🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
ناونیشانی پەرتووک: چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
نووسەر: گۆران سەڵام محەمەد[1]
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردن
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
(Carl Ferdinand Friedrich Lehmann-Haupt)
یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسیوە بۆ خۆی هاتۆتە هەریر و دەربارەی ئەو شوێنەوارە چەند زانیاریەکی نووسیوە لە ساڵی 1899.[1]
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد لە دیوانی شارۆچکەی هەریر کارێکی جوانە و جێگای دەستخۆشیە سوپاس بۆ گرنگیدان بە مێژوو و شوێنەواری دەڤەرەکە...[1]
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس :
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقلاوەیە لە پارێزگای هەولێر، هەریر نزیکەی 70کم لە پارێزگای هەولێر دورە روبەری ناحیەی هەریر225584 دۆنم دەبێت کە دەکاتە 563.95 کم2.
هە
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
✌️ رێکان تۆفیق
رێکان تۆفیق لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ رێکان تۆفیق
✌️ نەهرۆ ناجی
نەهرۆ ناجی لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ نەهرۆ ناجی
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان بێدەنگن ؟؟؟
ئەمە پێمان دەڵێت چەند گرووپێکی مافیای خەریکی دەرهێنان و تاڵان کردنی گردو تەپۆلکە و قەڵا و گۆرستانە کۆنەک
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر.[1]
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
📷 قەڵای خانزاد هەریر
...[1]
📷 قەڵای خانزاد هەریر
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
بازاری هەریر ساڵی 80کان[1]
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
📷 قشڵەی هەریر
قشڵەی هەریر لەسەردەمی حکومەتی پاشایەتی عێراق دروست کراوە بەمەبەستی سەربازی و ئەمنی لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە ئەمنیەکانی هەریر تاوەکو ئێساش بەکاری دێنن.
قشلە: بە واتای شوێنی حەوانەوەی سەربازان
📷 قشڵەی هەریر
📜 بۆ هەریرم
بۆ هەریرم
وەرە لە دڵم بپرسە
دەقی وەڵامم وەرگرە
خۆشترین شوێنم هەریرە
خاوەنی پاشا و میرە
بگەڕێمەوە ئەم جارە
باوەش ئەدەم لەو شارە
زۆر دڵگیر و نازدارە
بەهەشتە چاوی شارە
لە هەموو لاوە دیارە
قەڵاک
📜 بۆ هەریرم
📷 بازاری هەریر ساڵی 90ەکان
بازاری هەریر ساڵی 90ەکان[1]
📷 بازاری هەریر ساڵی 90ەکان
💎 گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر
گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر‎‏
مێژووی کێلەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئاینی ⁧‫ئیسلام‬⁩ بەرزی هەرکێلێک دوو مەتر زیاترە جۆرەها نەخش و نیگاریان لەسەرە زیاتر لە100 گۆڕی تیایە
‎‏شوێنەوارێکی مێژو
💎 گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر
📷 قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە
قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە.[1]
📷 قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە
📕 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
پەرتووک: 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
نڤێسین: سلێمان سەقیر
وەرگێران: ئەدیب ئەسعەد رێکانی[1]
📕 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
📕 خۆت بە
پەرتووک: خۆت بە
نووسەر: لەمیا ئیبراهیم
وەرگێڕان: نێچیروان وەلی[1]
📕 خۆت بە
📷 مامۆستایانی فنونی بەیتی لە سابونکەران 1968
مامۆستایانی فنونی بەیتی
لە سابونکەران 1968.[1]
📷 مامۆستایانی فنونی بەیتی لە سابونکەران 1968
📝 سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دەروێشێ سەعدۆ
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان (دەروێشێ سەعدۆ)م بیست.
دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی
📝 سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دەروێشێ سەعدۆ
📝 پەیامی د. بەرهەم ساڵح لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
دەقی پەیامی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق:
پەیامی سەرۆک کۆماری عیراق لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوای سەرکرده و رابەری مەزن مام جەلال تێئەپەڕێت. کەچی بارتەقای سی ساڵ ب
📝 پەیامی د. بەرهەم ساڵح لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
📝 پەیامی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
خوشک وبرایانی بەرێز
گەلی تێکۆشەری کوردستان
سێ ساڵ لەمەوبەر و لە پایزێکی وەک ئەمرۆدا، گەلی کوردستان و سەرجەم عیراقییەکان، پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان لەوڵاتەکەمان ڕابەرێکی هەڵکەوتوو، تێکۆ
📝 پەیامی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
📝 پیرۆزبایی جەعفەر شێخ موستەفا بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی ئەڵمانیاوە
دەقی بروسکەکە...
بەبۆنەی رۆژی 3ی ئۆکتۆبەر1990 رۆژی نەتەوەی گەلی ئەڵمانیا، بەپێویستی دەزانین کە پیرۆزبایی خۆمان و گەلی کورد ئاڕاستەی بەڕێز کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێرو هەموو سەربازانی سوپا
📝 پیرۆزبایی جەعفەر شێخ موستەفا بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی ئەڵمانیاوە
📝 چالاکی گەریلاکانی یەپەگە/یەژاستار لە نێوان 24-09 و 01-10ی 2020دا
ڕاگەیەنراوی هەپەگە لەبارەی چالاکی و ئەنجامی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوئ \'کات کاتی ئازادیە\' لە 1ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 06:30 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی هە
📝 چالاکی گەریلاکانی یەپەگە/یەژاستار لە نێوان 24-09 و 01-10ی 2020دا
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
📷 وێنە و پێناس
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
✌️ شەهیدان
گۆڕان خەسرەو
📖 کورتەباس
کارەکانی خانزادی میری سۆران
📝 ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئابی 2018 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئابی 2018
📝 بەڵگەنامەکان

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆگستی 2018 کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلک، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات.هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لەگەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
لەبارەی تیرۆری ئیقبال مورادی، ئەندامی دەستەی رێوەبەری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
چل رۆژ لە تیرۆری ئیقبال مورادی گوزەرا و تا ئێستا هیچ چەشنە زانیاریەک لەبارەی دەستبەسەرکرانی بکووژانی ناوبراو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو نەکراوەتەوە.
چلەی شەهید ئیقبال لە پێنجوێنپێنجوێن بەرێوە چوو و پیامە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە لایەن عەدنان رەشیدی ئەندامی دەستەی رێوەبەری KMMK خوێندرایەوە، لەو پیامەدا لە هەوڵ و کاری دە ساڵەی شەهید ئیقبال لەو ناوەندە ماف مرۆڤیە قسە کرا و سۆز درا رێگەکەی درێژە بدرێت. لە ناوەندەکانی هەێمی کوردستان خوازرا کە بکوژان و تیرۆریستان کە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بوون بە زووترین کات دەستبەسەر کات و دادگایی بکرێن.
لە پیامەکەدا باس کرا کە بە گرتن و ناساندنی تاوانباران، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دادگا نێودەولەتیەکان بەدواداچوونی کەیسی ئەو ئەندام و هاورێ تیرۆرکراوەیان دەکات.
لە ویدیۆیەکدا، مالباتی ئیقبال مورادی داوا لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکەن کە بە درێژەدان بە رێگای خەباتی مافی مرۆڤی، یاد و ناوی ئەو شەهیدە بەرز رابگرن و تا گەیشتن بە ئارمانە مرۆڤیەکانی ئەو ئەندامەی خۆیی لە خەبات نەوێستن.
سێدارە
ناوی زیاتر لە 2 هەزار کوردی ئیعدامکراو لە دەیەی شەست کە لە لایەن کۆماری ئیسلامئ ئێران لەسێدارە دراون، لە لایەن کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کرانەوە.
