📊 بابەت 374,900 | وێنە 59,455 | پەڕتووک PDF 11,094 | فایلی پەیوەندیدار 43,940 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,896
لەم کاتەدا 27 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 11-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅11 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی
📅 09-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
📝 بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان


بەهادین نوریبەهادین نوری
من هیچ کاتێ ئە ندامی ب. گ. (بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان) نەبووم. وەکو کەسایەتیەکی دیموکراتی سەربەخۆ لە ئۆپۆزسوێنی سیاسی ئەم وڵاتە دا خۆشحاڵ بووم بە دامەزراندنی ئەم حیزبە لەیەکەم ڕۆژەوە، چونکە وەکو ڕێخراوێکی ئۆپۆزسوێن لە دایکبوو، هیوایەکی بە خشی بە جەماوەر کە بتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێ لە کۆتایی هێنان بە قۆرخکردنی دەسە ڵاتی ناهەمواری پارتی و یەکێتی.
پەیدابوونی ب. گ. ئەنجامێکی لۆژیکی بوو بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەی کە پارتی و یەکێتی پێڕەویان کرد لە 15 ساڵی پاش گواستنەوە یان لە شاخەوە بۆ شار، لە شەڕی پارتیزانیەوە بۆ سەر کورسی دەسەڵات. لەو ساڵانەدا جەماوەری هەرێم بەتەمای بنیاتنانی کوردستانێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو دیموکراتی بوو. بەڵام ئەوی ڕویدا پێچەوانەبوو : شەڕی برا کوژی نەوەدەکان لە سەر کورسی و پارەو قۆرخکردنی دەسەڵات و گەندەڵکاری بێئەندازەو دروستکردنی توێژێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە مشە خۆران کە بێ خستنە گەڕی هیچ سەرمایەیەک، لە ڕێگەی بەکار هێنانی دەسەڵاتەوە، بوون بە ملیۆنیر و ملیار دێر. ئەمە ناڕەزایەتی و ڕق و کینەی توێژێکی گەورەی لە ناو جەماوەردا دروستکرد، بنەمای کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخراوێکی وەک ب. گ. دروستکرد. شکۆی سەرکردایەتی ئەم دروستکردنەش بە نەوشیروان مستەوفا بڕا کە یەکەم کەس بوو ئۆپۆزسوێنی پەرلەمانی لە هەرێمدا دروستکردو بنەمای بۆ دەستاو دەستی دەسەڵات داڕشت. دەبێ بوترێ کە ئەم ئیشە هە ر بە کەسایەتیەکی وەک نەوشیروان دەکرا کە دەیەها ساڵ لە ناو پارتی و دواتر لە ناو یەکێتیدا بووە و دواتر گەیشتە قەناعەت کە دەبێ جێیان بێڵێ و بچێتە ڕیزی ئۆپۆزسوێن.
تەوژمی جیابوونەوە لە ینک بە گوڕو تینێکی بە هێزەوە هاتە کایەوە، بە تایبەتی لە شاری سلێمانیسلێمانی و دەورو بەری، واتە لە ناوچەی ئیدارەی ینک. ئەوە بوو ب.گ. بوو بە خاوەنی 25 کورسی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی 2009 دا. لە هەڵبژاردنی دواتردا لەباتی زیادکردن ژمارەی کورسیەکانی دا بە زین بۆ 24. ئەگەر ئیستە هەڵبژاردنیکی خاوێن بکرێ چاوەڕێی دا بەزینێکی گەورەتر دەکرێ. ئەمە مانای وایە ب.گ. ئەوە دەرنەچوو کە خەڵک چاوەڕێ بوون. لەبەر ئەوە زۆر کەس لەوانەی بە حەماسێکی زۆرەوە پێشوازیان لە پەیدابوونی ب.گ. کرد ئەمڕۆ ئەو هیوایەی جارانیان نەماوەو ڕەنگە نەیشچن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردندا.
