە! نامەی نەوشیروان مستەفای سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران، بۆ ئێمەی زیندانیی دەستوپێ شەتەکدراوی نێو کونجی زیندانەکانی کۆمەڵەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. نامەیەک کە فەرمانی وەکو خاین ئیع
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
نوسینی :وەلید عومەر
جنێو، کردارە. کردارێکی زمانی. کردارێکە خۆی لەبنەڕەتدا شاردنەوەی کردارێکی ترە(کە لەدوا ئەگەردا کوشتنە)، بەڵام ئەمڕۆ و بگرە دەمێکیشە وەک کردارێکی کرچ و راستەوخۆ سەیردەکرێت کە جۆرێکی
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
👫 د. محەمەد عەلی
د.محەمەد عەلی بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران بوو دواتر لە 18-10-2018 بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
👫 د. محەمەد عەلی
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
نوسینی محەمەد عەلی
چەند رۆژێک لەمەوپێش کتێبی لەبری بیرەوەری، نوسینی: کاک مەلا بەختیار، بە پی دی یٔێف بەدەست گەیشت وخوێندمەوە.
یەک: بەپێچەوانەی یٔیدیعاکانی سەرەتای کتێبەکەوە، کە باس لە گێڕانەوەی ڕودا
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
👫 ئایە عەباس زەنوون
ئایە ناوێکی نوێیە و بە بچوکترین کچە کوردی ئێزیدیی رزگاربووی دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەناسرێت، لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانی کەربەلا دۆزرایەوە و ڕۆژی یەکشەمە 20-09-2020 وەزیری کۆچبەرانی عێ
👫 ئایە عەباس زەنوون
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
شیرین عەتیشی ئێزدی 53 ساڵان لە کەمپێکی شاری دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکی راگەیاند ئافرەتێکی ئێزدی بەناوی شيرين عەتيش خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە. رووداوەکە ڕۆژی 1
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
تەنیا لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت ئامادەکارییەکی زۆر باش لە ناوچە گەشیارییەکان کراوە.
بارزان محەممەد، بەڕێوە
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
ئەم کتێبە بە زمانی تورکی نوسراوە و یەکێکە لە پڕخوێنەرترینەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، ساڵی 1992 بڵاوکراوەتەوە و 4 جار لە چاپدراوەتەوە. هاتیڕاڵارم 406 لاپەڕەیە و بەمزووانە بە شێوەزاری سۆرانی دەکە
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی رزگاربووانی ئەو هێرشەی رژێمی سەدام حوسێن، هێشتا دەناڵێنن، ئەوان تاوەکو ئێستا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان ب
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (207)
1. پشکنین: (4446 پشکنینی نوێ)
(1494 هەولێر)، (690 سلێمانی، 213 گەرمیان)، (1999 دهۆک)، (50 ه
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو کوردانەی کە لە تورکیا دەژین، ئەوانەی بۆ کار دەچنە تورکیا یان لە زانکۆکان
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەی پەژاک و کۆداردا هاتووە ئێمە وەک ” پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” و “کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)” لە رێی ئەو لێدوانە هاوبەشەوە هەڵمەتێکی بەرف
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەرە
پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
هەتا رۆژی ئەمڕۆمان کەسانێک کە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران و زوڵم راوەستاون، بەردەوام رووبەڕووی هێرش
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
گەڤەر
بەرەبەیانی 13ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
ە ڕاگەیەندراوێکدا لقی دهۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێت، هەروەها ئاماژەی بە چەندین پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کردووە بەرامبەر بە خۆپی
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
✌️ شەهیدان
موسا عەنتەر
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
✌️ شەهیدان
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
👫 کەسایەتییەکان
مەریەم ئەڤدک
👫 کەسایەتییەکان
ژیان حسێن مەحمود
📝 ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جولای 2018 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جولای 2018
📝 بەڵگەنامەکان

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جولای 2018 کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلک، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات.هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لەگەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
تیرۆر
ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا
ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر 23:30 سێ شەممە لە نزیک چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت فیشەکی پێوە بینراوە. ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.
ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی 1387 لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.
تەرمی بێ گیانی ئیقباڵ مورادی چالاکی ناسراوی سیاسی، چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەورووبەری کاتژمێری 23:30 ڕۆژی سێ شەممە 27ی پووشپەڕی 1397 لە تەنیشت ڕووباری شاری پێنجوێن باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە.بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر جەستەی ئێقباڵ مورادی ئاسەوار سێ فیشەت دیتراوە.