گرتوخانە
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو 27 هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوانمەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە لەم شارە دەسبەسەر وگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی کامیل ئەحمەدی دانیشتووی گوندی حەسەن نوران و تەیب بامرووت خەڵکی گوندی سینگانی بەتۆمەتی پشتگیری لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
موستەفا باقری ئاشنا و سەید ئەردشێر موسەوی لە دژی بێبەری بون لە مافی یاسایی لە خزمەتگوزاری دەرمانی لە دوێنەوە لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەرسەلان هیدایەتی، شاریار تەهماسبی و بێژەن گراوەند زانیاریەک لەبەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە کە: موستەفا باقری ئاشنا نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە و لەم 33 رۆژەدا لە خزمەگوزاری پزیشکی بێ بەریە و تەنانەت لە دەرمانەکانی خۆیشی بێ بەرییە.
دوو هاووڵاتی کامیارانی بە ناوەکانی ”سەیوان و کامیار کەمانگەر“ کوڕێ سلێمان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنەسنە
گوازراونەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا چالاکێکی مەدەنی و رۆژنامەوانی کورد بە ناوی ” وریا غەفوری ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا.
پێنج شەممە 18ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی کورد دەسبەسەر کرا.
راگەیەندراوی پێنج ناوەندی مافی مرۆڤی لەسەر دەستبەسەرکردن و مەترسی ئەشکەنجە دانی دوو بەندکراوی کورد هوشمەند عەلی پور و موحەمەد ئۆستاد قادر دوو ئەندامی حزبێکی کوردستانی، رۆژی هەینی 12ی گەلاوێژی 1397 دەست بەسەر کران و ئێستە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دان.
مانگرتن لە خواردنی زیندانی سیاسی کورد عەلی بەدرخانی
حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد دەسبەسەرکرا

یازدە ڕۆژ بێ ئاگا بوون لە دۆخی ڕۆژنامەوان وچالاکی مەدەنی کورد فەرهاد جەهانبەیگی
دووشەممە 15ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی کچێکی کورد بەناونیشانی نگیسا شەهبازی خەڵکی شاری ئیلامئیلام لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرلەبەیانی 23ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، چالاکی مافی مرۆڤی کورد “ئیجلال قەوامی” خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لەم شارە بانگهێشت کرا.
ڕامین حوسێن پەناهی لە سنەوە بۆ گرتوخانەی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا
پەلامار ولێدان وشکاندنی قامکەکانی دەستی ئەحمەد ئەمین پەنا زیندانی سیاسی
کەماڵ حسێن ڕەمەزان، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە زیندانی ناوەندی ئێرانەوە لە شاری ورمێ گونزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا.
فەردین مستەفایی بەرپرسی کەناڵی هەواڵگری سەقز ڕووداو،و ناسر بەهرام پوور، بەرپرسی کەناڵی شاری سەقز لەایەن ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراونولە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی داخرانی ڕێڕەوی هاتووچۆی کۆڵبەران کەوتنە بەر هەڕەشە ولێپێچینەوە.
دووشەممە 15ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی ئێران لە ئیلام هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ” نگیسا شەهبازی” چەلاکی مەدەنی ئەو شارە و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر و گواستویانەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لەو شارە.
پێنج شەممە 18ی گەلاوێژ “سەحەر کازمی” چالاکی ژینگەپارێزی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.
ڕۆژی پێنج شەممە 25ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی، ” سەرهات خەلیل زادە” خەڵکی ناوچەی برادۆستی ورمێ کەپاش 34 ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان ئازاد کرا.
پێنج شەممە 25ی گەلاوێژی 1397، خەبات شەکیبا چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە بانگهێشتی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری سنە کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ئیلام، هەڕەشەی کوشتنی لەشاعیری کورد بەناونیشانی ” حسێن باقری” ناسراو بە “ژاکان باران” 36ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەلەکشاهی کرد.
ڕۆژی 26ی گەلاوێژ لە لقی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتنی پێداچوونەوەی دادگای ئارام فەتحی، ڕۆژنامەنووس و شاعیر بەڕێوەبچێت.
یەکەمین لێپرسینەوەی جەلالی ئەقوامی ڕۆژنامەنوس و چالاکی مافی مرۆڤی لە بەشی دوهەمی لێپرسینەوەی کۆمەڵەی دادوەری شەهید بەهەشتی دوڵەتی ئێران لە شار سنە بەڕێوەچوو.