خیلافات و ململانێ ناو خۆ لە حیزبدا، هەر حیزبێ بێ، دیاردەیەکی سروشتی و فاکتەری گەشەپێدان و پێشکەوتنە ئەگەر ئەو ململانێیە بە شێوەیەکی ئوسووڵی ببرێ بە ڕێوە. بەڵام بە داخەوە ئەو ململانێیەی ئەمڕۆ لە ناو ب.گ. دا ڕەچاو دەکرێ هێڵی سوری تێپەڕاندووە و زیانی لە قانزانجی زێترە. کێشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زێتر دەبن و ئەگەر چارەسەر نەکرێن دەبنە هەڕەشەیکی جدی لەسەر ب.گ.
به بۆچوونی من کێشەی سەرەکی گۆڕان لەم چوار خاڵەی خوارەوەدایە :
1- کێشەی سەرکردایەتی کە پرسێکی ناوخۆییەو ئەڵقەی سەرەکیە لە نێوکێشەکاندا.
2- چەند هەڵەیەکی سیاسی کەلەم ساڵانەی ڕابووردوودا گۆڕانی تێکەوتووە.
3- کێشەی دارایی، واتە دابینکردنی خەرجی پێویست بۆ ب.گ.
4- هەڕشەی بنەماڵە چێتی کە دەبێتە مەترسی لەسەر سەربەخۆیی سیاسی ب.گ.
بۆچوونی خۆم سەبارەت بەم خاڵانە دەخەمەڕوو :
پرسی سەرکردایەتی لە ب.گ دا.
کێشەی سەرکردایەتی گۆڕان لەگەڵ دروستکردنی حیزبەکەداهاتە کایە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەکە نەوشیروان خوازیاری دروستکردنی رێخراوێکی نوێ بوو، نوێ چ لەبەرنامەی سیاسی و چ لە کادری سەرکردایەتیدا. ئەمەش بەڕوونی دەرکەوت لەوەداکە ئەرکی سەرکردایەتی ژوورەکانی سپارد بەوگەنجانەی لەدەرەوەی ڕیزەکانی یەکێتیەوە هاتنە ناو ب.گ. ئەمە لەلایەکەوە جموجول و دینامیکیەتێکی باشی لەخەباتی گۆڕاندا هێنایە ئاراو لەلایەکی دیکەوە بوو بە هۆکاری ناڕزایەتی هێندێ کەس لەوانەی پۆستی سەرکردایەتیان لە ینکدا جێهێشت و هاتنە ناو گۆڕان. دەبوو نەوشیروان، بەرلەکۆچی دوایی خۆی، هەیئەتێکی سەرکردایەتی دروستبکردایە بۆ ب.گ، چ لە ڕێگەی کۆنگرە یان کۆنفرانسێ بوایە چ بە هەرشێوەیەکی گونجاوی دی. بەداخەوە ئەمەی نەکردو مردنی پێشوادە لە گۆڕانی دابڕی. کێشەی سەرکردایەتی بەجێما بۆگۆڕانخوازان و ئەوانیش بەهەڵە چارەسەریانکرد، سەرکردایەتیەکی ناهاوسەنگیان پێکهێنا کەنەیدەتوانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی حیزبەکە بکات.
