پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,219
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەکر عەلی بۆچی تیرۆرکرا و کێ تیرۆری کرد؟ وردەکاریی تیرۆرکردنی شاعیری بێنەوایان بەکر عەلی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەکر عەلی بۆچی تیرۆرکرا و کێ تیرۆری کرد؟ وردەکاریی تیرۆرکردنی شاعیری بێنەوا...

بەکر عەلی بۆچی تیرۆرکرا و کێ تیرۆری کرد؟ وردەکاریی تیرۆرکردنی شاعیری بێنەوا...
راپۆرتی: #ستیڤان شەمزینی#
#سالار عەزیز# بە بەرچاوی خەڵکییەوە فەرمانی دا بە کوشتنی #بەکر عەلی# لەناو جەرگەی شاردا
بە ڕۆژی ڕووناک پاسەوانەکانی سالار عەزیز لەناو جەرگەی شاردا بەکر عەلییان خەڵتانی خوێن کرد
بەکر عەلی نوێنەر و ڕابەری ناڕەزایەتی ئەو ئینسانە مەحرومانە بوو ژیانیان لەژێر چینکۆ و لەوح و تەنەکەدا پێ ڕەوا نەدەبینین
بەرزبوونەوەی ڕاددەی خۆشەویستی و کاریگەریی زیاتری بەکر عەلی زیاتر دەسەڵاتدارانی شاری نیگەران کرد و کەوتنە بۆسەوە بۆی
شانزە ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی یەکی ئەیلوولی 1994، شاعیر و هەڵسوڕاوی جەماوەریی شاری سلێمانی، بەکر عەلی لە کاتی خۆپیشاندانی ئاوارەکانی گەڕەکی حامیە و لەبارودۆخێکی تەمومژاویی و لێڵدا تیرۆر کرا. ڕووداوی تیرۆرکردنی ئەو هەڵسوڕاوە جەماوەرییە، لەکاتی خۆی و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەتایبەت بەهۆی بارودۆخی ئەوسای کوردستانەوە، کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە شەڕێکی سەختی خوێناوییدا بوون، هەڵایەکی گەورەی نایەوە، لەم نێوەندەدا زۆر شت هێنرانە پێشەوە و پەنجە تاوان بۆ سەر زۆر کەس ڕاکێشرا، بەڵام ئێستاشی لەسەر بێت، هێشتا بەفەرمی بکوژانی بەکر عەلی نەناسێنراون، هیچ دادگایەکی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، تاوانەکەی بەسەر هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکاندا کە پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی سالار عەزیز یەکێکیانە، نەسەپاندووە، بۆیە ئەوەی لە تابلۆ و دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، دوای شانزە ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو کارەساتەدا، نەک هیچ کەسێک بەرەوڕووی یاسا نەبۆتەوە، بەڵکوو تەنانەت ڕووداوەکە لەبیر چۆتەوە و تاوانبارانی سەرەکیی ئەم تاوانەش هێشتا ئازاد و سەربەخۆ و بێ هیچ ترس و دوودڵییەک دەسوڕێنەوە، تەنانەت لەناو لێشاوی ئەو هەموو کەناڵ و ڕۆژنامە و گۆڤارە زۆر و زەبەندانەی کە هەیە و گرنگیی بەزۆر شتی لاوەکیی دەدەن، ئەم کارەساتە بەهەند وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا ڕووداوێکی کارەساتباری لەم چەشنە، پێویستی بە بەدواداچوونی ورد و هەڵدانەوە هەیە تا ئەوەی یاسا مەجرای خۆی وەربگرێت و لەدادگایەکی شەفاف و ئازاددا کۆتایی بەم کەیسە بهێنرێت.
$پێگەی بەکر عەلی لە بزووتنەوەی جەماوەریی کوردستاندا$
بەکر عەلی، ئەگەرچی زیاتر وەک نووسەر و شاعیر، لەنێوەندی ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی و کوردستاندا دەرکەوتبوو، ناوبانگیی ئەدەبیی ئەو لە دەیەی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکاندا بەرەو درەوشانەوە ڕۆیشت، بەڵام لەهەمان کاتدا لەواقیعی نوێی دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا وەک یەکێک لە ڕابەر و هەڵسوڕاوە چالاک و ناسراوەکانی بزووتنەوەی جەماوەریی و ناڕەزاییخوازیی کوردستان دەرکەوت، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی کێشەی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئاوارەکانی حامیە، کە ئەو بارەگا سەربازییەی سوپای پێشووی عێراقیان وەک یەکەی نیشتەجێبوون بەکارهێنابوو. بەکر عەلی وەک ڕابەری خواستی خەڵک و ئاوارەکانی حامیە، سەرپەرشتی زنجیرەیەک خۆپیشاندان و فشاری جەماوەریی کرد، تەنانەت لە مەراسیمی یەکی ئایاری ساڵی 1994دا، کە یەکێک بوو لە بەهێزترین مەراسیمە کرێکارییەکانی مێژووی کوردستان، بەکر عەلی لەرێی خوێندنەوەی وتارێکی کاریگەر و ئاوێزان بەزمانی شیعریی سەرنجی هەموو لایەکی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، تەنانەت لێرە بەدواوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەرتر لەجاران ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی ئەو ئاوارانەی بەئەستۆوە گرت.
هیدایەت مەلا عەلی، یەکێک لەهەڵسوڕاوانی چەپ و بزووتنەوە جەماوەرییەکانی ئەوسای کوردستان، پێیوایە بەکر عەلی نوێنەری ڕاستەقینەی ئاوارەکانی حامیە و سیمبۆڵێکی گەورەی بزووتنەوەی ناڕەزایخوازیی کوردستان بووە. بۆیە دەڵێت: هەر کەس بیەوێت بەکر عەلی بناسێت دەبێت لەو دۆزەخەوە‌ دەستپێبکات کە ناونرابوو جێگای ژیان واتە حامیەی سلێمانی، بەکر عەلی نوێنەر و ڕابەری ناڕەزایەتی ئەو ئینسانە مەحرومانە بوو کە ژیانیان لەژێر چینکۆ و لەوح و تەنەکەدا پێ ڕەوا نەدەبینین، بەکر عەلی وەک هەڵسوڕاوێک، وەک ڕابەرێکی توێژێک لە ئینسانە زەحمەتکێش و دەستەنگەکانی کۆمەڵگا توانیبووی نموونەیەکی زیندوو لەکاری کۆمەڵایەتی و ڕابەرایەتییەکی جەسوورانە پیشانی کۆمەڵگا بدات. بەکر عەلی بەکردەوە توانیبووی لەناو هەناوی ئەو ناڕەزایەتییەدا بێت کە نوێنەرایەتی و ڕابەرایەتی دەکرد، بەکر عەلی زۆر حەکیمانە توانیبووی ئەو ڕایەڵە بدۆزێتەوە کە ڕابەر و خەڵک لەیەکتر نزیک دەکاتەوە، بەکر عەلی زۆر بە وریاییەوە ئەو میکانیزمەی دەناسی کە ئاسانکاریی بۆ ئەوە دەکرد هێزی پرش و بڵاوی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش ڕێکخراو بکات و ئاڕاستەیان بکات. بەکر عەلی سەرەڕای ئەوەی ئەندامی هیچ حزبێک نەبوو، بەڵام ئەو لەکارەکانیدا بەجۆرێک ورد و بەدیقەت بوو هەستت دەکرد کادرێکی زۆر باڵای حزبێکی چینایەتی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و بەئەزموونە، بەکر عەلی ئەو نموونە زیندووەی لە ڕابەریی ناڕەزایەتی پیشاندا کە هیچ ناڕەزایەتییەک نییە لەژێر دەستی ڕابەراکانی دەربهێنرێت ئەگەر بەڕاستی ڕابەری بزووتنەوەکە و ناڕەزایەتییەکانی بن، بەکر عەلی ڕابەرێک بوو زۆر متمانە بەخۆ بوو لەکارەکانیدا.