یەکشەممە ڕێکەوتی 28ی گەلاوێژی 97، سێ زیندانی پێڕەوەی ئایینی سوننە،،بەناوەکانی ” ئەنوەر خزری، خوسرەو بەشارەت و کامران شێخە “کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ زیندانی کرابوون گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
سەیدجەماڵ سەفوی گەنجێکی پیرانشاری دوو حەوتوو پێش لەلایەن ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەورمێ دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سێ شەممە 30 گەلاوێژی 97، ئومێد ئەسەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەم شاری کامیاران دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شەممە 27ی گەلاوێژ خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لەشاری سنە کرا.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ
هەموو جۆرە سەردان و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە رامین حۆسێن پەناهی قەدەغەکرا
دووشەممە 5ی خەرمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، ئارام یوسفی هاوڵاتی کوردی دانیشتووی سنەی دەسبەسەر
دو کەس بە ناوەکانی سەفەر عەبدوڵاهی و ئەحمەد جەهانگیری بە هۆیی ناڕەزایەتی دژ بە دەست درێژی کردنە سەر کچێکی 12 ساڵە لە ورمێ سزا دران بە 36 ساڵ بەندیخانە
مانگرتن/ ڕامین حسێن پەناهی لێوەکانی خۆی درویەوە
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە حوکمی لێدانی 74زەبری قامچی بۆچالاکێکی تێلگرامی بەناونیشانی شوجاع حسێن زادە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی بانە نیووز دیاری کرد.
دووشەممە 29ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری سنە هەڵیان کوتایە سەرماڵ وشوێنی کاری “موسلیم سوبحانی” چالاکی ژینگە پارێزی وسەرەڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکەی،ناوبراویان دەسبەسەر و گوازتۆتەوە بۆ شوێنکی نادیار.
کۆڵبەر و کاسبکار
ڕۆژی 16 گەلاوێژی 97ی هەتاوی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و ناوچەی قندیل، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “حاسڵ بادبرین” خەڵکی گوندی تەرکش سەربە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ترۆر دەکرێت.
ڕۆژی 19ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی دوو کۆڵبەری کورد،جاوید حەکاری و هاشم تەهوریان خەڵکی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە کوژران.
پێنج شەممە 18ی گەلاوێژی 1397، کۆڵبەری کورد بەناوی جاویدان حەکاری خەڵکی سەڵماس بەدەستی هێزەکانی سنور پارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. کوشتنی ئەم کۆڵبەرەی کورد لە هەلومەرجێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا چەند کۆڵبەرێکی تر لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون.
شەوی 20ی گەلاوێژ، کاتژمێر 12 شەو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 12 کۆڵبەریان لە نیزیک گوندی بێوران سەر بە شاری سەر دەشت دەستگیر کردوە.
یەک شەممە 21 گەلاوێژی 97 کۆڵبەرێکی تەمەن 31 ساڵانەی کورد بە ناوی “سەبور یاری” خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە هەورامانات لە سەر سنوری شۆشمەی نەوسود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دەدات و بە خەستیش بریندار دەبێت.
سێ شەممە 23ی گەلاوێژ کۆڵبەری کورد ” ئیسماعیل عەزیزی” لە سنووری سەزدەشت بوو بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانو گیانی خۆی لە دەست دا
چوارشەممە 23ی گەلاوێژ، هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دەوروبەری گوندی بێوران سەربە شاری سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ڕێبوار خزرپوور و محەممەد حەمزەپوور بریندار بوون.
دووشەممە 5ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە گرووپێک لە کۆڵبەر وکاسبکارانی کورد لە سنووری نێزیک بە سەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
دوشەممە 29ی گەلاوێژ، لاوێ کورد تەوحید حەقدار تەمەن 19 ساڵ، کوڕی بارزان، خەڵکی گوندی دۆستان سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمینیەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
لە ڕیکەوتی 10ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی لە سنوری سەڵماس هێزەکانی سنورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی 11ی پوشپەڕی 1397ی هەتاوی لە گوندی(عەموخانزێ) ی پاسگای سنوور پارێزی دەڤەری چاڵدران لە ناوبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەردەسڕێژ و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی جەعفەر دەلایی میلان و خەلیل حەیدەرانلو بریندار دەکرێن.
