دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
وەزیری دەرەوە میکائیل ڕ. پۆمپیۆ دوێنێ قسەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کرد، بۆ گفتوگۆکردنی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە فراوانی. ئەو (پۆمپیۆ) جەختیکردەوە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرۆسەیەکی عێراقییە کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوەبچێت و ڕەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت. وەزیر پۆمپیۆ جەختیکردەوە کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.[1]
#30-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,811 جار هاتیە دیتن