Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,474
Resim 106,576
Kitap PDF 19,270
İlgili Dosyalar 97,131
Video 1,391
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt ente...
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanmas...
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanın...
فەلسەفەی ئیسلامی-کیندی و فارابی
Türk ve Fars işgalciler tarafından ülkenin kuzeyinde ve doğusunda Kürdipedya'nın yasaklanmasından dolayı üzgünüz.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook1
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Değerlendirme
8 Ses 3
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەلسەفەی ئیسلامی-کیندی و فارابی

فەلسەفەی ئیسلامی-کیندی و فارابی
نووسینی: هاوژینی مەلائەمین
سلێمانی

پوختەی کتێبەکە :


هزری ئیسلامیی لە جیهانی ئەمڕۆدا بەگشتی و لە دنیای ئێمەدا بە تایبەت کێشەو گیروگرفتی زۆرن، ڕیشەی زۆر لەو کێشەو گیروگرفتانەش، لە داخرانی عەقڵی موسڵمان و ئاراستەبوونیدایە بە ئاقارێکدا کە باس لە تەنگژە وقەیرانی قوڵ و بێ حەوسەڵەیی و کەمبوونەوەی توانای خۆگرتن و لەخۆگرتنی دەکات، کە ئەمە تەواو پێچەوانەی سەردەمانی زێرینی عەقڵی موسڵمانە. هەر وەها باس لە دۆخێکی دەرونیی و بارگاویی بە جەنگ و ململانێ و پیلان و دوژمن سازاندن و دەستهەڵگرتن لە ژیان دەکات. وەک ئەوەی کە بۆ ئاوێتەبوونەوە بە ژیان جگە لە توندوتیژیی و گرژیی ڕێگایەکی دیکە نەدۆزێتەوە.
بە بڕوای ئێمە سەر لە نوێ خوێندنەوەی تێکستە ڕەسەنەکانی فەیلەسوفە موسڵمانەکان و هێنانەوە ئارای ئەو کێشە و پرس و گرفتانەی کە ئەوان مامەڵەیان لە تەکدا کردووە، یارمەتییەکی زۆرمان دەدات لە دوو پرۆژەدا، پرۆژەیەکیان پەیوەندیی بە ئەو عەقڵ و کەلتوورە موسڵمانە خۆیەوە هەیەء دەشێت لەو داخران و تەنگەژەیە ڕزگاری بکات و قودرەتی ئەوەی بۆ بگێڕێتەوە کە بە لۆژیک و عەقڵ لە گەڵ کێشەکانی خۆیدا مامەڵە بکات. پرۆژەیەکی دیکەشیان پەیوەندیی بە هەموومانەوە هەیە لەم ناوچەیەدا، کە ئەمەیان پرۆژەی زەمینەسازکردنێکی دیکەیە بۆ عەقلانیزەکردن و پروراڵیزەکردن. بۆ ڕزگارکردنی ئیسلام لە مۆنۆپۆڵکردن و زەمینەسازکردنێکی دیکە بۆ هەڵکردنی ئێمە لە گەڵ ئەو کەلتوورە و سازکردنی بۆ ئەوەی کە لە عەقیدەیەکی دۆگمی کەم جیقڵدانەوە ببێتەوە بە ئەو باوەڕە پڕ لە باوەڕبەخۆبوونەی کە تەحەمولی ڕەخنە و دیبەیت و تێگەشتنی دی و ئەوی دی لە ناوخۆیدا بکات.
من دڵنیام گەر ئەم پرۆژەیە پرۆژەی ناساندنی فەلسەفەی ئیسلامیی بە باشیی بڕوات و بەردەوامیی هەبێت، زۆر لە ئێمە توشی شۆک دەبین، شۆکێک کە باس لەوەدەکات ئێمە تێگەشتنێکی چەند گەر هەڵەنەبێت، تەواو بەرتەسک وتەنک و دەتوانم بڵێم دوورمان هەیە لەوەی کە چەند ڕێگای دیکە هەن بۆ تێگەشتن و بیرلێکردنەوە و بە ڕاشکاوی بڵێم چەند ئیسلامی کە هەن بۆ ئاشنابوونمان پێی، پرۆژەیەکی لەم چەشنە ڕەنگە نەتوانێت لە بەرنامەی خۆیدا ناساندنی هەموو ئەو ئەگەرانەی تێگەشتن جێبکاتەوە، بەڵام من دڵنیام لەوەی زۆر بە خێرایی دەتوانێت بە ئیسلامێکی دیکە لانیکەم ئیسلامێکی دیکە ئاشنامان بکات کە ئیسلامی فەیلەسوفە موسڵمانەکان و عەقڵ و ڕۆحە مەزنەکانی نێو کەلتووری ئیسلامییە. بەو هیوایەی کە ئەمە یەکەم هەنگاوی پرۆژەیەکبێت کە چاوی لە هەندێ ئامانجی لەو چەشنە بڕیوە.
دەتوانم بڵێم سودی پرۆژەیەکی لەم چەشنە تەنها لەوەشدا کورتناکرێتەوە و دەتوانێت بۆ خۆی ڕێنیشاندەرێکی گەورەبێت بۆ ئەم کەلتوورە و بۆ ئاڕاستەکردنی بە ڕێگایەکی هەم ڕەسەن و هەم نوێدا.
زاراوەی فەلسەفەی ئیسلامیی خۆی زاراوەیەکی شوێن مشتومڕ و لە ڕاستیدا هەندێک گرفت ئامێزە، فەلسەفە و فەلسەفاندن چالاکییەکی عەقڵیی ڕێکخراوە، بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارە ڕیشەیی و بنەڕەتییەکان، گومان لەوەدا نییە کە دەرگیربوونی مرۆڤ لە گەڵ ئەم پرسیارانەدا کە لە هەندێ ڕووەوە، لە ڕووی بنەماگەرایی و ڕاستەوخۆیی و ساکاریی ڕواڵەتییەوە، لە پرسیارەکانی سەردەمی منداڵیی دەچێت، مێژوویەکی دێرینی هەیە و دەشێت یەک لە پێکهێنەرەکان ومانا ئۆنتۆلۆژییەکانی مرۆڤبوون خۆیبێت. ئەم بوونەوەرە بە سروشتی خۆی بوونەوەڕێکی حەیران، دڕدۆنگ، نائارام، پرسیارکەرە و زۆر جاریش وەڵامی پرسیارەکانی خۆی بە پرسیاری دیکە و قوڵکردنەوەی زیاتری پرسیارەکان دەداتەوە.
ئەگەر لە سەر ئاستی تاکەکەسی هەندێک ڕەوایی و ڕاستی زیاتر لە ئەو وێنە گشتیەی سەرەوەدا هەبێت، ئەوا لە سەر ئاستی گشتی و کۆمەڵایەتی، مرۆڤایەتی نەیتوانیوە، هەمیشە بەو سەرکێشی و گومانگەراییەءە بمێنێتەوە و بژی، هەربۆیە دواجار کۆمەڵێک دامەزراوەی هزریء ڕۆحیی مەزنی دامەزراندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە نەخشەی گەڕانێکی بەردەوام بە دوای ئارامی و دڵنیایی و ئاسودەیی ڕۆحییدا. ئەم دامەزراوە هزرییە گەورانە کە دەرهاویشتەی وشیاریی کۆو بەرجەستەبوونی ئەو وشیارییەن، لە کۆمەڵێک زمانحاڵی کارامە و هەستیاردا، سەرەتا لە شێوەی ئەفسانە وئایینە بەراییەکاندا، بەرجەستە دەبن کە هێشتا بە ئاشکرا مۆرک و ڕەونەقی ئەو گومان و دڕدۆنگی و نائارامییە ڕیشەییەیان پێوەیە.
