بۆردوومانی بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 4ی ئەم بایەنییە،
رامین حسێن پەناهیرامین حسێن پەناهی لەسێدارەدرا.
[2]
- بنەماڵەی زانیار مورادی لەسەر دواین دۆخی زانیار و لوقمان باس لەوە دەکەن، کە لە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە بەردەم زیندانی ڕەجائی شەهری کەرەج وەستاون، بەرپرسانی زیندانەکە زانیاری ڕوونیان پینەداون کە سزاکەی جێبەجێکراوە یاخود نا. ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەرپرسانی زیندان یاری بە هەستیان دەکەن و جارێک دەڵێن لەسێدارە دراون و جارێکیش دەڵێن سزاکە جێبەجێنەکراوە، بەوەش لە گومان و دلەراوکێدا هێشتویاننەتەوە.
[3]
-
زانیار موڕادیزانیار موڕادی و
لوقمان موڕادیلوقمان موڕادی لەسێدارەدران.
[2]
- بەهۆی لەسێدارەدانی هەر سێ لاوە کوردەکەی رۆژهەڵات و هێرشی داگیرکەری ئێران بۆسەر کۆیە، چالاکوانانی رۆژهەڵات کەمپینی من لە ماڵ نایەمەدەر و مانگرتنی سەرتاسەرییان بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەموو شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات راگەیاند.
[2]
باشووری کوردستان
- چەند بارەگایەکی
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە موشەک باران کرا و قوربانی لێکەوتەوە.
سەرچاوەکان باس لە شەهیدبونی 14 کەس کە 6یان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندین و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن. هەریەک لە مستەفا مەولودیمستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حزبی دیوکراتی کوردستان و خالید عەزیزیخالید عەزیزی سکرتێری پێشوی ئه و حزبە بریندارن، موشەکبارانەکە لە کاتێکدا بووە کە حیزبی دیموکرات پلینیۆمی بەستووە و کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لایەنگرانی حزب لە ئارادابووە.
[2]
- داگیرکەری ئێران دیسان تۆپبارانی ناوچەکانی
سیدەکانسیدەکان و
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەرانی دەستپێکردەوە.
[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند لەسەر بۆردوومانەکەی کۆیە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.
[5]
- هێزەکانی هاوپەیمانان بە پشتیوانی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە
پێشمەرگەپێشمەرگە ناوچەی شۆراو لە نێوان
خورماتووخورماتوو -
کفریکفری بۆردومان دەکەن و ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان بۆ لەناوبردنی
داعشداعش له و سنوورە دەستپێکردووە.
[1]
- پاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو دیموکرات لە شاری کۆیە، تیمێکی تایبەتی شارەزایانی ئەمنیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشە، چوونەتە کۆیە و شوێنی هێرشەکەیان لە نزیکەوە بینیوە.
[7]
- لەسنوری
خانەقینخانەقین لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەکی چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، چەکدارێکی بازگەکە کوژرا کە کوردە.
[1]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لەسەر بۆردومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.
[1]
- بێگەرد تاڵەبانی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە بۆ کۆبوونەوە لەسەر بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران و دەشڵێت، بەڵام پەرلەمان بێ دەنگ نابێت.
[1]
- هەردوو فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو بەیاننامەی هاوبەشیان بڵاوکردەوه و تێیدا پشتگیری خۆپیشاندەرانی شاری بەسڕەیان کردو ئیدانەی هێرشەکەی سەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە شاری کۆیە کە چەندین کەس تێیدا شەهیدو برینداربوون.
[6]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم موزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و چین و توێژەکانی گردبوونەوەکیان بۆ ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.
[4]
- چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری
هەولێرهەولێر، دژی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە و لەسێدارەدانی هەریەکە لە ڕامین حسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی، زیندانیانی سیاسیی کورد، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای داخستنی کۆنسوڵخانەی ئێران-یان کرد.
[3]
- بۆ ماوەی 10 رۆژ بە بەردەوامیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکە، چەند ناوچەیەک لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردومان دەکەن، سەرچاوەیەکیش لە شارەدێی شێلادزێ رایدەگەیەنێت: دوێنێ و ئەمرۆ هەشت گوند لە دەڤەری رێکان و دوسکی ژۆری بۆردومان کراون و دارستانی ئەو ناوچانە ئاگری گرتووە.
[1]
- هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لەمیانی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا بۆ ژمارەیەک لەگوندەکانی دەوروبەری پارێزگای
کەرکوککەرکوک، دەستگیرکردنی 27 کەسیان راگەیاند، هاوکات 54 بۆمبی چێندراویش پوچەڵکراوەتەوە.
[1]
-
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد بریندارەکانی حزبی دیموکراتیان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەسەرکردەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- کاتژمێر 09:00 بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی
قامیشلۆقامیشلۆ بە زۆر گەنجێکیان دەستگیرکردبوو و خواستبویان بیبەن بۆ سەربازیی زۆرەملێ. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوبەریی قامیشلۆ دەستیان لەو دۆخەکە وەرداوە و چوونە شوێنی رووداوەکە و لە ئەنجامدا بەهۆی روودانی شەڕەوە بەلانیکەمەوە 13 سەربازی رژێم کوژران و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ شەهید بوو و 2 ئەندامی تری ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بریندار بوون.
[4]
- پارتی مارکسیست لنینیست، کۆمۆنیست (MLKP) لە ڕۆژئاوا بە مەراسیمێکی بەشکۆ 25هەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- دوای ئەوەی 26-ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورد لە شاری دینسلانکەنای ئەڵمانیا قەدەغەکرا، ئەمرۆ بە بەشداربوونی دەیان هەزارهاووڵاتی گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف دەستیپێکرد. دەیان هەزار هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئەورو
پاوەپاوە ئەمڕۆ خۆیان گەیاندە دۆسڵدۆرف و بەشداری گردبوونەوە بۆ ئازادیی رێبەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بوون.
[4]
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کردووه و پەیامێکی ناڕەزایی توندی پێداوە لەسەر ئه و روداوانەی کە لەشاری بەسڕە رویداو بەهۆیەوە هێرشکرایە سەر کونسڵخانەی تاران لەوشارە، ئەوەش بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ئاڕتی روسی بڵاویکردووەتەوە.
[1]
- ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئەمڕۆ بڵاویکردەوە: بەتۆمەتی پەیوەندییان بە گروپە چەکدارییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لە رۆژئاوای ئێران زانیار و لوقمان مورادی و رامین حسێن پەناهی لەسێدارەدراون.
[1]
- رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاند حەپەساوین بە لەسێدارەدانی هەریەک لە زانیار و لوقمان مورادی و رامین حوسێن پەناهی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە.
[5]