هەتا دەم بيەوێت، خوارێش دەيەوێت
غەريزەکانی(خواردن و جوتبون) دوو غەريزەی ڕاستەوانەن بەيەکەوە کاردەکەن بەتايبەت تا(خواردن و خواردنەوه) باش بێت ئەوا(جوتبون)ی زياتر بەدواوە دێت و بەپێچەوانەشەوە تا خواردن و خواردنەوە خراپ بێت جوتبونيش کز و کەم دەبێتەوە، دەگێڕنەوە پيرەژنێک لەسەر گۆماوێک گەرماوێ دەکات و خۆی دەشوات، کوريژکەيەک بەوێدا گوزەردەکات و دەبينێت پيرەژن پەنجەی ئەسپێ کوژەی بەتەواوەتی خستۆتە(دەعبايەک)ەيەوە و يەک بەشەويلاگەی دەمی کردۆتەوە و نەرمە هاوارێک دەکات وەک ئەوەی نەرمە تايەکی شەوی زستانەی لێ بێت، تومەز پيرەژن دەستپەڕی خۆی لێی دەدات و لەگەڵ شۆڕەسواری خەونەکانی لە خەياڵدايە، ئەم حاڵەتە کوريژکەکە بڵاويدەکاتەوە و دەگاتەوە پيرەژنێ و لێی دەپرسن ئەرێ وايە وادەڵێن؟ تۆ و ئه و شتەيان گوتووە؟ پيرەژنيش دەڵێت:(هەتا دەم بيەوێت، خوارێش دەيەوێت).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,169