ئەگەر ئەم دۆخە تازەیە، وەک سەرەتایەکی نوێ وەربگرین و لێرەوە بیر لە سروشتی چالاکی فەلسەفی بکەینەوە، وەک چالاکییەکی هزری و ڕۆحی کە لە دوای ئەفسانە و ئایینەکانەوە دێت، ئەوکاتە بە ڕوونی دەتوانین خەسڵەتێکی ڕیشەیی دیکە و نەفرین ئامێزی فەلسەفە بەدیبکەین کە خەسڵەتە ڕەخنەییەکەیەتی. ڕەخنەگرتن بە بیانوی گەشتنەوە بە سەرەتاکان و دامەزراندنەوەی باشتری وەڵام و دنیابینییەکان، بگرە ڕەخنەگرتن بۆ هێشتنەوەی مرۆڤ لە ئەو دۆخە قوڵەی مرۆڤبووندا کە دۆخی نائارامی ڕیشەیی و گەڕانی بەردەوام و خستنەوە ژێر پرسیاری وەڵامەکان و لە ڕوویەکی دیکەوە، هێشتنەوەی مرۆڤە لە دۆخی وشیاریی و چالاکیی بەردەوامدا، هێشتنەوەیەتی لە دۆخی سەرسوڕمان و تێڕامانء کەمەندکێشبوونی تەواودا بە بوون و بە خودی ئەو مەرجە ئینسانییەی کە ئەو تێیدا دەژیی.
زۆرجار فەلسەفە ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەکرێتەوە کە گومان و سەرسوڕمان و هێشتنەوە و دووبارەکردنەوەی پرسیارەکان وسەر لە نوێ تێهەڵچوونەوە و دانەمرکانەوە بە وەلامەکان بۆ؟
وەڵامی فەلسەفە بۆ ئەم پرسیارە لە شێوە ساکارو سادەکەیدا ئەوەیە کە فەلسەفە و فەلسەفاندن لە پێناو خۆیدایە و فەلسەفە خۆی ئامانجی خۆیەتی. گەر لەم وەڵامە وردبینەوە، دەشێت لە پەیوەندیدا بە مرۆڤەوە، دوا مانای ئەو وەڵامە هەر ئەوەبێت کە مرۆڤ پێویستە بە گومانەوە، بە خوو خدەی تێڕامانەوە، مرۆڤ پێویستە بە سەرسامی و سەر سوڕمانەوە بژی و بمێنێتەوە. ئەو کاتەی مرۆڤ ئەم خەسڵەتانە لە دەستدەدات، لە دیدی فەلسەفەوە ئیدی خۆی، ڕەهەندو خەسڵەتێکی ئۆنتۆلۆژیی خۆی لە دەستداوە.
ترسان لە فەلسەفە بە قوڵی پەیوەندی بە ترسان لە ژیان خۆیەوە هەیە، ژیان لە نێو نیگەرانی بەردەوام و گومان و پرسیار و تێڕامان و سەرسامی و دۆشدامانی بەردەوامدا، واتە ترسان لە هەموو ئاکام و دەر هاویشتە و سەرەنجامە ڕۆحی و عەقڵییە ترسناکەکانی ئەو خەسڵەتە مرۆڤانەی کە فەلسەفە لەسەر ئەو، لە سەر هێشتنەوە و پەرەپێدانی ئەو دەژیی، کە هەمان ئەو گومان و تێڕامانەیە کە باسمانکرد.
بێگومان درێژەدان بە قسەکردن لە بارەی سروشتە جیاجیاکانی ئەو خەسڵەتە مرۆییە و ئاکامە باش و خراپەکانییەوە، زۆر درێژە دەکێشێ و دەشێت لە بابەتەکەی ئێستا دورمان بخاتەوە، تەنها ئەوەندە پێویستە لێرەدا بگوترێت کە لە پەیوەندیدا بە چارەنوسی فەلسەفە و فەلسەفاندنەوە، ئەم خەسڵەتەی فەلسەفە بۆ مرۆڤایەتی وکەلتوورە جیاجیاکانی و نەریتو دامەزراوە عەقڵی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییە جیاجیاکانی، هەمیشە دەستکەوتی مەزنی لێکەوتۆتەوە و بۆ فەلسەفە و چارەنوسی فەیلەسوفەکانیش کارەساتی گەورە، مەبەست لە نەفرەتئامێزیی ڕۆحی گومان و تێڕامانیش لە فەلسەفەدا، هەر ئەمەیە.
فەلسەفەی ئیسلامیی فۆرمێک لە چالاکی عەقڵیی و ڕۆحییە کە ئیلهام لە کەلتوور و ئایین و نەریتێکی ڕۆحیی دیاریکراو وەردەگرێت کە ئایینی ئیسلامە و لە نێو هەمان ئەو نەریت و کەلتوور و ئایینە دیاریکراوەشدا و بە زمان ودەستەواژەکانی ئەو، زۆرجار بە سود وەرگرتن لە ئەو میراتە خۆی، بە بەگرفتکردنی ئەو میرات و کەلتوور و واقیعە خۆی، پرسیارەکان و تێڕامان و گومانەکانی دەخاتە ڕوو.
فەلسەفەی ئیسلامیی بە ئەو چالاکییە عەقڵی و دامەزراندنەوە عەقڵییە دەوترێت کە لە زەمینەی ئیسلامییدا سەر هەڵدەدات و لە پەیوەندیدا بە ڕەسەنایەتییە وە درێژەدانە بە کەلتوورێک و نەریتێکی عەقڵیی ڕەسەن، کە هاتنی ئایینی ئیسلام خۆی و هەموو ئەو گۆڕان و کێشە و پرس و پێویستییە کەلتوورییە ناوخۆییانە دەستپێدەکات و ئەوان زەمینەی بۆ ساز دەکەن، کە دواجار لە زانستی کەلام و ئوسوڵی فیقهدا بەر لە فەلسەفە بە مانا تایبەتەکەی بەرجەستە دەبێت و پاشان موتوربەبوونی ئەم زەمینەیە بە کەلتووری دەرەکی: فارسی و سریانی و یۆنانی، بە هۆی پرۆسەی تەرجەمە و ئاشنابوونی موسوڵمانانەوە بە زانستەکانی پێشینان (علوم الاوائل) گەشە دەکات و قۆناغێکی تایبەت لە گواستنەوە و درێژەدان بە چالاکی فەلسەفی، لە مێژووی فەلسەفەدا، لە زەمینەیەکدا و لە سەردەمێکدا کە تایبەتمەندی تەواوی خۆی هەیە، تۆمار دەکات.
لێرەدا کات و شوێنی ئەوەمان نییە دەربارەی ئەو بە سەنتەرکردنەی ڕۆژئاوا و بە ڕۆژئاواییکردنەی عەقڵ و فەلسەفە قسە بکەین کە مێژوویەکی درێژو لایەنگرانی زۆریشی هەیە، چ لە نێو فەیلەسوفاندا و چ لە نێو مێژوونوسانی فەلسەفەشدا. تەنها ئاماژە بەوە دەدەین کە وەک موستەفا نەشار دەڵێت: سەر هەڵدانی فەلسەفە موعجیزەیەکی یۆنانی نییە، وەک ئەوەی کە هەندێ لە مێژوونوسانی فەلسەفە بە بێ لێکۆڵینەوەی ورد لە بارەی هزر و بیری ڕۆژهەڵاتییەوە، بەر لە سەرهەڵدانی فەلسەفەی یۆنان، دووبارەی دەکەنەوە جۆرج تەرابیشیش دەربارەی ڕەگ وڕیشە دەرونی و عەقڵیەکانی ئەم سەنتەرگەراییە دەڵێت: یەک لە گرنگترین بەرەنجامەکانی فەلسەفەی مێژوو ولێکۆڵینەوە بەراوردگارییەکان لە نێوان شارستانییەتەکاندا، ڕەنگە ئەوەبێت کە، ئەو شتەی هەموو شارستانییەتەکان کۆ دەکاتەوە، هەمان ئەو شتەیە کە هەموویان تێیدا ناکۆکن، باوەڕبوونی هەریەک لە ئەوان بەوەی کە خۆیان سەنتەری جیهانن و وەک ناوکی گەردوون وان، کە ئەم باوەڕە، لە گەڵ باوەڕی هەموو شارستانییەتەکانی دیکە وتێڕوانینیاندا بۆ خۆیان ناکۆکە. هەربۆیە لێرەدا ئێمە چاوپۆشی لە ئەو بۆچوونە، دەمارگیرانە، دەکەین کە هەندێک لە ڕۆژهەڵاتناسانیش دوبارەیان کردۆتەوە و بەرەنجامەکەی بەوە گەشتووە کە نکولی لە بوونی فەلسەفەی ئیسلامیی بکەن، بەڵکو هەندێکیان نکولی لە بوونی فەلسەفەیەکی ئایینی و فەلسەفە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە گشتی دەکەن، بە بیانوی ئەوەی کە گوایە دژیەکی تەواو لە نێوان ئایین و فەلسەفەدا هەیە و ناکرێت لە سایەی ئاییندا فەلسەفە دروست ببێت یان گەشە بکات. چونکە بە بڕوای ئەوان فەلسەفە چالاکییەکی عەقڵیی پەتییە.
