واتا و دژەواتای وشەی خاو
قژی ئەو خانمە خاوە. (واتا لول یا ئاڵۆسکاو نیە) بە قژێک کە خاو نەبێت (زبر)یش دەگوترێت، زیاتر بۆ پیاوان.
هێڵی ئەنتەرنێتەکامان خاوە. (واتا خێرا نیە)
ئەم خواردنە خاوە. (واتا بێتامە یا کاڵە) لێرەدا (خام)یش بەکاردێت.
بۆنی شیری خاو لە دەمی دێت. (واتا شیری کاڵ) بە کەسێک دەگوترێت کە منداڵ بێت و خۆی بە گەورە بزانێت.
کارگە پێویستی بە کەرستەی خاوە. (ئەم ووشەیە چۆتە ناو زمانی عەرەبی و بووە بە -خام-)
ئازاد لە کارەکاندیدا خاوە. (واتا بە دەستوبرد نییە) لێرەدا خاوەخاو و خاووخلیچک یش بەکاردەهێنرێت. ئازاد لە کارەکاندیدا خاووخلیچکە. ئازاد لە کارەکاندیدا خاوەخاو دەکات.
دوژمن خەیاڵی خاوە. واتا بەرامبەر ئێمە ناتوانێت هیچ بکات. یان بەسەرماندا سەرکەوێت.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
زریان سەرچناری