پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,211
وێنە 105,526
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کەمینەکان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمینەکان

کەمینەکان
نووسینی: دڵشاد حامید دەروێش
لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی سوهرەوەردی بۆ لێکۆلینەوە لە ئەفسانە و ئایین لە لایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە بڵاو دەکرێتەوە.
چاپی یەکەم 2017 سلێمانی

پوختەی کتێبەکە:

هەرێمی کوردستان چەندین کەمینەی ئایینی و نەتەوەیی و زمانیی لە ئامێز گرتووە. زۆرینەیان خاوەن ڕیشەیەکی مێژوویی قووڵن لەم بۆتە جوگرافییەدا، هەشە لە مێژ نییە بە هۆکارگەلی جوودا پەیدابووە و ئێستا بەشێکی دانەبڕاوە لە پانۆرامای کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتووریی هەرێم. سەرەڕای ئامادەگیی بەرچاوی ئەم دیاردەیە، کەمترین تێکستی لەمەڕ نووسراوە، بە شێوەیەک، لە کێڵگەیەکی مەعریفیی وەک یاسادا، هیچ دەقێکی کوردیمان لە بەردەستدا نییە کە دوور یان نزیک شەنوکەوێکی یاسایی پرسی کەمینەکان بکات و گرفت و ئاریشە یاساییەکانیان دەستنیشان بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە پرسی کەمینەکان لە جیهاندا بووەتە تێما و بابەتێکی گرنگی ناو کایەکانی ڕۆشنبیری بە گشتی و تەقەلا و توێژینەوە یاساییەکان بە تایبەتی. چاوبڕین لە پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە دیارەی کتێبخانەی کوردی ڕەنگە هۆکاری سەرەکیی نووسینی ئەم باسە بێت.

بەشی یەکەم

کەمینەکان (ناساندن و توخم و پۆلاندن)

هەڵبەت پرسی کەمینەکان پرسێکی ئاڵۆز و تەونئاسایە و هەڵگری ڕەهەندی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و یاسایی و سیاسییە، بە لەبەرچاوگرتنی یاساییبوونی ئەم کارە، تەقەلای نووسەر لە ناساندنی ئەم چەمکەدا تەقەلایەکی یاسایی دەبێت، هەر بە هەمان دیدگای یاساییشەوە دەستوپەنجە لەتەک دیاریکردنی توخمە پێکهێنەرەکانی و پۆلاندنەکانیدا نەرم دەکات، ئەمەش دەبێتە بەشی یەکەی کتێبەکە.

لە دیدی نووسەرەوە، کەمینە (گرووپێکی ناباڵادەستە لە دەوڵەتدا، ژمارەی کەمترە لە هاونیشتیمانییەکانی، تاکەکانی بە یەکێک یاخود زیاتر لە بەستەرە جیاکارەکانی (ڕەگەز، ئیتنیک، نەتەوە، ئایین، زمان) پێکەوە گرێ دراون، خاوەن ویستێکی (ئاشکرا یان نێوەکی)ن بۆ پاراستنی ئەم تایبەتمەندییانە و گەشەپێدانیان).
لەسەر بنەمای ئەو پێناسەیەی کە بۆ کەمینەکان کرا، هەر گرووپێکی مرۆیی ئەم توخمانەی لە خۆیدا کۆ کردەوە، دەتوانین بە کەمینە ناودێری بکەین:

توخمی وڵاتنامە (الجنسية): تاکەکانی سەر بە کەمینەکان بە شێوەیەکی گشتی هەڵگری وڵاتنامەن لە دەوڵەتدا، لێرەشەوە ئەوە هەڵدەهێنجێنین کە بێگانەکان و پەنابەرەکان و کۆچبەرەکان نابنە کەمینە.

توخمە بابەتییەکان: مەبەستمان لە توخمگەلی بابەتی بنەما جیاکارەکانی وەک ڕەگەز و نەتەوە و ئایین و زمانە. خاڵی گرنگی جێمەبەستی ئێمە ئەوەیە کە ئەم تایبەتمەندییانە پێویستە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە زۆرینەی داببڕێت، تەنها جیاوازی لە شێوەزاردا یاخود لە مەزهەبی ئایینیدا نابنە پاسا و هەنجەت بۆ دروستبوونی کەمینەی زمانی یان ئایینی.

