حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی خەرجکردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلار بە بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، بە گوتەی سەرۆکی بەڵێندەرانی #سلێمانی#ش بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان پێبدرێت تاوەکو قەرزەکەیان بە تەواوەتی کۆتایی پێدێت.
هەردی محەممەد، پەیامنێری ڕووداو لە سلێمانی ڕایگەیاند: پێشتر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەشی لە چەندین بۆنەی جیادا بەڵێنی ئەوەیاندابوو لەگەڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، ناو بە ناو قەرزی بەڵێندەران بۆ بەڵێندەرکان بگەڕێننەوە، بەگوتەی سەرۆکی بەڵێندەرانی سلێمانی بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە 50 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت، مانگانەش بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان پێبدرێت تاوەکو قەرزەکەیان بە تەواوەتی کۆتایی پێدێت، کە بڕی 300 ملیۆن دۆلارە.
پەیامنێری ڕووداو دەڵێ، تەواوی بەڵێندەران لە هەرێمی کوردستان پارەیان لای حکومەتە و پرۆژەیان جێبەجێکردووە، بەڵام لەدوای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان پارەیان لە حکومەت وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەش چەندین پرۆژە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەر بەردەوامبوونە و ئێستاش ئەو پرۆژانە بەردەوامییان هەیە و بەشێک لە کاری هەندێک لە پرۆژەکانیش دەستیانپێکردووەتەوە.[1]
#13-08-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,179 car hatiye dîtin