图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,382
图片 105,199
书籍 19,086
相关文件 95,701
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە سوید 28 کورد خۆیان لە سێ هەڵبژاردندا بەربژێر کردووە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە سوید 28 کورد خۆیان لە سێ هەڵبژاردندا بەربژێر کردووە
统计和调查

لە سوید 28 کورد خۆیان لە سێ هەڵبژاردندا بەربژێر کردووە
统计和调查

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو #09-09-2018# لە سوێد، لە یەک کاتدا سێ‌ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچن، پەرلەمان، کۆمۆنەکان و ئەنجوومەنی هەرێم (پارێزگا). لە نێو بەربژێرانی هەر سێ‌ هەڵبژاردنەکەدا 28 کورد هەن کە چاویان لە 90 هەزار دەنگدەرە کوردەکەی سوێدە، بەڵام سیاسەتڤانێکی کورد پێشبینی کەمبوونەوەی نوێنەرانی کورد دەکات بە تایبەتی لە پەرلەمان.
لەگەڵ زۆربوونی بەربژێرانی کورد بۆ ئەنجوومەنی کۆمۆن و هەرێمەکان، بەڵام کەمبوونەوەی کورد لە پەرلەمان یەک لە پێشبینییەکانە. کوردۆ باکسی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو بە (رووداو)ی گوت: پێشتر لە چوار پارتی جیاجیا چانس بۆ دەرچوونی کورد هەبوو، کە 6 کورد گەیشتنە پەرلەمان، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا کێبڕکێی کورد بۆ گەیشتن بە پەرلەمان لە دوو پارت تێپەڕ ناکات و شانسەکەش زیاتر لای سۆسیالدیموکراتە.
باکسی هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی کورد بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەربژێرەکان پشت بە دەنگدەری کورد دەبەستن :بەڵام ئەوان کارا نین و گوێ‌ بە هەڵبژاردن نادەن.
سەرکان کۆسە کە ئێستا پارلەمانتارە و دووبارە بەربژێری سۆسیالدیموکراتە، دەڵێت: ژمارەی ئەو کوردانە زۆرە کە دەنگ نادەن، تێڕوانینیان بۆ سیاسەت لاوازە، ئەمە کاریگەری نەک لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی کورد لە پەرلەمان هەیە، بەڵکوو کاریگەری لەسەر پرسی کوردیش لە سیاسەتی سوێدیدا هەیە.
گوتەیەکی باو هەیە، کوردی سوێد یان ناچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، یان ئەگەر بشچن تەنیا دەنگ بۆ پەرلەمان دەدەن، لە کاتێکدا بە ڕای چالاکڤانانی سیاسی، کۆمۆن و هەرێمەکان لە پەرلەمان گرنگترن.
راژان ئیبراهیم، تەمەن 24 ساڵ کە لەگەڵ لیبراڵەکان کار دەکات، دەڵێت: سیاسەتی ناوخۆ و سۆسیال و بودجە و قوتابخانەکان و دەیان خزمەتگوزاریی دیکە، پەیوەندییان بە شارەوانی و هەرێمەکانەوە هەیە، زۆر گرنگە کورد لەوێ هەبێت، کەچی بەداخەوە کورد هەیە هەر نازانێ هەڵبژاردنی وا هەیە و زۆر کەم بەشداری دەکەن.
گوتیشی: کارەساتە سەرۆکی لیستی گەورەترین پارت لە شارێکی وەک ستۆکهۆڵم کورد بێت، کەچی زۆرینەی کوردی ئەو شارە هەر ئاگایان لێی نییە.
بەپێی زانیاریی ڕاژان، نزیکەی 150 هەزار کورد لە سوێد نیشتەجێن، نزیکەی 90 هەزاریان مافی دەنگدانیان هەیە.
سەلام قادرزادە، بەربژێری کۆمۆنی شاری ئۆپسالا، لەسەر لیستی پارتی چەپ دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی کورد لە زۆر نەتەوەی دیکە باشترە، بەڵام بەداخەوە هەیە 12 ساڵە لەم وڵاتە دەژی و دوو خولی هەڵبژاردنی بەڕێکردووە و هەر نەیزانیوە بۆی هەیە دەنگ بدات.
کوردی ئۆپسالا ڕوو لە پارتە ڕاستەکانن
ئۆپسالا شاری ئەکادیمیستان و شاری زانکۆکانە، سێیەم گەورە شاری سوێدە. لەم چەند ساڵەی دواییدا ژمارەی کورد لەو شارە زۆر زیادی کردووە. بەڵام زیاتر ڕوویان لە پارتە ڕاستەکان کردووە. لە کاتێکدا کورد و بیانییەکانی ئەو وڵاتە، هەمیشە پارتە چەپ و سۆسیالیستەکانیان بە دۆستی خۆیان زانیوە.
ئیسماعیل کامیل، بەربژێری پارتی گەلی لیبراڵ بۆ پەرلەمان لە شاری ئۆپسالا، دەڵێت: ئەوەی پارتە ڕاستەکان و بۆ نموونە پارتی گەلی لیبراڵ بۆ کوردیان کردووە، هیچ پارتێکی چەپ نەیکردووە.
کامیل پێشتر پارلەمانتار بوو، بەڵام خولی ڕابردوو نەیتوانی دەنگی پێویست بهێنێ و وەک یەدەگ مایەوە.
بەڵام سەلام قادرزادە بەربژێری پارتی چەپ لەو شارە، هەموو ئەمانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: پەیوەندییەکی مێژوویی ئایدیۆلۆژی لە نێوان کورد و پارتە چەپەکان هەیە، هەر ئەوەشە وایکردووە پارتەکانی ئێمە و چەپەکان دۆستی نزیکی کورد بن.
