دانیشتوانی گوندی چیوە؛ نامەیەک بۆ قوباد تاڵەبانی
📝 بەڵگەنامەکان
ماوەیەکە هەڵمەتێکی چڕ و مەیدانیت دەستپێکردووە، ئەمڕۆ کە هاتیتە دۆڵی بالیسان خۆشناوەتی، چی دەبوو گوندی چیوە - لانکەی شۆڕش و
پێشمەرگەپێشمەرگە و شوێنی مانەوەی سەرکردەکانی کوردت بەسەرکردباوە، لە نزیکەوە گوێت لە داخوازییەکانی خەڵکی گرتبایە، ماوەی چەندین ساڵە خەڵکی ئەو گوندە داوا لە یەکێتی دەکەن تەنها رێگاکەیان بۆ قیرتاو بکەن، ئەو گوندە کە سەر بە ئیدارەی راپەڕینە، ئێوە وەک یەکێتی نە بەخۆتان رێگاکەیان بۆ قیرتاو دەکەن وە نە رێ بە پارتیش دەدەن رێگای ئەو گوندە قیرتاو بکەن
هاوینان ئەو گوندە خەڵکەکەی بە تەواوی بێزار دەبن لە تۆز و خۆڵی رێگاکەی، زستانانیش خەڵکەکەی غەرق دەبن لەنێو قوڕ و لیتەی رێگاکەیان.
کاک قوباد ئێوە ئەمڕۆ چوونەتە خۆشناوەتی و نزیک لای ئەو گوندە، ئایا بۆ سەردانێکی شوێنی مانەوەی
مام جەلالمام جەلالتان نەکرد کە لە رۆژە دژوار و سەختەکان کە بووبووە پەناگەیەک بۆ شۆڕش و تێکشکاندنی رژێمی بەعس، تەنانەت سەرۆک بارزانیش لە کتێبێکی ئاماژەی بە خانەدانی و میوان دۆستی خەڵکی ئەو گوندە کردووە لە رۆژە سەختەکان
ئێوە ئاوا پاداشتی ئەو گوندە دەدەنەوە کە قیرتاوکردنی رێگاکەیان پێ بە رەوا نابینن؟
بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئێمە بۆیە ئەو نامەیە ئاراستەی بەرێزتان دەکەین، چونکە ئەو گوندە کەوتووەتە دواهەمین گوند لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، لە دەرگای زۆربەی بەرپرسانی ئیداری سنورەکەمان داوە، بەڵام هیچیان وەڵامی داخوازی ئێمە نادانەوە کە زۆر سەرەتاییە ئەویش قیرتاوکردنی رێگای گوندەکەمانە، هیوادارین ئێوە بێ هیوامان نەکەن.
لەگەڵ رێز و سوپاس
دانیشتوانی گوندی چیوە
02-09-201802-09-2018