زۆر حەزم ئەکرد هەر ئیسە چوومایەتە سەر گڵکۆکەی قانع و پێم وتایە کە خەمت نەبێ، کوردیش ئەتوانێ پێشکەوێ. پێم وتایە قانع تۆ لە کوێ ئاشەوانیت ئەکرد، کۆچەر بیرکار لەوێ لە دایک بوو، لەوێ فێر بیرکردنەوە بوو، لەوێ خولیای بیرکاری بوو. حەزم ئەکرد کێلەکەیم ماچ کردایە و پێم وتایە دە ئیتر بە ئارامی بنوو.
زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە کەمێ خەمی دڵی هەر کورد و ناکوردێکی ڕەواندبێتەوە. هیوادرام ئەمە ببێتە هاندەر بۆ زیاتر تێکۆشانی خوێنەری کورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی کورد.
هەواڵی دزرانی مەداڵەکە ڕاست بوو. لە ناکاو کەسێ کیفەکەمی ڕفاند کە مەداڵەکەی تیا بوو. ئەمە هیچ گرینگ نییە و دنکێ تازەم پێ ئەیەن. دڵگران مەبن و هەڵپەڕکێی خۆتان کەن.
#کۆچەر بیرکار#
#02-08-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,563 car hatiye dîtin