کێشەی دابەشبوونی کورد بەسەر پارتە ڕاست و چەپەکان و پەرتبوونی دەنگەکانیان بووەتە جێی مشتومڕ. سیامەند کە کادری یەکێتی نیشتمانییە، دەڵێت: زۆر گرنگە کوردی ئەم وڵاتە بەشداری بکەین و دەنگ بە پارتە چەپەکان بدەین، چونکە ئەوان دۆستی ڕاستەقینەی ئێمەن. بەڵام پرشنگ توانا کە کادری پارتییە، دەڵێت: گرنگ بەشدارییە. کێشە نییە دەنگ بە کام پارت بدرێ.
بەڵام سەلام کوردە کە دانیشتوویەکی دێرینی ئەو وڵاتەیە، هاوسۆزیی کوردی سوێد لەگەڵ پارتە چەپەکان بە کارەسات و ماڵوێرانی ناودەبات.
ئەو کە بازرگان و سیاسەتڤانێکی کوردە لەو وڵاتە، دەڵێت: پارتە چەپەکان خاوەن سیاسەتێکی شکستخواردووی ئابوورین، هەمیشە خەڵک بەرەو تەمەڵی دەبەن. ماڵوێرانییە کورد دوایانبکەوێ‌.
ئەو کە پشتگیری لە پارتی مۆدێرات دەکات، گوتی: داواکارم کوردی ئەم وڵاتە دەنگ بەو پارتانە بدەن کە هانیان دەدەن کار بکەن و زەمینەی ژیانێکی باشی ئابوورییان بۆ دەڕەخسێنن کە ئەوەش مۆدیرات و پارتەکانی ڕاستە، نەک سۆسیالدیموکراتەکان. لاوێن ڕێدار، کە ئەندامی پەرلەمانە و دووبارە لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان خۆی کاندید کردووە، ئەم هەڵبژاردنە بە بەراورد بەوانەی پێشوو بە جیاواز دەبینێت و پێیوایە بلۆک و دەنگی جیاواز دروست بووە. ڕێدار دەڵێت: سیاسەتی سوێد لە دوو بلۆکی دەرچووە و ئێستا سێ بلۆکە و جگە لە بلۆکی ڕاست و چەپ، سوێدیە دیموکراتەکان هەن کە دژ بە بیانی و پارتێکی نەژادپەرستن.
زۆربوونی دەنگی پارتی (سوێدیە دیموکراتەکان) کە پێشتر لە هەڵبژاردنی 2014 بوونە پارتی سێیەم، شۆکی سیاسیی سەدە بوو. ئەگەرچی بەپێی ڕاپرسییەکان هەر بە پارتی سێیەم دەمێنێتەوە کە لای خەڵکانی وەک لاوێن ئەمە کارەساتە، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگیان زیادی کردووە و سۆزی بەشێک لە تاراوگەنشینانی بۆ چووە.
ئەو پارتە دژە بیانییە، چاوی لە دەنگی بیانییەکانە و بەردەوام نامە دەنێرن دەنگیان پێبدەن، کوردێکی ئەو وڵاتە گوتی تا ئێستا هەشت نامەیان بۆ ناردووە، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا پۆستیان بۆ سوێدییەکان دەنارد و دەیانگوت سوێد تەنیا هی سوێدییەکانە، بیانییەکان میوانن.
سەرۆکی پارتی سوێدییە دیموکراتەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوێد گوتی :ئەو بیانیانەی دەبنە سوێدی، دەبێت بە تەواوی مانا ببنە سوێدی و هەڵگری کولتووری سوێدیی ڕاستەقینە بن. واتە نەرمییەکی بەرامبەر بیانییەکان نیشان دا، بەڵام نازانرێت ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتی ئەواندا، تاکتیکە بۆ زیادبوونی دەنگ، یان تەسلیمبوونە بە واقیعی نوێی وڵاتەکە کە بیانییەکان بەشێکن لەو واقیعە.
ئانا سۆفیا لە کەمپەینی هەڵبژاردنی پارتی سوێدییە دیموکراتییەکاندایە دەڵێت: پارتەکەی ئێمە دژایەتی بیانی نەکردووە، دژایەتی ئەو کولتوورەی کردووە کە نەخوازراوە و دژە مرۆییە و خەڵکانێک هێناویانەتە سوێد و دەیانەوێت برەوی پێبدەن.
ماوەیەکە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بانگەشەی کوردی سوێد بۆ ئەو پارتە بووەتە مۆدیل. سالار ئالانی بە ئاشکرا لە فەیسبووک بانگەشە بۆ ئەو پارتە دەکات. لە پۆستێکدا نووسیویەتی: ئەگەر دەتەوێ‌ هەموو سوێد نەبێتە تێنستا و ڕێنکەبی، ستۆکهۆڵم نەبێتە کابول، ئەوە دەنگ بە سوێدییە دیموکراتەکان بدە.
تێنستا و ڕێنکەبی دوو گەڕەکی باکووری ستۆکهۆڵمن کە بوونەتە شوێنی گردبوونەوەی بیانییەکانی نیشتەجێی سوێد و هەمیشە سەرچاوەی کێشە و نائارامین.[1]
#06-09-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,046
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-09-2018
挂钩项目: 2
日期与活动
Publication date: 06-09-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: Sweden
统计数据类型: Voting & Referendum
Technical Metadata
项目质量: 89%
89%
添加( هاوڕێ باخەوان 06-09-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on06-09-2018
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):02-09-2020
URL
此产品已被浏览3,046
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,382
图片 105,199
书籍 19,086
相关文件 95,701
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!