لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووییی تۆمارکرد
باکووری کوردستان
- 88-ەمین داواکاری خانەوادەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی، لەلایەن داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیاوە ڕەتکرایەوە.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک لە گەڕەکێکی کوردنشینی
کەرکوککەرکوک دۆزرایەوە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی شارەکە دەڵێت لەلایەن ژنەکەیەوە کوژراوە. وتیشی گەنجەکە ناوی (
محەمەد شێرکۆمحەمەد شێرکۆ)یە و تەمەنی 18 ساڵەو
پێشمەرگەپێشمەرگەیە.
[1]
- پۆلیسی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای چاودێریکردنی گازینۆکان و کافتریاکانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، زانرا لەبەشێک لەوشوێنانەدا قومار دەکرێت، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و گەڕان و پشکنین 60 کەسیان دەستگیرکردووە.
[1]
- نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، لە دژی بێسەروشوێنکردنی
محەمەد وەفا کۆچاکلیمحەمەد وەفا کۆچاکلی، ئەندامێکی هەدەپە، لە بەردەم ئاسایشی ڕاپەڕینی
هەولێرهەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. ئاساییشی هەولێر رێگەی نەدا ئەم خۆپیشاندانە بکرێت
[4]
- لە باشوری کەرکوک دوو چەکداری
داعشداعش لەبۆسەیەکی هێزە عێراقییەکاندا کوژران، تەرمی گوندنشینێکی رفێندراویش بەکوژراوی دەدۆزنەوە.
[1]
- لە سەیرانگای خۆرنەوەزانی سەر بە شارۆچکەی
کفریکفری لە
گەرمیانگەرمیان، ئاهەنگێک بۆ یادی 34 مین ساڵیادی 15ی ئاب، دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەڕێوەچوو.
[4]
- ئۆفیسی سلێمانی کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی فیزا بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لەمەدوا لەشاری سلێمانی مامەڵەکانیان لێ وەردەگیرێت.
[1]
- لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک شارەدێی
دیبەگەدیبەگە، بەڕێوەبەری ئاوی
مەخموورمەخموور گیانی لە دەستدا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەقینەوەیەکی گەورە لە شوێنی حەوانەوەی سەربازان وچەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی باسیلێ-ی سەربە شێراوا ڕوویدا.
[2]
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، هەڵیان کوتایە سەر گوندی بورج حەیدەر-ی سەربە شێراوای
عەفرینعەفرین وچەندین کەسیان ڕفاندووە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا دەڵێت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا باشنین. گوتیشی، باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا دوو هێندە زیاد دەکەین.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان