🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
📕 کورد و کوردستان 3
نووسین: کۆمەڵێک ئەفسەری ئینگلیز
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی حسین ئەحمەد جاف.
بابەت: لێکۆڵینەوە
[1]
📕 کورد و کوردستان 3
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
نووسین: هادی عەلەوی
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
بابەت: پەند و بەسەرهات
[1]
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
نوسینی دکتۆر رەحیم کازم محەمەد هاشمی
وەرگێرانی نیهاد جەلال حەبیب اللە
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
چۆن باشترین ژیان بژین؟
نوسینی: جیم ڕۆن
کاری وەرگێران بڵاوکردنەوەی چەناڵی ڕێنوێنی سەرکەوتن کردویەتی.

تێبینی: ئەم کتێبە بریتیە لە -وەرگێڕان و نوسینەوەی لە شێوازی کتێب-ی سیمینارێکی زۆر بەپێزی ڕاهێن
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
📕 بەسەرهاتی کەڵە پیاوێک
نووسین: بۆریس بۆلیڤوی
وەرگێڕانی: حسەین عوسمان نێرگسەجاڕی
بابەت: ڕۆمان
[1]
📕 بەسەرهاتی کەڵە پیاوێک
📕 خەندەی خەبات
خەندەی خەبات
نووسینی ڕەهبەر سەید برایم
بڵاوکار کتیبخانەی کۆشکی سەرا سلێمانی
چاپی یەکەم 2021
📕 خەندەی خەبات
📕 سپیکردنەوەی خوێن
سپیکردنەوەی خوێن، ناونیشانی یەکەم ڕۆمانی نووسەر و چیرۆکنووس فەرهاد مستەفایە کە لە دوتوێی (329) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشەیە[1].
فەرهاد مستەفا، کە ساڵان
📕 سپیکردنەوەی خوێن
📕 باوکی ڕۆحی
باوکی ڕۆحی یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دنیا
نووسینی ماریۆ پوزۆ
وەرگێڕانی ئەحمەد عەبدوڵا
ناوەندی ئەندێشە[1] 2021
📕 باوکی ڕۆحی
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📖 هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ...
دیمانە: ستیڤان شەمزینیستیڤان شەمزینی
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان نووسەر و کادێری پێشکەوتووی پێشووی پاسۆکپاسۆک لەرێی ئەم دیمانە تایبەتەوە تیشک دەخاتە سەر سەرلەنوێ دروستکردنەوەی پاسۆک و ئەو پێیوایە: ئەو کارە لەبنەڕەتدا لەپەنا بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت و بەهیچ پێوەرێک زیندووکردنەوەی پاسۆک نییە. پاشان کێشەو گرفتە ناوخۆییەکانی ئێستای پاسۆک بەسروشتی لەقەڵەم دەدات و رایدەگەیەنێت زیندووکردنەوەی پاسۆک لەم بارودۆخە لەهەمان زیندووکردنەوەی کاژیک دەچێت. لەبەشێکی تری دیمانەکەدا، باخەوان باسی فرەلیستیی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق و پێیوایە فرەلیستی کارێکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام بەمەرجێک هەموو هێزەکان لەسەر هێڵ و ستراتیجی نەتەوەیی کۆک و هاوبەش بن. لەبەشی کۆتایی دیمانەکە رەشبینی خۆی بەرامبەر بارودۆخی نوێی کورد و شاری کەرکوک دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: بەداخەوە زۆر رەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکوککەرکوک.

ستیڤان: لەماوەی رابردووداو لەباشووری کوردستان، جارێکی تر پاسۆک دروستکرایەوەو لەکاتی هەڵبژاردنیشدا پشتگیریی لیستی گۆڕانی کرد. ئەمەش لای زۆرینەی شارەزایان وا لێکدرایەوە پاسۆک لەژێر سایەو باڵی گۆڕاندا دێتەوە مەیدان. تۆ پێتوایە دروستکردنەوەی پاسۆک تاچەند بەهاوکاریی بزووتنەوەی گۆڕان بووە؟.
