چوار ژینگەپارێزە گیان بەختکردووەکەی مەریوان بەخاک دەسپێردرێن
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار لە نێوان گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە و سوپا داگیرکەرەکی تورکیا ڕوویدا. مەدیاکانی تورکیا قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردووتەوە، بەڵام بانگەشەیان کردووە، لە شەڕەکەدا تەنها سەربازێک کوژراوە و 2ی دیکەش بریندار بوون.
[2]
- ئه و ئاگرەی بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دارستانەکانی هەرێمی
دێرسمدێرسم-ی باکووری کوردستان کەوتبووەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە دامرکێندرا. بەڵام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیای داگیرکەر هەرێمەکەی بۆمباران کرد و بەهۆیەوە دیسان ئاگر لە دارستانەکان بەربوو.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 رێختەر، زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، لە
کرماشانکرماشان و دەوروبەری قوربانیی لێکەوتەوە، سەدان بریندار هەیە و دەیان خانوو رووخاون
[1]
- تەرمی هەر چوار ژینگەپارێزەرەکەی
مەریوانمەریوان کە دوێنێ لە کوژاندنەوەی دارستانەکانی مەریوان گیانیان لەدەستدا، بە بەشداریی هەزاران کەس بەخاک دەسپێردرێن.
[1] ڤیدیۆی مەراسیمەکە
باشووری کوردستان
- بوومەلەرزە زۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە.
[1]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پارکی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی گەرمیان، گردبوونەوەیەکیان دژی گرانی نرخ و گەندەڵی لە پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان، کە بڕیارە بۆ مامۆستایانی گەرمیان دروستبکرێت، ئەنجامدا.
[3]
- هەر چوار لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش لە عێراق.
[4]
- گوتەبێژی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆککۆمار بەمافی پارتەکەی دەزانێت و رایدەگەیێنێت، پۆستەکان بەخاڵ دابەشدەکرێت و بەپێی ئەو خاڵانەش، دەبێت پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.
[5]
- لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەکی مەدەنی کرا و کوژرا، لەسەر رێگەی
کەرکوککەرکوک-بەغداش
داعشداعش کەسێکی ڕفاند و وێنەکەشی بڵاوکردەوە.
[4]
- لە سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی لە گەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی کۆبوەوە و بەڵێنی پێدان سەبارەت بە گرانی نرخی یەکەی خانووی مامۆستایان هەوڵی جددی بدات بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی.
[4]
- لە مەراسیمێکی شکۆداردا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومیی و حزبیی و کەسوکاری شەهیدان و خانەوادەکەی، لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چلەی شەهید
ئیقبال مورادیئیقبال مورادی بەڕێوەچوو.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) رایدەگەیەنێت، هیچ زیندانێکی سیاسی لە زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان نییە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- سەناتۆری دیاری ئەمریکی جۆن مەککین، سەر بە پارتی کۆماری ئەمریکا لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو پەیوەندی باشی لەگەڵ کورد هەبوو و چەندینجار سەردانی باشووری کوردستان و ساڵی 2017ی ش سەردانی
کۆبانێکۆبانێی کرد بوو.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان