نووسینی: پۆڵ ڕیکۆر
وەرگێڕانی: ئالان ڕەشید
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
فەیلەسوف چۆن دەتوانێت دەربارەی خۆشەویستی بدوێت؟ واتە لە پێناو مانا کۆتاییەکەیدا بیگەڕێنێتەوە بۆ چەمکێک کە بشێت بە شیکارییدا تێپەڕێت؟ ئەم پرسیارە هەر لە سەرەتاوە بەر چەندین ئاستەنگ دەکەوێت، کە بە لای کەمەوە دەکەوێتە ناو گوتارێکەوە کە ئاڕاستەی عاتیفە دەکرێت. هەمیشە خۆشەویستی لە شیعرەوە نزیکترە و کەمتر دەچێتە ناو چوارچێوەی هەژمار و حساباتەکانەوە، سەر بە ویستێکە دوورتر لە هەر ئەرگومێنتێکی یاسایی بۆ ئەودیووی واقیعی باو و هەبوو دەڕوات. ئەم کتێبە خاڵی بەیەکگەیشتنی فەیلەسووف و تیۆلۆژیستە، کردنەوەی دەرگایەکی ناکۆتایە بەسەر عەقڵانییەتدا، تاوەکو بوونێکی مرۆیی بکاتە ڕەوتێکی درێژ بۆ هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی بوون. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە یەکێکە لە هەوڵە پێشەنگەکان لە فیکری نوێی خۆرئاواییدا، کە پرسیار دەربارەی دەرکەوتنی هەردوو چەمکی خۆشەویستی و دادپەروەری دروستدەکات.
ملاحظة: لايوجد لدينا ملف PDF لهذا الکتاب، نرجوا ان تساعد کورديپيديا لتحصيله!. أرسال کتاب دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,698 مرة