مەجید ساڵح
لەم زەمنی ئۆخەی ئۆخەی هەرکێ بۆخۆییەدا، لەم بازاڕی ئاشفتەی سیاسەت و کلتور ولەم دۆخەی کە کۆمەڵگاکەمان شیرازەی خەریکە لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە، کۆمەڵێ دڵسۆز لەسەرویانەوە هاڕێ باخەوان بە ماندووبونێکی زۆر و بە دیزانێکی جوان ماڵپەڕی کوریپیدیایان بەرێخستووە.. ئێستا ئەو ماڵپەڕە بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی دەستراگەیشتن بە سەرچاوەی دەگمەن و گرنگ.. ئەم کارەی ئەو هاوڕێیانە نەک هەر جێگەی دەستخۆشی و ماندوونەبوون کردنە لێیان، بەڵکو دەبێ کورد بە تایبەتی لێکۆڵەرو توێژەران خۆیان بە قەرزاریان بزانن و لە ڕێگەی ناردنی PDF کتێب و نامیلکە و بەڵگە نامەوە هاوکارییان بکەن.. بەڕاستی من زۆرجار لەو ماڵپەڕەوە سەرچاوەی گرنگم دەست کەوتووە و کەڵکم لێ وەرگرتووە..
دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و ستاف و هاوکارانی ئەو ماڵپەڕە قەدرگرانە دەکەم و نمونەیان زۆر بێت..
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,720 جار هاتیە دیتن