هەروەها لێرەدا هەموو هەوڵەکانی بە عەرەبیکردن و لەتلەتکردنی فەلسەفەی ئیسلامیی (وەک ئەوەی کە محمد عابد جابریی دەیکات) ڕەتدەکەینەوە و ئەوەندە لە لای ناوەستین، لە بەر ئەوەی کە باوەڕمان وایە، جگە لە هەوڵێک بۆ ئایدیۆلۆژیزەکردنی کۆمەڵێک چەمک و زاراوەی ئیبستمۆلۆژیی هیچی دیکە نییە.
پاش وەلاوە نانی ئەو دوو کێشەیە، هەوڵدەدەین پێناسەی فەلسەفەی ئیسلامیی بکەین و چییەتی ئەم فەلسەفەیە و چۆنیەتی سەرهەڵدانی بخەینە ڕوو.
لە گەڵ ئەوەی نکولیکردن لە ڕەسەنایەتی فەلسەفەی ئیسلامیی، ناڕەوایی تێدایە، چونکە قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر و ئەو زەمینە کەلامی و جەدەلییەی کە دروستی دەکەن، ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە گەشەکردنی هزری ئیسلامییدا و مۆرکێکی تایبەتیش دەبەخشن بە فەلسەفەی ئیسلامیی لە دواجاردا، بەڵام کاریگەریی فەلسەفەی یۆنان لە سەرهەڵدانی فەلسەفەی ئیسلامییدا، بە مانا تایبەتی و هونەرییەکەی نەک بە مانای سەرهەڵدانی چالاکیی عەقڵیی لەو کەلتوورەدا کاریگەرییەکی دیار و ئاشکارەء ئەویش نکولی لێناکرێت و کاریگەر بوون و ئاوێتەبوون و کاریگەریی بەجێهێشتن، یەکێک لە مۆرکە تایبەتەکانی دیاردە شارستانییەکانە. هەربۆیە چ فەلسەفەی یۆنانی و چ فەلسەفەی سریانی و میراتی فەلسەفیی ڕۆژهەڵات بە گشتیی، کاریگەریی گەورەیان هەبووە لە سەرهەڵدانی فەلسەفەی ئیسلامییدا، بە جۆرێک کە هەندێ لە توێژەران ڕایان وایە کە موسڵمانەکان شوێن پێی ئەرستۆیان هەڵگرتووە لە پێناسە و تێگەشتنی فەلسەفەدا. نیکلسۆن ڕای وایە کە موسڵمانان زانستە عەقڵییەکان لە سەرچاوە وکەلتووری یۆنانییەوە وەردەگرن، کە هەر لە سەردەمی ئەسکەندەرەوە لە میسرء لە سوریا و ڕۆژئاوای ئاسیادا، بڵاوبووبوویەوە. هەر لە پوکانەوەی قوتابخانەی ڕەها الرها وە لە سەدەی پێنجەمی زاینیدا، بەهۆی ناکۆکی ئایینییەوە، هەندێک لەوانەی کە ڕاودەنرێن، پەنادەبەنەبەر وڵاتی فارس و لەوێ لای کیسرای فارس، نەوشیروان (531578ز) جێگایان دەبێتەوە، کە بە تایبەت ئەم پاشایە پێشوازی لە فەیلەسوفانی قوتابخانەی ئەفلاتونیی نوێ دەکات، کە جوستنیانی ئیمبراتۆر و مەسیحی لە ئەسینا بە بیانووی بتپەرستی دەریان دەکات. نەوشیروان لە جندیسابوری سەر بە خوزستان، ماڵێکی زانست دروستدەکات بۆ ئەم فەیلەسوفانە و لەوێدا دەستدەکەنەوە بە درێژەدان بە چالاکی عەقڵیی و وتنەوەی زانست بەتایبەت زانستی پزیشکی و فەلسەفە. ئەم قوتابخانەیە تا سەردەمی عەباسییەکانیش لە کار و چالاکیدا دەمێنێتەوە. هەروەها (حەڕان)نیش لە عێراق دەبێتە مەڵبەندێکی دیکەی کەلتوور وزانستی یۆنان. صابیئەکانی حەڕان زمانی عەرەبی باش دەزاننء پاشتر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گواستنەوەی کەلتووری یۆنانیدا بۆ نێو کەلتوور و زەمینەی عەرەبیی و ئیسلامیی و بەشداری بەرچاو دەکەن لە پرۆسەی وەرگێڕاندا.
ئەگەرچی باس لەوە دەکرێت کە خالیدی کوڕی یەزید یەکەم کەسە کە گرنگی بە وەرگێڕان لە یۆنانییەوە داوە، بە تایبەت لە بواری کیمیادا، بەڵام، بزوتنەوەی وەرگێڕان لە سەردەمی عەباسیدا پەرەدەسەنێت، ئەمەش بۆ کاریگەریی فارسەکان دەگەڕێتەوە لە دروستبوونی ئەم خەلافەتەدا، بۆیە هەر لە سەردەمی ئەبوجەعفەری مەنسورەوە گرنگیدان بە وەرگێڕانی سەرچاوەکان لە فارسییەوە دەستپێدەکات و حونەینی کوڕی ئیسحاق هەندێ لە کتێبە پزیشکییەکانی ئەبیکرات و جالینۆسی لە بارەی پزیشکییەوە، بۆ وەردەگێڕێت، هەروەها ئیبن موقەفەع، کلیلە و دیمەنە، وەردەگێڕێت لە زمانی پەهلەویەوە و کتێبی هەندەسەی ئۆقلیدس وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی عەرەبی و بەم شێوەیە پرۆسەی وەرگێڕان لە فارسی و سریانی و پاشان لە یۆنانییەوە، دەستپێدەکات و ئەو دوو کەسەی پێشوو، هەروەها ئال نەوبەخت و حەسەنی کوڕی سەهل، یەکەم وەرگێڕەکانن لە زمانەکانی دیکەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی. لە سەردەمی هارونە ڕەشیددا، بزوتنەوەی وەرگێڕان زیاتر پەرەدەسەنێت و لە سەردەمی مەئمووندا بە تەواوی بە هێز دەبێت، تەنانەت ئەو نێردراوانی خۆی دەنێرێت بۆ قوستەنتینییەی پایتەختی ڕۆمای ئەوسا، بۆ هێنانی سەرچاوە و وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی عەرەبی. بەم شێوەیە جیهانی ئیسلام ئاشنا دەبێت بە گرنگترین سەرچاوەکانی زانست و فەلسەفە لە کەلتووری یۆنانی و فارسی و هیندیدا.
کیندیی فەیلەسوف کە زۆر لە نزیکەوە، بەشدارە و ئاگادارە لەم پرۆسەیە و هاوکاریی تێدا دەکات، خۆی بەرهەمی ئەم پرۆسەیەیە و دواجار وەک یەکەم فەیلەسوف لە مێژووی ئیسلامییدا، دەناسرێت.