تیرۆری ئێقباڵ مورادی بەگرانی ئیدانە دەکەین
نامەیەک لە زەینەب جەلالیان ەوە بۆ زانیار مورادی به بۆنەی تێرۆرکرانی ئیقبال مورادی
نامەیەک لە زانیار مورادییەوە بۆ دایکی
دەسبەسەری چەندد کەسێک لەهەمبەر تیرۆری ئێقباڵ مورادی ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
نامەی سەرئاوەڵای زانیار مورادی لەهەمبەر تیرۆری باوکی لە باشووری کوردستان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەمباری و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی گیانبەختکراو ئیقبال مورادی دەکات
سێدارە
چوارشەمە 13ی پوشپەڕ 3ی زیندانی تۆمەتبار بە کوشتنی دەست قەست لە گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە دار داران. ناو و ناسناوی ئەو کەسانە بەم شێوەیە: گوڵی حاجیپور لە بەشی ژنانەوە و دوو بەندکراوای تر بە ناوەکانی موحەممەد ڕەوشەنی و شەهباز ئیبراهیمی بوە.
ڕۆژی 16 پوشپەڕی ئەمساڵ، 8 هاووڵاتی سونەمەزهەو بە تۆمەتی هاریکاری هێرش بۆ گۆڕی ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی و مەجلیس شورای ئیسلامی ئێران لە تاران ئێعدام کران.
ناو و ناسناوی زیندانیانی ئێعدام کرا.
سولەیمان موزەفەری لە دایک بوی 1342 کوڕی ڕەحمان و دانیشتوی ڕەوانسەر
ئیسماعیل سۆفی لە دایک بوی 1364 کوڕی مەجید دانیشتوی سەرپێڵ زەهاو
ڕەحمان بێهروز کوڕی کەریم خەڵکی سەرپێڵ زەهاو
سەید ماجید مورتەزایی کوڕی سەید حەسەن، خەڵکی پاوە
سیروس عەزیزی لەدایک بوی 1365 کوڕی عەبدولخالق دانیشتوی شاری پاوە
ئەیوب ئیسماعیلی لە دایک بوی 1368 کوڕی حەسەن خەڵکی سەلاسی باوەجانی
خەسرەو ڕەمەزانی میرئەحمەدی لەدایک بوی 1355 هەتاوی
عوسمان بێهروز (برای ڕەحمان بێهروز کە ئەویش ئێعدام کرا) خەڵکی سەرپێڵ زەهاو و کوڕی کەریم و لە دایک بوی 1367ی هەتاوی.
یەکی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی سێ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە سێدارە دران. ناسناوی بەندکراوانی لەسێدارە دراو بەم شێوەیە: موحەمەد حەمزە زادە، کەمال سوڵتانی خەڵکی بۆکان، فارۆق دەریایی کوڕی مەجید خەڵکی شاری شنۆ.
پێنج شەممە 21ی پوشپەڕ بەندکراوێکی کورد تۆمەتبار بە کوشتن بەناوی (بابەک بلوغی) 24 ساڵان خەڵکی شاری خوی لە بەندیخانەی ئەم شارە لە سێدارە درا. بابەک بلوغی لە ساڵی 1394 بە تاوانی کوشتن قۆلبەست کراو پاشان سزای کوشتنەوەی لەسەر دەر کرا.
لە لایەکی ترەوە 29ی پوشپەڕ، پێنج بەندکراو بە تاوانی کوشتن سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەپێندرابو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لە سێدارە دران. ناسناوی یەکێک لە بەندکراوان عەلی رەزا ئاشوری یە کە لەگەڵ چوار بەندکراوی تر بە تۆمەتی قەتڵ لە سێدارە دران. (تا ئەم کاتە ناسناوی بەندکراوانی دیکە دەر نەبڕاوە)
هەروەها لە هەمان بەندیخانە، رۆژی چوارشەممە 27ی پوشپەڕ بەندکراوێک بە ناوی ساڵەح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵە 65 ساڵان و خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارە درا.
رۆژی یەک شەممە 31ی پوشپەڕی 1397، سزای لەسێدارە دانی بەندکراوێک بە ناوی سەلمان خالدیاری خەڵکی بروجێرد لە شێروان بەڕێوە چوو.
جەهانگیر نەوجەوان کوڕی ڕەسوڵ ڕۆژی پێنجشەمە 4ی گەلاوێژی 1397 لە ژوری 15ی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بۆ جێبەجێی سزاکەی ڕەوانەی ژوری تاکەکەسی و ئێعدام کرا. جەهانگیر نەوجەوان لە دانیشتووانی گوندی بێبەکران سەربە ناوچەی سیلوانای ورمێ بوو.
زیندان و گیراوانی سیاسی
هەینی 15 پۆشپەری1397، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەرسەلان هیدایەتی چالاکڤانی دیاری ناوچەکانی قوروە، کرماشان، ئیلام و لۆڕستانیان دەستبەسەر کردوە و بۆ شوینێکی نادیار گواستویانەتەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان شەوی ڕابردوو هەڵیان کوتایە سەر ماڵی بەڕێزان مستەفا باقری ئاشنا خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان، ئەردەشیر موسەوی خەڵکی کرماشان، مێهدی ئازادبەخت خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، بیژەن گراوەند خەڵکی کرماشان و شەهریار تەهماسبی”کە لە بەرپرسان وبەڕێوەبەرانی ئەم مێهرەجانە بوون،هێرش کرایە سەریان ودەسبەسەریان کردوون.
