لە 16ی ئۆکتۆبەردا خوورماتوو مانیگرتووە
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سامان نەسیمسامان نەسیم زیندانیی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندەی شاری
ورمێورمێ بە دانانی بارمتەی 500 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
[7]
- دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی جەبار برشان و موسلێح قوریش، کوڕی سەیدموراد، خەڵکی گوندی نمنجەی سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.
[7]
- کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری
بانەبانە، بە ناوی عوسمان سەعیدی، خەڵکی گوندی بنژاژ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
[7]
- 200 سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی خەڵکی گوندەکانی میراوێ و پێگەڵە، سەر بە شاری
شنۆشنۆ لە سنووری کێلەشین، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستیان بەسەردا گیرا. لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە شێوەی سیستماتیک لە شارەکانی پاوە، شنۆ، ورمێ و پیرانشار هەوڵی تاڵانکردنی مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانیان داوە.
[7]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە بازاڕی حەسەن قەوان و کۆماری و هەڵوێست، لە شارۆچکەی دووز
خورماتووخورماتووی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، هاوڵاتیان و دوکانداران و کاسبکارانی کوردی شارۆچکەکە، وەکوو هەڵوێستێک دژی ڕووداوەکانی
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەری 2017، مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند.
[5]
-
ئەدهەم جومعەئەدهەم جومعە، سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی مافی کورد لە
کەرکوککەرکوک، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراو، براکەشی دەڵێت، ئەو هێزەی هاتبوون نزیکەی 70 کەس دەبوون.
[3]
- بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی هێزەکانی حەشدی شەعبی، شارەدێی تلعەزەر-ی شەنگال-یان ڕادەستی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال و ئاسایشی ئێزیدخان کردەوە.
[4]
-
مەلا بەختیارمەلا بەختیار لە ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەردا هەمان پەیامی ساڵی رابردووی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ئێستاش هەمان ئەو بۆچوونانەم هەیە کە ئەوکات نوسیوومن، بەڵام بەرژەوەندپەرست و هەلپەرستەکان بۆچونی خۆیان گۆڕی.
[3]
- ساڵۆنی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ دابەشکردنی کتێبی (بونیادە گێڕانەوەگەرییەکان لە رۆمان و چیرۆکەکانی گەلاوێژدا) رێکدەخات.
[1]
- سەرۆکی
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین رایدەگەیەنێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا
کۆچەر بیرکارکۆچەر بیرکار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دکتۆرای فەخری پێدەبەخشرێت.
[2]
-
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند، ئێستا لە کەرکوک چوار بەڕێوەبەری کورد و تورکمان لە زینداندانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدان و ئەو هێزە هیچ رێزێک بۆ پارێزبەندی و بەڕێوەبەری دانانێت.
[3]
- دوای حەوت رۆژ چالاکی بەردەوام و نمایشی فیلم، ئەمڕۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
سلێمانیسلێمانی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و خەڵاتەکانی دابەشکرد.
[6]
- عەمید
زرار کاوانیزرار کاوانی، کادیری باڵای
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
[1]
- قایمقامی
هەولێرهەولێر دەستگیرکردنی شوفێری ئەو تەنکەرە رادەگەیێنێت، کە پیسایی ماڵانی لە زەوییەکی کشتوکاڵییدا رۆکردبوو، هاوکات بڕیاری تێکدانی ئەو شوێنەش دەدات، کە پیساییەکەی لەژێر رۆکراوە.
[3]
- بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای چواری حەشدی شەعبیدا لە شارەدێی سەعدیە-ی سەربە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.
[5]
- دوو بنەماڵە لە گوندی دۆڵاشی سەربە شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادق دەبێتە شەڕ و ئاڵۆزییان پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو بەزویی بارودۆخەکە کۆنترۆڵکرا. هێزەکانی پۆلیسیش 8 تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد.
[1]
- لە شەڕێکدا دژی چەتەکانی
داعشداعش لە شارەدێی زاب-ی سەربە پارێزگای کەرکوک، ئەفسەرێکی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی کوژرا و دوو پۆلیسیش برینداربوون.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی مارع-وە بە چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ئوم هۆش، هربل و شێخ عیسای سەربە شەهبا و گوندەکانی دەوروبەری بەنداوەکە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق تەرمی چوار کۆچبەری سنوری پارێزگای
دهۆکدهۆک لە وڵاتی تورکیاوە بەرەو هەرێم دەگەڕێنێتەوە.
[2]
- 14 سەربازی ئێرانی کە پاسەوانی سنوری وڵاتەکەیان بوون لەگەڵ پاکسان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە رفێندران.
[2]
- کاروانێکی سەربازیی تورکیا لەڕێگەی خاڵی سنووریی 'باب ئەلهەوا' لە باکووری ئیدلبەوە چووە خاکی سوریاوە.
[5]
- ئەمەریکا، بڕی 178 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری پێشکەش بە کەمە نەتەوەکانی عێراق کرد.
[6]
- نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا کاتی پیری لە ئەنقەرە سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)ی کرد و ڕایگەیاند: (هەبوونی هەدەپە لە پەرلەمان خۆشحاڵمان دەکات.)
[5]