🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی شەهید بوونی 4 ژینگەپارێزەکەی مەریوان بڵاوکردەوە | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
👁️‍🗨️
ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی شەهید بوونی 4 ژینگەپارێزەکەی مەریوان بڵاوکردەوە
📝 Քրդական փաստաթղթեր

(شەهید لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە
جەماوەری بە شەرەفی نیشتیمان، ئاشقانی ژیان و مرۆڤایەتی، هۆگرانی ئاوەدانی و ئاشتی
وەک ئاگادارن لە درێژەی بەرگری له بەرامبەر ئاگری ماڵوێرانکەری ڕق و قین، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی گیانی چوار هاوڵاتی مەریوانمەریوانی ستاند کە دوان لەوانە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا بوون. ئەمە خەسارێکی بەرچاوی لە ڕەوتی بزووتنەوەی مەدەنی ئەم کۆمەڵگایەدا کە بێ گومان قەرەبوو کردنەوەی ئێجگار ئەستمە.
تاریک پەرەستان و دوژمنانی ژینگە و ئاوەدانی هیچ ڕێگایەک نەماوە نەیگرنە بەر بۆ کاولکاری و خاپوور کردنی ئەم نیشتمانە و بنەڕەتەکانی مرۆڤایەتییان کردوەتە ئامانج. بێ ئاگا لەوەی کە سروشتی ژیانەوەی ئەم دەڤەرە پڕاوپڕە لە سەرهەڵدانی قەقنەس ئاسا و لە هەمان ساتدا کە خەیاڵی خاویان نایگاتێ لە خۆڵەمێش گڕمان سەر هەڵدەداتەوە و کەڵە سوارانێکی تری وەک شەریف و ئومێد بەدی دێنێتەوە. نازانن ئێرە لانکەی قارەمانان و کەڵە سوارانە، مەکۆی هەڵقوڵینی هزر و هەڵوێستی شێرانەیە، ئەوان قەد بە خەیاڵیشیان نایەت کە تەرمی بە جێماوی ئەو دوو فەرماندەیەی بەرگری، لە ژینگە تا چەندە گڕکانی دڵی ئاشقانی ژینگە و ژیان ئەبووژێتەوە و ڕووناکی ئەداتە ڕێگای پڕ لە شەرەفی ڕەوتی ماندوویی نەناسانەی خێڵی بەرگران. خۆڵەمێشی بە جێ ماویان ئەبێت بە سورمەی چاوی گلایەک و شەقەی هزریان باڵ ئەکێشێت بەسەر هەموو چەمکەکانی گەشەدا.
ئێستا زرێبار دەس لە ئەژنۆ هەڵکورماوە و لە باوەشی دارستان و چەم و ڕووباردا جەستەی بە جێماوی ڕۆڵەکانی ئەلاوێنێتەوە، چەم و دار و بەرد خاوەن پرسەن و دەستە دەستە وەڵامی سەرەخۆشی ئەدەنەوە، ئێستا کاتی سەرەخۆشی لە ژیانە، ژیان و مانەوە قەرزاری ئەو دوو پڵنگەن، پڵنگانێک کە تا هەتایە کاریگەرییان لەسەر هەناسە و ژیانی ئەم دەڤەرە ئەمێنێتەوە. ئەوان بوون کە جڵەوی بزووتنەوەی ژینگە و یەکسانییان گرتە دەست و لە ئاکامدا بوونە ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی ژینگە و پێکەوە ژیان. ئەوان بوون کە چۆکیان بە بوومەلەرزە دانەدا و ئاستی مرۆڤایەتییان چەن هەنگاو بردە سەرەوە و بوونە چرای هەمیشە داگیرساوی ڕێگای پیرۆزی ئاشتی و ئاوەدانی.
ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا وێڕای پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی ئازیزیان و هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، دیسانەوە جەخت ئەکەینەوە کە ئەو دوو شەهیدە بۆ هەمیشە ئەبنە چرای ڕێگای پیرۆزی چیا. چیا بۆ هەمیشە خۆی بە قەرزاری هزر و هەڵوێستی ئەو دوو بەڕێزە ئەزانێت و بیرەوەرییان بەشێکی بەرچاوە لە ڕێگامان.)
26-08-201826-08-2018

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#مەریوان | #26-08-2018 |
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️26-08-2018
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 26-08-2018
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ➡️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
93%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Aug 27 2018 9:20AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Aug 27 2018 2:57PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Aug 27 2018 2:57PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,698 անգամ

📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 380,110
Նկարներ 61,386
Գրքեր 11,540
Կից փաստաթղթեր 48,269
📼 Video 182
🗄 Աղբյուրները 15,842
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,094 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574