نووسینی: هاشم ساڵەح
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
راوبۆچونێکی باوهەیە (کە ڕەنگە وەهمیش بێت)، پێیوایە هزر لەگشت شوێن و جێیەک هەیە. لەکوێ خەڵک یان گەل یاخود زمان هەبێت، پێ بەپێی ئەمانەش هزرهەیە.. هەرکە زانکۆو خوێندنی باڵاو بڕوانامەی دکتۆرا هەبوو، هزریش بوونی دەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا هزر زۆر دەگمەنه و زۆر لەوە کەمترە کە ئێمە پێمان وایە. ئەوەی سروشتیە ئەوەیە هزر کەم و دەگمەن بێت و خەڵک وخوا لێی بێئاگابن و دوور لە هزر ژیان بکەن. ئەڵبەت ئەگەر مەبەست لە هزر، لانی کەمی بیرکردنەوه و بەڕێکردنی ژیانی ڕۆژانه و تەنانەت نوسینی نامەی دکتۆرایەک بێت، ئەوا لەهەموو جێ و شوێنێک هەیە و هەمووکەس دەتوانێت کاری ڕۆژانەی بەڕێ بکات
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönder Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,570 defa görüntülendi