هیوا ئەحمەد، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی چەپ، پێیوایە: بەکر عەلی یەکێک لە ڕابەر و مرۆڤە خۆشەویستەکانی ناو خەڵکی حامیە و خانووە بێتاپۆکانی حەسیب ساڵح بوو، ئەو هەمیشە لە خەم و هەوڵ و تێکۆشاندا بوو بۆ بەدەستهێنانی سەرپەنایەک بۆ ئاوارەکان و خەڵکی بێخانە و لانەی ناو خانوە بەبەرد و تەنەکە دروستکراوەکانی حامیە. ئەو خۆشەویستی خەڵک و بێ سەرپەناکان بوو، بەڵام هەر بەهۆی ئەو بەرگریکردنە سەرسەختەی لە مافی ئاوارە و بێ سەرپەناکانی حامیەکە لەهەمان کاتدا ببووە چقڵی چاوی دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی شاری سلێمانی و بەتایبەتیش پارێزگارەکەی سالار عزیز. لەگەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتی خەڵکی ئاوارەی ناو حامیەکە و دەور و نەخشی بەکر عەلی وەک ڕابەر و ڕێکخەری ئەو ناڕەزاییانە و بەرزبوونەوەی ڕاددەی خۆشەویستی و کاریگەریی زیاتری لە ناو جەماوەری هەژار و بێ خانەولانەی حامیە، ئەمە زیاتر دەسەڵاتدارانی شاری نیگەران کرد و ئیتر کەوتنە بۆسەوە بۆی. دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی زۆر شێوازیان بەکارهێنا بۆ دەمکوتکردن و بێدەنگکردنی هەر لە هەڕەشە و ترساندن و گرتن، بەڵام باوەڕی قوڵی بەکر عەلی بۆ بەرگریکردن لە مافی ئینسانی ئاوارەکان و بێخانە و لانەکان، هەوڵە سەرکوتگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ناکام دەکردەوە. سەرەنجام بەڕێوەبەرانی شاری سلێمانی لەتاریکی شەودا کەوتنە داڕشتنی نەخشەیەکی ڕەش، نەخشەی تیرۆرکردنی ڕابەر و خۆشەویستی ئاوارەکانی حامییە، بەکر عەلی. خودی بەکر عەلی خۆشی هەستی بەم نەخشە ڕەشەی دەسەڵاتدارانی شار کرد بوو کە خەریکبوون بۆیان دەچنی، بەڵام ئەم ڕابەرەی ئاوارەکان ئامادە نەبوو مەیدان چۆڵ بکات و ئاوارە و بێخانە و لانەکان بە تەنیا لە مەیدانی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بەجێبهێڵێت.
دیسان هیدایەت مەلا عەلی، پێیوایە : بەکر عەلی نەک هەر ڕابەر و ئینسانێکی جێگا ئومێدی خەڵک و دەوروبەری بوو، بەڵکو ئەو وتاربێژێکی زۆر سەرکەوتوبوو، ڕەوانبێژیی و تەعبیرکردن لە ژیانی خەڵکی زەحمەتکێش و قسەکردن بە فاکت و نموونەی زیندوەوە، ئەو هۆکارانەبوون توانیبوویان بەکر عەلی بکەنە قسەکەری مەراسیمە کرێکارییەکان، کاتێک بەکر عەلی قسەی دەکرد خەڵک بەتەواوی بێدەنگ دەبوون و سەرنجی هەموو بیسەر و بینەرێکی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا، شاعیربوون و نووسەربوون لەناو هەموو چرکەیەکی بەکر عەلیدا دیار و ئامادەبوو. دەسەڵاتداران دەیانزانی ڕابەرێکی وەک بەکر عەلی ئەگەر فرسەتی زیاتری هەبێت و بمێنێتەوە ئەوا دەتوانێت کاریگەریی زیاتری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت، دەتوانێت کارە شەرمهێنەر و دژە ئینسانییەکانی میلیشیا چەکدارەکان زیاتر ڕسوابکات و پەردەیان لەسەر هەڵبداتەوە، هەربۆیە تەنیا وەڵامی ئەوان تیرۆر بوو. بەبڕوای من جێگای بەکر عەلی لەناو بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و خەباتی جەماوەریدا پێویستی بەخوێندنەوە هەیە، پێویستی بەوە هەیە ئەزموون و کارەکانی هەرچەندە کورت و سنووردایش بووبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و شێوازی کاری ئەو دووبارە بکرێتەوە، جارێکیتر دەیان هەڵسوڕاوی ناو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و خەباتی جەماوەریی ئیلهام لە شێوازی ڕابەریی و ئاوێزانبوون لەگەڵ خەڵکی، لە بەکر عەلی وەربگرن.
$بۆچی بەکر عەلی بووە ئامانجی تیرۆرکردن؟$
یەکێک لە پرسیارە هەرە گرنگەکان ئەوەیە، بۆچی بەکر عەلی وەک ڕابەرێکی جەماوەریی و شاعیرێکی لاو بووە ئامانجی دەسەڵاتدارانی ئەوسای شاری سلێمانی؟. ئایا بۆچی یەکێتی و خودی پارێزگاری ئەوسای سلێمانی لە شێوە و ئامڕازەکانی خەباتی جەماوەریی بەکر عەلی دەترسان؟. هاوڕێکانی بەکر عەلی پێیانوایە کە ئەو فۆرمە لە ڕابەریی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ناڕەزایخوازیی لە کوردستاندا نەک شتێکی تازەبوو، بەڵکو لە بنەمادا بەرژەوەندییەکانی چینی دەسەڵاتداری دەخستە مەترسییەوە، بۆیەکا دەسەڵاتی سیاسیی بێ هیچ دوو دڵییەک بیری لەتیرۆری ئەو ڕابەرە لاوە کردەوە. ئەمەش لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکی ئەیلوولی ساڵی 1994 ڕوویدا.
حەمە غەفور، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی چەپ و کرێکاریی پێیوایە هۆکارەکانی تیرۆرکردنی بەکر عەلی بۆ ترسی دەسەڵات لەو ڕابەرە دەگەڕێتەوە و دەڵێت: هۆکاری تیرۆرکردنی بەکر عەلی دیار و ئاشکرایە. دەسەڵاتی کوردیی و نوێنەرانی تازە پێگەیشتوی بۆرژوازی کوردیی، چاویان بە باڵای بەرجەستەی بەکر عەلیدا هەڵنەدەهات‌ و نەیاندەتوانی بیبینن چۆن ڕیزی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان سازمان دەدا و دلێرانە بەرەوڕووی دەسەڵاتیان دەکاتەوە!. سەری بەرزی بەکر عەلی لەریزی هەرە پێشەوەی جۆش‌ و خرۆشی بێکارانی شاری سلێمانیدا بۆ کار یان بیمەی بێکاریی، ڕاوەستاویی بەکر لەنێو ئاوارە کەرکووکییەکانی دانیشتووی سلێمانی بۆ بەرگریی لە سەرپەناکانیان، بۆ مافەکانیان، چاونەترسی ئەو لە ڕیزی پێشەوەی خەڵکی کرێکار و بێبەشی کوردستاندا وەک چرا و ئومێدی چین‌ و توێژە بندەستەکانی کوردستان دەدرەوشایەوە و نوێنەرانی چینە داراکان و لێپرسراوانی دەسەڵاتی کوردیی تووشی هیستریا بووبوون لەبەرامبەریدا‌!. بەکر عەلی لەم پێناوە و لەم ڕێگایەدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردییەوە بە بەرچاوی خەڵکەوە لە شاری سلێمانی دوای تەقەکردن لەو خۆپیشاندانەی بەکر عەلی ڕێکیخستبوو بۆ بەردەم پارێزگاری سلێمانی، بە برینداریی تیرۆرکرا.
هیوا ئەحمەد، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی چەپ و کرێکاریی لە کوردستان، پێیوایە فاکتەرەکانی تیرۆری بەکر عەلی بۆ ترسی دەسەڵات دەگەڕێتەوە لەشێوەی خەبات و هەڵسوڕانی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی ئەو. بۆیە ئاماژە بەوە دەدات تیرۆرکردنی بەکر عەلی یەکێک بووە لە ئامانجەکانی دەسەڵاتدارانی ئەوسای سلێمانی و دەڵێت: ڕۆژی 1 ئەیلولی 1994 سەر لەبەیانی، سەرجەم خەڵکی ئاوارەی حامیە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی ئەو سەرپەنایانەی لە ناو حامیەکەدا بە تەنەکە و بەرد و قوڕ بەدەستی خۆیان دروستیان کردبوون، دەستیان دایە خۆپیشاندان و ڕێپێوانێکی هێمنانە لە حامیەوە بۆ بەردەم بارەگای پارێزگاری سلێمانی سالار عزیز، لە بەرامبەر باخی گشتی، کە بەکر عەلی نەخشی سەرەکی هەبوو لە ڕێکخستن و ڕابەریکردنیدا. ئیتر ئەمە ئەو کات و سات و شوێنە بوو، دەسەڵاتداران و بەڕێوەبەرانی ئیداریی شاری سلێمانی نەخشە ڕەشەکەیان تێدا جێبەجێ دەکرد. کاتێک ئاوارەکان لەبەردەم بارەگای پارێزگاردا بەهێمنی خواستەکانی خۆیان بەرزکردبۆوە، بە فەرمانی پارێزگار لە لایەن پاسەوانەکانی پارێزگار و بارەگای پارێزگاوە دەستدەکرێت بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و بەمەش دەبێتە پشێوی و پەرتوبڵاوبوونی خۆپیشاندەران، لەم کاتەدا ئینسانکوژەکانی پارێزگار زەفەر دەهێنن و لەدواوە تەقە لە بەکر عەلی دەکەن و برینداری دەکەن پاشان دەگەنەسەری و گوللەیەک بەدەمییەوە دەنێن تا بەتەواوی گیانی لێببڕن. ڕەوتی چونەپێشەوەی ڕووداوەکە و شێوەی ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ هەر مرۆڤێکی سادە و هەر لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی، گومان لەوەدا ناهێڵێتەوە ئەنجامدانی ئەم تاوان و تیرۆرە نەخشەیەکی لە پێشدا بۆداڕێژراو بووە و خودی پارێزگار بڕیاردەری بووە و ئاگاداری هەموو وردەکارییەکانی نەخشەی ئەنجامدانی ئەم تاوانە بووە.
یەکێک لەهاوڕێ نزیکەکانی بەکر عەلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەکر عەلی توانی لە ماوەیەکی کەمدا و لەناو بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەوسای کوردستاندا، وەک ڕابەرێکی گەورە و جێگا بڕوای چینەکانی خوارەوە سەر دەربهێنێت، بەو هۆیەی بەکر هەم شاعیر بوو، توانایەکی گەورەی دەربڕین و ڕەوانبێژیی هەبوو کە قسەکانی قورسایی لەسەر ئەندێشەی گوێگر دادەنا و هەم ڕابەرێکی ورد و بەسەلیقە و ڕاستگۆ بوو، بۆیە هەر زۆر زوو خەڵکی حامیە وەک ڕابەرێکی گەورە قبوڵیان کرد، کە ئەگەر ئەو پلانە نەبووایە، ئەوە زۆرینەی چینەکانی خواری کۆمەڵ ئەو کەسایەتییەیان وەک ڕابەرێکی جۆریی و کارامەی خۆیان دەدۆزییەوە، ئەمەش بۆ دەسەڵاتدارانی ئەوسای شاری سلێمانی و خودی پارێزگاری سلێمانی مایەی هەرسکردن نەبوو، بۆیە تاکە ڕێگە بەردەمیان بریتبوو لە بیرکردنەوە بۆ لەناوبردن و تیرۆرکردنی ئەم ڕابەرە، کە بێگوومان لەناوبردنی ئەو سەرئەنجام بووە لەناوبردنی کەلەپورێکی دەوڵەمەندی خەباتی چینایەتی و کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا.
$کێ تاوانبارە لە تیرۆرکردنی بەکر عەلی دا؟$
هەموو ئاماژەکان و شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوە، سەرباری ئەوەی باس لەوە دەکەن کە ڕووداوی تیرۆری بەکر عەلی بەپێی پلان و بەرنامەیەکی پێشوەخت بووە، لەهەمان کاتدا پەنجە بۆ سالار عەزیزی پارێزگاری ئەوکاتی سلێمانی و هەڵسوڕاوی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان ڕادەکێشن وەک پلاندانەر و خاوەن بیرۆکەی یەکەمی تیرۆری بەکر عەلی. تەنانەت هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانی بەکر عەلی هێما بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوە یەکەم جار نەبووە، کە پارێزگاری ئەوسای سلێمانی بیر لە کوشتنی ئەو شاعیر و ڕابەرە جەماوەرییە بکاتەوە، بەڵکو بیرۆکەکە هاوکاتە لەگەڵ دەرکەوتنی بەکر عەلی وەک ڕابەرێکی گەورەی چینایەتی و سیاسیی و بزووتنەوەی ناڕەزایخوازیی، تەنانەت پێیانوایە یەکەم بیرۆکەی تیرۆری بەکر عەلی هاوکاتە لەگەڵ پێشکەشکردنی ئەو وتارەدا کە بەکر عەلی بەناوی ئاوارەکانی حامیەوە لە مەراسیمی یەکی ئایاری ساڵی 1994 لە یاریگای شاری سلێمانی بەئامادەبوونی هەزاران کەس پێشکەشی کرد.