جگە لە خەلیفەکان هەندێ لە بنە ماڵە دەوڵەمەندەکان کە سەرقاڵی ئەستێرەگەریی و ئەستێرەناسیین و دەوڵەمەندن، وەک بنەماڵە و کوڕەکانی موسای کوڕی شاکیر (موحەمەد و ئەحمەد و حەسەن) بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەن وسەروەت و سامانی خۆیانی بۆ تەرخان دەکەن. گرنگترین شارەکان بۆ لە خۆ گرتنی ئەم پرۆسەی وەرگێڕانە بەغدا و گرنگترین ماڵ (بیت الحکمە)و گرنگترین وەرگێڕەکان بریتین لە، حونەین و ئیسحاقی کوڕی و ئیبن لبتریق و حەجاجی کوڕی مەتەر.
بەم شێوەیە لە ئەو زەمینە ڕۆحییە نوێیەدا کە ئیسلام خولقێنەریەتی، یەکێک لە مەزنترین پرۆسەکانی ئاوێتە بوون و کارلێکی عەقڵی و کەلتووریی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دروست دەبێت و یەکێک لە بەرهەمە گرنگەکانی خۆی بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت، کە فەلسەفەی ئیسلامییە.
قسەکردن لە ئیسلامییبوونی ئەم فەلسەفەیە و پاشگری ئیسلامیی لە ئەو دەستەواژەیەدا بۆ ئاماژە دانە بە دوو ڕاستی تەواو مانادار، یەکێکیان پەیوەندی بە ئەو زەمینە کەلتووری و ڕۆحییە مەزنەوە هەیە کە ئەم فەلسەفەیە وفەیلەسوفەکانی لە خۆ دەگرێت. دووهەمیان کە لەوەی یەکەم گرنگترە و ئاماژە بە ڕەسەن و ڕیشەی ڕۆحیی ئەم تایپە لە فەلسەفاندن دەکات، ئەو ڕۆڵە گرنگەیە کە ئیسلام وەک دیاردەیەکی کەلتووری و ڕۆحی دەیبینێت لە فۆرموەرگرتن و بەرجەستەبوونی ئەم فەلسەفەیەدا. پێچەوانەی ئەو تێگەشتنە سەلەفییەی کە لە بارەیەوە هەیە، ناکرێت ئیسلام کورت بکرێتەوە بۆ شەریعەت و پەرستشەکان و بەس، بەڵکو ناوەڕۆکوو حەقیقەتی پشت شەریعەتوو ڕواڵەت و دەقەکان، ئەو دیوە هەرە گەوهەرییەی ئیسلامە کە لە لایەکەوە، گەردونایەتی پێدەبەخشێت و لە لایەکی دیکەوە دەبێتە مۆتۆڕی وروژاندنی ڕۆح و عەقڵی ئیمانداران و لە کەسانی بێ باکەوە دەیانکات بە عەوداڵانی حەقیقەت و ڕاستی.
گەر شرۆڤەکردنی ماناکان و بە هاکانی بوون و حەقیقەت و گەڕان بە دوای دوا مانای بووندا، ڕەسەنترین شێوەی سەرگەرمیی فەلسەفییبێت، ئایینی ئیسلام خۆیو و دەقە پیرۆزەکانی قورئان، گرنگترین ئەو وروژێنەر و زەمینەی شرۆڤەکردنەن کە چ وەک تەحەدایەک و چ وەک پاڵنەرو و ڕێخۆشکەرێک، بەردەوام لە زەین و لە بەرچاوی بیرمەند و فەیلەسوفانی ئیسلامدا، ئامادەییان هەیەو هەموو ڕۆشتنێک بۆ سەر چاوگەی ڕاستی و هەموو گەڕانێک بە دوایدا، پێویستە لە دەرگیربوونی بەردەوامدابێت لە گەڵ ئەو. گومان لەوەدا نییە کە تەنها ئەم ڕاستییەیە دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارەمان بە ڕوونی بداتەوە کە بۆچی پرسیارکردن لە پەیوەندی نێوان ئایین و فەلسەفە، شەریعەت و حیکمەت، عەقڵ و نەقڵ، سەرچاوەی مەعریفەی نەبەوی و مەعریفەی فەلسەفیی، سروشتی حەقیقەتی ئایینی و حەقیقەتی فەلسەفیی، بۆچی ئەم پرسیارانە، پرسیارە هەرە ڕەسەنەکانی فەلسەفەی ئیسلامیین؟
ئامادەیی قۆناغێک و فۆرمێک لە فەلسەفە بە ناوی فەلسەفەی ئیسلامیی، لە مێژووی فەلسەفەدا بە گشتی وپێویستی ئاگاداربوونی خوێندکاری فەلسەفە لەم قۆناغە و لەم فۆرمە لە فەلسەفاندن، جگە لەوەی کە ڕابورد، ئەوەیە کە تێگەشتن لەم فۆرمەی فەلسەفاندن سەختی و تایبەتمەندیء پاشانیش گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە، هەر بۆیە پێویستە هەڵوێستەی تایبەتیشی لە سەر بکرێت، بە تایبەت لە دنیای ئێمەدا کە دونیایەکە بە شێوەیەکی چارەنوسساز فەلسەفاندن تێیدا گرێدراوە بە وشیاریی وردەوە لە بارەی ئەم فۆرمە لە فەلسەفاندنەوە.
تایبەتمەندییەکی خوێندنی فەلسەفەی ئیسلامیی و خوێندنەوەی بەرهەمی فەیلەسوفانی ئیسلام، کە تایبەتمەندییەکی تەواو ناوازەیە و پەیوەندی بە ئەو پرۆسە مەزنەی وەرگێڕانەوە هەیە و شایانی ئاماژە پێدانە، ئەوەیە کە پەلهاویشتن و دەوڵەمەندیەکی زۆر لە سەرچاوە و فرە ڕەهەندییەکی تەواو، تا ڕاددەی ئاڵۆزی، لە پرس و بابەتەکانیدا هەیە و ئەم تایبەتمەندییەشی دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرگیربوونی ڕاستەقینە، لە گەڵ کۆمەڵێک بابەت و وردەکاری و بەراوردکاریدا، بۆ خوێندکاری فەلسەفە دروست بکات، چ لە پەیوەندیدا بە ڕابردوو چ لە پەیوەندیدا بە ئێستا و بە داهاتووی فەلسەفەوە، ئەمەش خۆی یاریدەرێکی گەورەیە بۆ خوێندنی فەلسەفە وەک پسپۆڕییەکی ئەکادیمی، وەک زەمینەی دەرگیربوون لە گەڵ کۆمەڵێک کێشەی ناوەکی و وردی فەلسەفی و فەلسەفە خۆیدا، کە ئەستەمە بە بێ خوێندنی ئەم قۆناغە لە مێژووی فەلسەفە، خوێندکاری فەلسەفە بتوانێت ئاشنا و پاشانیش زاڵبێت بە سەر ئەو کێشە وگرێکوێرە و پرسە تایبەتیانەدا.
وەرگێڕان لە فەلسەفەی یۆنانییەوە چ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و چ بە ناڕاستەوخۆ وەرگێڕانی میراتی یۆنانی لە زمانەکانی دیکەوە ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە دەرکەوتنی فەلسەفەی ئیسلامیی و فەیلەسوفانی موسڵماندا، هەر بۆیە پەسەندکردنێکی زۆرء بگرە، دوبارەکردنەوە هەیە، بۆ ئەو پێناسانەی کە ڕیشەی یۆنانییان هەیە، چ پێناسەکانی ئەرستۆ و چ پێناسەکانی پلاتۆ و پلۆتین و چ پێناسەی هەندێک لە مێژوونوسانی فەلسەفە، وەک پلوتارک.
