بەیاننامەی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزران لە ب
📝 بەڵگەنامەکان
رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد!
پێشمەرگەپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان!
چوار ساڵ لەمەوبەر، پاش ئەوەی بە پلان و پیلانی تاران،
داعشداعش ئاراستەی هێرشەکانی بەرەو باشوری کوردستان گۆڕی و تاوانی ژێنۆسایدی دانیشتوانی
شنگالشنگالی خوڵقاند؛ هێزێک لە رۆڵەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، گیان لەسەر دەست و تەژیی لە حەماسە، ملی بەرەو بەرەکانی جەنگی پاراستنی نیشتمان و نەتەوە و بەهاکانی نا. بە گەیشتنی ئه و هێزە بە بەرەکانی جەنگ، ئازایانە ئاوقای هێزە پەلاماردەرەکانی داعش بوو و لە یەکەم رۆژەکاندا زەبری توندی لە دوژمن سرەواند. ئەو هێزە، سەرکردە و کادر و پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بوون.
ملپێوەنان بەرەو بەرەکانی جەنگ و ئەو دەورەی کە پارتی ئازادیی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵ بەرەنگار بوونەوەی داعش و یەکساڵ بەرەنگار بوونەوەی حەشدی ئێرانیی گێڕاویەتی، تەنیا فۆنکسیۆنێکی سەربازیی رووت نەبوو، بەڵکوو ئاوێنەی ناسنامەی نەتەوەیی و سیاسەتی کوردستانیی و ئامانجی سەربەخۆییخوازیی پارتی ئازادیی کوردستان بوو.
لە کارنامەی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە تەواوی نەبەردەکانی سێ ساڵەی شەڕ دژی داعش، چ لە هێرشەکان و چ لەبەرگرییەکاندا، شتێ بێجگە لە سەرکەوتن و شکستدانی دوژمن تۆمار نەکراوە. هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی فەرماندەیی پارتی ئازادیی کوردستان و هێزەکانی، ناو و ناوبانگی جیهانیی بەدەست بێنن و جێگای سەرنج و رێزی کوردستانیانی هەر چوارپارچەی نیشتمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و میدیا جیهانییەکان بن. رۆڵی قارەمانانه و شوێندانەری هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە پاراستنی خاک و خەڵک و کیانی سیاسیی باشووری کوردستاندا تەنیا بەرەنگار بوونەوەی داعش نەبوو. بەڵکوو ئه و دەورەی کە پارتی ئازادیی کوردستان لە بەرەنگار بوونەوە و شکستدانی هێرشی هاوبەشی سوپاکانی تاران و بەغدا لە نەبەردی مێژوویی و چارەنووسسازی پردێ دا گێڕای، بووە تاجی سەربەرزیی و لووتکەی شانازیی و دەسکەوتی مێژووی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان لەم چوار ساڵەدا تەنیا لە شەڕ و ململانێی داعش و بەرەنگار بوونەوەی هێڕشی راستەوخۆی سوپاکانی تاران و بەغدا دا، نەبووە، بەڵکوو هاوکات وزەیەکی زۆری بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی تاران تەرخان کردوە. تاران کە بەشی شێری لە دژایەتی یەکێتی ویەکگرتوویی نەتەوەی کورد و پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان پێدەبڕێ، هەر لە رۆژەکانی یەکەمی چوونی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ بەرەکانی جەنگ تا ئێستا، بە هەموو رێگاو ئامرازێکەوە تێکۆشاوە رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی نیشتمان ئەو دەورە نەگێڕن. لەم پێناوەشدا، حەولێکی بێ پسانەوەی بۆ تێرۆر، پێشگرتن لە هاتنی لاوانی وڵات بۆ ریزەکانی پێشمەرگە، گرتن و زیندانی کردنی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی PAK، وەڕێخستنی شەڕی دەروونی و بڵاو کردنەوەی دەنگۆ و دروستکردنی سیناریۆی فێڵبازانە لە دژی PAK، حەولی بێدەنگ و رەنگ کردنی PAK لە میدیاکانی باشووری کوردستان و هتد... ئەنجام داوە.
بێجگە لە پیلانەکانی تاران، لەم چوار ساڵەدا و لە کاتێکدا پارتی ئازادیی کوردستان لە جەنگی پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستاندا بوو و دەیان شەهید و برینداری لێکەوتبوو، هێندێک لایان کە لە گۆڕەپانی سیاسەت و حیزبایەتیدا لە پای PAK دەرناچن و بوونەتە بار بە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، رۆڵی تابووری پێنجەمیان لە دژیPAK گێڕاوە و بە هەر شێوەیەک بۆیان کرابێ حەولیانداوە، رۆڵە فیداکارەکانی بەرەکانی جەنگ دڵسارد بکەنەوە و لە سەنگەرەکانی شەرەف و شانازیی هەڵیانکەنن. کاری ئەم تاقمە نانخۆر و جێگرانە گەیشتووەتە جێگایەک کە لە دژایەتی پارتی ئازادیی کوردستاندا بە کردەوە لە تەک دام و دەزگا سیخوڕی و تێرۆریستییەکانی بەر فەرمانی تاران، کەوتوونەتە یەک بەرەوە.
لە گەڵ ئەوەدا کە پانتایی گەورەی هەڵسووڕانی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا بەرەکانی جەنگ لە باشووری کوردستان بوو، بەڵام ئەم گۆڕەپانە ئاڵترناتیوی خەبات دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە خۆرهەڵاتی کوردستان نەبووە. هەر له و ماوەیەدا و هاوکات لە گەڵ سەروەرییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان لە بەرەکانی جەنگ، هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زنجیرەیەک زەبریان لە هێزە داگیرکەرەکانی ئێران سرەواند. بێجگە لەوانەش ئەو هێزەی کە لە هەناوی جەنگ دژی داعش و سوپاکانی تاران و بەغدا پێگەیشتووە و خەوی داگیرکەرانی دەوڵەتی فارسی ئاڵۆز کردوە، سەرمایەی سەربازیی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە هەلوومەرجی خۆیدا، ئەرکی سەرەکیی راماڵینی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران لە کوردستان دەبێت.
شانازی و دەسکەوتی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ نەتەوەی کورد لە نەبەردەکانی چوار ساڵ دیفاع و پاراستنی باشووری کوردستان، بە خوێنی 17 شەهید و 31 بریندار و لە رۆژاوای کوردستان بە خوێنی 2 شەهید و 3 بریندار تۆمار کراون کە تاهەتایە وەک تاجی شانازیی خۆرهەڵاتی کوردستان دەمێنێتەوە.
شکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
سڵاو لە شەهید و بریندارەکانی شاجەنگی کورردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە
14 گەلاوێژی 2718
05-08-201805-08-2018