ڕۆژی 10ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد بەناوی مێهرداد ئیبراهیمزادە لە شاری قەزوین لە ڕووداوێکی کرێکاریدا گیانی لە دەستدا.
نارەزایەتی هاوولاتیان
چوار شەممە 17ی گەلاوێژی 1397، کۆمەڵێک لە جوتیارانی چەوەندەر لە شارەکانی نەغەدە و بۆکان لە دژی وەرنەگرتنی پارەی دواکەوتو لە لایەن کۆمپانیای شەکری نەغەدەوە لە بەردم کارخانەی ئەم کۆمپانیایەدا کۆبونەوە.
سێ شەممە 16ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کارمەندان و کرێکارانی گۆمڕۆکی تەمەرچین(حاجی عومران) لەسنووری پیرانشار لەناڕەزایەتی دژ بە نەدان مووچەی ئاشکەوتوەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
چوارشەممە 17ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، کرێکارانی شارەوانی سەردەشت دژ بە دواکەوتنی موچە و نەدانی پارەی بیمە، دەستیان لەکارکێشا و کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
ترور و کوشتنی هاوولاتیان
لە چەند رۆژی رابردودا مێر منداڵێکی کورد بە ناوی کارۆ کەریمی کوڕی سەلاح و شلێر ئەژدەری خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی لێی دەدرێت.
پارێزەرانی کورد سەرەڕای پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار، باسی هەڵاواردن ونادادپەروەری لە کوردستان دەکەن.
سێشەممە 9 گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” سەید عەلی حوسەینی ” لە لایەن ئێدارەی ئاگاهی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەست بەسەر کرابوو و پاش چەندین کاتژمێر بە شێوەیەکی گوماناوی لەم گرتوخانەدا گیانی لەدەست دەدات.
تەرمی گەنجێێکی کوردی یارسانی بەناونیشانی موحسین مورادی تەمەن 27 ساڵ و خەلکی گوندی دارەڕەشی ناوچەی گەورانی کرماشان کە دووحەوتوو بەرلە ئێستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاری کەرەج دەسبەسەر کرابوو،ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
تەرمی چالاکێکی پێڕەوی ئایینزای سوننە بەنانیشانی “فەرسید عەلەوی ئابگەرم” تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە ڕێکەوتی 4ی گەلاوێژ لەشاری “باش قەڵا” ی تورکیا دۆزرایەوە.
یەکشەممە 28ی گەلاوێژی 97ی هەتاوی بەهۆی تێهەڵچوون و دەمەقاڵەی سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی کرماشان لەگەڵ ڕایەداڕێکی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەلە شەقامی دار فرۆشەکان وبەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو ئەو ڕایەدار هاوڵاتییەک کوژراو دووکەسەکەی دیکەیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
شەریف باجور و سێ ژینگەپارێزی کورد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان گیانیان لەدەست دا
ناعەدالتی و هەڵاواردنی هاوولاتیان
دابەزینی 72لەسەتی هێزی کڕینی کرێکاران/ نرخی سەوەتەی ئیش وکار گەیشتە پێنج ملوێن
چوارشەممە دەی گەلاوێژ تاقمێک لە ئەنداانی شۆرا و دێیارانی گوندەکانی ناوچەی خاومیرئاوای سەربە مەریوان، بەهۆی کێشەی کارتی ئەلکتەرۆنیکی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە وبێبەری لە قازانجی ئاڵۆگۆڕی شتومەکی سنووری دەستیان لەکار کێشایەوە.
رۆژی هەینی 19ی گەلاوێژ لەنێو پارکێک لە گۆڕەپانی ئازادەگانی شاری کرماشان منداڵە کۆرپەیەکی فڕێ دراو، لە نێو نایلۆنێکی زبڵدا دۆزرایەوە.
