نووسەر: د. ئازاد عەلی
چاپی یەکەم 2007
بڵاوکار: نووسەر
هەندێک لە زانایان دەروونزانی بە زانستی سەدەی بیستەم دادەنێن، هەرچەند ئه و ڕایە کەمێک زێدەڕەوی تیدایە بەڵام ئاماژە بۆ گرنگی دەرونزانی دەکات لە ژیانی مرۆڤی هاوچەرخ و لە ڕۆشنبیری گشتی و ئەوبوارانەی کە مرۆڤ کاریان تیادا دەکات. ئەم کتیبە لە چەند بابەتێکی سەرەتایی دەروونزانی گشتی پێک دێت و بە پیناسینی دەروونزانی و مێژووی ولقەکانی وقوتابخانەکانی دەست پێدەکات، پاشان باس لە بابەتی و ڕیگاکانی لێکۆڵینەوە دەکات، لە پاشان بابەتی هەست کردن و ئاگاداری زانین یەک لەدوای یەک دێن و لەدوای ئه و بابەتە پاڵدەرەکان دێت، ئینجا بابەتی فێربوون و بابەتی زیرەکی کۆتایی بە کتیبەکە دێنیت.