بەپێی ئامارەکانی دەستەی ژینگە، ڕێژەی سەوزایی لەهەرێمی کوردستان لە 13%یە، لەکاتێکدا بەپێی ستانداردە جیهانییەکان نابێت ئه و ڕێژەیە لە 20% کەمتر بێت.
رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان
|
|
|
|
بەپێی ئامارەکانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم، کە دەست دواڕۆژ کەوتوون ، ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان لە 13% تێپەڕنا کات و له و ڕێژەیەش پارێزگای #سلێمانی# 13.30% ڕێژەی سەوزایی بەردەکەوێت، #هەولێر# 12.20%، #دهۆک# 12.50% بەمەش ڕێژەی سەوزایی بە گشتی 13%یە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ئه و دەستەیە لەکۆی 40 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ڕووبەری هەرێمی کوردستان، تەنها 5 هەزار و 200 کیلۆمەتر دووجای چوارگۆشە ڕێژەی سەوزاییە.
رێژەکە بەجۆرێکە، سەوزایی باخچەکان دەکاتە (7%)ی سەوزایی گشتی، ڕێژەی سەوزایی ماڵ و باڵەخانه و نەخۆشخانه و شوێنەکانی دیکە بە لە 3% دەخەمڵێنرێ، هەرچی ڕێژەیی سەوزایی شۆسته و شەقامەکانیشە بەرێژەی 3% دەخەمڵێنرێت.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی سەوزایی لە سەدا 0.5% بووه و ڕووبەری هەر 10 مەتر دووجاش کەمتر لە یەک داری بەردەکەوێت.
ئه و دەستەیە ئاشکراشیکردووە: بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی بگاتە ئاستی ستانداردە جیهانییەکان، پێویستە ڕووبەری سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 5 هەزار و 200 کیلۆمەتر دووجا بەرزبکرێتەوە بۆ 10 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە.[1]
#12-09-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,452
Scrivi il tuo commento su questo articolo!