هاوڕێ باخەوان: لەراستیدا من پێموانییە کە پاسۆک دروستبووبێتەوە! کەسانێک کە کاتی خۆی پاسۆک بوون یان بەشێوەیەک لەشێوەکان نزیکایەتییەکیان لەگەڵ پاسۆکدا بووبێت و ئێستا لەپاڵ لیستی گۆڕاندا بڵێن پاسۆکمان دروستکردووەتەوە یان دروستی دەکەینەوە! ئەوەی یەکەمینیان جێی گومانێکی زۆرەو دووەمینیشیان بریتییە لەبزووتنەوەیەکی سۆزدارانەی سەردەمی ئەو هەڵبژاردنەی دوایی کە بەتایبەتی ناوچەی سلێمانیسلێمانی گرتبووەوە. پاش راپەڕینیش پاسۆک هەر بەو هەستە سۆزدارانەوە کەمێک گەشەی کرد بەڵام چوونکە دروستبوون وهەنگاوی هەشتاکانی پاسۆک بریتییە لەزنجیرە هەڵەیەکی کوشندە، هەر بۆیە دیسان بەو هەڵانەوە ناڵاندی و ئاکامەکەشی بەوە شکایەوە لەناو ریزەکانی پارتیدا شاردرایەوەو ئەو ئەندامانەشی بەشداریی ئەو کڕین و فرۆشتنەیان کرد، بوونە فەرمانبەرێکی خاوەن مانگانەی هیچ لەباردانەبووی لاتەریتی ناو پارتی!.
ئەگەر پاسۆک مەبەستتان لەو چەند ئەندامە بێت کە لیستی گۆڕان لەسەر گردەکە ژوورێکی دانێ و پاشان کاری پێیان نەما، ژوورەکەی لێوەرگرتنەوە! ئەوا دروستکردنەوەی پاسۆک بەهاوکاریی و ریشسپێتیی گۆڕان بووە، بەڵام ئەگەر مەبەستیشت زۆرینەی ئەندامە کۆنەکانی پاسۆک بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تێیدا نین و ئەوانیش وەک من و تۆ، ئەو بارودۆخەیان پێ سەیرە، ئەگەرچی لەسەرەتادا دەیان ئەندامی پاسۆک بەخێرهاتنی ئەو دامەزراندنەوەی پاسۆک و یارمەتییەکانی گۆڕانیان کرد، بەڵام پاشتر هەر زوو لێی کشانەوەو ماوەتەوە ئەو دوو، سێ کەسەی کە هەر لەگەڵ گۆڕانداو بەناوی (ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک)ەوە کاردەکەن. من لەو رووەوە زۆر بەداخم بۆ کەسێکی وەک کاک فەرهاد پاڵەوان کە خۆی خستووەتە ناو ئەو گێژاوەوە! کە کەسێکە خاوەنی مێژوویەکی بەرچاوی ناو کاژیکیش و پاسۆکیشە.
گۆڕان بەڕێی خۆی و هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە، بەڵام بۆ دەبێت پاسۆک لەگردەکەوە سەردەربێنێتەوە؟! ساڵی 1975 ئەوکاتی پاسۆک دامەزرا، نەگرد هەبوو و نەگۆڕان! ئەمجاریش دەبووایە دوور لەگرد و دوور لەبرابچووکیی گۆڕان پاسۆک بەخۆیدا بچووایەتەوەو خۆی تووشی ئەم هەموو قسەو قسەڵۆکە نەکردایە. ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک! بەتەنیا ناتوانن بچنە ژێر ئەو بارەوەو هەر دەبێت لەو ژوورەوە بووایە کە گۆڕان لەگردەکە پێی بەخشین؟.

