پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,875
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانی؛ مەعسوومە ئەحمەدی)
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار...

شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار...
شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک
(یادێک لە هاوژینی مام #هەژار موکریانی#)

نووسینی: #هۆمەر نۆریاوی#
هەر من لە دووریی تۆ:هەژار و داماو
دەڕوانمە ڕێگەکەت بە چاوی پڕئاو
بەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورە
هەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە
(بەزمی بەهار، هەژار، بۆ کوردستان)
$پەیڤی دەستپێک:$
ئەمە ڕاستییەکی ڕوون و خویایە کە بە درێژایی مێژوو، ڕەگەزی مێینە لە بەشێکی فرەی کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتدا بە دیدەی نزم سەیر کراوە و هەرگیز ئەو جێگە و پێگەیەی کە شیاوی کەسایەتی بووە، بەم بوونەوەرە نەدراوە و هەردەم پەراوێز خراوە. نە خاسما ئەم پرسە لە کۆمەڵگەیەکی نەریتیی وەک کۆمەڵی کوردییدا دوو هێندە زەقتر بووە. ڕاستە خانمان لە نێو ئێمەی کورددا هەمیشە شانبەشانی پیاو کاریان کردووە و لە پێناو ژیاندا لە هیچ جۆرە فیداکاریی و گیان بەختکردنێک درێخیان نەکردووە، لێ، کە نۆرە گەییشتۆتە پلە و پۆست و مەقامەکان لە نێو ماڵبات، خێڵ و کۆمەڵدا هەرگیز مافی خۆیان نەدراوەتێ.
ئافرەت، ئەو بوونەوەرە نازەنینەیە کە سەرچاوەی میهر و سۆزە و ناخی هەمیشە لێوڕێژە لە دلۆڤانیی و خودانی پاکژترین هەست و نەستە. کەچی لە هەمان حاڵدا کەم نین ژماری ئەو ئافرەتانەی لە نێو کۆمەڵی کوردییدا کە لە پشتەوەی گەورەیی پیاوانەوەن بەڵام مخابن تا لە ژیاندان ئەوەندە ئاوڕ لە ڕۆڵ و دەوریان نەدراوەتەوە و پاش نەمان، پەیکەریان بۆ چێ دەکرێت.
ئەوەی کورد بێت، بێ سێ و دوو ناوی هەژار موکریانی بەرگوێ کەوتووە و دەزانێت ئەم مرۆ مەزنە هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە پێناو نەتەوەکەیدا وەپشت سەر ناوە و ئەوەندەی کورد و دۆزی نەتەوەکەی لا گرینگ بووە، سەدی یەکی ئەو پرسە ئاوڕی لە ماڵباتەکەی خۆی نەداوەتەوە. هەر بۆیە بەداخەوە زۆربەمان ئاگاداری تەمەنێک خەباتی میهرەبانانەی ئەو شاخانمە نین کە هەر وەک خودی هەژار لەم پێناوەدا تێدەکۆشێت و فیداکاری دەکات و ئەرخەیانی بە هەژار دەبەخشێت تا درێژە بە خەباتەکەی بدات کەچی ئەم بە تەنێ باسکی هیممەت هەڵدەماڵێت و زۆر جار دوور لە هاوژین، بۆ خۆی دەوری باوک و دایک دەبینێت و وەک چیا خۆڕاگر و مینا دڵی دایک، میهرەبان و بوردەبارە. ئەرچی هەرگیز ناتوانین نکۆڵی لە ڕۆڵ و دەوری هەرە دیاری مام عەبدوڵڵای برای مام هەژار و زێنەبخانمی خوشکی ئەم نووسەر و شاعیرە مەزنە بکەین کە بۆ ماڵبات و خێزانەکەی هەژاری کوردپەروەر کۆڵەکە دەبن و تا ڕادەیەک خەمەکان دەڕەوێننەوە.