یەکێک لەو پێناسە ساکارء قوڵانەی کە پەیوەندی بە ڕیشەی وشەی فەلسەفە خۆیەوە هەیە و کیندیی و فەیلەسوفانی دیکەی ئیسلامیش دووبارەی دەکەنەوە، پێناسەکردنی فەلسەفەیە بەوەی کە خۆشەویستی داناییە (Philo، Sophia). فیساگۆرس فەیلەسوف و ماتماتیک زانی گەوەرە، یەکەم کەسە کە نازناوی فەیلەسوف لە خۆی دەنێت وهەرلەو ساتەوە، فەلسەفە ئیدی بوەتە ناونیشان بۆ ئەو چالاکییە عەقڵی و تێڕامانەی کە ئامانجی بنەڕەتیی لێی گەڕانە بە دوای داناییدا. بەم شێوەیە فەلسەفە زاراوەیەکی داتاشراوە، کە یەکێک لە کۆنترین و دیارترین فەیلەسوفەکانی یۆنان دایدەتاشێت بۆ ئەوەی بیکاتە ناونیشان بۆ خۆی و بۆ ئەو چالاکییە عەقڵییەی کە سەرگەرمە پێیەوە و بووەتە شوێنی گومان، فیساگۆرس لە ڕێی لێکۆڵینەوە ماتماتیکی و هزرییەکانی خۆیەوە، سەرقاڵی گەڕان بوو بە دوای دانایی و تەندروستی ڕۆحیی و مانای بوون و ژیاندا. بەم شێوەیەش فەلسەفە بە شێوەیەکی بنەڕەتیی چالاکییەکی دژە سەفسەتەیە، کە لەوێدا گەڕانی فەلسەفیی لە پێناو سود و قازانجی ماددیدایە یان لە پێنا و چێژ وبردنەوە و بۆڕدانی بەرامبەردایە نەک گەشتن بە حەقیقەت.
لە دایەلۆکی (کراتیلۆس)دا هاتووە کە وشەی (Sophia) ناڕۆشن و نامۆیە، ئەمە ڕەنگە مانای ئەوەبێت کە ئەم وشەیە یۆنانی نییە تەرابیشی بە سود وەرگرتن لە (ئینسایکلۆپیدیای مێژووی گشتیی زانستەکان) کە لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی فەرەنسییە و بە سەرپەرشتی (رنیە تاتۆن) کراوە، باس لەوە دەکات کە ڕیشەی ئەم وشەیە بابلییە، لای ئەوان بە دانا و شیفابەخش، خاوەنی زانستی ئیلاهی، دەوترا (Ashipou) لە بەرامبەر پزیشکدا چارەسەرکاری نەخۆشییە جەستەییەکان کە پێیان دەوت (Asou). هەروەها بە داناییشیان دەوت (Ashipoutou) لە بەرامبەر پزیشکییدا کە پێیان دەوت (Asoutou). پاشان تەرابیشی خۆی دەڵێت: کتێبی حەکیمەکان لە تەوراتدا، بە (شوفتیم) ناسراوە و لە قیرتاجە، بە حەکیمەکانیان دەوت (شوفات)، ئەمە هەمان ئەو وشەیەیە کە لە شێوەی (Sophia)و (Sophos)دا دەگوازرێتەوە بۆ نێو کەلتووری یۆنانی و ڕەنگە وشەی ێوفیش لە زمانی عەرەبیدا لە هەمان ڕیشەوە هاتبێت و ئەگەر ئەمەش وابێت ئەو کاتە وشەی ێوفی لە زمانی عەرەبیدا هیچ پەیوەندییەکی بە لە بەرکردنی بەرگی خورییەوە نییە، کە ئەمە ڕای زۆر لە توێژەرانە لە ساغکردنەوەی وشەی ێۆفی لە زمانی عەرەبیدا، هەر ئەم بۆچوونەشە دەشێت تەفسیری ئەوە بکات کە بۆچی بە کەسێکی وەک (جابر بن حیان) وتراوە ێۆفی، بە بێ ئەوەی کە پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە ێۆفییەکانەوە هەبێت. ئیبن مەنزور (إبن المنڤور) لە (لسان العرب)دا دەڵێت: لە سەردەمی پێش ئیسلامدا ئەو کەسانەی مۆڵەتی سەردانی ماڵی خوایان بەدەستبوو، خزمەتکاری کەعبەبوون، پێیان دەوتن (ێوفە). یەکێک لە ناوە پیرۆزەکانی خوداش لە زمانی عەرەبیدا شیفابەخشە (الشافی)ء پێناچێت کە لە خۆڕاش ئیبن سینا بۆ گەورەترین نوسینی فەلسەفیی خۆی ناوی شیفای (الشفاء) هەڵبژاردبێت.
لە ئینجیلی هەڵبەستراوی یۆحەننادا (کە لە ئینجیلە هەڵبەستراوەکانە) سۆفیا، وەک دەزگیران و بوک و خانمی یەکەم مرۆڤ ناوی هاتووە، کە ئاشکرایە ئەم چیرۆکە ئاماژە بە ئەو پەیوەندییە دێرین و توندوتۆڵە دەکات لە نێوان مرۆڤ و حیکمەتدا هەیە، وەک مەعشوقی هەرە دێرینی خۆی.
هەموو ئەوەی کە ڕابورد ئەوەمان بۆ دوپاتدەکاتەوە کە فەلسەفە حاڵەتێکی کەینونییە و بە بێ ئامادەیی تەواوی خودێک کە عاشقانە بە شوێن دانایی و ڕاستیدا دەگەڕێت بەدینایەتء فەلسەفە هونەری فێربوونی ئەم گەڕانە هەمیشەییەیە بە دوای ڕاستیدا.
لە چیرۆکی خەلقی تەوراتیدا، مەعریفە بە مانای ژوانبەستن هاتووە، کە لەم میانەیەدا، گرنگی تەواوی خۆی هەیە، مرۆڤ بەر لەوەی یەکەم ژن بناسێت مەعریفەی ناسیوە، واتە بەرلەوەی لە گەڵ حەوا ژوان ببەستێت لە گەڵ مەعریفە ژوانی بەستووە، (عرفها) لە تەوارتدا بە واتای ژوانبەستن و جووتبوون هاتووە، هەربۆیە لە بری ئەوەی کە هەندێک خواستی فێمەنیستانە وامان لێبکات کە لە چیرۆکی میانگیریی حەوا، لە نێوان ئادەم و شەیتان و سێو و مرۆڤدا، وا تێبگەین کە ئەم چیرۆکە شەڕ دەداتە پاڵ ژن، دەتوانین لە ژن لەو چیرۆکەدا وەک بەرجەستەکردنی سروشتی ئەو پەیوەندییە تێبگەین کە لە نێوان مرۆڤ و مەعریفەدا دروست دەبێت، بابەتی مەعریفە، سروشت، هەڵگری ئەو شۆخ و شەنگیی و کەمەندکێشکردنەیە کە لە ئافرەتێکدا هەیە و وەک خانمێک سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێ و جوانییەکەی عەوداڵی خۆیی دەکات و لە گەشتن بە ئەودا بە کەماڵ دەگات، هەر ئەمەشە سەرەتاکانی دەستپێکردنی پرۆسەی فەلسەفاندن.