ستیڤان: ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە، ئەو پاسۆکەی لەکوردستان دامەزرێنراوەتەوە، هەر لەئێستاوە کێشەی ناوخۆیی تێکەوتووە، بەوەی بەشێک لەکادران و ئەندامانی سەرکردایەتی رازی نین بەوەی پاسۆک ببێتە پاشکۆی گۆڕان و پێدەچێت ئینشقاق رووبدات!. بەبڕوای تۆ لەوەها بارودۆخێکدا کام لا دەتوانن وەک پاسۆکی راستەقینە کار بکەن؟، پاشان تاچەند پێتوایە پاسۆک بەم ململانێیانە لاوازتر دەبێت؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەوە زۆر راستەو زۆر سروشتیشە، چوونکە پاسۆک هەر لەرۆژی دروستبوونییەوە تاوەکوو توێندرانەوەی لەناو یەکگرتن و پاشان پارتیدا، بریتی بووە لەکۆمەڵیک کێشە! کەسانێکی دژ بەیەک، کێشەی کەسی، بنەماڵەیی، پارەو سەرباری ئەوەش زۆر کێشەی کاژیکیش هێنراوەتە ناو پاسۆکەوەو ئەم حزبە بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.
بیروڕا زۆر هەبوو و هەیە بۆ دامەزراندنەوەی پاسۆک، هۆکاری دانەمەزراندنەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی ئەندامانی، هەریەکەو لەلای خۆیەوە خۆی بەبیریاری بیری نەتەوەیی دەزانێت بەبێ ئەوەی هیچی لەباردا بێت!. ئینجا ئەگەر حزبێک پێش دامەزراندنی ئەو هەموو کێشانەی ببێت، ئەوا بەڕای من دانەمەزراندنەوەی زۆر باشترە. چوونکە ئەوەی من بزانم هیچ لایەکیان ناتوانن وەک پاسۆکی راستەقینە کاربکەن! ئەگەر لایەکیان پاسۆکی راستەقینە بوون، ئەدی ئەو چەند ساڵانەی پێشوو لەکوێ بوون و چ کارەبوون؟، بۆچی هیچ هەوڵی دامەزراندنەوەی پاسۆکیان نەدا؟، دەبێت ئێستا بەرژەوەندییان لەگەڵ دامەزراندنەوەی پاسۆکدا چی بێت؟ ناچاربووم باسی بەرژەوەندیی بێنمە کایەوە، چوونکە هێشتا هیچ نەبوو بوو، پاسۆکەکانی گردەکە خۆیان کردبووە ئەندامی پەرلەمان و بەڵێنی پاسەوانییان بەم و بەو دەدا!.
دامەزراندنەوەی پاسۆکیش هەمان گەمەی دامەزراندنەوەی کاژیکە و من کاتی خۆی زۆرجار ئەوەشم دەبیست، بەڵام من پێموایە چەند دامەزراندنەوەی کاژیک بووە راستینە!، ئەوەی پاسۆکیش هەر واهیی بەسەردێت. دیسانیش پێموایە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی دەبێت دووربێت لەکێشەو مێژووی پڕ لەشکستی هەردوو کاژیک و پاسۆک و ئەندامەکانی هەڵبەت بەخۆشمەوە!. دەبێت کەسانێک بەو کارە هەڵبستن کە نەتەوەیی سیاسیی بن و بێگومان ناشبێت هەر لەنێو بازنەی داخراوی شاری سلێمانیدا بن! وەک ئەوەی کاژیک و پاسۆک پیادەیان دەکرد وئێستەش دەیکەن. هەرچۆنێک بێت ململانێ ببێت یان نا، ئەوا پاسۆکی پێ لاواز نابێت! چوونکە پاسۆک خۆی نییە تاوەکوو لاواز بێت!.