چەند ڕۆژێکە زبڵ و خۆڵ لە ناو شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنەکراوەتەوە کە بە هۆی گەرماو و کەڵەکە بونی بۆنێکی زۆر توند و ناخۆش و بڵاو بونەوەی پیسایی تەواوی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
کێشەی بنەڕەتی و زۆری بوولەرزە لێدراوانی کەمئەندامانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
چۆڵکردنی 500 گوندی کرماشان بەدستی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕۆژی 4 ی خەرمانانی سالی 1397 هەتاوی کاتژمێر 2و 43خولەک بە کاتی ڕۆهەڵاتی کوردستان زەوی لەرزەیەکی بەهێز 6.1 پێوەری ریختەر چەند ناۆچەیەکی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کورستان هەژاند کە چەقی زەوی لەرزەکە باشوری کرماشان دیاری کراوە
ژینگە
هەینی 12ی گەلاوێژی 1397ی کوردی، بەرزاییەکان و دارستانەکانی کێوی ئاویەر کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیاریەکانی شاری سنە ئاگری تێبەر بوو و بە چەندین دۆنم لەو ناوچانە بە هۆی ئاگرەوە سوتان.
ڕۆژی 14ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی دارستان ولەوەڕگەکانی ناوچەکانی نێوان “باڵک ولەنج ئاوا و هانە شێخان و گاگڵ ئاگریان تێبەردرا.
چوارشەممە 15گەلاوێژی، کچێکی 20ساڵ تەمەن کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە لە گەڕەکی فلکەی فەلەستین لەشاری بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە وبەو هۆیەوە بەشی هەرە زۆری جەستەی سوتاوە.
دوو کچیمێرمنداڵ بەناوەکانی پەروین میرەکی و مەهسا زەکی لەشارەکانی جوانڕۆ و سەردەشت دەستیان دایت خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو پترلە سەد کەس لەدانیشتوانی ناوچە بوولەرزە؟لێدراوەکان لە ” سەلاسی باوەجانی” بەهۆی نەخۆشی سکچوون وڕشینەوەی قورس گوازراونەتەوە بۆنەخۆشخانە.
ئاگری دارستانەکانی پیلە وسلسی مەریوان پەرەی گرتووە وئەوڕۆ گەیشتە سێفی سەروە
شەممە 2ی خەرمانان، دارستانەکانی دەوروبەری گوندەکانی شینوە و بێزیلێ سەربەشاری سەردەشت ئاگریان تێ بەربوو. ئەم ئاگر کەوتنەوە زۆرێک لە دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکەی سوتاندووە.
مین
تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەڕێ ئێران و عێراق لە شاری پاوە بوە هۆی لەدەست دانی لاقی گەنجێکی کورد لە گوندی شمشێری سەر بە پاوە.
ڕۆژی هەینی 2ی خەرمانانی 97ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی “سەردووش” ی یەربە شاری مەریوان بەهۆیتەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوو.
شەممە 3ی خەرمانان بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی سنووری مەریوان وباشووری کوردستان(پێنجوێن) کۆڵبەرێک کوژراو 3 کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.
خۆکوژی و کوشتن
یازدەی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی 27ساڵ تەمەنی ئیلامی بەناونیشانی ڕەزا نەزەری دەستی دایە خۆکوژی وگیانی لە دەست دا.
دوشەممە ڕێکەوتی 8ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئیلهام تەمەن 17ساڵ لەڕێی خۆکوژییەوە گیانی لەدەستدا.
بەشوودانی نێزیک بە هەزار کچی خوار 18ساڵ لەماوەی چوار مانگدا لە پارێزگای سنە
ڕۆژی 13ی گەلاوێژی 97 ی هەتاوی ژنێک بە ناوی ئاراستە موحەمەدپور کچی علی و پروانە لە گوندی وزمان ناوچەی خوخوڕەی سەقز خۆکوژی کرد. بە پێی هەواڵ هۆکاری خۆکوژی ئاراستە کێشەی بنەماڵەیی بوە و ناوبراو لە مەزرا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.
پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ئاماری خۆکوژی لەساڵی ڕابردوودا لەخۆ گرتووە.ساڵی ڕابردوو پتر لە 890 هەوڵی خۆکوژی گیانی خۆیان لە دەست داوە.
لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا دوو ژن خۆیان سوتاندووە یەکێکی تریش خۆی خنکاندووە.
ڕۆژی 13ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی ژنێکی 19 ساڵان بەناونیشانی “ئێران خدری” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەڵی کوتایە گیانی خۆی ولەماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستدا.
ژنێکی بەناونیشانی ” پەروانە حسێنی بەهۆی کێشەی باوی ناو کۆمەڵگا لەڕێی خواردنی حەب هەوڵی کوشتنی خۆی دا وپاش ئەوەی دەی گوازنەوە بۆ نەخۆشخانە وبەگوێری دوکتۆرەکە باسی لێکردووە لەمردن پەڕیوەتەوە.
منداڵان
ئاماری 13هەزار کەسی منداڵ ئازاری لەورمێ تەنیا لەساڵێکدا
رۆژی پێنج شەممە 11ی گەلاوێژی 1397 هەتاوی، منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی لێدان و ئازاری لەشیەوە بەدەستی زڕدایکی توشی وەستانی مێشک بوو
باشووری کوردستان
بە پێی سەرژمێری ناوەندە حکومەتیەکانی هەرێمی کوردستان، چارەنوسی لە سەدا 48ی ئەو ئیزەدیانەی کە لە ئاکامی هێرشی داعەش بۆ سەر شەنگال لە لایەن ئەم گروپە تیرۆریستیەوە رفێندراون، دیار نییە.
باکووری کوردستان
سێشەممە 7 ئاگوست، ڕونکەن دەمیر، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی مەزۆپۆتامیا لە ئامەدی باکوری کوردستان دەستگیرکرا. پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاندووە، کە ڕوکەن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئاسایشی ئامەد.
ئەمینە ئوجاک 82 ساڵان له لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەست بەسەر کرا
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر چالاکی دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆری لێیان دەستبەسەرکرد
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئەدەنە 14 کەسی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکران و 4 کەس لە دەستگیرکراوەکانیش منداڵن.
رۆژئاوای کوردستان
پێنج شەممە 9ی ئاگوستی 2018, سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە، گەمارۆی گوندی بەرج حەیدەر-ی شارۆچکەی شێراوای عەفرین-یاندا و دەیان کەسیان ڕفاند.
سوپای تورکیا 22 هاوڵاتی عەفرینیان ڕفاندووە و ئەشکەنجەیان کردوون
لێبوردەی نێو نەتەوەیی: تورکیا لە عەفرین داگیرکەرە
دڵگرانی ڕێخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی لەهەمبەر مەترسی ئێعدامی زیندانییەکی کوردی رۆژئاوای کوردستان
ئیتر
مەترسی دیپۆڕتی چالاکی سیاسی کورد ” یوسف دادکوش” خەڵکی شاری سەردەشت بۆ ئێران کە هەنووکە دانیشتووی وڵاتی سویدە لە ئارادایە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-09-201802-09-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-09-2018
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️ئیدارەی راپەڕین
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-09-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Sep 6 2018 9:19AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 6 2018 11:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 6 2018 11:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,717 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 386,359
  
وێنە 65,366
  
پەڕتووک PDF 12,681
  
فایلی پەیوەندیدار 53,809
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,630

📚 پەڕتووکخانە
  📖 150 رێکێن چاکیێ دگەل د...
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 پاش تموز
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-12-2021
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوون
محەمەد تۆفیق وردی
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
گۆڕان خەسرەو
شەهید گۆڕان خەسرەو لە هێرشەکەی شەوی 05-12-2021 داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک پردێ شەهید بوو[1]
گۆڕان خەسرەو
کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردنی مدرسەی ئاینی گوندی ماوەران
‎5- سه ر پەرشتی کردنی مزگەوتی گەورەی هەریر لە هرمان کاتدا مەدرەسەی ئاینیش بوو لە هەرير
‎6- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی کۆڕێ
‎7- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی گوندی خەتێ
‎8- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی زيارەتی ملازادان
‎9- دروست کردنی قەڵای (ئاوان) لە گوندی (شێتنێ) لە
کارەکانی خانزادی میری سۆران

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)