🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ڵێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی و دیرۆکییە لەناوی منداڵان
نووسەرو لێکۆڵەر: عەباس سلێمان سمایل
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
ناونیشانی پەرتووک: لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
ناونیشانی پەرتووک: نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی
نووسەر: مایکڵ ئیپێڵ
وەرگێڕان: بادینان محەمەد
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
ناونیشانی پەرتووک: نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
نووسەر: هەرێم عوسمان
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
ناونیشانی پەرتووک: دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی چەند دەقێکی بەیتی دمدم بە شێوەزاری کرمانجی و موکریانی
لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنی: عەبدولحەمید حوسەینی(سەپان)
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
📕 دیوانی فانی 2
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی فانی
ژیان و شیعرو نیشتیمان
بەرگی یەکەم و دووەم
کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوە: کەمال میراودەلی
📕 دیوانی فانی 2
📕 دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانەی بابەتی
نووسین: د.ڕەئوف عوسمان
[1]
📕 دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانەی بابەتی
📷 وێنەیەکی زۆر دەگمەن ساڵی 1899ی زایینی تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران
وێنەیەکی زۆر دەگمەن و مێژوویی کورد، ساڵی 1899ی زایینی، تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران و دەستەیەک له هاوڕێیانی لە باکووری کوردستان[1]
📷 وێنەیەکی زۆر دەگمەن ساڵی 1899ی زایینی تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران
📕 ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919
ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919.
نووسەر : سەربەست کەرکووکی.
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2009
ژمارەی لاپەڕەکان : 180
📕 ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919
📷 دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەیەکی دەگمەن و کەمبینراوی دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی.
ساڵی 1919ز[1]
📷 دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن بەریتانیا
وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن حکومەتی داگیرکەری بەریتانیا و حکومەتی داگیرکەری عێراق. وێنەکە لەکاتی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەردولا بوو. بۆ کورد، ئەو ڕێککەوتنە ناچاری بوو.
📷 وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن بەریتانیا
📷 قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
📷 قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
📕 ئازادی بیروڕا
ئازادی رادەربڕین ئەوپرسەی کە بەترسەوە لەسەری دەدوێین!
ئاوارەکەریم[1]
سلێمانی - 2019
📕 ئازادی بیروڕا
📕 چەردەیەک لە مێژووی هۆزی گەڵاڵی - بەرگی 1
هیوا مەلا حەسەن[1]
2017
📕 چەردەیەک لە مێژووی هۆزی گەڵاڵی - بەرگی 1
📖 ئۆتیزم و وێنەکێشان
کتێبی (ئۆتیزم و وێنەکێشان) بابەتی ئەم کتێبە دەروونناسییە، هاوکات هونەرییشە، چونکە لە ڕێگەی هونەری وێنەکێشانەوە ڕێنمایی کەسانێک دەکات کە دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بوون، نووسەری ئەم کتێبە، پسپۆڕێکی تایبەت و
📖 ئۆتیزم و وێنەکێشان
📖 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
بەرگی دووەمی کتێبی (ڕۆمان ژانری تەکینیە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان) لە چەند بەشێکی سەرەکی و هەندێک ناونیشانی لاوەکی پێکهاتووە کە بریتییە لە: (ڕۆمان و داڕشتنی کرەکتەر، کارەکتەر پێگە و ناو، کارەکتە
📖 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
📕 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
کتێبی (ڕۆمان ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان) بەرگی دووەمی یەکێک لە کتێبە باش و پڕ لە زانیارییەکانی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (عەلی عوسمان یاقووب)ە و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پە
📕 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
👫 کەسایەتییەکان
جەمیل سائیب
👫 کەسایەتییەکان
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زە...
👫 کەسایەتییەکان
لانە محەمەد ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
ئامانج محەمەد نوری - ئامانج...
👫 کەسایەتییەکان
عەلی ئاشق - عەلی عاشق
📖 قەزای داقوق لە سەرژمێری ساڵی 1947دا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
قەزای داقوق لە سەرژمێری ساڵی 1947دا
📖 کورتەباس