لێرەدا بۆ بێسەروبەریی ئەو هەوڵانەی زیندووکردنەوە یان دامەزراندنەوەی پاسۆک دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر رووداوێکی تری ئەم چەند مانگەی دوایی بکەم. کەلیستی گۆڕان هاتە کایەوە، لەکوردستان چەند کۆبوونەوەیەک کرا. یەکێک لەو کۆبونەوانەو پێموایە گرنگترینیشیان بوو! لەسلێمانی لەماڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک کرا، ئەو ئەندامە یەکێک بوو لەوانەی پاسۆکی کردە دیاری بۆ یەکگرتن و پاشانیش پارتی، هەمان ئەندام لەساڵی 1992ەوە تاوەکو ئێستا وەک ئەندامی پارتی، مانگانە وەردەگرێت. ئەگەرچی زۆربەی ئەوانەی لەو کۆبوونەوەیەدا بوون دەمناسین، بەڵام یەکێکیان زۆر هاوبیر و هاوڕێمە و بەتەلەفۆن هەموو وردەکارییەکانی پێڕاگەیاندم. کارەساتەکە لەوەدایە کە لەکۆبوونەوەکەدا (بەدڵنیاییەوە)‌ ئەندامێکی دەزگای زانیاریی وئەندامێکی دەزگای پاراستنی تێدابووە!. تێڕامێنن، کۆبوونەوەی دامەزراندنەوەی پاسۆک لەماڵی فرۆشیارێکی پاسۆکدا بکرێت و هەردوو دەزگای زانیاریی و پاراستنیش ئامادەییان بووبێت! ئیدی دەبێت بەهێزیی و لاوازیی پاسۆک لەکوێیدا بێت؟!.

ستیڤان: بەدرێژایی تەمەنی پاسۆک، راستییەکی حاشاهەڵنەگر فێربووین کە پاسۆک هێزێکی کوردستانییەو بڕوای بەچوارچێوەی عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و سوریایی نییە، بەڵام پاسۆک لەباشووری کوردستان لەپاڵ گۆڕان بەشداریی لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەکات و نوێنەریشی بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێت. بەباوەڕی ئێوە ئەم سیاسەتە چەند نزیکایەتی هەیە لەگەڵ ستراتیجی پاسۆکدا؟. پێتوانییە ئەم سیاسەتە پاسۆک بەرەو هەڵدێر و ململانێی ناوخۆیی سەختتر دەبات؟.
هاوڕێ باخەوان: ببوورە، ئەمەش یەکێکە لەشتە ناڕاستەکانی پاسۆک!. پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسای باشوور پەیوەندیی بەقەرارگای رەمەزانەوە هەبووە، من خودی خۆم بەناوی پاسۆکەوە کارتێکم هەبوو کە پێیان دەگووت (تەشکیل پەروەند)و بەئاسانی تاوەکوو کرماشانکرماشان پێی دەچووم!. ئەگەرچی پاسۆک لەچاو حزبەکانی تری باشوور درەنگتر ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ داگیرکەری ئێراندا دامەزراند، بەڵام سەرئەنجام هەر بووینە هاوبیری قەرارگا، لەبەرئەوە باوەڕناکەم بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق و بوونی نوێنەری بۆ پەرلەمانی ئێراق لەهاوڕێیەتیی قەرارگای رەمەزان یاخۆ هەمزە خراپتر بێت ودژایەتیی ستراتیجی پاسۆک بکات!.
هەڵبەت ئەو پاسۆکانەی بەهیوای بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گۆڕاندا هاوبیرن، زۆر هەڵەن! چونکە چەند کەسیان لێبوو بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەوەندەشیان لێدەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئێراق!. کە ئەوان لەگەڵ گۆڕاندا دەستیان تێکەڵ کردو لیستی گۆڕانیان پێکهێنا، بەڵێنی گۆڕان واهی بوو کەهەر دەیەمین ناوێک، ناوێکی ئەندامێکی پاسۆک بێت! واتە دەیەم، بیستەم، سییەم و بەوشێوەیە، بەڵام ئەوەی بینیمان کە یەکەمین ناوی پاسۆک لەلیستەکەیاندا پێموابێت سی ونۆیەمین ناو بوو!. زۆر زۆر لەم هەڵبژاردنەی ئێراقدا بوو بەسییەمین ناو! ئیدی ئەویش دەبێتە تێکشکانێکی دی، بەڵام ئەمجارەیان تێکشکانێکی ئێراقییانە!‌.
