پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی - لە یادی 30 ساڵەی مەرگی کێوێک دا
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی

دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی
نووسینی: #شاسوار هەرشەمی#
بابەت: گێڕانەوە
یەکەم ئاشناییم لەگەڵ #ئازاد هەورامی#، بۆ پاییزی ساڵی 1981 دەگەڕێتەوە. ئه و کاتە من لە ناوەندی کۆمەڵە، لە نێوزەنگ پێشمەرگە بووم، کە شوێنی دەیان سەرکردە بوو. یەکێک لەوانە ئازاد هەورامی.
ئازاد هەورامی، بە بنەچە خەڵکی هەورامان بوو، بەڵام هەموو ژیانی لە #کەرکووک# بەسەر بردبوو. هەستی کەرکووکی بوون، هەر له زاراوەکەیدا نەدەبیندرا، بەڵکو هەمیشە دەوریشی بە هاوڕێ کەرکووکیەکان تەنرابوو. ئازاد هەورامی چەندان سیفەتی تایبەتی هەبوو، کە تایبەتمەندیان به و دابوو. کوڕێکی گەنج بوو. وا بزانم 2- 3 ساڵێک لە من بە تەمەنتر بوو. حەزی زۆری لە خوێندنەوەی ئەدەبیات دەکرد. جار جار کەمانی دەژەند و گۆرانی، یان سرودی شۆڕشگێڕانەی بۆمان دەگوت. توانای ژەنینی مۆسیکای مامناوەند بوو. دەنگیشی باش بوو. یەکێک له و سرودانەی کە بەردەوام دەیگوت، بریتی بوو لە (ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوورە...). ئەم سرودە، شەهید ئارام لە ڕوسیەوە کردبوویە کوردی و ئاوازەکەیشی ڕوسی بوو.
کاک سامی برای ئازاد، دوای ساڵانێکی درێژ لە زیندان و دوورخرانەوەی بۆ باشوری ئێڕاق، تازە بە کۆمەڵێک نەخۆشیەوە گەیشتبووە ناو پێشمەرگە. خوشکێکیشی، دوای لە زیندان بەربوونی، جوانەمەرگ ببوو. سامی بە یەکێ لە وەرزشوانان و قسە خۆشکەرانی هەرە بەناوبانگی ناو شاری کەرکووک دادەندرێت. دەیتوانی بەردەوام و بێ ئەوەی پێبکەنێت، سەتان قسەی خۆشمان بۆ بگێڕێتەوە.

(هەندێک بیرەوەری لەگەڵ شەهید ئازاد هەورامی)

زستانی 1982ز، ڕۆژێک لە نێوزەنگ توشی شەهید ئازاد بووم. ئه و کاتە من ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیەتی خوێندکارانی کوردستان بووم. پێی گوتم کە چەند ڕۆژێکی دی، بۆ نزیک کەرکووک دەچێت، گەر هەر بەیان و بڵاوکراوەیەکت هەبێت تا بیگەیەنمە ناو شار. منیش هەندێک بڵاوکراوەی خوێندکارانم بۆ پێچایەوە و بردی. ئه و کاتە ئێمە خەریکی خۆ ئامادە کردن بووین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین ڕاپەڕینی فراوانی ناوشارەکان.

ساڵی 1983ز، کاتێک کە لە کەرتی ڕێکخستنی چۆمان بووم، بارەگاکەمان لە دۆڵی خانەقا بوو. ئازاد هەورامی ماوەیەک لامان مایەوە. ئه و کاتە بوو کە کتێبی #سەد ساڵ تەنیایی# گابریێل گارسیا مارکیزمان، بە عارەبی دەستکەوت. من و شەهید ئازاد و #ئازاد جوندیانی# و جوانەمەرگ #یوسف شەریف#، بە نۆرە ڕۆمانەکەمان خوێندەوه و لەسەر ناوەرۆکەکەی زۆرمان گفتوگۆ کرد‌.
