نووسینی: مارتن هایدیگەر
وەرگێڕانی: #ڕێبین ڕەسوڵ ئیسماعیل#
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئەم کتێبە پێکهاتوە لە دوو وتووێژی دوور و درێژ لەگەڵ مارتن هایدیگەردا، چونکە تیشک دەخەنە سەر بەشێکی گرنگی شاراوە و نادیاری ژیان و پەیوەندیی سیاسییانەی هایدیگەر بە سیستەم و حزبی نازیی ئەڵمانییەوە لە سەرەتاکانی دەسەڵاتی هیتلەردا. دوو وتووێژەکە لە دوو بۆنەی جیاوازدا ئەنجامدراون، لە وتووێژی یەکەمدا هایدیگەر زۆر ڕاشکاوانە دەدوێت و قسە دەکات، ڕاستە هەموو حەقیقەتێک ناڵێت، بەڵام بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی هەردوو ساڵی (1933- 1934) ڕووندەکاتەوە، کە تێیدا پۆستی سەرۆکی زانکۆی فرایبۆرگی وەرگرتبوو. لە وتووێژی دوەمیشدا کە خۆی لە ئەسڵدا دیدارێکی تەلەفزیۆنی بوە و دواتر نووسراوەتەوە، وەکو بەشێک لە دیدار و وتووێژە گرنگەکانی هایدیگەر تەماشا دەکرێت، لەوێدا هایدیگەر قسە دەربارەی تەکنیک و تەکنەلۆژیا و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی دەکات.
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,095 جار هاتیە دیتن