دەقی ڕوونکردنەوەکە
هەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، لە ژمارە (1136)ی خۆیدا، ڕۆژی سێشەممه #07-08-2018# بڵاویکردۆتەوە، گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕێگری کردووە لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی.
بە هەمولایەکی ڕادەگەیەنین، هیچ ڕێگری و گرفتێک لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاریی زیاتری هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی کەناڵەکە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕێکەوتی 31-8-2009 دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#09-08-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,737