هەر ئه و بەهارە بوو ڕۆژێک لە بنکەی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3، لە گەڕەکی بەڕۆژێی شارەدێی وەرتێ، ڕێواسمان بۆ هاتبوو. کاک ئازاد لام بوو. چەند جارێک داوام لێ کرد تا ڕێواسمان لەگەڵ بخوا، کەچی خۆی لێ دەدزیەوە. کە دووپاتم کردەوە بۆ نایخوات، بە ناچاری وەڵامێکی دڵنیاکەری دامەوە. گوتی لە بەهاری ساڵی 1977ز، لە شاخی #قەندیل# بووین. ماوەیەکی زۆر بوو هیچمان نەبوو بیخۆین. خواردنی هەر سێ ژەمی ڕۆژمان، بریتی بوو لە ڕێواس. له و کاتەوە ڕێواسم لەبەر چاو کەوتووە و چیدی چێژم بۆی ناچێت.
ئه و ڕۆژانە، بوارمان بۆ هەڵکەوت، تا هەندێک یادگاریەکانی خۆیم بۆ بگێڕێتەوە. یەکێک له و بیرەوەریانەی، چۆنیەتی گیران و زیندانی کردنی بوو لە هەکاری، لە لایەن قیادەی موەقەتەوە. هەروەک چۆنیەتی هەڵاتن و گەیشتنی بوو بە ماڵی دکتۆر #عەزیز شەمزینی#، کە دواتر بە یارمەتی ئه و گەڕایەوە توژەڵه و نێوزەنگ‌. دیارە ئەم بابەتە زۆر درێژە. لە بۆنەیەکدا، هەموو ئه و بیرەوەریانەی دەنوسمەوە، کە بە داخەوە خۆی فریای نەکەوت.
هاوینی ساڵی 1987ز، سەرکردایەتی داوای لە شەهید #حەسەن کوێستانی# کرد، تا بچێتە #بادینان# و سەرکردایەتی پێشمەرگەی ئەوێ بکات. شەهید حەسەن داوای لێ کردم، تا له و ئەرکەیدا هاوڕێیەتی بکەم. منیش، چونکە بە باشی دەتوانم بە زاراوەی بادینی باخڤم، بەڵێنم پێدا کە لەگەڵی دەبم. زۆری پێ نەچوو سەرکردایەتی ئازاد هەورامیان بۆ ئه و ئەرکە هەڵبژارد. ئه و خۆیی و هێزێک هاتنە دۆڵی بالیسان، تا لەوێوە ڕوو لە دەشتی #هەریر# و زێی بادینان بکەن. تا بەڕێ کەوت، ڕۆژانە پێکەوە بووین. شەوی بەڕێکەوتنی، ئەوان لە گوندی (#خڕواتیان#) چاوەڕوانی ڕێپیشاندەریان دەکرد، تا لە زێی بادینان بیانپەڕێنێتەوە، ئێمەش بە هێزێکەوە چووینە ناو سیساوە، باتاس و هەریر.
لە خوڵی پێگەیاندنی کادیران، لە (#سێروان#)ی بناری #ئاسۆس#، مانگێکی کۆتایی 1984ز، پێکەوە بووین. ئه و لە خولەکە، وانەی بازنەی پەیوەنیە کوردیەکانی دەگوتەوە و لێپرسراوی خولەکەش بوو. بیرەوەری دیم لەگەڵ شەهید ئازاد زۆرن، بەڵام با بۆ دەرفەتێکی دی، بەجێیان بێڵم.
دوای ئەنفالەکان و کیمیاوی بارانکردنی ناوچەی #ئامێدی# لە بادینان، ئازاد هەورامی و هێزەکەی، زۆر بە سەختی توانیان خۆیان بگەیەننەوە شاخی قەندیل.