عومەر فەقێپور و خالید فەرەیدونی / 19 سال زیندانی بە بێ یەک ڕۆژ پشوو
: وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی زۆرتر کردنی گوشارەکان بۆ سەر رامین حوسەین پەناهی، ئەم جارە دژ بە پارێزەری ناوبراو بەڕێز حوسەین ئەحمەدی نیاز سکاڵا و دۆسیەیان تۆمار کرد.
نوور محەممەدی ئەفشار نادری هاوڵاتی کورد لە شاری شیروان سەربە خۆراسانی باکوور 3مانگ زیندانی بۆ دیاری کرا.ناوبراو تاوانبار کراوە بە ئاڵۆزکانی بیرو هزری گشتی و پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان.
شەممە 9ی پووشپەڕی 97ی هەتاوی،هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی هەدایەت عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد ودەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکەی.
ڕۆژی 8ی پووشپەڕی 97ی هەتاوی دوو دەروێش لە دەروێشەکانی گونابادی لە ئاودانان سەربەپارێزگای ئیلام بە ناوەکانی جەلال موسەوی و ئەمین عەلیزادە لە تاران دەسبەسەرکران.
بەردەوامی گوشارەکان / هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵی باوکی هیدایەت عبدالە پور
شەممە 16ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو برای کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی عەزیز و ئامانج ڕەشیدی دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
یەک شەممە 17ی پوشپەڕ پاش تێپەڕبونی هەشت رۆژ بەسەر دانیشتنی دادگەی سێ بەندکراوی ئایینی کورد بە ناوەکانی خەسرەو بەشارەت، کامەران شێخە و ئەنوەر خزری لە بەشی 12ی دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتن، هەریەکەو 10 ساڵ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا و کامەران شێخە بە تۆمەتی کوشتن سزای کوشتنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
شەممە 16ی پوشپەڕی 1397، موزەفەر وەلەدبەیگی، رۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵنێری نوریاوی پاوە، بە فەرمانی داواکاری گشتی (دادستان) کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا
سێ شەممە 12ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری بۆکان هەڵیان کوتایە سەرماڵی شاعیر ونووسەری گەنجی کورد بەناونیشانی ئەنوەر عەرەب و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
سێ شەممە19ی پووشپەڕی1397ی هەتاوی،شەهاب ئەحمەدی ئازەر چالاکی سیاسی کورد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە.
کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەوساڵ چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد بەنانیشانی کاوە بابامیری لەماڵەکەی خۆی لەشاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا.
گرتن/ئەنوەر عەرەب، چیرۆکنووس و وەرگێڕی خەڵکی بۆکان ماوەی پێنج رۆژە بێ سەر و شوێنە
دۆخی تەندرووستی سەعید شێرزاد ناجێگیرە
مەریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کورد کوژرا/ پەیکەری بە سووتاوی دۆزرایەوە
بەردەوامی دەستبەسەر بوونی مریەم فەرەجی / چارەنووسی ناوبراو نادیارە
پێشگرتن لە ئازاد بونی موحەممەد ئەمین ئاگوشی بەندکراوی سیاسی کورد
عێرفان ڕەشیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
بیستی پووشپەڕی ئەمساڵ عەبدوالواحید ئەمین پوور خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتۆمەتی (پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانییەکان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێنج شەممە 21ی پوشپەڕی 1397 سۆران ئەحمەدی دانیشتوی شاری پاوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەم شارەی پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراو پاشان دست بەسەر کرا. سۆران ئەحمەدی لە 22ی خاکەلێوەی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پشتگیری لە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی لەگەڵ برایەکی دەستبەسەر کرابوو.
هاوکات هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان سێ هاوڵاتی بەناوەکانی وریا فەرەجی 31ساڵ تەمەن و کوڕی عەبدوڵا، هوشیار کەسرایی 41ساڵ تەمەن وکوڕی ڕەشید هەردوکیان خەڵکی گوندی نێ و عەتافەتاحی”کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی سەردووش دەسبەسەر کردن.
درێژەی گوشارەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر شارۆمەندان: ئیجلال قەوامی دوبارە موحاکمە دەکرێت
ڕۆژی هەینی 22ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان، چالاکی کرێکاری کورد (پەیمان عەبدی) (هاوار) کوڕی ئیسکەندەر یان دەسبەسەر و گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
رۆژی 26ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی مەممەد ئەمین(ئەمیر) پەیغامی زیندانی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی لە دیوانی باڵای ئێران دوور خرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرمان.