حەمە غەفور پێیوایە: بەکر عەلی بە هەڵسووڕانی خۆی لەپاڵ هاوڕێبازەکانی وەک (فەرهاد فەرەج، ئەکرەم چاوشین و دەیانی تردا) سەنگەرێکی بەهێزیان لێدابوو لە بەرامبەر بە دەسەڵاتی حزبە کوردییەکان، بۆ دیفاع و پارێزگاریکردن لەمافەکانی خەڵکی بێکار و ئاوارە و دەستەنگ لەخواستەکانیان، لە ئێستا و لە ئایندەیان. ئەم جێگا و ڕێگا خەباتکارانەیەی بەکر عەلی بووە قەستی سەری و بە ڕۆژی ڕووناک پاسەوانانی سالار عەزیز لە ناو جەرگەی شاردا بەفەرمانی ئەو خەڵتانی خوێنیان کرد. ئاخر سالار عەزیز و هەڤاڵەکانی لە بەکر عەلی تۆقیبوون. خۆ ئەوان لێهاتوویی ئەوەیان نەبووە و نییە وەڵامی بەکر و هاوڕێکانی بە شێوەی سیاسیی و دیالۆگ بدەنەوە. ئەوان تەنیا شتێک لە خەباتی شاخیانەوە لە ڕژێمی بەعس‌ و سەددام فێربووبوون تەنیا زمانی تفەنگ و سەرکوت و سڕینەوە و تیرۆری موخالیفانی خۆیان بوو!. ئەوان قارەمانی زەفەربردنن لەپشتەوە. نوێنەرانی چینە چاو چنۆکەکان لەکوێ مەردایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاشکرا و ڕاست و ڕەوانیان تێدایە لەگەڵ پێشڕەوانی جەماوەریدا‌. ئەوانەی ئەم پەروەندە چارە ڕەشەیان دوێنێ بۆ خۆیان تۆمار کردووە، ئەمڕۆ چۆن دەکرێ لە بەرەی خەڵکی کوردستاندا جێگایان هەبێت؟ ئەوان دوژمنی چینایەتی جەماوەری کرێکار و بێکار و ئاوارە و بێبەشن.
هیوا ئەحمەد پێیوایە: ئەگەر بە فەرمان و بە ئاگاداریی خودی پارێزگار و کاربەدەستانی ئیداریی شار نەبێت چۆن پاسەوانەکانی تەقە لە خەڵک و خۆپیشاندەران دەکەن؟!. بۆچی بەدیاریکراویی تەقە لە بەکر عەلی ڕابەر دەکرێت و لەدواوە بریندار دەکرێت؟!. بۆچی دوای بریندارکردنی گوللە بەناودەمییەوە دەنێن و دەیکوژن؟!. پاسەوانەکان چۆن هەموو ئەم نەخشەیە هەروا خود بەخود ئەنجامدەدەن بەبێ ئەوەی مۆڵەت و چرای سەوزیان لەسەرو خۆیانەوە بۆ هەڵنەکرابێت؟!. ئەوە ئاشکرایە کە پارێزگار خودی خۆی و بەدەسی خۆی تەقەکانی نەکردووە، بەڵام ئەوەش ئاشکرایە جێبەجێکردنی ئەو نەخشە و تاوانە بەبێ ئاگاداریی و فەرمانی ئەو هەرگیز جێبەجێنەکراوە. ئەو بەرپرسی ئیداریی و سیاسیی شاری سلێمانی بووە و هەروەها بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆشی بووە، ئەو‌ بەرپرس و تاوانباری یەکەمە لەم تاوانەدا. هەروەها‌ ئەوەش ئاشکرایە کە جێبەجێکەرانی عەمەلی ئەم تاوانەش بەهەمان شێوە بەرپرس و تاوانبارن.
بەکر ئەحمەد، نووسەر و شاعیر، کە لە کاتی تیرۆرکردنی بەکر عەلی لە وڵاتی سوێد بووە، دەربارەی پەیوەندیی پارێزگاری ئەوسای شاری سلێمانی بەو ڕووداوەوە دەڵێت: لەپەیوەند بەوەی ڕۆڵی سالار عەزیز و عومەر سەید عەلی لە کوشتنی شاعیر بەکر عەلیدا چییە؟. من زانیارییەکی زۆر وردترم لەبەردەستدا نییە جگە لەوەی کە ڕووداوەکە لە زمانی بەشێک لە شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکەوە دەگێڕدرێتەوە. ئەو ڕۆژگارە من لە دەرەوەی وڵات بووم کارێکی ئێجگار گەورە کرا کە سالار عەزیز وەک تاوانبارێکی بکوژی بەکر عەلی بکێشرێتە بەردەم دادگای سوێد و تەنانەت مافی هاووڵاتیبوونیشی لێبسەندرێتەوە. ئەو کۆششانە بە کوێ گەی و دەرئەنجامەکانی چی بوون، جێگای هەڵدانەوەی کۆمەڵێک یادەوەریی سیاسیی ترە، ئێستا لێرەدا ناکرێ جێی بێتەوە. کێ بەرپرسی دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانییە لەو ڕۆژگارەدا، سەر بە چ حزبێکی سیاسییە، بەرپرسیار و تاوانباری ئەم تیرۆرە ڕەشەی شاعیری خۆشەویست بەکر عەلییە؟. ئەوەی چەند لەم دەموچاوە ئینسانکوژانەی کۆمەڵگای ئێمە دەکرێ ببنە ڕابەری گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کوردستاندا، باسێکی تایبەتیترە و ڕەنگە لێرەدا نەکرێ وەڵامی زۆر لایەنی بدرێتەوە.