لە سەرەتای پاییزی 1988ز، ئێمە لە کوێستانی (#مالێخ#)ی بناری شاخی سەرکەشی (قەندیل) بووین. ئەرکێکمان پێ سپێردرا و دەبا بەره و (#شێخ ئایش#)ی ئه و دیوی قەندیل بچین. ئه و کاتە دوژمن خەریکی پەلامار هێنان بوو بۆ بناری قەندیل، لە #دۆڵی باڵەییان#ەوە. شەهید ئازاد هەورامی، لە پشت #زەنگڵین#، واتا له و شوێنەی کە ساڵی 1977ز، لە برسان ناچار بوو چەندان ڕۆژ، بە ڕێواس و گیاوگۆڵ قنیات بکات، فەرماندەی بەرگری کردن بوو لە دۆڵەکە. ئێمە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 31- ئابی ساڵی 1988ز، لە لوتکەی قەندیل نزیک ببووینەوە، کاتێک کە دوو فڕۆکەی (پیلاتۆس) بە سەر سەرماندا هەڵفڕین. زۆری نەبرد کە فڕۆکەکان لە چاومان ون بوون. له و دیو مالێخ و لە دیوی بێخرمە، واتا لە پشت گوندی (زەنگڵین)ی (دۆڵی باڵەییان)، کە دوا گوندی بناری قەندیلە له و دۆڵەوە، فڕۆکەکان چەند ڕاکێتێکیان ئاراستە کرد. دەنگی تەقینەوەکان گەیشتنە گوێمان. ئێمە تۆزێک سڵەمینەوە و بێ ئەوەی بزانین چی بووە، درێژەمان بە ڕێی خۆمان دا.
ئێمە دوای کاتژمێرێک گەیشتینە شێخ ئایش، لەوێ بە بێتەڵ زانیمان کە ئازاد هەورامی، بە ڕاکێتی فڕۆکەکان پێکراوە و بریندارە. وەک زانیمان برینەکەی جێی مەترسی نەبوو. هەروەک دکتۆرێکیشی لەگەڵ بوو.
کاک #بەکۆ کەریمی# هاوسەنگەرم، کاتی ڕووداوەکە لە شەهید ئازاد نزیک بوو. ئه و ڕووداوەکەی ئاوا بۆ نوسیومەتەوە: دەست خۆش کاک شاسوار بۆ نووسینەوەی ئه و یادەوەریە تاڵە.....من ئه و ساتە وەختە لەوێ بووم....له و شوێنەی کەباسی دەکەی، بیرمە ئاگرمان کردبۆوە بۆ چێشت لێنان....چڕە دوکەڵێکی باریک لە ئاگردانەکەوە بەره و ئاسمان هەڵکشابوو....گوێمان له گڕەی فڕۆکەیێک بوو لەسەر شاخی کونە کۆتر.. بە ساروخ و شەستتیر قەسفی ئه و دۆڵەی دەکرد....تومەز ئه و چڕە دووکەڵەی لێ دیار بووە و کردبوویە ئامانج، چونکە ئێمە فریای کوژاندنەوەی نەکەوتبووین. بارەگاکەی دایه ‌بەر ساروخان. ئێمە بە پەلە پڕوزێ هەرکەسە و خۆمان لەبن بەردێک و پەنایەک حەشاردا....ئه و شوینەی کە من و دوو سێ پیشمەرگەی تر، خۆمان لێ حەشاردابوو کەمێک لە خوار شوێنەکەی شەهید ئازاد بوو کەبریتی بوو لە خانووچکەیەک، ئه و لەگەڵ خێزانەکەی تێیدابوون. لەپڕ چەند ساروخێک زۆر نزیک لەسەر سەرمانەوە، ڕێک بەر ژوورەکەی شەهید ئازاد کەوت و بووە تەپ و تۆز. بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، بێدەنگیەکی زۆر بەسام ئه و ناوەی داگرت.....لەپڕ هاوارو قیژەیەکی زۆر جەرگبڕ هەموومانی تاساند، که ‌خیزانەکەی کاک ئازاد بوو هاواری لێ هەڵساو گووتی: ئازاد بەرکەوتووە....ئێستاش ئه و هاوارە، لە گوێم دا دەزرنگێتەوە.....زۆر بە داخەوە، کە چووینە سەری، خەڵتانی خوێن ببوو بەڵام گیانی بەرزی هەر مابوو....هەر بە ورە بوو....هەر لەوێوە تا بردیانە خوارەوە، هەر ئه و سرود‌ی ووتبو ‌(رێی خەباتمان......).ئه و دکتۆرەی کە لەوێ بوو دکتۆر جەلال بوو لە نەخۆشخانەی مەلەکان بەیەکەوە هاتبووینە ئەوێ، لەگەل #شێخ جەعفەر#.... د. جەلال (پێموابێ ئێستا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە لە سلێمانی)، لەگەلی بەڕێکەوت. لە ڕێگا بتڵێک خوێنیان له پێشمەرگەیەک وەرگرتبوو بۆ شەهید ئازاد.....