$سەربازی بێناو$
هاوژینەکەی مام هەژار واتە مەعسوومە ئەحمەدیهەر وەک خودی ئەم کەسایەتییە مەزنە، پتر لە 30 ساڵ لە پێناو خەونەکانی هەژاری کوردپەروەردا هەڵوەدا و ئاوارەی ئێرە و ئەوێ دەبێت و لەگەڵ هەموو کێشە و ئارێشە و کەند و لەندەکاندا دەساچێنێت و قەت لەو بەختەی خۆی دەم بە گلە و گازندە نابێت. گەلێک ساڵان لە ئێراق، سووریا و باشوور ژیان وەپشت سەر دەنێت و سەرەنجامیش ڕۆحە پەپوولەییەکەی هەر لە نێو خاکەکەی نیشتماندا ئارام دەگرێت.
نرخ و پێگەی خانمان لای هەژار موکریانی ئەوەندە بەرزە کە لە #چێشتی مجێور#ەکەیدا کە کتێبی یادەوەرییەکانی مام هەژار یان بە واتایەکی ڕاستتر ژیاننامەی ئەم مرۆ پایە بڵندەیە، ئیشارەتی پێ دەدات و هەرگیز ناتوانێت هەروا سووکێ بە لایدا تێبپەڕێت. ئەمە پەیڤی مام هەژار موکریانی سەبارەت بە مەزنیی خانمانە کە لە #چێشتی مجێور#ڕدا دەنووسێت: نازانم لە کوێم خوێندۆتەوە، دەڵێ: پیاوان بۆ ناودەرکردن حەول دەدەن، ژنان بە فرمێسکی چاو نرخەکەی دەبژێرن.... بەڵێ فرمێسکی خوشک و ژنی من، نرخێکی زۆر گەورەیان بژاردبوو. ئەو نرخ بژێرە فرمێسک هەڵوەرانەش وەک سەربازی بێناو وان، کەس بە هیچیان ناگرێ، بەڵام لە ڕاستیدا پاڵەوانی گەورەی داستان هەر ئەوانن. ئەگەر کاری دنیا لە ڕووی عەداڵەت بووایە، دەبووایە لە جێگەی کۆتەڵی پاڵەوانانی مێژوو، کۆتەڵی دایک و خوشک و ژنەکانیان لە مەیدانی شاراندا بەرز کردایەتەوە. بەداخەوە، کوا عەداڵەت؟کوا دواکەوتنی حەقیقەت؟ دڵی ژن، هەر ژنێک، لە نەرمیی و بەزەییدا دەریایەکی بێ بنە و بۆ هیچ مەلەوانێکی بیرەوەر و شارەزا پەی نەداوە و هیچ زانایەک لام وایە وەک هەیە، پەی پێ نەبردووە.
ڕاستە ڕەگەزی مێینە لە نێو ئێمەی کورددا تا ڕادەیەک جیاوازتر لە کۆمەڵگەکانی دیکە بووە و بە چاوێکی دیکە سەیر کراوە بەڵام نابێت ئەو ڕاستییە پشتگوێ بخرێت کە بە شێوەی یەکسان وەک ڕەگەزی نێرینە هەل و دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە یانژی نەڕەخسێندراوە و، لەبەر خەسڵەتە نەریتییەکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵدا ڕەگەزی مێینە نەیتوانیوە لەبەر پەراوێزخران، سەدی یەکی بەهرە و تواناکانی خۆی دەربخات. هەر لەم پێوەندییەدا خودی مامۆستا هەژار بەم چەشنە باس لە وریایی و زیرەکیی هاوژینەکەی دەکات و دەنووسێت: زۆر کوردم دیبوون، ژن و پیاو، چل ساڵ لە بەغدا ژیابوون و فێرە عارەبی نەببوون.خوایە ئەم ژنەم دەبێ بە چنگ عەرەبییەوە چۆن پێوە بێ! کەچی ساڵێکی تێ وەرنەسووڕا، وای فێر بوو کە وەک هەموو ژنە بەغدایی دیکە بۆ خۆی دەچووە بازاڕ و کەرەستەی ماڵی دەکڕی و زەحمەتی بازاڕچوونی هەموو ڕۆژەی لە کۆڵ من کردەوە.
خوێندنەوەی کتێبی چێشتی مجێوری هەژار موکریانی، دڵی چیایی و ناخی تژی بوردەباریی و وەفای ئەم مرۆ نازەنینەمان پتر بۆ دەردەخات.