حەمە غەفور، زۆر بەپێداگرییەوە تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی پارێزگاری ئەوسای شاری سلێمانی و پێیوایە: سالار عەزیز فەرمانی دا بە کوشتنی بەکر عەلی لەناو جەرگەی شاردا و بەبەرچاوی خەڵکییەوە، هەتا مەیل و ئارەزووی هەڵپێچانی جیهانی بۆرژوایی و کاروانی خەبات لە پێناو دامەزراندنی جیهانێکی سەد جار باشتر و شایستەتر لەوەی ئێستا سەرکوت‌ و کڵۆم بکات. بەڵام کەم نەبوون ئەو نوێنەرە دەبەنگ و نەزانانەی لەسەر ئەو بڕوا و تێگەیشتنە بوون، دەکرێ و دەتوانن بەزەبروزەنگ‌ و تیرۆر و سڕینەوەی فیزیکی ڕابەرانی بەرهەڵستکاری ڕێگای سۆشیالیزم و دادپەروەریی، بەسەر کۆمۆنیزم و ڕەوت‌ و جووڵانەوەی کرێکارییدا سەربکەون! ئەی نابینن دوای شازدە ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ئەم مرۆڤەی لە جەرگەی خەباتێکی بەرهەقانەی جەماوەری خەڵکی سلێمانیدا ترسنۆکانە خەڵتانی خوێنیان کرد، هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە و ڕێباز و بەرنامەکەی وەک هێمای درێژەی ڕێباز و خەباتەکەی وەک تاجی گوڵگوڵین، ئازادیخوازان و کرێکاران و کۆمۆنیستەکان دەیخەنە سەر سەریان؟.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی، کەسانێکی وەکوو سالار عەزیز کە دەستیان بەخوێنی ڕابەرێکی وەکوو بەکر عەلی سوورە، ئایا دەتوانن ببنە هەڵسووڕاوی بزووتنەوەیەک کە ئاڵای گۆڕانی لە کوردستان بەرزکردۆتەوە؟. شاعیر و نووسەر بەکر ئەحمەد دەڵێت: بە بڕوای من بەشێکی ئیجگار گەورەی ڕابەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، شەریکی ئەو مێژووە خوێناوییەی کۆمەڵگای ئێمەن و تا ئێستاش کەسییان پەرچەکردارێکی ڕەخنەگرانەیان لە بەرانبەر مێژووی تا دوێنێیاندا نیشاننەداوە. ئەمە گەورەترین زەبری کوشندەی لە سەرمایەی ڕەمزیی ئەم سەرکردانەی ئەمڕۆکەی گۆڕان داوە. ئەوەی ڕوویداوە، باڵێکی ناڕازی ناو هێزێکی ناسیۆنالیزمی کورد، بەو گلەیی و گازندانەی هەیەتی، دەکەوێتە سەنگەری براکانی دوێنێیانەوە و درێژە بەهەمان سیاسەتی ناسیۆنالیستی موتوربەکراو بەچەمکی عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەدات کە کەس نازانێ لە کوێی بەرە ئایدیۆلۆژییەکانی سیاسەتدا جێیدەبێتەوە. گۆڕان خۆی هیچ کاتێک پەرچەمی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی هەڵنەکردووە و هەموو کۆششی ئەم بزووتنەوەیە بۆ بەدوورخستنەوەی هاتنەکایەوەی هەر بزووتنەوەیەکی دیکەی سیاسییە کە بە شوێن پێکهێنانی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەییەوەیە.
پاشان درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت: بە کورتییەکەی گۆڕان لێرەیە‌ نەک بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بسازێنێت، بەلکَو بۆ ئەوەی هەر هێز و لایەنێک بە شوێن ئاڵوگۆڕی ڕیشەییەوەیە، لەباربەرێت. ئەگەر خواستێکی ئاواهیش بەفەرمی ڕانەگەێندراوە، ئەوا دەرئەنجامە پراکتیکییەکانی ئەم سیاسەتە، بەم ئاڕاستەیەدا دەڕوات. ئیشتا زۆر کەس بەئاشکرا درکی بەوە کردووە ئەگەر گۆڕان نەبوایە، شەقامی سیاسیی کوردیی، لە ئاستی شەق وەشاندنێکی دیکەی سیاسییدا بوو لەجەستەی دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد. زۆرجار دەڵێن ئەوە سۆشیال دیموکراتییە کە سەرمایەداریی ڕزگارکردووە، یان سەرمایەدارییە سۆشیال دیموکراتی ڕزگار دەکات. پەیوەندیی گۆڕان و ڕزگارکردنی دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد ئاسانتر دەبینرێت وەک لە پەیوەندیی نێوان گۆڕان و ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی. بە بڕوای من، دادگاییکردنی بەشێکی زۆر لە جەنەڕاڵەکانی شەڕی ناوخۆ لەناو گۆڕاندا، سەرمایەیەکی دیکەی کولتووریی و سیاسیی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان پێکدەهێنا و ئینسان هەستی دەکرد، بەڵێ گۆڕانێک بەڕێوەیە، بەڵام جێی داخە، ئەو شەرەفەیان بەخۆیان ڕەوا نەبینی.