یازدەی پوشپەڕی 1397 مەسومە تەقی نەژاد شارۆمەندی کوردی کرماشانی دانیشتوی شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار کوازراوەتەوە.
سێ شەممە 26ی پووشپەڕ میلاد ساعیدپەنا دانیشتووی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارکێکی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە کوردە لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە هیچ حوکم و مۆڵەتێک لەهەمبەر دەسبەسەری ناوبراو یان هۆکاری دەسبەسەرییەکەی نەنوێندراوە وبەبێ هیچ ڕاگەیاندن یان هۆشدارییەک دەسبەسەر وگواستراوەتەوە بۆ گرتووخانە.
رۆژی 26ی پووشپەڕ، کەریم وشەهرام سەیدزادە دوو هاوڵاتی بۆکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم دووشارۆمەنددە کوردی بۆکانییە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی پشتیوانی لە بازاڕیانی مانگرتوو لەبانە دەسبەسەر کراون.
دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە لە بڕیارێکدا سزای 16 مانگ زیندانی سەپاندوە بەسەر هەر یەک لە ژینگەپارێزانی شاری مەریوان. فاروق سەعیدزادە، لایەق ئەحمەدی، ئازاد ڕۆحی سێ چالاکی بواری مەدەنی ژینگە پارێزی شاری مەریوان بە تۆمەتی کوژاندوەی ئاگر کە لە دارستان و لەوەڕگاکانی دەروبەری مەریوان بەردەرێت و پڕووپاگەندا دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی هەر یەکەو بە 16 مانگ حەپس سزا دراون.
دەسبەسەری چالاکی مەدەنی کورد موختار زارعی لەشاری سنە
پێنج شەممە 28ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی سەیران ئارامش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گەڕەکی 25ی شاری سنە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
زانیار ئەحمەدی نیاز 19ساڵ تەمەن کوڕی حسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری کچانی شین ئاوێ و ڕامین حسێن پەناهی، لەلقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و بەشداری لە گردبوونەوە نایاساییەکان بە 8 ساڵ حوکمی تەعزیری مەحکووم کرا.
سێ شەممە دووی گەلاوێژ، بەختیار عارفی”مامۆستای پەروەردە وفێرکاری سەردەشت کەپێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی بانگهێشت وچاکسازی 18مانگ زیندانی بۆ دیاری کرابوو،بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لەمەهاباد کرا.بەرگری لە ئازاد بونی سامان نەسیم و نوێ کردنەوەی دۆسیەی ناوبراو
ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژە 3 لاوی کورد لەناوچەی مەریوان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون، نادیارە. بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کەسانە بریتییە لە: (عەتافەتاحی خەڵکی سەردووشی مەریوان، وریافەرەجی خەڵکی گوندی نێ لە مەریوان، هوشیار کەسرایی
زەینەب جەلالیان لەگەڵ 9 زیندانی دیکەی تاوانە ئاساییەکان لەناڕەزایەتی دژ بە بێبەری کردنیان لە چاوپێکەوتنی حەوتانەی زیندان دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
یەک شەممە 7ی گەلاوێژی ساڵی 1397ی هەتاوی، خوێندکاری کورد (کامبیز نەدیمی) بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران کرا لە کامێران و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەسەرکرا وتاوانبار دەکرێ.
دوابەدوای هێرشی گروپێکی 5 کەسی لە زیندانیانی دەرەکی تاوانبار بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانی ڕەجایی شار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد، چەندد کەس لەزیندانیانی سیاسی بەدەستی ئەو کەسانە بریندار کراون. دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە هەریەکەو لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە(یەدوڵا سەمەدی و جەمیل شەهابی و ئارمین شەریفە) هەریەکەو بە تۆمەتی درۆ و دەلەسە و شێواندنی ڕای بۆ ڕۆژی 13ی گەلاوێژ بانگهێشتی دادگا کردوە.
پێنج شەممە 28ی پووشپەڕ، 5 چالاکی کەلتووری دەسبەسەرکراوی کورد بەناوەکانی (مستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیرمووسەوی، شەهریار تەهماسبی، ئەرسەلان هەدایەتی و بیژەن گراوەند) لە گرتووخانەی ئیلاعاتی سپا لە کرماشان بە مۆڵەتی دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لەکرماشان گوازراونەتەوە.
یازدەی پوشپەڕی 1397 مەسومە تەقی نەژاد شارۆمەندی کوردی کرماشانی دانیشتوی شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار کوازراوەتەوە.