هاوژینبوونی کەسایەتییەکی وەک هەژار لە ڕۆژگارێکی تاریک و نووتەکی وەک دوێنێدا بۆ کورد نە کارێکی هاسان دەبێت بەڵام ئەم خانمە میهرەبانە لەم مەیدانەدا سەربەرز و سەرکەوتوو دەردەچێت. هەژار هەر لە کتێبی چێشتی مجێوردا بەم چەشنە یادەوەرییەکی دەگێڕێتەوە: ڕۆژێک زۆر بە سەبرۆکە پرسی: ئەرێ ئێمە تا کەی ماڵەوماڵ و ئاوارە دەبین؟...
وتم: تۆ چاوت بەرەوژوور دەڕوانێ.لە ماڵە دۆمان بڕوانە.هەر حەوتەی لە دێیەکن، زۆریش بە ژیانی خۆیان ڕازین. وەبزانە ماڵە دۆمین.... ئیتر نەمدیتەوە هەرگیز گلە لە بەختی خۆی بکا....
ئەم شاخانمە دلۆڤانە لە هەموو باراندا هاوڕێ و هاوخەم و هاوبەشی گشت سات و کاتە تاڵ و تفتەکانی ژیانی هەژاری شاعیر و نووسەر دەبێت و وەک خانمێکی بەدەست و برد و ئازا کاروباران ڕادەپەڕێنێت. مامۆستا هەژار بۆ خۆی دەگێڕێتەوە کە : ماڵەکەمان زۆر ڕووت بوو، هەر حەسیری لێ ڕاخرابوو. نان، گەنم و پێخۆر ساوارە. مەعسووم قۆڵی لێ هەلماڵی و بە تەندوور نانی دەکرد.
هەژار موکریانی هەرکە پاش ماوەیەکی دوور و درێژ بە ماڵ و منداڵ شاد دەبێتەوە، فرەی پێناچێت ڕوو لە سەنگەری خەبات دەکاتەوە. خانمەکەی باش ئاگای لە حاڵی هەژاری سووتاوی کوردایەتییە کە چلۆن شەو چاوی ناچێتە خەو، هەر بۆیە بەوپەڕی میهرەبانییەوە هەست بەم پەرۆشە دەکات و پێی دەڵێت، ئەگەر نەچیت، نەخۆش دەکەویت.
ئافرەتێک دوای ئەم هەموو سەخڵەتییانەی ژیان هەرکە لە بەغدا تازە خەریکە خۆی و منداڵەکانی بحەوێنەوە، لەپڕێک بەعسی ماڵ و ژیانی تێک و پێک دەدات و ڕەنج و بەری ژیانی لەناکاو ڕەشەبای بەعس ڕایدەماڵێت. کەچی سەرباری هەموو تەنگ و چەڵەمەکانی ژیان، هەرگیز کۆڵ نادات و مژولی پەروەردە و بارهێنانی منداڵەکانی دەبێت.
$لە کەرەجەوە بۆ #هەولێر#$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104654/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=هەژار موکریانی و مەعسومە ئەحمەدیی هاوژینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104654/0001.JPG=KTML_Photo_End=
پاش هەرەسهێنان و نسکۆی شۆڕش لە ناوەڕاستی هەفتاکان کە مام هەژار هاوڕێی بارزانییەکان(بارزانییەکان، لێرەدا مەبەست کوردانی باشوورە کە لە باری هزریی و سیاسییەوە لە مەلا مستەفا بارزانی نزیک دەبن) لە شارۆچکەی عەزیمییەی سەر بە کەرەج دەگیرسێنەوە، ڕۆژانێکی دی ژیان بۆ خۆی و خێزانەکەی دەست پێ دەکات و ئەمجار هەژار مەتەرێزی خەبات دەگوێزێتەوە بۆ نێو ماڵ و تا دوا دەمی ژیان، لەگەڵ مەعسوومە خانمی هاوژین و ئاگریی کوڕ و ژن و منداڵەکانیدا پێکەوە دەژین. من بۆ خۆم وەک هاوڕێیەکی بەڕێز ئاگری(مستەفا)هەژار، کە ساڵەهای ساڵ لە ڕادیۆ کوردیی تاران پێکەوە هاوکار و برا بووینە و نهایش ئەم هەڤاڵەتی و برایەتییە هەر درێژەی هەیە، باش ئاگاداری دەوری کۆڵەکەئاسای مەعسوومە خانمم کە پاش مام هەژار چەندە میهرەبانانە وەرگری هەموو کوردێک دەبوو کە ڕووی لە ماڵەکەی هەژار دەنا. لەم بەینەدا ئەگەر یادێکیش لە دڵسۆزیی و خەمخۆریی ماپارە خانمی هاوژینی مستەفا(ئاگری)هەژار نەکەین، پێموایە ناحەقیی و بێوەفایی بەرانبەر بەم خانمە بەڕێزە بێت کە ساڵەهای ساڵ، بۆ مەعسوومە خانمی هاوژینی مام هەژار نە وەک بووک بگرە هەر وەک کچی خۆی بووە و خزمەتی کردووە. قەدەر وا دەبێت کە مەعسوومە خانم لە دوا ساڵانی ژیانیدا ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە هەولێر و لەگەڵ زاگرۆسی کوڕی پێکەوە ژیان دەگوزەرێنن و سەرەنجامیش ئەوێندەرێ دەبێتە دوا مەنزڵی.
$پەیڤی کۆتایی$
ئەوانەی دەیانەوێت پتر ئاگاداری ژیانی هەژار و ماڵباتەکەی بن، ڕەنگە خوێندنەوەی کتێبی چێشتی مجێور بتوانێت وەرامی بەشی فرەی پرسیارەکانیان بداتەوە و پەردە لە ڕووی ژیانی ڕاستینەی هەژار هەڵبداتەوە. بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە، مرۆ پەی بە دەوری چیائاسای هاوژینەکەی هەژار دەبات و لای خوێنەر دەردەکەوێت کە ئەم خانمە میهرەبانە هەم چیا بووە و هەمیش سەرچاوەی وەفا و بوردەباری.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە مەعسوومە ئەحمەدی، هاوژینی هەژار موکریانی ساڵی 1308ی هەتاویی(1929)لە گوندی نۆباری سەر بە #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت. پاش ڕۆژگارێکی دوور و درێژیش ڕۆژی 17ی گەلاوێژی 2718(8ی مانگی ئەگۆستی 2018)لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە هەولێری قەڵای کوردان کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسییەتی خۆی لە پیرمام و نزیک لە گۆڕی خالید حیسامی(هێدی)ی شاعیر و فەلەکەدین کاکەیی ڕۆشنبیر ئەسپەردەی خاکی نیشتمان دەکرێت. مام هەژار و مەعسوومە خانم خاوەنی چوار کوڕن بە ناوەکانی شێرکۆ، ئاگری، زاگرۆس و خانی کە شێرکۆ و خانی لە هەندەرانن و زاگرۆس لە هەولێرە و ئاگری(مستەفا)یش دانیشتووی باژاڕی #مەهاباد#ە.
وێنەکان، لە ئەلبۆمی خودی ماڵباتی هەژار وەرگیراون و بەڕێز کاک بارزان شەرەفکەندی بۆی ناردووم؛سوپاسی دەکەم.
شیاوی ئاماژەپێدانە ئەم نووسینە لە دوو حەوتەنامەی لووتکە، ژمارە 36 لە لاپەڕەی 8دا چاپ و بڵاو بۆتەوە. لووتکە، بڵاڤۆکێکی کوردیی، فارسییە و هەر دوو حەوتە جارێک لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەچێت و هەتا هەنووکە 36 ژمارەی لێ بڵاو بۆتەوە.
$ژێدەرەکان:$
• چێشتی مجێور، عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی(هەژار)، چاپی یەکەم، پاریس، ساڵی 1997
• بۆ کوردستان، دیوانی شێعری هەژار موکریانی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی چوارەم، هەولێر، 2001
• دیمانەی سەعدوون مازووجی لەگەڵ خوشکی مامۆستا هەژار[1]
ئەم بابەتە 7,438 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-08-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 24-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-07-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,438 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.162 KB 23-08-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,875
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!