ئەرستۆ باوەڕی وابوو کە (تالیس) یەکەم فەیلەسوفە، لە بەر ئەوەی کە ئەو یەکەمین کەسە کە لە ڕێگەی تێڕامانی عەقڵییەوە هۆکارێک یان بنەڕەتێکی سروشتی بۆ گەردوون و بوون بدۆزێتەوە کە ئاوە، بێگومان گرنگی تالیس لە بۆچوونەکەیدا نییە، چونکە لە ئەفسانەکانی یۆنانیشدا، وەک سەرچاوەی بوون و ژیان، باسی ئاو کراوە، گرنگی تالیس لەوەدایە کە لە ڕێگەی تێڕامانی عەقڵییەوە بەم بەرەنجامە دەگات. بەم شێوەیە بەڕای ئەرستۆ فەلسەفە ئەو شێوازە لە توێژینەوە و تێڕامانە کە عەقڵ دەکاتە ئامڕازی تێڕامان، بەڵام ئەم بۆچوونە لە بارەی فەلسەفەوە کە گوایە چالاکییەکی عەقڵیی پەتییە، کە ڕیشەکەی بۆ ئەرستۆ دەگەڕێتەوە، کێشەیەکی توندی لە مێژووی فەلسەفەدا دروست کردووە، کە کێشەی پەیوەندی بیرکردنەوە و تێڕامانی فەلسەفییە بە سەرچاوەکانی دیکەی مەعریفەوە، وەک ئایین و ئەفسانە و ئەزموون و بەرچاوڕوونبوونەوەی عەقڵ و خەیاڵ و...هتد.
هەروەها کێشەیەکی ڕیشەیی دیکەی خولقاندووە کە پەیوەندی بە چییەتی عەقڵ خۆیەوە هەیە، پەیوەندی بە پلە و تواناکانی عەقڵەوە هەیە. ئەو باوەڕەی کە فەلسەفە یان فەیلەسوفێک لەم بارەیەوە دەیخاتە ڕوو کاریگەریی یەکلاکەرەوەی هەیە لە دەستنیشانکردنی ئاڕاستەی فەلسەفیی ئەوو تێڕوانینی ئەودا بۆ فەلسەفە. ئەفلاتون باوەڕی وابوو، ئەم بۆچوونەی تالیس لە ژێر کاریگەریی هۆمەر و میسۆلۆژیای یۆنانی دایە. جەختکردنە سەر عەقڵ وەک تاکە ڕێگای فەلسەفە بوەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە توێژەران نکولی لە فەلسەفە ڕۆژهەڵاتییەکان بکەن و پەیوەندییەکی پێویست و توند لە نێوان بتپەرستی یۆنانییەکان و داهێنانی فەلسەفەدا دروست بکەن. سەروەت عەکاشە دەڵێت: ئەو وێنا مرۆڤانەی یۆنانییەکان بۆ خواوەندەکانیان کاریگەریی تەواوی هەبوو لە سەر ئازادبوونی عەقڵیان، چونکە ئەو باوەڕە تەعبیر بوو لەوەی کە ئەوان مرۆڤ خۆی بە مەزن دەزانن و وەک خواوەندێکی فانی سەیری دەکەن، بە بڕوای ئەوان جیاوازی نێوان خودا و مرۆڤ تەنها ڕێژەیی و چەندایەتییە نەک چۆنایەتی.
لە کتێبەکەی پلۆتارکدا في الاراء الطبیعیة التي ترضی بها الفلاسفة وەرگێڕانی (قسگا بن لوقا) کە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاشنابوونی موسوڵمانانە بە بیروڕا فەلسەفییەکانی یۆنان، دەربارەی پێناسەی فەلسەفە و بەشەکانی هاتووە کە : ڕواقییەکان دەڵێن فەلسەفە بریتییە لە شارەزابوون لە پرس و بابەتە ئیلاهییەکان و پرس و بابەتە مرۆییەکان، زانین کە مەعریفەی باڵایە سێ جۆرە، سروشتیء ئاکاری و لۆژیکی، زانینی سروشتی لە جیهان دەکۆڵێتەوە، زانستی ئاکار لە مەسەلە مرۆییەکان ولۆژیکیش گرنگی بە توانای دەربڕین و بیرکردنەوەی مرۆڤ دەدات و ڕەوانبێژی یان دیالیکتیکی پێدەوترێت. بەڵام ئەرستۆ وسیۆفراستس و بە گشتی فەیلەسوفە مەشائییەکان فەلسەفەیان بۆ دوو بەش دابەشکردووە، بە ڕای ئەوان مرۆڤی کامڵ بە ناچاریی دەبێت عەقڵی بخاتە گەڕو لە بوونەکان بکۆڵێتەوە و دەبێت ڕەوشتیشی جوانبێت و چاکە کاربێت. پلوتارک پاش ئەم دێڕە یەکسەر دەستدەکات بە ڕونکردنەوەی مانای فەلسەفەی تیوری و فەلسەفەی پراکتیکی، ئەو سنورە وردەی دایدەنێت بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو بەشەی فەلسەفە لە یەکدی ئەوەیە کە فەلسەفەی عەمەلی لە کایەی خۆیداو لەو پرسانەدا کە لێی دەکۆڵێتەوە، هەوڵ دەدات وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە : دەبێت چۆنبێت؟ لە کاتێکدا کە فەلسەفەی تیوری سەر قاڵی ئەوەیە کە بزانێت: خۆی چۆنە:
1 فەلسەفەی سروشتی: کە فەلسەفەی یەکەم (میتافیزیک) دەبێتە سەروەرو ڕێبەرو دەروازەی سەرەکیی بۆی، لە بەر ئەوەی کە لە هیچکام لە زانستە سروشتییەکاندا لێکۆڵینەوە لە بوون بە ڕەهایی ناکرێت، لە کاتێکدا کە زانستێک هەیە لە بوون بە ڕەهایی و لە خسڵەتەکانی و لە بنەماکانی دەکۆڵێتەوە، کە ئەو زانستەش میتافیزیکە. میتافیزیک لەوێدا کۆتایی دێت کە زانستە سروشتییەکان دەستپێدەکەن و بوون بەشبەشدەبێت بۆ بوونەکان و هەر زانستێکی سروشتی لە یەکێک لە ئەو بوونانە دەکۆڵێتەوە. کەواتە بوون یاخود بە ڕەهایی و بە شێوەیەکی پەتی وەردەگیرێت بۆ لێکۆڵینەوە، کە ئەو کاتە بابەتێکی میتافیزیکایە، یاخود وەک ژمارە و ئەندازە وەردەگیرێت کە هەندێک جار ئاوێتەی بوونەکان دەبێت و بەرجەستە دەبێت و هەندێک جاریش بە پەتی دەمێنێتەوە، کە ئەمەیان بابەتی ماتماتیکە، یاخود لێکۆڵینەوە لە بارەی بوونەوە لێکۆڵینەوەیە لە بوونە بەرجەستەکان، کە ئەمەیان بابەتی زانستە سروشتییەکانە.
2 فەلسەفەی عەمەلی یان فەلسەفەی ئاکار لە سەر ئاستی تاک و خێزان و گۆمەڵگا، کە لەوە دەکۆڵێتەوە کە ئەمانە دەبێت چۆن بن و چۆن پابەندی چاکە و ڕاستی بن، کە بە بڕوای ئیبن ڕوشد چاکە بریتییە لە: پابەندبوون بە ئەو کردەوانەوە کە بەختەوەری دەهێنن و دورکەوتنەوە لەو کردەوانەی کە بەدبەختیان لە دوایە و ئەمەش پێیدەوترێت فەلسەفەی عەمەلی.
بەم شێوەیە فەلسەفە یان دیالیکتیک و ڕەوانبێژی و لۆژیکە، یان فەلسەفەی تیوری و فەلسەفەی عەمەلییە، لۆژیک یان دیالیکتیک و ڕەوانبێژی وەک ئەرستۆ فەیلەسوفە موسڵمانەکانیش هەر بە دەروازەی گرنگی فەلسەفەیان زانیوە، نەک بەشێک لە فەلسەفە. لای ئەفلاتون ماتماتیک دەروازەیە بۆ فەلسەفە نەک لۆژیک. ئیبن سینا لە پێناسەی لۆژیکدا دەڵێت : ئەو هونەرەیە کە ئاشنامان دەکات بەوەی شێوازە دروستەکانی پێناسە چۆن دەکرێت و ئارگومێنت چۆن سازدەکرێت، ئیدی بورهانیبێت، یان جەدەلییبێت، یان تەنها ڕەوانبێژانەبێت، یاخود دەربڕینێکبێت کە تەنها ئامانجی ئەوەبێت کە شتێکمان لە لا جوان بکات، یان ناشیرین بکات، یان هەڵماننێت، یان هەر بارێکی دەرونی دیکەمان لە لا دروست بکات کە ئەمە دەربڕینی شیعرییە، هەروەها ئاشنامان دەکات بەوەی کە لە کاتی پێناسەکردن و سەلماندندا هەڵە چۆن ڕوودەدات.
