پارێزگاری هەولێر: ئەو بڕە نەوتەی بەغدادەینێرێت لە 5%ی پێداویستی کوردستانە
📊 احصائيات واستفتاءات
پارێزگاری
هەولێرهەولێر دەڵێت، ئەو بڕە نەوتەی بەغدا دەینێرێت لە 5%ی پێداویستی هەرێمی کوردستانە.
بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە
09-08-201809-08-2018 نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ موعتەسەم ئەکرەم حەسەن، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن کۆبووەتەوە.
لە راگەییێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی بەرنامەی پێشوو کرایەوە کە پێکهاتبوو لە هاوئاهەنگی باش لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەشێک لە سووتەمەنی (گازوایل و نەوتی سپی).
بەپێی رێککەوتنی پێشتر، بەغدا ساڵانە پێنج ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای هەولێر، پێنج ملیۆن بۆ پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، سێ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای
دهۆکدهۆک، دوو ملیۆن لیتر بۆ
هەڵەبجەهەڵەبجە دابینکراوه، کە بڕی رۆژانە دەکاتە پێنج تانکەر بۆ هەولێر، پێنج تانکەر بۆ سلێمانی، سێ تانکەر، بۆ دهۆک و دوو تانکەریش بۆ هەڵەبجە.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە ئەم بڕه بەشێکی کەمی پێداویستی ساڵانەی نەوتی سپییە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەگەر تەنیا یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابەشبکرێت کۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوە دەبێت: کە هەولێر 100 ملیۆن لیتر، سلێمانی 110 ملیۆن لیتر، دهۆک 80 ملیۆن لیتر و هەڵەبجەش نزیکەی 50 ملیۆن لیترە. بۆیە ئه و رێژەی کە ئێستا بڕیارە بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت، لە %5ی بڕی پێداویستییەکانە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی ئه و هاوئاهەنگییە کراوەتەوە و ئومێدیان خواستووە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا سوودمەندبن لە بەرنامەی کارو هاوکاری حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوت، بەتایبەتی بەشێوەیەکی ئاسایی وەکو شارەکانی دیکەی عێراق سووتەمەنی دابینبکرێت.
[1]
09-08-201809-08-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!