ئەمڕۆکێشەی سەرەکی ب.گ – بەبۆچوونی من – کێشەی سەرکردایەتیە. لێرەوە دەکرێ دەستبکرێ بەچارەسەری هەمووکێشەکان. کەرەستەی چارەسەر لای گۆڕان هەیە. کادری زێڕینی بەتوانای هەیە کە ینکیان جێهێشتووە و هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان وەکو قادری حاجی علی کە لەمێژەوە ناڕازی بوو لە سیاسەتی جلال تاڵەبانی و یەکێتی جێهێشت، وەکو عوسمانی حاجی محمود و عومەری سید علی و مستەفای سید قادر.هەروەها تاقمێ کادری زێڕین هەیە لەناو ئەو لاوانەدا کەلەدەرەوەی یەکێتیەوە هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان. پێمباشە کە گۆڕان سەرکردایەتیەکی 9 کەسی لە نێوان ئەوانەدا هەڵبژێرێ، چ بە ناوی خانەی ڕاپەڕاندنەوە بێ چ بەناوی پولیت بیرو (مەکتەبی سیاسی). ئەم هەڵبژاردنەش ساڵانە بکرێ، هەتا ئەوی سەرکەوتوو بووە دەکرێ هەڵبژێردرێتەوە، ئەویشی سەرکەوتوو نەبوو بگۆڕدرێ و خوێنێکی تازە بکرێتە لاشەی هەیئەتی سەرکردایەتی. سەبارەت بە ڕێخەری گشتیش پێمباشە لەم قۆناخەدا جڤاتی نیشتمانی خۆی و جێگرەکەی هەڵبژێرێ بۆ دووساڵ، بۆ کەسیش نەبێ لە 8 ساڵ زیاتر لەو پۆستەدا بمێنێ. دەبێ سەلاحیاتی ڕێخەری ب.گ دیاری بکرێ.
_ هەڵەی سیاسی گۆڕان.
ب.گ هەرلەسەرەتای دروستبوونیەوە وەکو حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن پەیدابوو. بۆیە خەڵکێکی زۆر پشتگیریان کرد چونکە هەموویان بێزاربوون لەپارتی و یەکێتی. دەسەڵاتداران نەیاندەتوانی ب.گ. لاوازبکەن لەرێگەی بەگژداچوون و سەرکوتکردنەوە. بیریان لەرێگەیەکی دیکە کردەوە، ڕێگەی هەڵخەڵەتاندن و بەشداری لە هەریسەکەدا. هێندێ لەبەرپرسانی ب.گ کەلەناو یەکێتی و پێشتر پارتیدا، بەعەقڵیەتی ئەو دوو حیزبە پەروەردەکرابوون، حەزیان لەم خەڵەتاندن و هەریسەخواردنە هەبوو. هێندێکیش پێیانوابوو ب.گ لەرێگەی بەشداریەوە لەحکومەتدا وردە وردە بەهێزتر دەبێ و دەبێتە هێزی سەرەکی لە نێوان حیزبە حکومڕانەکاندا. بەڵام واقیعی سەرزەمین شتێکی جیاوازی خستەبەردەم : نەخەونی ب.گ هاتەدی و نەپارتی ب.گ ی بۆ کرا بەو لوقمەیە کەبۆی قوتبدرێ. پێوەندی نێوان ب.گ پارتی تێکچوو. دورکەوتنەوەیان لەیەکتربوو بەشتێکی چاوەڕوان کرا و حەتمی،لەبەرژەوەندی گۆڕان بوو ئەگەر دەستپێشکەری بکردایە و لەحکومەتی پارتی و یەکێتی بکشایەتەوە. بەڵام نەیکرد. مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی ئەو دەستپێشکەریەی قۆستەوە و بەشێوەی سوکایەتی پێکردنیش ب.گ دەرکرد لە حکومەت : لەپردێ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕانی گێرایەوە بەرەو سلێمانی و ئاگاداری کردن کەهاتنیان بۆ هەولێرهەولێر قەدەغەیە. گۆڕان ئەم سوکایەتی پێکردنەشی قوتدا و بۆ ماوەیەکی درێژ دوای ئەوەش لە حکومەتدا مایەوە و کەبەکردەوە هەموو ڕۆڵێکیان بریتیبوو لەوەی سەری مانگ دەچوون موچەیان وەردەگرت. هەڵەی بەشداری ب.گ لە حکومەتی گەندەڵخۆری قۆرخچی دەسەڵات زیانێکی سیاسی زۆر گەورەیدا لە ب.گ و هەموو ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. تائێستەش برینی ئەو هەڵەیە سارێژنەبۆتەوە.