دکتۆر جەبار قادرجەبار قادر
ئەم ئامارانەی لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەم لە سەرژمێری ساڵی 1947 وەرگیراون. لە دەسپێکدا دەبێت ئەوە بڵێم کە ئەو سەرژمێرییە ناتەواوی زۆری تێدایە. هەموو زانیارییەکانی بەوردی تۆمار نەکردووە، لەم بوارەدا لە گەڵ سەرژمێری 1957 بەراورد ناکرێت. بۆ نموونە ئاماژەی بەپێکهاتەی نەتەوەیی یا زمانی دایکی دانیشتوانی نەکردووە، تەنها بە پێی ئاینیان تۆماری کردوون. هەرچەندە ئاماژەی بەژمارەی گوندەکانی سەر بەیەکە ئیدارییەکانی کردووە، بەڵام ناوی هەموویان تۆمار نەکردووە، پێدەچێت تەنها ناوی ئاواییە گەورەکانی تۆمار کردبێت. خوالێخۆشبوو عەلائەدین سوجادی، کە ئەو کاتە ماڵی لە بەغدا بووە، دەگێڕێتەوە کە ناونووسەکان ناهاتوونەتە ماڵەکەی ئەو و ناونووسیان نەکردوون، بۆیە دەپرسێت: ئەگەر ئەمە حاڵی بەغدای پایتەخت بووبێت، ئەو دەبێت لە شوێنەکانی دیکە چۆن بووبێت.
داقوقداقوق ئەو کاتە قەزا بووە و لە ناوەندی قەزا و هەردوو شارەدێی قادر کەرەم و خورماتووخورماتوو پێکهاتووە، هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی خورماتوو(6374) کەس بووە، واتا سێ ئەوەندەی دانیشتوانی شارۆچکەی داقوق بووە، کە ژمارەیان تەنها(1987) بووە. ڕەنگبێ هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە داقوق لە مێژوودا ناوێکی دیار بووە و لە سەردەمی عەبباسییەکاندا پێگەیەکی گرنگی هەبووە، تەنانەت کاتێ سەرچاوە مێژووییەکان باس لە کەرکوککەرکوک دەکەن دەڵین تەپۆڵکەیەکە کەوتووەتە نێوان داقوق و هەولێرهەولێرەوە(أربل دواتر أربیل). خورماتوو دواتر کرا بە قەزا و داقوقیش بە ناحیە، بەڵام ئیستا جارێکی تر بووەتەوە بە قەزا.
لە کاتێکدا دانیشتوانی شارۆچکەی داقوق 1987 کەس بووە، دەتوانم بڵێم چەند ماڵێکی لێدەرکەی ئەوانی تر هەموویان تورکمانی شیعە بوونە، ئەو ئاواییانەی سەر بە ناوەندی قەزاکە بوونە، کە ژمارەیان 69 ئاوایی بوو، تەنها دانیشتوانی ئیمام زەینەلعابدین، کە هەر بەئیمام نێودەبرا، تورکمان بوون و ژمارەیان 355 کەس بوو. هەندێ ئاواییش وەک ئەلبومحەمەد، ئەلبونەجم، دەلس...تاد دانیشتوانیان عەرەب بوون، ئەوانی دیکە هەموویان کورد بوون. دانیشتوانی ئاواییەکانی کوردان بەژمارە زۆر بوون، تەنها وەک نموونە دانیشتوانی ئێنگیجە (1066) کەس و زەند مەلا یوسف (917) کەس، واتا بە هەردووکیانەوە ئەوەندەی دانیشتوانی شارۆچکەی داقوق بوون. من بەمنداڵی لە ئێنگیجە ژیاوم تەنها یەک ماڵە عەرەبی لێبوو. بەگشتی ژمارەی دانیشتوانی ئاواییەکانی داقوق 12654 کەس بوو، واتا شەش جار بەقەد دانیشتوانی داقوق.
ناحیەی قادرکەرەم ژمارەی دانیشتوانی 620 کەس بووە و 86 ئاواییش سەر بەم ناحیە بووە، کە ژمارەی دانیشتوانیان 14653 کەس بووە. دانیشتوانی قادرکەرەم و ئاواییەکانی هەموو کورد بوون. هەرچی شارۆچکەی خورماتووە ژمارەی دانیشتوانی 6370 بووە و 88 ئاواییش سەر بەم ناحیە بووە، کە ژمارەی دانیشتوانی 23305 کەس بوون. لە خورماتوو بەخوارەوە کۆمەڵێ ئاوایی تورکمانی هەبوون وەک ئامڕلی، بەستاملی، یەنگیجە و بابلان و گوندەکانی ناو بەیات زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانیان تورکمان بوون. بەم شێوەیە ژمارەی ئەوانەی لە شارۆچکەکانی سەر بە شارۆچکەی داقوق دەژیان 8357 کەس بوونە و دانیشتوانی ئاواییەکانیش 50607 کەس بوون. هەموو بەسەر یەکەوە لە قەزای داقوق 59006 کەس ژیاون. هەندێ جار سەرژمێرییەکە ژمارەی هەندێ جیاواز لە مانە دەدات، کە پێموایە ئەمەش بەشێکە لە ناتەواوی و هەڵە و پەڵەکانی. ژمارەی موسوڵمانان لە قەزای داقوق بە 58381 دانراوە، جولەکەش 585 کەس بوونە کە زۆربەی هەرە زۆریان لە خورماتوو ژیاون، کرستیانەکان تەنها 63 کەس بوونە. وادیارە کاکەکییەکانی داقوق لە گەڵ موسوڵمانەکاندا ناونووس کراون.
پێدەچێت لە نێو دانیشتوانی شارۆچکەکاندا بەتایبەتی داقوق و خورماتوو ژمارەی تورکمان زۆرینەی ڕەها بێت. من لە پەنجاکان لە قوتابخانەی ناوەندی داقوق خوێندوومە، ئەو دەمە دانیشتوانی داقوق هەموو تورکمانی شیعە بوون لە چەند ماڵێکی کەمی بەکتاشی. بەڵام دانیشتوانی ئاواییەکانی بە ڕێژەی 80٪یان کورد بوونە، هەرچی قادرکەرەمە بە ناوەند و گوندەوە هەموو کورد بوونە. لە بەر ئەوەی لە سەرژمێرییەکە باسی پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتوان نەکراوە، بۆیە ئاسان نیە لێرەدا بەژمارە باسی کورد و تورکمان و عەرەب بکەین. لە هەموو حاڵەتێکدا پێموایە لەو ژمارەیە ژمارەی کورد پەنجا هەزار کەمتر نەبووە و عەرەب بە ژمارە زۆر کەم بوونە و هەندێ فەرمانبەری دەوڵەت و چەند ئاواییەکی لێدەرچێت لە هیچ کوێ نەبوونە. لە بەشەکانی داهاتووی ئەم وتارەدا باسی قەزا و ناحیەکانی دیکەی کەرکوک لە کفریکفری و چەمچەماڵچەمچەماڵ دەکەم.
سەرچاوە:
المملکة العراقیة، وزارة الشوؤن الإجتماعیة، مدیریة النفوس العامة، إحصاء السکان لعام 1947، الجزء الثاني، لواء الموصل- لواء کرکوک- لواء السلێمانیسلێمانیة- لواء أربیل، بغداد 1954.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📈 ئامار
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
70%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 13 2018 1:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 13 2018 4:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 13 2018 4:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,444 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,105
  