نادیارمانی چارەنووسی مریەم فەرەجی/پارێزەر گریمانەی کوشتنی ناوبراو دەکات
لە ئاکامی گوشاری ئیتلاعات، عیرفان ڕەشیدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز دەست بەسەر کرا
کۆڵبەر و کرێکاران
شەوی 28ی پوشپەڕی 1397 ی هەتاوی لە گەشتێکی شەوانەدا پاسگای “قۆرخلەرمیشە” سەربە شاری چاڵدران نزیک بە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی حەکیم حەیدەرانلو دەکوژن.
چوار شەممە 13ی پوشپەڕی 1397 ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەنسور سوهرابی لەکاتی کۆڵبەریدا بە هۆی زەختی زۆر دڵی دەوەستیت و گیانی لەدەست دەدات.
دووشەممە 18ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی هیوا کوڕی عەلی 26ساڵ تەمەن وخەڵکی مەهاباد، بەهۆی تەقینەوەی مین لەکاتی کۆڵبەری بەگرانی پێی بریندار دەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تالب بەزمە خەڵکی پاوە،لە بەرزاییەکانی تەوێڵە سەر بە ناوچەی نەوسود کەوتوخوارەوە و دەست و شانی بە قورسی شکاوە,
شەوی 20ی پوشپەڕ 1397 ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی دەوروبەری قەمترە”سەربە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەیان بۆ کاسبکاران و کۆڵبەران نابویەوە و لەو ڕاوە دوونانە و تەقەلێکردنەدا کۆڵبەرێک بەردەبێتەوە و توشی کوتان و برینی جەستەیی بوەتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە 21ی پوشپەڕ، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان شاری میاندواو بۆکان، ماشینێک کە هەڵگری 4 کەس بوە، دەدەنە بەردەسڕێژ و لە ئاکامدا هاووڵاتێیک بەناوی (هەژار ڕەزایی) کوڕی ئیسماعیل دانیشتوی گوندی (قەڵای هۆلاکۆ) دەکوژرێت.
30ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی کرێکارێکی کورد بەناونیشانی بێهنام مونفەرد دانیشتووی شاری سنە بەهۆی ڕووداوی کار لە کارگەیەکی عیلاجی سوننەتی(طب سنتی) تووشی ڕووداوی کار هات وبەگرانی بریندار بوو.
سێشەممە 2ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەشید محەمەد علی تەمەن 34ساڵ خەڵکی گوندی شکڵ ئابادی سەربە ناوچەی مەرگە وەڕ بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەپایەگای زەیتی ئێران نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسنووری ورمێ کۆژرا و چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن
چوارشەممە 4ی گەلاوێژ لە سنووری خۆی کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە “مەحموود ” کوڕی سەعید، 45ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی گڕناوێک سەربە قوتوور لەشاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە رۆژانی رابردودا کرێکارێکی کورد بە ناوی ئەرەستوو مورادی دانیشتووی گوندی سەرهویە سەر بە ناوچەی سنە لە لایان ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
رۆژی هەینی 5ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێز لەسنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بەگرانی بریندار بوون. ناونییشانی ئەم دوو کۆڵبەرە کە بونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کۆسرەت مامەند تەمەن 15 ساڵ ودانیشتووی گوندی دۆڵەتوو وحسێن تەمەن 25ساڵ دانیشتووی گوندی گەردەنە ڕاگەیەندراوە.
ئیدارەی بێهزیستی شاری مەریوان دەستی بەسەر حیسابی بانکی موختار ئەمینی (زوێران) 37 ساڵ تەمەن و خێزاندار و خاوەنی دوومنداڵدا گرتوە.
: کرێکارێکی کورد بەناونیشانی ئۆمێد حسێنی چەندد ڕۆژ پێشوتر لە شاری یەزد بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو هات و گیانی لەدەست دا. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:(ئەم کرێکارە کوردە بەهۆی ئەوەی 70 لەسەتی لەشی سووتا بوو پاش چەندد ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
تۆپباران
هەینی 13ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی،سپای پاسداران بەشێک لە بەرزاییەکانی حاجی ئۆمەرانی وەکوو گۆمە هیشک، کانی سورک،خڕڕە بەرد وداوێنی کێوی چیخدەڕەش لەسنووری گوندی گوندەژۆرودەوروبەری لەباشووری کوردستان تۆپبارانکرد.ئەم هەوڵەیکۆماری ئیسلامی بوو بەهۆی کۆچی زۆرەملەی خێڵەکانی دانیشتووی ئەم دەڤەرە.
نارەیاەتی هاووڵاتیان، ناعەدالەتی و نابەرابەری، سوکایەتی کردن بە گەل
قەیرانی بڕانی کارەبا لە ئێران/ خەساری ئابووری و کێشەی بنەماڵەکان/ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانتاشینی سەرو سمێڵی 3 دەروێشی گونابادی
ڕۆژی یەکشەممە 17ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی مەریوان لەبەردەم ئەو ناوەندە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێنا.
