لێدوان و بانگەوازی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر...
لەناو دلی تاران تۆلەیان ئەکەینەوە دلنیابن
لێدوان و بانگەوازی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی
پارتی ئازادیی کوردستانپارتی ئازادیی کوردستان
لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا، هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان لە شارەکانی
ئیلامئیلام و
سەقزسەقز و بانە زنجیرەیەک هەڵمەتی بویرانەیان بردە سەر سوپا و دام و دەزگای تێرۆریستیی و داگیرکەری ئێران.
ئه و هەڵمەتانە وەڵامی رۆڵە دلێرەکانی خۆرهەڵاتی داگیرکراون بە کوشتاری کۆڵبەران و ئێعدامی پۆل پۆلی رۆڵەی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا. هاوکات درێژەی ملنەدان،کۆڵنەدان و بەرخۆدانی مێژوویی رۆڵە شۆڕشگێڕەکانی کوردە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان. بۆیە هەتا راماڵینی دوا سەربازی داگیرکەر لە کوردستان و کۆتایی هێنان بە حاکمییەتی تاران لە سەر کوردستان، سەرەڕای دژواری و قوربانییەکان، درێژەیان دەبێ.
رۆژی 16ی گەلاوێژ، لە کاتێکدا، دوو هەڵۆی ئازادیی کوردستان بە ناوەکانی هۆشمەند عەلیپوور و محەمەد وەستا قادر، بە هانای هەڵۆیەکی برینداری تێکهەڵچوونی کەلیخانەوە دەچن، بە هۆی لێتێکچوونی رێگا، دەکەونە کەمینی هێزە داگیرکەرەکان و دەسگیر دەکرێن. رۆژی رابردوو وەزارەتی ئیتلاعات، بە ئامانجی شکاندنی ورەی خەڵک و رۆڵە خەباتگێڕەکانی، هەر دوو
پێشمەرگەپێشمەرگەی بە دیلگیراویان هێنایە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکانیان. بەڵام ئەوەی له و دوو رۆڵە جوامێرە بینرا و بیسرا، نەک هەر دوژمنی مایەپووچ کرد، بەڵکوو هاندەر بوون بۆ درێژە پێدانی ئه و رێگایە و بەگژداچوونەوەی داگیرکەران.
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد
دۆخی هەڤاڵانی بەدیلگیراومان هۆشمەند و محەمەد، پاڕانەوە و کڕووزانەوە لە حاست هیچکەس و لایەنێک هەڵناگرێ. ئەوان سەربەرزن بەوەی پێشمەرگە بوون و لە ڕێگای سەربەخۆیی کوردستاندا، بە دیلگیراون. بەڵام وەدەنگ هاتن لەسەریان و خۆ بەخاوەن کردنیان لە لایان ئێوەوە، دەتوانێ لە ئێعدام رزگاریان بکا. بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتییانی بەشەڕەفمان لە چوارپارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەکەین، بە وەڕێخستنی کەمپەین و ئاگادار کردنی رێکخراوە نێودەوڵەتییە پێوەندییدارەکان، رێگا لە ئەشکەنجه و ئێعدامیان بگرن و تاران بخەنە ژێر گوشارەوە کە وەک دیلی جەنگ هەڵسووکەوتیان لە گەڵ بکا. داوا لە وەکیلە دڵسۆزەکانی کورد دەکەین، ئەرک و شانازیی دیفاع له و دوو پێشمەرگە بەدیلگیراوەی نەتەوەکەیان بگرنە ئەستۆ.
وەک پارتی ئازادیی کوردستانیش هەموو ئه و رێگایانە دەگرینە بەر کە به و ئامانجە گوشار لە سەر تاران دروست بکا. بەڵام خۆ ئەگەر، هۆشمەند و محمەد ئێعدام بکرێن، لە ناو جەرگەی تاران دا تۆڵەیان دەکەینەوە.
وتە بێژی ئەنجوومەنی سەربازیی پارتی ئازادیی کوردستان
18ی گەلاوێژی 2718
09-08-201809-08-2018