ب.گ کەوتۆتە هەڵەی دیکەش وئەمە زیانی گەورەی لە میللەتداوە. هیچ عاجباتییەکیش لەمەدا نیە. ئەوی دەبێ ئاماژەی بۆکرێ و ڕەخنەی لێبگیرێ پرسی بەرەو هاوکاری ئۆپۆزسیۆنە. چاوەڕوان دەکرا ب.گ ڕۆلێکی کارامە بگێڕێ بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. بەڵام ئەوەی کە نەوەی نوێ و ب.گ. پێکیانهێنا ململانێ و شەڕە دەنوکێکی بێسەربووبەر بوو کەهەتا ئەمڕۆ درێژەی هەیە و هەردوولاش خەتابارن. من داوا لەهەردوو لایان دەکەم کە ئاشتببنەوە و پێکەوە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا تیبکۆشن. تەنها ئەوەیە ڕێگەی ڕاست بۆ خزمەتی گەلەکەیان.
هەڵەی بچوکتریش هەیە، نەک تەنها لای ب.گ، بەڵکو لای هەموو حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن. دەبێ ئەوە ببێتە دەرسێ قەت لەبیرنەکرێ. حیزبی سیاسی پێکدێ و دەکەوێتە چالاکی بۆ ئەوەی دەسەڵات وەرگرێ، چونکە ئەو بەرنامەی دایڕشتووە قەت جێبەجێ ناکرێ بێوەرگرتنی دەسەلات. پارتی و یەکێتیش ئەوسیاسەتە پەیڕەو دەکەن، لەپێوەندیەکانیان لەگەڵ حیزبەکانیتر، کە هەرخۆیان حکومڕانبن و رێگە بەهیچ حیزبێکیتر نەدەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات. ئەو پێوەندیەی دروستی دەکەن لەگەڵ هەرلایەنێکی دیکە دەیانەوێ خزمەتی مانەوەی خۆیانبکات لەسەرکورسی دەسەڵات. بۆنمونە : ئێستە پارتی و یەکێتی زۆر بەپەرۆشن بۆ یەکڕیزی هەموو حیزبە کوردستانیەکان بەرانبەر حکومەتی عێڕاق، ئەمەش گوایە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتی کوردا ! ئەگەر بەرژەوەندی بەرزی ئەم میللەتەیان بویستایە ئەوە لای خۆیانەوە دەستیان پێدەکرد، لێرەوە گەندەڵکاریان نەدەهێشت و فایلی نەوتیان دەخستە ڕوناکی و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیان نەدەبڕێ و خەڵکیان بێکارەبا نەدەکرد، کورسی دەسەڵاتیان قۆرخ نەدەکرد و هەڵبژاردنیان تەزویر نەدەکرد …هتد. ئەوحیزبەی ئۆپۆزسیونی ڕاستەقینە و دڵسۆزی گەلەکەی بێت شوێن گەندەڵخوازان و قۆرخ چیەکان ناکەوێ بۆ بەغدا و پاشکۆگەری ئەوانە ناکات. بەڵکو کەیسی خۆی دەبێ و قسەی تایبەتی خۆی دەکات لە بەغدا.
کێشەی دارایی ب.گ و ڕێگەچارە
لەم سەردەمەدا هەموو حیزبێکی سیاسی مانگانە پێویستی بە بەبوجەیەکی بچووک هەیە بۆ بەڕیوەبردنی ئیش وکاری خۆی – بۆ دەزگای ڕاگەیاندنی، بۆ بارەگای سەرەکی و بۆ بارەگاکانی تری، بۆ سەیارە و پاسەوان و شۆفێر، بۆ کادری حیزبی محترف.. هتد …
پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە ب.گ. چۆن ئەم کێشەیە چارەسەرکات ؟
پشتبەستوو بە ئەزمونی شەخسی خۆم لە چلەکانی سەدەی پێشووەوە هەتا ئێستە، بە دیراسە و تێگەیشتنی خۆم لە بارودۆخی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردەواری، لێرەدا پێشبینیەکانی خۆم دەخەمە بەردەمی سەرکردەکانی ب.گ، هیوادارم کەڵکی هەبێ بۆ دابین کردن و خەرجکردنی بوجەکەیان لە چوارچێوەی ئەم وەزعەدا :
– دەبێ بەرلەهەموو شتێ هەوڵی ئەوە بدرێ کە ئیش و کاری حیزب بەکەمترین پارە جێبەجێ بکرێ. ئەمە بکرێبە ڕێڕەوی کار بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
– پێویستە لیژنەی دارایی لەسێ کەسی دەستپاک و زیرەک پێکبهێنرێ کەزۆر بەوریایی و عاقڵانە ئیشەکە بەڕێوەببەن و هەمیشە بیریان بەوەوە خەریک بێ کە چۆن مەسروفاتی حیزبەکەیان دابین بکەن و رێگە لەزیادە خەرجی بگرن.