بەم شێوەیە وەک دەبینین تێڕوانینی گشتی بۆ فەلسەفە، لە دنیای ئیسلامدا هاوشێوەی تێڕوانینە یۆنانییەکەیە و جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە بە تایبەت لە سەرەتادا، هەر ئەمەشە بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەو بەد بینییە دەرباری ڕەسەنایەتی فەلسەفەی ئیسلامیی لە نێو توێژەرەواندا دروست ببێت، بەڵام ئەو توێژەرانە ئەوە لە بیر دەکەن کە فەلسەفە هەر لە ئەفلاتون و ئەرستۆوە، تا بە فەلسەفەی مۆدێرن دەگات، واتە لە تەواوی ئەو چەند سەدەیەدا کە فەلسەفەی مەسیحی و یەهودی و ئیسلامیی و سەدەکانی ناوەڕاستی تێدایە، فەلسەفە هەر ئەوە بووە و هەر یەک پێناسە و تێگەشتن بۆ فەلسەفە هەبووە و ئەگەرچی هەندێک تایبەتمەندی دراوە بە هەندێ زانست و هەندێک پرس و کێشەی نوێ سەریانهەڵداوە و لە وردەکارییەکاندا، لە قوتابخانەیەک و لە قۆناغێکەوە، بۆ قوتابخانە و قۆناغێکی دی هەندێک جیاوازی هەر هەیە، بەڵام دواجار ئەو سکێجە گشتییەی ئەرستۆ دایدەنێت باڵدەکێشێت بە سەر هەموو مێژووی فەلسەفەدا و درێژە بە تەمەنی خۆی دەدات تا سەردەمی فەلسەفەی مۆدێرن.
بێگومان بڕێک لە ئەو جیاوازییەی کە لە نێوان ئەفلاتون و ئەرستۆدا هەیە، لە سروشتی تێگەشتنیاندا لە چالاکی فەلسەفی، هەر بە زیندوویی ماوەتەوە و هەندێک جار تەواو تۆخبووەتەوە، بە تایبەت لە ڕەوتی ئیشراقیی فەلسەفەی ئیسلامییدا و لە سۆفیزمی فەلسەفیدا بە گشتیی، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەم تێگەشتنە پەیوەندیشی بە جەختکردنێکی مۆدێرنەوە هەیە لە سەر بیرۆکەی داهێنان، دیدی کلاسیکی و تێڕوانینی سەدەکانی ناوەڕاست بە گشتی بۆ داهێنان، دید و تێڕوانینێکی تەواو جیاوازە و دەبێت هەڵوێستەی تایبەتی لە سەر بکرێت.
داهێنان جگە لەوەی کە چەمکێکی خۆشەویست نییە، لەو مێژووەدا، ئەوەندەش بارگاوی نییە بە خودگەرایی و ئیگۆپەرستیی مۆدێرن و ئەوەندەی ئامانج لە فەلسەفاندن گەشتنە بە بەختەوەری ڕۆحی و سەرقاڵبوونە بە هونەرێکی باڵاوە و سود وەرگرتنە لە عەقڵ بۆ تێگەشتنی زیاتر لە دیاردەکان و باشتر کردنی باری ڕۆحیی مرۆڤ، ئەوەندە پێداگرتن نییە لە سەر دابڕان و بەجێهێشتنی ئەوانی دی و ئەوەندە جەختکردنی تێدا نییە لە سەر جیاواز بوون، بە پێچەوانەوە ئێمە هەوڵی مەزن لەو مێژووەدا دەبینین بۆ وەلاوە نانی کێشە لاوەکییەکانء یەکخستنی بۆچوونە جیاجیاکان، وەک ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت بۆ نزیککردنەوەی ئەفلاتون و ئەرستۆ لە یەکدی.
ڕاستە گەر بەوشێوەیە سەیری فەلسەفە بکەین کە چالاکییەکی عەقڵیی پەتییە، بەو شێوەیەی کە لای هۆبزو هیۆم و فەیلەسوفانی دیکەی مۆدێرن هەیە، شتێک نییە بەناوی فەلسەفە لە مێژووی ئیسلامدا و بگرە لە هەموو سەدەکانی ناوەڕاستیشدا، ئەو تێگەشتنە بۆ فەلسەفە تەنانەت بە سەر خودی سۆکرات و ئەفلاتونیشدا جێبەجێنابێت و ناگونجێت. بە پێی ئەو تێگەشتنەبێت دەبێت زۆر لە میراتی فەلسەفە و زۆربەی زۆری فەیلەسوفان و قوتابخانە فەلسەفییەکان و چەندین سەدە لە مێژووی فەلسەفە بسڕینەوە، هەر بۆیە ئێمە چیدی درێژە بە ڕەخنەکردنی ئەو دیدە ئیرۆسەنتەرییە بۆ فەلسەفە نادەین و دەچینە سەر پێناسەکانی کیندیی بۆ فەلسەفە کە وەک یەکەم فەیلەسوف لە جیهانی ئیسلامییدا ناسێنراوەء پاش ئەویش تێگەشتنی ڕەوتی حیکمەتگەرایی لە فەلسەفەی ئیسلامییدا دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین هەندێک سەرنجی ئەو ئاڕاستە تایبەتە بدەین کە تێگەشتن لە فەلسەفە، لە مێژووی فەلسەفەی ئیسلامییدا، وەریگرتووە.