قەدەغە کردنی پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ خوێندکاران/ پەروەردە بە زمانی دایکی مەترسیدارە
بەپێی ئەو زانیارانەی پێمان گەیشتوون بوولەرزەیەکی بەهێز سەرلەنوێ شارەکانی سەلاسی باواجانی، جوانڕۆ پاوە، مەریوان و ئیلامی لەرزاند.ئەم بولەرزەیە سەرلە بەیانی ئەوڕۆ هاتە ئاراوە ولەدرێژەی زنجیرە بولەرزەگەلێکن کە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو ڕوویان داوە.
کەمبوونی کەرەستەی پزیشکی لەشوێنە دەرمانییەکانی شاری بۆکان
کارنامە(ئەنجام)ی حکومەتی ئێران: هەبوونی 21هەزار تووشبوی مادە هۆشبەرەکان لەپارێزگای سنە
ڕێکەوتی 31ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی سەڵەوات ئاوای سنە بەهۆی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن. بەگوێرەی هەواڵەکە حەقدەستی ئەم کرێکارانە بۆماوەی 7 مانگە نەدراوە وجگە لەوەیش دووساڵ (اضافەکاری) و سێ ساڵیش جێژنانەیان وەرنەگرتووە.
کرێکاران و سبوورەکانی شاری سەوڵاوی سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی 9 مانگ دەستیان دایە مانگرتن.
ڕۆژی شەممە 6ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی شۆفێر پاسەکانی شاری کرماشان بە هۆی کەمی موچە و کرێی هاتۆچۆیی دیاری کراوی شارەوانی و ناوگانی هاتۆچۆی شارەوەدەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین
شوێنی ئیش وکاری 22 هاوڵاتی بەهایی لە ورمێ کەساڵی پار لەلایەن هێزەکانی ئەماکنی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە پلۆمپ کرا پاش تێپەڕینی پتر لە ساڵێک وەکوو خۆی بەداخراوی ماوەتەوە.
خۆکوژی و کوشتن
یەکشەمە 17ی پوشپەڕی 97ی هەتاوی کچێکی گەنج بە ناوی (ڕوئیا ڕەسوڵزادە ناوی باوک مەولوود) لە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی خەلیل عیبادی لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چوارشەممە 11ی ژوئیەی 2018ی زاینی کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (ڕ.ز.ق) دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا.
ژنێک بەناوی (س.ئ.ئ) تەمەن 28ساڵ لەگوندی دووگمانی شارەدێی سەنگەسەر لەشارۆچکەی قەڵادزێ لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. ناوبراو دایکی دوو منداڵەو هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەبۆتەوە.
27ی پوشپەڕی 1397ی هەتاوی ژنێکی 23 ساڵ تەمەن لە شاری مەریوان بەناوی ئارەزوو دڵئەنگیز لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕۆژی یەکشەمە 7ی گەلاوێژی 97ی هەتاوی دوو کچی تازەپێگەیشتوو خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی گوشاری ژیان و نەبوونی پێویستیەکانی ژیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. نوشین ڕوستەمی، 16 ساڵان خەڵکی گوندی قەڵخانی و مریەم ڕۆستەمی 17 ساڵان خەڵکی گوندی زەعفەران.
ژینگە
31ی پوشپەڕی 1397 ی هەتاوی بۆمەلەرزەێیک بە پلەی 5٫9 ڕیختێری هەرێمی تازاوا سەر بەناوچەی کرماشانی هەژاند
چوارشەممە 13ی پووشپەڕی 1397 ی کوچی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لەناوچەی کانی زەرد و بەنەژاژی شاری بانە هاتە ئاراوە کە بەهیممەتی خەڵکی ناوچەکە کوژێندرایەوە. هاوکات لەهەمان ڕۆژ ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی دیکە لەناوچەی سەقز گوندی ئاڵتوون هاتە ئاراوە کە تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پێشی پێنەگیراوە و ڕووبەرێکی زۆری لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیەی سوتاندووە.
گوندی ده ڵ لە 34 کیلۆمەتری سەوڵاوادایە وحەشیمەتی گوندەکە نێزیک بە هەزارکەسەو لە 250 بنەماڵە پێک هاتووە، تووشی کێشەی بێ ئاوی بووە.
بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی ڕووباری قزڵ ئەوزەن پتر لە 4هەزار ماسی لەو ڕووبارەدا مردوون.
هەینی 15ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی لەزۆربەی شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هاتە ئاراوە،کەناونیشانی هەندێکیان بەم شێوەیەن.گوندی سێوەڕ کە 5هێکتار لە لەوەڕگەی ناوچەی سوتاند.دارستانەکانی گوندی سیاناو (سەربان چەقەڵان).دارستانەکانی گوندی شارانی , گوندی کانی قوڵەجان دارستانەکانی گوندی لەنجاوا(کانی چناران)”و زۆر ناوچەی تر کەهێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە.
