شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای #سێواس#ی #باکووری کوردستان#ە. وەک زۆرینەی شوێنەکانی تری باکووری وڵات، ناوەکەیلە ساڵی 1948ەوە کراوە بە توورکی کراوە بە (ئیمرانلی)، لە تۆماری عوسمانییەکاندا بە حەمیدئاباد ناسراوە، لە گوندەکانی ماجیران کوردانی کرمانجی زمان دەژین، لە 90 گوندی کوردن و کوردی عەلەوی دەژین و لە 10 گوندی تورک دەژین بە تورکی قسەدەکەن. لە سنووری ماجیراندا هۆزی قۆچگیری دەژین. باوک و باپیرانیان کۆڵبەریان کردووە. جگەلە هۆزەکانی ئیزۆلی، شادی و خرانیان دەژین کە زمانیان زگماکی کوردی کرمانجییە. لەو ناوچەیە کوردە زازاکییەکانیش دەژین.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,609 جار هاتیە دیتن