توخمی ژمارەیی: پێویستە کەمینە لە ڕووی ژمارەییەوە کەمتر بێت لە باقیی هاووڵاتیان، ئەمەش بە ئەستەم لەم دوو شیمانەیە دەردەچێت:

کەمینەیەک یان چەند کەمینەیەک لەتەک زۆرینەیەکدا دەژین کە زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیان پێک دەهێنێت.
زۆرینەیەک لە ئارادا نییە و وڵات لە چەند کەمینەیەک پێک دێت. لێرەدا ئەو گرووپ یاخود گرووپانەی باڵادەستن، پێگەی یاسایی زۆرینە وەردەگرن و بە پێچەوانەشەوە گرووپ یاخود گرووپە ناباڵادەستەکان دەبنە کەمینە.
ڕەنگە هەبێت بپرسێت ئەی ئەگەر وڵاتێک لە دوو گرووپی بەحەشیمەت یەکسان پێک بێت، ئەو کاتە چی؟! هەرچەندە پێ دەچێت ئەمە تەنها گریمانەیەک بێت و بەس، وەلێ دەڵێین پێویستە لێرەدا ڕەگەزی ژمارە وەلا بنێین و تیشک بخەینە سەر باڵادەستی، بە شێوەیەک، گرووپی باڵادەست زۆرینەیە و ئەوی دیکە کەمینە.

توخمی ناباڵادەستی: ئەو گرووپە بچووکانە لە لوتکەی هەرەمی سیاسی و ئابووری و کولتووریی کۆمەڵگەدان، نابنە کەمینە، زۆر بە سادەیی، لەبەر ئەوەی پێویستیان بەو پاراستنە نییە کە کەمینەکان لێی سوودمەند دەبن.

توخمی کەسی یاخود دەروونی: ڕەگەزە بابەتییەکانی بەس نین بۆ دروستبوونی کەمینە، بەڵکو دەبێت تاکەکانی سەر بە کەمینەکان لە ئاستێکی هۆشیاریی وادا بن کە پەی بە جیاوازبوونی خۆیان ببەن، بە جۆریک، جێناوی (ئێمە) بۆ خۆیان و (ئەوان) بۆ ئەوانی دیکە بەکار بهێنن. ئەمە جگە لەوەی دەبێت هەڵگری ویستی پاراستنی ئەم تایبەتمەندییانە و گەشەپێدانیان بن.

کەمینەکان لە ڕوانگە و کێڵگەی مەعریفیی جیاواز و جۆراوجۆرەوە پۆلێن دەکرین، بەڵام سروشتی یاساییانەی کارەکەوا دەخوازێت تەنها تیشک بخرێتە سەر ئەو پۆلاندنانەی کە لە ڕووی یاساییەوە بایەخدارن، وەکو:

پۆلاندنی کەمینەکان بەپێی دابەشبوونی جوگرافییان بەسەر دەوڵەتەکاندا.
پۆلاندنی کەمینەکان بەپێی دابەشبوونی جوگرافییان لە نێو دەوڵەتدا.
پۆلێنکردنی کەمینەکان بەپێی تایبەتمەندییە جیاکارەکانی. بۆ کەمینە نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیەکان.

بەشی دووەم

کەمینەکانی هەرێمی کوردستان

ماددەی (1)ی یاسای ژمارە (5)ی ساڵی 2015 یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە کوردستان-عێراق، هەر یەک لە (تورکمان، کلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەن) بە کەمینەی نەتەوەیی و (مەسیحی، ئێزیدی، سابیئەی مەندائی، کاکەیی، شەبەک، فەیلی، زەردەشتی، و هیی دیکە)ی بە کەمینەی ئایینی و ئایینزایی لە قەڵەم داوە.

هەڵبەت بەسەرکردنەوەی هەریەک لەو کەمینانەی ناویان هاتووە لەم ماددەیەدا و ئەوانەشی بە مەبەست یاخود بەبێ مەبەست فەرامۆش کراون، کارێکی خراپ نییە، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نزیکەی سەرجەم ململانێ و پێکدادان و دابەشبوونە ڕادیکاڵەکان لە بۆتەی کۆمەڵگەی کوردستاندا ئایینین نەک نەتەوەیی، نووسەر لە بەشی دووەمدا زیاتر گرنگی بە کەمینە ئایینییەکان داوە و پەیجۆری هەریەک لە کەمینەکانی (مەسیحی، ئێزیدی، سابیئەی مەندائی، کاکەیی، بەهائی) کردووە.

