دواڕۆژ، ئارەزوو محەمەد
قایمقامی #مەریوان# ئاشکرای دەکات، کڕینی کاڵا و شەمەک لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەریوان، بووەتەهۆی گرانبوونی نرخەکان و نەمانی کاڵا و شمەکە سەرەکییەکان له و شارە.
محەمەد شەفیعی، قایمقامی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە نزیکەی 1000 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ کڕینی کاڵاوشەمەک لە مەرزی باشماخەوە دێنە شاری مەریوان و بڕێکی زۆر کاڵا و شمەکە سەرەکییەکانیان دەکڕن.
قایمقامی مەریوان، هاتنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ کڕینی کاڵا و شەمەک، بەبێ وێنە ناو دەبات و دەڵێت: ئەم دیاردەیە خەریکە دەبێتەهۆی گرانی و قەیرانێکی جیدی.
پێشتریش ئاژانسی ئیلنای ئێران بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانە هەزاران هاووڵاتی عێراق لە شارەکانی باشوری عێراقەوە بۆ کڕینی کاڵا و شەمەک دەچنە شارەکانی خوزستان وعەبادان و خۆرەمشەهر.
بەوتەی ئیلنا هاووڵاتیانی عێراق بەیانیان دێنە ئێران، بازاڕەکان خاڵی دەکەن و گۆشت، مریشک و تەنانەت نان و خوێش دەکڕن و شه و دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.[1]
#12-09-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,505
Donnez votre avis sur ce produit!