– دەبێ پرنسیپی بنەڕەتی لە ئیش و کاری گۆڕاندا کاری خۆبەخشانە بێ. لەم جیهانەدا هیچ حیزبێکی جدی خاوێن ناتوانێ ببێتە دەزگایەکی مووچەخۆران وەکو دامەزراوەیەکی حکومی، مەگەر بووجەی دەوڵەت قاسەیەکی کراوەبێ لەبەردەم کادری حیزبی و ئیش و کاری حیزبیدا، وەکو حیزبی بەعسی سەدامی کردی و پارتی و یەکێتیش کردیان و دەیکەن. داهاتی سروشتی حیزب هیچ کات بەشی ئەوەی نەکردوە و نایکات کەوەک و فەرمانبەرانی دەوڵەت کادر و کارمەندانی بەگشتی مووچە لەحیزب وەربگرن. حیزب ڕێخراوێکی سیاسی خۆبەخشە و بنەمای فکری ئەوەیە کە کەسانێک لە کۆمەڵگەدا هەن کە دەیانەوێ هێز و توانای خۆیان بخەنە خزمەتی گەل و نیشتیمان و پێشکەوتنی وڵات. ئەوی خەباتگێڕی خۆبەخش کردویانە بۆ بزوتنەوەی سیاسی هیچ کات بە خەباتگێڕە مووچە خۆرەکان نەکراوە.
– لەوڵاتانی دیموکراتیدا دەوڵەت یارمەتی حیزبەکان دەدات بە پێوەری ژمارەی کورسیەکانیان لە پەرلەماندا. دەکرێ ئەوە لێرەش بکرێ.
– ب.گ کۆمەڵی کادری هەیە کە مووچەی خانەنشینی خەبات و پێشمەرگایەتی لە دەوڵەت وەردەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمان وەردەگرن. هەر خانەنشینێ گیانی فیداکاری بەرز و دڵسۆزی تێدابێ دەتوانێ وەکو کادرێکی خۆبەخش و محترف ئیش بۆ ب.گ بکات و فلسێکیش وەرنەگرێ. ئەگەر پەرلەمانتارێکی خانەنشینکرا و نەیتوانی خۆی ئیش بۆ ب.گ بکات وەکو کادرێکی محترف ئەوە دەتوانێ کە مانگێ ڕێژەیەک (دوو ملیۆن) لەو مووچەیە کە بەهۆی گۆڕانەوە بۆی بڕاوەتەوە بداتە محترفێکی حیزبەکەی.
