بەرهەم ساڵح پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ پارتی دەنێرێت
📝 بەڵگەنامەکان
جەنابی کاک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە یادی 72 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبايی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین، لەرێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندام و هەوادارانی پارتی دەکەین بەو ئومێدەی ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم هەلومەرجە هەستیارەی عیراق و هەرێمی کوردستاندا هەموو لایەک لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوکردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان، بپرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆکمە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان گەڵاڵە بکەین و یەکڕیزی بە ئاراستەی خێری وڵاتەکەمان و چاکەی هاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەستەبەر بکەین.
لەم یادەدا وێرای پیرۆزبایی، دەمانەوێ دووپاتی بکەینەوە کە سەرەڕای ناکۆکی و جیاوازی و رەخنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ، هەلومەرجی سیاسی عیراق و ناوچەکە و ئاراستەی گۆڕانکاریەکان ئەرکی ئەوە دەخاتە سەر هەموو لایەکمان کە گفتوگۆیەکی نیشتمانی فراوان دەست پێبکات بە مەبەستی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشەکان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو و بەدورگرتنی کوردستان لەو مەترسیانەی بەڕێوەن، بۆ ئەوەی بەیەکەوە ئەو دۆخە چاوەڕوانکراوە بە قازانجی گەلەکەمان و ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵک و پێگەیەکی بەهێزتر لە ناو هاوکێشەی سیاسی ناوچەکەدا دەستەبەربکەین.
د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح
سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
16-08-201816-08-2018