19ی پوشپەڕ 1397ی هەتاوی دارستانەکانی نژمار ئاگرێکی بێ ئامانی لێبەردراوە و بە هۆی زۆری پوش و پوار و چڕی دارستانەکانەوە کوژانەوەی ئاگرەکە لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکەوە دژوارە.
دارستانەکانی تەموغە سەر بە شاری سەقەز لە حاڵێکدا ئاگر تێ بەردراوە کە لە رۆژانی رابردودا چەندین کارەساتی لەو جۆرە خوڵقێندراوە لە هەمان شار و شاری درواسێی بانە؛وەک ڵەوەڕگاکانی تەپۆڵکەی ماڵان ی سەقز و دارستانەکانی پیر مرادی بانە کە شوێنێکی گەشت و گوزاریە هەر وەها کێوی دوزین ی بانە.
چالاکانی ژینگە پارێز: ژینگەی مەریوان لە مەترسیدایە
دووشەممە 1ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی کێو و بەرزاییەکانی دەورووبەری شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارەدا ئاگر تێبەردران. بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێبەرداوە و ڕووبەرێکی بەرینیشی لێ سوتێندراوە
کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە دژ بە بڕیاری حکومت بۆ کردنەوەی هۆتێل و لە ناو بردنی سەیرانگای
کوچکە ڕەش
ڕۆژی 20ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی دەورووبەری گوندی (سێفی خواروو) ئاگری تێبەردرا و 3 هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سوتێنرا. هەروەها، ڕۆژی 21ی پووشپەڕ ناوچەی گوندی (سۆفی بلە) لە دەورووبەری مەریوان ئاگر تێبەردراوە وهەنووکەیش ئاگرەکە لەتەشەنەدایە
ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێک لە گوندەکانی هەورامان کەوتۆتەوە وهەزاران دۆنم لە دارستانەکان سرووشتی و ڕەز وباخی هاوڵاتیان سووتاوە. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ئاگرە سنووری گوندەکانی دەگا شێخان و سەیرانگای ئاوێسەر و پشتی شاخی بیارەی گرتۆتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەر لە سەرەتای مانگی پوشپەڕی ساڵی 97ی هەتاوییەوە چەندین جار ئاگر لە دارستان و لەوەڕگاکانی گوندی ماولۆ سەربە شاری ڕەبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردراوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە دارستان و لەوەڕگاکانی ئەو دەڤەرە گەیشتوە.
رۆژئاوای کوردستان
ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان-ی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وچەتەکانی بەردەوامە، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش بە هۆی ئەشکەنجە ی چەتەکانی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستدا.
شەممە ‌6ی گەلاوێژ 2018 سێ هاوڵاتی کوردی عەفرین لە لایەن گروپ و شوێن کەوتوانی سەر بە تورکیا ڕفێندران. ئەو سێ هاوڵاتییە بە ناوەکانی عومەر عەلیکۆ تەمەن 33 ساڵ و عەگید محەمەد دەردۆ تەمەن 28 ساڵ و محەمەد حەسەن محەمەد تەمەن 22 ساڵ لەکاتی کارکردن لەناو مەزرا کشتوکاڵییەکانیان ڕفێندران.
باکووری کوردستان
سەربازانی سوپای تورکیا لە زۆر ناوچەی نێوان شارۆچکەی ڕوبارۆک و شەمزینان لە باکوری کوردستان و هەروەها لە چەندین ناوچەی باشوری کوردستان، بەنزینیان بەسەر دارستانەکانی کوردستاندا کردووە و دەستیان کردووە بە سوتاندنی دارستانەکان.
گەنجێکی تەمەن شانزدە ساڵانی کورد کە لە لایەن چەکدارانی تورکیا لە شەڕناخ دەست بەسەر کرابو لە پێکدادانی تڕۆمبێلی پۆلیس گیانی لەدەست داوە. رۆژی شەممە یازدە کەس لە دانیشتوانی گوندی ئالمۆنی سەر بە شەڕناخ بەدەستی چەکدارانی حکومەتی تورکیا قۆلبەست دەکرێن یەکێک لەو کەسانە عەلی واڵمز گەنجێکی شانزدە ساڵان بوو کە لە پێکدادانێکی تڕۆمبێلی پۆلیس گیانی لەدەست داوە و ئەوانی تر بریندار بوون و براونەتە نەخۆشخانەی شەڕناخ.
باشووری کوردستان
حکومەتی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستانی تۆپباران کرد
3ی ژوئیەی 2018ی زایینی،فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەچڕی بۆردمانی سنووری ناوچەی برادۆست دەکەن لەباشووری کوردستان
یەکی جولای، کچێک بەناوی(دونیا ڕەشید ناجی) تەمەن 19 ساڵ دانیشتوی گوندی هەلانیای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن له سنوری بارزان بەهۆی هاوەنێکی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستداوە.