دوای چاوەڕوانیەکی درێژ و چەند سەعاتە، کاروانی ئازاد هەورامی گەیشتە لای ئێمە لە شێخ ئایش. ئەویان لەناو دارەبازەیەک درێژ کردبوو کە هەر پێشمەرگە لە داربەڕووی ئەوێ هەڵیان بەستبوو. دۆشەکی دارەڕاکە، بریتی بوو لە گەڵای بەڕوو. ئه و لە دوورەوە بەسەر شانی چوار پێشمەرگەوە لێمان دەرکەوت. ژنەکەی، کە خوشکی کاک #سیامەند شاسواری# خەڵکی شاری (#سەقز#) بوو‌، هەندێک شوێنی پارچەی ڕاکێتی بە ملیەوە بوو‌، کە هێشتا خوێنیان لێ دەتکا، بەڵام لە دوای دارەبازەکەوە، بە خۆڕاگری و خەمناکی دەڕۆیشت. کە گەیشتنە لای ئێمه، دارەبازەکەیان دانا. جگە لەمن، شەهید عەبدولڕەزاق، نەمر #قادر خەبات#، مامۆستا مەجیدی برام، شەهید خولە و نوری، هەردوو برای شەهید عەبدولڕەزاق و چەند پێشمەرگەیەکی دیش، کە له و دەمەدا لەوێ بوون، هەموو لێی کۆبووینەوە.
دیسان هاوڕێم ئازاد هەورامیم دیتەوە، بەڵام ئەوجارە، خەڵتانی خوێن و لەناو دارەڕایەک ڕاکشاو بە ڕوویەکی سپی هەڵگەڕاو بەڵام وشیار و بە ئاگا و ورە بەرز. ئه و چاوی هەڵبڕی و سەیرێکی هەموومانی کرد. جا ڕووی لە قادر خەبات کرد و پێی گووت: خەبات دەمانچەیەکی سیمسم هەیە، دیاری مولازم عومەرە و زۆرم خۆش دەوێت، با لای تۆ بێت تا چاک دەبمەوە. ئینجا ڕووی لە ئێمە کرد و گوتی: دەبینن وا دەستیشم شکاوە و چیدی ناتوانم ژێی کەمانەکەم بژەنم. بڕیار بوو هەر به و داربەستەیەوە، بۆ شاخی پشتی (#بادیناوێ#) ببردرێت، بەڵکو بتوانین بیگەیەنینە نەخۆشخانەیەکی ناو ئێران. پێش هەڵگرتنی، لەبەر خۆیەوە دەستی کرد بە چڕینی سرودە هەمیشە لەبەر دڵانەکەی..(ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و‌ دوور بێت... با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت... لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین، ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین..).
من لە دکتۆرم پرسی کە هیچ مەترسی لەسەر ژیانی هەیە؟ گوتی دەست و ڕانی بریندارن و شکاون. برینەکانی جێی مەترسی نین، بەڵام مەترسیەکی گەورە هەیە، کە چەوری ناو ئێسکە شکاوەکانی شوێنی برینەکانی، تێکەڵ بە دەمارە پچڕاوەکانی خوێنی ببنەوە. منیش پرسیم کە مەترسیەکە چەندە؟ گوتی لە بارێکی ئاوا دا، لەم شاخە سەخت و دوورە دەستەشدا، لەوانەیە بیکوژێت.
شەڕ لەگەڵ کات بوو. ماوەیەکی زۆربوو لەم ڕێگا سەختەوە، به و شێوە ناخۆشە و بەسەر شانانەوە، بە دەم ڕێگاوە بوو. دەبا پەلە بکرێت. چوار پێشمەرگە، داربەستەکەیان هەڵگرت و بەڕێ کەوتن. نزیکەی 200 مەترێک لێمان دوور کەوتنەوە ودیسان داربەستیان دانایەوە. ئێمە بە هەڵەداوان ڕامان کرد و ویستمان بزانین چی بووە. بە داخەوە ئا لەوێ، دوا هەناسەی داو کۆتایی به و ژیانەی هات، کە هەمووی بۆ گەلەکەی تەرخان کردبوو.
ئەم بابەتە 5,171 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (شاسوار هەرشەمی)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-08-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,171 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 30-08-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!