وێنە 64,359
  
پەڕتووک PDF 12,343
  
فایلی پەیوەندیدار 52,863
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,376

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 نالی لە دادگای ڕەخنەدا
  📖 سێ تەڵ وەنەوشە بۆ کەزێ...
  📖 ئاسۆیەک بۆ ڕەخنەی ئەدەبی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-10-2021
  🗓️ 15-10-2021
  🗓️ 14-10-2021
  🗓️ 13-10-2021
  🗓️ 12-10-2021
  🗓️ 11-10-2021
  🗓️ 10-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جەمیل سائیب
چیرۆک نووسیی ناسراوی کورد، ناوی جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری (قەرداخ)ە، لە16-08-1887 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایک بووە، سەرەتا خوێندنی ئایینی لەخوێندنگەی مەلا ئامینە لە شاری هەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی چیرۆک نووسانی کوردە، چیرۆکی (لە خەوما)ی لەساڵی 1925دا نووسیوە، لەسەردەمی شێخی نەمردا رەخنەی زۆری لەبارودۆخەکە هەبووە، ساڵی 1924 بوو بەسەرنووسەری رۆژنامەی (پێشکەوتن)، لەساڵەکانی بیستدا رٍۆڵێکی گرنگی لەبواری رۆژنامەگەریدا بینیوە، بەرێوەبەری خەزێنەی سلێمانی بووە، لەساڵی 1949خانەنشین کراو
جەمیل سائیب
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
زەریاب (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع) (لەدایکبووی 789 - مردووی 857)، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەهۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، هەندێکیش لایان وایە کە زەریاب (زۆراب) ی کوردی یان (زەڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەهلەوی بۆ نووسین بەکارهاتووە، پیتی (و) ی کوردی وشەی (ئاو) کرابێتە (ئاب) ی پەهلەوی و ناوەکە لە (زەڕیاو/زڕیاو) وەوە کرابێتە (زەریاب).
زەریاب سێزدەسەدە بەر لە ئێستا و لە دەورووبەری ساڵانی 789ی زایینی لە موسڵ لەدایک بووە، هە
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
لانە محەمەد ساڵح
پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، لە دایکبووی ساڵی 1990، کاری پارێزەری کردووە. هاوژینی ئامانج بابان و دایکی کورێکی سێ ساڵ بوو بەناوی هانۆ. ئێوارەی 16-10-2019 خۆیی و ئامانج و منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا.
لانە محەمەد ساڵح
ئامانج محەمەد نوری - ئامانج بابانی
بێژەرەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، لە دایکبووی ساڵی 1979 بووە. ئێوارەی 16-10-2019 لە سلێمانی لەگەڵ لانە محەمەد ساڵح و کوڕە سێ ساڵەکەیان بەناوی هانۆ کوژران.
ئامانج محەمەد نوری - ئامانج بابانی
عەلی ئاشق - عەلی عاشق
عەلی عەبدوڵڵا، ناسراو بە (عەلی عاشق)، خەڵکی گوندی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران، زیاتر لە 65 ساڵە بەهۆی دابڕانی لە مەعشوقەکەی یاخی بووە و ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووە، لەو ماوەیەدا تا رۆژی کۆچی دواییی لە ماڵێکی بچووکدا لە گەلی عەلی بەگ ژیان بەسەر دەبات.[1]
عەلی ئاشق رۆژی 13-10-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەلی ئاشق - عەلی عاشق

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)