بۆردمانی سنووری مانگێشکی لەباشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە
19ی پوشپەڕی 1397 حکومەتی تورکیا لە رێگەی فرۆکە دەستی داوەتە بۆردومانی بناری قەندیل کە سەدان خێزان تێیدا دەژین. فڕۆکەی شەریەکانی سوپای تورکیا، دەوروبەری گوندی بێپاڵانی سەربە شارەدێی سەنگەسەری لە بناری قەندیل و هەروەها دۆڵی باڵەیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کردووە.
شەوی 14.07.2018 لە شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی پارێزگای سلێمانی کچێکی خوێندکار تەمەن 16 ساڵ بەناوی سۆنیا عارف، بە دوو گوللەی کڵاشینکۆف، کوژراوە.
ئیتر
ڕێکەوتی 19ی پووشپەڕی 1397 بەهۆی پێک کەۆتنی نەوت کێشێک لەگەڵ ئوتوبووسێکدا کە هەڵگری موسافیر بوو لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەپتر لە 26کەس گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە لە سەر رێگای سەقز بۆ دیواندەرە هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تڕۆمبێلی کەنجێکی کورد بەر دەستڕێژ دەدەن و لە ئاکامدا لێخوڕی تڕۆمبێلەکە بریندار دەکرێت.
لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچەی سیدەکان سێ هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەست بەسەر دەکرێن و ئەم هێزە دەست دەگرن بەسەر پتر لە 950 سەر لە مەڕ وماڵاتی ئەم کەسانە.
ژنە سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی شاری ئاگری باکووری کوردستان بەناونیشانی گولیزار تاشدەمیر کە ماوەیەکە بۆ چارەسەری پزیشکی پەنای بۆ وڵاتی نۆروێژ بردووە،مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لە ئارادایە.
ڕێگری سپای پاسداران لە ئاژەڵدارانی ناوچەی سەڵماس بۆ کوێستان و لەوڕگاکان
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-08-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 3 2018 7:42AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2018 9:20AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2018 9:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 813 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 سیمیۆلۆجیای گوتار لە ن...
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
موسا عەنتەر
روشنبیر، نووسەر و هونراوەنووسی کورد، لە سالی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نوسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردینی کوردستانی باکور لە دایک بووە،موسا عەنتەر لە درێژای ژیانی خوی دا بەرگری لە دوزی رەوای کوردی کردوتەوە و لە پێناوی ئەم خەباتەدا تیرورکراوە لە لایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زاروک بووە، دوو کور و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژای ژیانی دا 11.5 سال لە زیندان دا ماوە، لە روژی 20-09-1992 لە لایەن هەندێک کە
موسا عەنتەر
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
لە ساڵی 1953 لە گەڕەکی کانیسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووەو لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگ ەو لەنێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1986 لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی ی.ن.ک بووە و لە 1993 شدا لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە ئەستۆبووه.
لە بواری هونەریشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵ و رەنگاڵە بووەو خاوەنی چەندین کاری هونەرییە لە بواری کۆمیدیو زنجیرە دراماکان. ناوبراو لە 21-09-2010 بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
ساڵی 1981 لە گوندی کانی میرانی شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە،لە ساڵی 2007وە چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کردووە و لەناو ریزەکانی هێزەکانی 70 لە فەوجی 1ی لیوای 106 درێژەی بە خەباتی خۆی داوە. بەداخەوە لە ئێوارەی 21-09-2016 لەسەر رێگای ناحیەی رەشاد بۆ حمیرا لەدەستی چەپی رێگەکە لەگوندی سوربەقەناس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، شەهید بووە. ئەمڕۆ 22-9-2016 لە گوندی کانی میران بەخاکسپێردراوە.
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
مەریەم ئەڤدک
مەریەم ئەڤدک ژنێکی دانیشتوی شاری عەفرینەو چەکدارانی ئەحراری شەرقیە لە گوندی قاسمی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین لە رۆژی 16-09-2020 ڕفاندیان.
مەریەم ئەڤدک
ژیان حسێن مەحمود
ژیان حسێن مەحمود، لە ساڵانی 1980ەوە پەیوەندی بەرێکخستنەکانی مامۆستایان لە دەربەندیخان کردووە، هاوڕێی شەهید نەسرین، بووە، خەباتی رێکخستنیان لە ناوچەکە کردووە. مامۆستا ژیان بەردەوامی داوە بەخەباتی کوردایەتی و پەوەردەکردنی منداڵانی قەزاکە و بەڕێوەبەری، قوتابخانەی راپەڕینی بنەڕەتی هاوڕێی منداڵ. پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار لە 18-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
ژیان حسێن مەحمود

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,889 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574