بەشی سێیەم

کەمینەکان لە پەیماننامە و ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکاندا

لە سەرەتای بەشی سێیەمدا ئەو پەیماننامە و ڕاگەیەنراوە نێودەوڵەتییانە دەخرێتە ڕوو کە پەیوەندیدارن بە کەمینەکانەوە، پاشان بە دیاریکردنی ئەو مافانەی کە ئەم پەیماننامە و ڕاگەیەنراوانە بۆ کەمینەکانی فەراهەم دەکەن، پێ دەنرێتە نێو کرۆکی بابەتەکەوە، لە دواتەوەریشدا باس لە پێکارەکانی پاراستنی ئەم مافانە دەکرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی.

لەبەر ئەو جیاوازییە یاساییە زۆر و زەوەندانەی کە لە نێوان پەیماننامە و ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیدا هەن، بە تایبەت لە ڕووی هێز و بەها و سەنگی یاساییەوە، نووسەر بە جیا و لە شوێنی سەربەخۆدا لەتەکیاندا دەرگیر بووە


کەمینەکان دوو جۆر مافیان هەن، گشتی (العامة) و تایبەت (الخاصة). ئەوان وەک هاووڵاتییەک بە مافەکانی ژیان و سەربەستی و خاوەندارێتیی تایبەت وڵاتنامە (الحق في الجنسية) و بەشداری لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی و ڕادەربڕین و خۆنیشاندان و کار و دامەزراندنی سەندیکا و بیمەی کۆمەڵایەتی و سەرجەم مافەکانی دیکە شاد دەبن. ئەم مافانە بۆ گشت هاووڵاتیانە بە زۆرینە و کەمینەوە. سەرباری گرنگییان، مافە گشتییەکان مەبەستی نووسەر نین، ئەوەی جێی بایەخی ئەوە، لە ڕاستیدا مافە تایبەتییەکانە، واتە ئەو مافانەی کە تایبەتن بە کەمینەکان، یاخود زیاتر کەمینەکان لێی سوودمەندن.

بەشێک لە توێژەران مافە تایبەتەکان بۆ دوو گرووپ دابەش دەکەن. 1. مافە کۆمەڵییەکان (الحقوق الجماعية) یاخود مافە تایبەتە تاکییەکان (الحقوق الخاصة الفردية): ئەمانە مافی کەسانی سەر بە کەمینەکانن. 2. مافی کۆمەڵەکان (الحقوق الجماعات) یاخود مافە تایبەتە کۆمەڵییەکان (حقوق الخاصة الجماعية): مافی خودی کەمینەکەن نەک ئەو کەسانەی سەر بە ئەون. ئەو مافانەی لەم بەشەدا باسکراون بریتین لە:

مافی کۆمەڵەکان
مافی بوون.
مافی دیاریکردنی چارەنووس.

مافە کۆمەڵییەکان
مافی شادبوون بە کولتوور.
مافی پیادەکردنی بیروباوەڕی ئایینی.
مافی بەکارهێنانی زمان.
مافی خوێندن.
مافی چێکردنی پەیوەندیی سنووربەزێن لەتەک کەسانی سەر بە هەمان کەمینە.
مافی جیاکارینەکردن.
مافی بەشداری لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیان لە دەوڵەتدا.

پێکارەکانی پاراستنی مافی کەمینەکان زۆر و جۆراوجۆرن، بەڵام دیارترینیان ئەوانەن کە لە بەستێنی ئەم کۆمیتانەدا کار دەکەن:

1- کۆمیتەی لاوەکیی نەهێشتنی جیاکاری و پاراستنی کەمینەکان.

2- کۆمیتەی تایبەت بە مافی مرۆڤ.

3- کۆمیتەی لەنێوبردنی جیاکاریی ڕەگەزی.

4- کۆمیتەی عەرەبیی مافەکانی مرۆڤ.

بەشی چوارەم

کەمینەکان لە یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمدا

دوای هەوڵدان بۆ ناساندنی کەمینەکان و دیاریکردنی پێگەی یاساییان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، نووسەر لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا لەسەر دەستووری عێراقی و ئەو یاسایانە دەوەستێت کە لە هەرێمی کوردستاندا کارپێکراون و پەیوەندییەکی تەنگاتەنگ و نزیکیان لەتەک کەمینەکاندا هەیە.
ئەم بابەتە 4,266 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,266 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.232 KB 30-01-2023 شادی ئاکۆییش.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.142 KB 23-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,211
وێنە 105,526
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.468 چرکە!