نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری قوربانیانی مانگی تەمموزی لەعێراق راگەیاند
📊 ئامار و راپرسی
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یونامی) ئاماری قوربانیانی عێراقی لە مانگی تەمموزی رابردوودا راگەیاند، کە لەئەنجامی کردەی تیرۆرستی و توندو تیژی و شەڕی چەکداریدا بوونەتە قوربانی.
بەیاننامەیەکی یونامی دەڵێت کۆی گشتی ئه و کەسانەی لەمانگی تەمموزدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتۆتە 71 کەس، کە پۆلیسیان تیا نییە، لەکاتێکدا ژمارەی برینداربوونیش گەیشتۆتە 82 کەس، پۆلیسیان تیا نییە.
لەبەیاننامەکەی (یونامی)دا هاتووە پارێزگای بەغدا زۆرترین زیانی لێکەوتووە، کە قوربانییەکانی گەیشتۆتە (63) کەس، (30) کوژراو، (33) بریندار، دوای ئەویش
کەرکوککەرکوک دێت، کە (42) قوربانی هەیە، (8) کورژاو، (34) برینداری هەیە، پارێزگای
موسڵموسڵیش بەپلەی سێیەم دێت، کە (18) قوربانی هەیە، (13) کوژراو، (5) برینداری هەیە.
دەشڵێت بەپێی ئه و زانیارییانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە پێی گەیشتووە، تائێستا قوربانیانی ئه و پارێزگایە، (16) کەسن، (7) کەس کوژراو، (9) کەسیش بریندار بوون.
کۆی ئه و ئامارەی یونامی بۆ قوربانییەکانی عێراق لە مانگی تەمموزدا رایگەیاندووە، دەشڵێت رەنگە ئەوە ژمارە و ئاماری کۆتایی نەبێت، پێدەچێت هەندێک قوربانی دەست پێینەگەیشتبێت، کۆی کوژراوانی ئه و مانگە 79 کەس بووە، هەروەها 99 کەسیش برینداربوون.
[1]
03-08-201803-08-2018