ئەبو یوسوفی کوڕی ئیسحاقی کیندیی (796 87ز)، ناسراو بە فەیلەسوفی عەرەب لە بەسرە لە دایک بووە، باوکی لە سەردەمی خەلیفە مەهدیدا (158 169ه)و سەردەمی هارونە ڕەشیددا (170 193ه)، والی کوفەبووە، کیندیی بۆ خوێندن ڕوو لە بەغداد دەکاتء لەوێ بە کۆڕی زانستء وەرگێرە بەناوبانگەکانی ئەو کاتە وەک ئیبن ناعیمەی حیمێی و یەحیای کوڕی بتریق ئاشنا دەبێت ودواجار لە سەردەمی مەئمووندا (813 833 ز)، کیندیی تەواو ناوبانک دەردەکات و موعتەسەم دەیکات بە مامۆستای ئەحمەدی کوڕی و هەر بەو بۆنەیەوە هەندێ لە نامەکانی خۆی پێشکەش بە ئەو دەکات، ئەم نزیکییە لە خەلیفەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کیندیی زیاتر پایەدار و بەرچاو ببێت و هەر ئەمەشە کە دەبێتە مایەی ئیرەیی و حەسودی کوڕەکانی موسای کوڕی شاکیر (محەممەدء ئەحمەد)و دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەلیفە متەوەکیل ئازاری بدات و کتێبخانەکەی ببەخشێتە ئەو دوو کوڕەی موسا، تا دواجار بە هۆی هاتنەکایەی هەندێ بارودۆخی چاوەڕواننەکراو و نائاساییەوە کیندیی کتێبخانەکەی خۆی دەست دەکەوێتەوە. کیندیی لە سەردەمی ئاشنابوون و کرانەوەی دنیای ئیسلام بە سەر دەرەوەی خۆیداء لە ناوخۆشدا لە دونیایەکی تا ڕاددەیەک ئارام و جێگیردا، لە ڕووی سیاسییەوە، بەڵام دەوڵەمەند و فرە ڕەهەند و جیاواز و پڕ لە دەمەقاڵەی فیکری و ئایینییدا دەژیی، پاش ئەوەی کە ئومێد و چانسی تەواو کەم دەبێتەوە لەوەدا کە پلەو پایەی باوکی بە دەستبهێنێتەوە و درێژە بە ویلایەت و سەڵتەنەتی ئەو بدات، لە لایەن دایکییەوە، ئاڕاستە دەکرێت و داهاتی خێزانەکەی بۆ تەرخاندەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگایەکی دیکە بۆ سەرکەوتن تاقیبکاتەوە. ئەو دەنێردرێتە بەر خوێندن و گوێگرتن و فێربوون، بە پێی توانا و ترادسیۆنی ئەو سەردەمەی خۆی و دواجار لە بندەستی خەلیفە و لە نێو دیارترین وەرگێڕەکانی فەلسەفەدا خۆی دەبینێتەوەء ئەگەرچی ئەو جگە لە زمانی عەرەبی هیچ زمانێکی دیکە بە باشی نازانێت، بەڵام لە چاککردنی داڕشتنی عەرەبیی وەرگێڕانەکاندا بەشداری دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی ئاشنابوونی ئەو بە فەلسەفە، پاشان وەک پزیشک و فەیلەسوف ناوبانگ دەردەکات و وەک ئاماژەمان پێدا، خەلیفە موعتەضهم دەیکاتە مامۆستای ئەحمەدی کوڕی و ناوبانگی دەگاتە ئاستێک کە لە لایەن ماڵی خەلافەت و لە لایەن خوازیارانی دیکەی فەلسەفەوە داوای نوسین و ڕونکردنەوەی لێبکرێت و دەست بە نوسینی نامەکانی بکات لە بارەی فەلسەفە و زانستەکانەوە کە بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکان (إبن الندیم، القفطی، إبن ڕبی ڕیبعە)، ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە (241) نامە. (22) نامەی فەلسەفیء (20) نامەی مۆسیقی و (23) نامەی فەلەکی و (16) نامە لە بارەی پزیشکییەوە و چەندین نامەی دیکە لە بارەی سیاسەت و هەندەسە و دەرونناسی و بابەتەکانی دیکەوە بەڵام لەو هەموو نامانە تەنها ئەم شانزە نامەیەیان لە بەردەستدان و ماونەتەوە:
1 نامەیەک بۆ موعتەصەم باللە، دەربارەی فەلسەفەی یەکەم
2 نامەیەک بۆ ئەحمەدی کوڕی موعتەصەم، دەربارەی ڕونکردنەوەی کڕنوشبردن و گوێڕایەڵیی جیهان بۆ خوا
3 نامەیەک دەربارەی پێناسە و سنوری شتەکان
4 نامەیەک دەربارەی عەقڵ
5 نامەیەک دەربارەی ژمارەی کتێبەکانی ئەرستۆ و ئەوەی پێویستە بۆ خوێندنی فەلسەفە
6 نامەیەک بۆ عەلی کوڕی جوهم، دەربارەی تاقانەیی خودا و کۆتا و سنورداریی تەنی جیهان
7 نامەیەک دەربارەی بکەری یەکەم و ڕاستەقینە و تەواو و بکەری ناتەواو کە هەر بە ناو بکەرە
8 نامەیەک دەربارەی دەرون
9 نامەیەک دەربارەی مانگیران
10 نامەیەک دەربارەی هەبوونی گەوهەرە نا جیسمییەکان
11 نامەیەک دەربارەی بوونی ئەو شتەی کە ناکرێت ناکۆتابێت
12 نامەیەک دەربارەی دەروون
13 نامەیەک دەربارەی ڕەواندنەوەی خەم
14 نامەیەک دەربارەی ڕونکردنەوەی هۆکاری بکەری نزیک بۆ پێکهاتن و خراپبوون (الکون والفساد)
15 نامەیەک دەربارەی چییەتی خەون و خەونبینین
16 نامەیەک بۆ ئەحمەدی خوراسانی دەربارەی سنورداری و کۆتابوونی تەنی جیهان. عەبدولهادی ئەبو ڕیدەو قۆلانی ئەم نامانەیان بڵاوکردۆتەوە، هەروەها عەبدولڕەحمان بەدەویی ش نامەی چوارەم و سیانزەیەمی ساغکردۆتەوە و لە (رسائل فلسفیە) دا بڵاویکردۆتەوە
بەم شێوەیە ئەو نامە فەلسەفیانەی کیندیی کە ماون و دەتوانین بۆ شیکردنەوەی بۆچوونە فەلسەفییەکانی پشتیان پێ ببەستین تەنها ئەو شانزە نامەیەیە.
ئەوەی لەو نامانەوە بەدیدەکرێت ئەوەیە کە شارەزایی کیندیی لە مێژووی فەلسەفە کەمە و تەنها ئاگاداری ئەرستۆ بووە لە گەڵ بڕێکی زۆر کەم لە فەلسەفەی ئەفلاتون و هەندێک لە نۆمینەکانی ئەفلۆتین بەڵام ئەو وایزانیوە کە ئەمەش هەر نوسینی ئەرستۆیە (ئەو بەشە لە فەلسەفە یان نۆمینەکانی ئەفلۆتین بە ئیسۆلۆجیا (خوداناسیی) بە ناوبانگ بووە لە نێو کەلتووری ئیسلامییدا و بە هەڵەش وەک نوسینی ئەرستۆ دراوەتە قەڵەم و ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە داڕشتنی بۆچوونی موسڵمانەکاندا دەربارەی ئەرستۆ و بووەتە مایەی ئەوەی کە زیاترو باشتر ئەرستۆ پەسەند بکەن، تەنانەت پرۆژەکەی فارابییش بۆ گونجاندن و یەکخستنی بۆچوونی ئەفلاتون و ئەرستۆ (التوفیق بین ڕڕیی الحکیمین) لە ژێر کاریگەریی ئەم دەقە هەڵبەستراوە دایە). بەم شێوەیە بە گشتی کیندیی لە ژێر کاریگەریی ئەرستۆ دایەء فەلسەفەکەی ئەو دوبارەکردنەوە و بە عەرەبیکردن و ڕاڤە و کورتکردنەوەی فەلسەفەی ئەرستۆیە.
هیوادارین کە ئەم بەرهەمە بتوانێت هەندێک ڕووناکی بخاتە سەر هزری کیندیی و دەروازەیەک بێت بۆ ئاشناکردنی خوێنەران بەم بیرمەندە و ئێمەش بتوانین کە بەردەوامبین لە ئەو زنجیرە تایبەتەدا بە فەیلەسوفان و فەلسەفەی ئیسلامیی کە زیاد لە هەر شتێک مەبەستی سەرەکی لێی ڕێخۆشکاری و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە بەرهەم و بیروڕای ئەو فەیلەسوف و بیرمەندانە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,214 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
Bağlantılı yazılar: 2
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Felsefe
İçerik Kategorisi: Kitap açıklaması
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 90%
90%
Bu başlık Ziryan Serçînari tarafından 23-08-2018 kaydedildi
Bu makale ( Hawreh Bakhawan ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Hawreh Bakhawan tarafından 23-08-2018 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 9,214 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.144 KB 23-08-2018 Ziryan SerçînariZ.S.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-4
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanmasının Bastırılması, Mele Selim ve Arkadaşlarının İdam Edilmesi- 4
Kütüphane
MARDİN 1915
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Pervin Çakar
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kütüphane
KOMÜNİST
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 3
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Vedat Türkali
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-3
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-2
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM

Gerçek
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
AHMET KARDAM
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
23-04-2024
Sara Kamele
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
25-04-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,474
Resim 106,576
Kitap PDF 19,270
İlgili Dosyalar 97,131
Video 1,391
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-4
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanmasının Bastırılması, Mele Selim ve Arkadaşlarının İdam Edilmesi- 4
Kütüphane
MARDİN 1915
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Pervin Çakar
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kütüphane
KOMÜNİST
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 3
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Vedat Türkali
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-3
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kısa tanım
Cumhuriyet’in (Yüzellilikler) Sürgün Listesinden Mevlanzade Rıfat-2
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.312 saniye!