– ئابوونەو پیتاکی مانگانە : من نازانم ئەم پرسە چۆن باسکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە لە ب.گ دا، بەڵام هەموو کەس ئەوە دەزانێ کە وەرگتنی ئابوونەی مانگانە لە ئەندامانی هەر حیزبێ شتێکی ئاسایی و یاساییە وەکو سەرچاوەیەک بۆ دارایی حیزب. ئەمە لە پەیڕەوی نێوخۆیی حیزبدا تۆماردەکرێ کە داوای مۆڵەتی یاسایی لە دەوڵەت دەکرێ. من ئەزموونی تایبەتی خۆم هەیە لەسەر دارایی حشع لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوودا، کە چوارساڵ سکرتێری حیزبی حشع بووم. حشع ئەوکاتە حیزبێکی نهێنی جەماوەری گەورەبوو، سەرکردایەتی سەدان خۆپیشاندان و مانگرتنی چینایەتی و نیشتمانی دەکرد. بەتەحەداوە دەڵێم کەلەو چوارساڵەدا جگە لەپارەی ئابونەو و پیتاکی ئەندام و دۆستانی حیزب هیچ سەرچاوەیەکی دارایمان نەبووە، ڕۆژێ لەرۆژان پارەمان لە هێچ دەوڵەتێ یان حیزبێ یان شەخسێ وەرنەگرتووە. دەزانم کە بارودۆخی ئەمڕۆ جیایە لە هی ئەو کاتە. بەڵام نابێ ئەمە وەها تەفسیر بکرێ کە ئەمڕۆ ئابوونە و پیتاک ڕۆڵێکی گرنگیان نەماوە لەدابینکردنی بڕێکی باش لەدارایی حیزب. دەبێ لیژنەی دارایی، بەهاوکاری لیژنە جیاجیاکان، ئەم پرسە تاوتوێبکەن و بەباشی بەڕێوەببرێ.
– ب.گ رێخراوی حیزبی و دۆست و لایەنگرانی لەدەرەوەی وڵات هەیە. بێگومان ئەوانە لە دۆخێکی وەهادان کە دەتوانن بەشداریەکی باشبکەن لە دەبینکردنی دارایی حیزبەکەیاندا، دەشتوانن داواش لە هێندێ دەزگا و کەسایەتی لەو وڵاتانە بکەن.
– لەم هەرێمەشدا ب.گ دەتوانێ داوای یارمەتی(مانگانە یان ساڵانە) لە هێندێ کۆمپانیا و خەلکی دەوڵەمەن بکات.
بنەماڵەچێتی
لەم وڵاتەدا پێویستمان بەقسەی زۆرنیە لەسەر بنەماڵەچێتی چونکە نمونەی زیندوی شتەکە لەبەر چاودایە. بە درێژایی 27 ساڵی ڕابردوو، هەموو خەڵکی ڕۆشنبیر و تێگەیشتو دەزانن چیە مانای بەبنەماڵە کردنی حیزب. دیاردەی بنەماڵەچێتی بەشێکە لە دیاردەی کۆمەڵایەتی لە قۆناخی خێڵەکیدا. حیزبی سیاسی لە کۆمەڵگەی پێشکەوتودا لەرێگەی سنوقی هەڵبژاردنەوە سەرۆکی خۆی دیاری دەکات و دەیگۆڕێ. ئەم گۆڕینە لە ئەوروپای ئەمڕۆدا بۆتە کارێکی ڕۆتینی سادە و هیچ کێشەیەکی بەدوادا نایەت. گەلێ جار سکرتێری حیزبێ پۆستەکەی خۆی جێدێڵێ بۆیەکێکی دیکە بەس لەبەر ئەوە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ئەو حیزبە ژمارەی پێویست لەکورسی بەدەست نەهێنا، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سکرتێر وەکو موڵکێکی تاپۆدار سەیری حیزبەکەی دەکات، وەکو سەرۆکی عەشرەت یان وەکو بەڕێوبەری کۆمپانیایەک دەیەوێ کەڵک لە حیزب – کۆمپانیا – وەربگرێ.
هەڤاڵانی ب.گ. هەقیانە لە بنەماڵەچێتی بترسن. ئەو پێشنیازانەی لەم نامەیەدا پێشکەشم کردون دەکرێ بەربەستی ئەو مەترسیە بکات. نەوشیروان هەنگاوی زۆرباشی نابۆ دروستکردن و بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆن. بەڵام ئەوەی باش نەبوو کە تاپۆی هەموو شتێکی خستە سەرکوڕەکانی و ئەم کێشەیەی بۆ حیزبەکەی خوڵقاند. ئەگەر بیانەوێ کوڕەکانی دەتوانن بە گرێبەستێکی یاسایی کۆمپانیای وشە و گردەکە ڕادەستی ب.گ بکەن و بۆماوەی 15-20 ساڵ.
03-09-201803-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-09-2018
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
85%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 4:43PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 850 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-09-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574