لە ساڵی 1944 لەدایکبووە و ساڵی 1968 کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە و سەرەتا وەک پزیشکی گشتی لە بواری منداڵان کاریکردووە و دواتر بووەتە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بە گشتی 50 ساڵ چارەسەری منداڵانی کوردستان بەگشتی و منداڵانی شاری #سلێمانی# بەتایبەتی کردووە.
پسپۆڕە کوردەکەی دۆستی منداڵان بەهۆی کارکردنی بەشێوەیەکی دۆستی منداڵان و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هەرزانی نرخی کلینیکە پزیشکییەکەی، لە ساڵی 2016 لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پزیشکی ساڵ و پزیشکانی پێشەنگ، خەڵاتی پزیشکی پێشەنگی پێدرا.
ڕۆژی #04-09-2018#، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (جەمال ئەحمەد ڕەشید) ی مامۆستای کۆلێژی پزیشکی #زانکۆی سلێمانی#، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. خەمخۆر و دڵسۆزی منداڵان، بەم کۆچە کورد و کوردستان پیاوێکی هەرە گەورە و هەڵکەوتوو و زیرەک و مرۆڤدۆست و هەژار دۆستی لە دەستدا، ئەمە جگە لەوە کۆچی ئەکادیمییەکی بە توانا و لێهاتووی زانکۆی سلێمانی یە.
ئێوارەی #06-09-2018# تەرمەکەی گەییشتەوە سلێمانی و ڕۆژی #07-09-2018# لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گردی سەیوان نێژرا.