$کەیسی بەکر عەلی کۆتایی نەهاتووە؟$
هاوڕێیانی نزیکی بەکر عەلی باس لەوە دەکەن کەیسی بەکر عەلی کەیسێکی داخراو نییە، بەڵکو هەتا ئێستا هەر بەکراوەیی ماوەتەوە، بۆیە ئەوان دەخوازن لەهەر دەرفەتێکدا کە بۆیان بڕەخسێت تاوانباران و تۆمەتبارانی سەرەکیی ئەم تاوانە ڕابکێشرێنە بەردەم دادگا، هەروەک بەشێک لە هەڵسوڕاوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەیڵێن، بەکر عەلی جگە لەوەی بۆ خۆی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لەرووی شێوەی ڕەسەنی کاری جەماوەرییەوە، لەهەمان کاتدا بۆ دەستگرتن بەو کولتوورەوە وازنەهێنان لەکەیسی تیرۆرکردنەکەی بەهەنگاو و ڕێگایەکی خەباتی جەماوەریی و سیاسیی خۆیان دەزانن، تا ئەو کاتەی لەدادگا یەکلا دەبێتەوە، کێ تاوانبارە و کێ تاوانبار نییە؟. تا لە دادگا یەکلا بێتەوە تاوانباران بۆ بەردەم سزا و لێپێچینەوە و بێتاوانیش بۆ ماڵی خۆی.
هیوا ئەحمەد هەڵسوڕاوی چەپ و کرێکاریی دەڵێت: ئەمڕۆ هەر بەهەمان یاسا و سیستمی دادوەریی ئەمڕۆی عێراق کە خۆیان بەڕێوەبەری بوون، زۆرێک لە تاوانباران و سەرانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆریی سزا دراون و لەکاتێکیشدا خۆیان ڕاستەوخۆ یان بەدەستی خۆیان کەسێکی ئەنفالکراو یان زیندانییەکیان نەکوشتووە یان بەدەستی خۆیان کیمیاییان نەکردووە بەسەر خەڵکی هەڵەبجەدا، بەڵام ئەوان بڕیاردەر و نەخشەداڕێژەری بوون، فەرمانی سیاسیی و سەربازییان داوە بەخوار خۆیان بۆ جێبەجێکردنی نەخشە و تاوانەکە،‌ بەم پێیە تاوانبارن و سزا دراون. هەموو ئەوانەی لە ئەنجامدانی تاوانێکدا بەشدارن جا چ بە تەحریککردن و ڕێگەخۆشکردن بێت یان نەخشەداڕێژەر و بڕیاردەر و فەرمان دەربکات بۆ کەسانی تر تا دەگات بەو کەسەی فەرمانەکە جێبەجێدەکات و تاوانەکە بەدەست ئەنجامدەدات، هەموویان بەپلەی جیاواز تاوانبارن و دەبێ سزای خۆیان وەربگرن. هەربۆیە تاوانی تیرۆرکردنی بەکر عەلی دەچێتە هەمان شێواز و چوارچێوەوە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم ڕاستیانەشدا دەبێ ئەم دۆسییە لە دادگایەکی مەدەنی و سەربەخۆدا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بەدوا ئاکامی خۆی بگات و بەپێی بەڵگەکان تاوانباران دەستنیشان بکرێن و بەسزای خۆیان بگەن.[1]
ئەم ڕاپۆرتە بۆ شانزەهەمین ساڵیادی بەکر عەلی ئامادە کراوە و پێش هەشت ساڵ لە ژمارە 78ی گۆڤاری نێوەند لە مانگی ئابی 2010 بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 5,754 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] گۆڤار | کوردیی ناوەڕاست | ژمارە 78ی گۆڤاری نێوەند، مانگی ئابی 2010
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,754 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1121 KB 14-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,219
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!