پەیامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز لە لایەن پڕۆفیسۆر کۆچەر بی
📝 بەڵگەنامەکان
مامۆستای ڕێزدار و خۆشەویست کاک
کۆچەر بیرکارکۆچەر بیرکار
دڵنیابە نەک هەر بزە نیشتە سەر لێومان، بەڵکوو لە تاو شادی و خۆشحاڵی، لە قاقای پێکەنینیشمان دا..
بە بۆنەی داکوتانی ئاڵای شانازیتان بەسەر یەکێک لە دوندە هەرەبەرزەکانی دونیای هزر و زانست. بۆ بەرزبوونەوەی ناوتان و ناومان.. ناوی وڵاتمان.. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە کە کوردەواری بەس مۆزەخانەی دەوڵەمەندی مێژووی شارستانییەتی مرۆڤ و پێشانگای گۆرانی و هونەر و شوێنپێی پاڵەوانان و خەباتگێڕان نییە..
بەڵکوو مەزرایێکە وا لە سەدەی بیستویەکدا، ئەو نەمامانەی لێ ئەڕوێن کە لە بەر و سێبەریان، جیهانی زانستیش بەهرەمەند ئەبێت..
ڕێزدار!
ورە وتوانایی ئێوە وەک وانە بۆ منداڵانی نەتەوەکەمان ئەڵێینەوە و جارێکیتر پێئەکەنین و سەرچۆپیی سەرکەوتنی پڕشکۆ و شانازیتان لە وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی فیڵدز دەگرین و پیرۆزبایی لە خۆت و بنەماڵەی سەربەرز و خەڵکی
مەریوانمەریوان و خەڵکی نیشتمانپەوەری گوندی نێ و سەرجەم کوردستان ئەکەین..
ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی مەریوان
11 گەلاوێژی 1397 کۆچی هەتاوی بەرانبەر بە
02-08-201802-08-2018