پرسیاری بیری کوردستانی و ستراتیجی نەتەوەییت کردووە!، ئەوانە چ لەکاژیکیشدا و چ لەپاسۆکیشدا هەر لەبڵاوکراوەکانیاندا هەبوون، من کاتی خۆی کەکاژیکنامە یان پەیڕەو و پڕۆگرامی پاسۆکم دەخوێندەوە کەباسی سەرکردایەتیی نەتەوەیی و هەرێمی و شتی لەو بابەتەی دەکرد، موچووڕکە بەلەشمدا دەهات، تاوەکوو خۆم کەوتمە ناو راستییەکانەوەو هەموویم بەچاوی خۆم دی. لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵگەم لا هەیە کە هەموو سەرکردایەتیی نەتەوەیی، سەرکردایەتیی باشوور، لکی سلێمانی و کەرکووکی کاژیک لەساڵی 1968ەوە تاوەکو ساڵی 1975 یەک کەس بووەو یەک کەسیش بەڕێوەی بردووەو هەر ئەو کەسەش بەناوی ئەو سەرکردایەتی و لکانە، نامەی بەچەند دەستوخەتێکی نزیک لەیەکتری بۆ خوارەوە نووسیوەو ئەندامانی ئاڕاستە کردووە!. ئیدی هێزی کوردستانی و ستراتیجی چی. ببوورن کە هەندێکجار کاژیک تێکەڵی مەسەلەکان دەکەم، بەڵام من پێموایەو بەڵگەشم زۆرە کە زۆر کێشەی نێو پاسۆک هەمان میراتیی خوالێخۆشبووی کاژیکی باوە گەورەمانە!.

ستیڤان: لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک، لەبری ئەوەی بەگوڕ و تینەوە بێنە مەیدان بەڵکو بەرەو لاوازیی و پوکانەوە رۆیشت، ئێستا هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک کەمترین رۆڵیان لەسەر رەوشی سیاسیی کوردستان هەیە. تۆ پێتوایە ئەم هێزە نەتەوەییانە پاشەکشەیان کردووە؟، پێتوانییە پاسۆک جارێکی تر ناتوانێت ببێتەوە بەهێزێکی حیساب بۆکرابوو لەگۆڕەپابەنەکەدا؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەو هێزە نەتەوەییانە نەک هەر پاشەکشەیان کردووە، بەڵکو ئەوەی تاوەکوو ئێستا دەبینرێت هیچ بوونێکیشیان نییە. پێش راپەڕینیش پاسۆک لەبزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد بهێنرێتە دەرەوە، بەموو گۆڕانکاریی دروست نابێت!. چوونکە سەنگێکی ئەوتۆی نەبووە.
پاسۆک بەو عەقڵییەتەی کە لەساڵی 1975ەوە تاوەکو 1992 پیادەی دەکرد، ناتوانێت ببێت بەهێزێکی دیار لەگۆڕەپانەکەدا. بەداخەوە هەمان بیرکردنەوە هەر ماوەو باشترین بەڵگەش ئەو رووداوانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و دەنگۆی دامەزراندنەوەیەتی. گوڕ و تینی پاسۆکیش ناو بەناوە، پاش راپەڕین خەڵکانێکی زۆری لێ کۆبووەوەو زۆربەی ئەندامە کۆنەکانیشی تێهەڵچوونەوە، بەڵام ئیدی وردە وردە کزبوو و تاوەکوو لەپارتیدا کوژانەوە. پاش رووداوەکانی ئەم دوا دواییەش کەمێک گوڕ و تین کەوتەوە ناو ئەندامەکانی، بەڵام ئەمجارەیان رەوشی پاسۆک و نەتەوەییەکانی بەلایەکی خراپتردا برد و باوەڕناکەم هیچی واهیی لێ شین ببێتەوە. مەبەستم لەو لایە خراپە، لایەنی بەرژەوەندیی هەندێک لەو ئەندامانەیە کە بەهۆی دامەزراندنەوەی پاسۆکەوە دەیانەوێت، ئەندام پەرلەمانییەک یان هەر دەستکەوتێکی ماددیی تر بۆ خۆیان بپچڕن.

ستیڤان: عێراق بەباشووری کوردستانیشەوە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، دەوترێت لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی فرە لیستی هێزە کوردییەکانەوە، کورد تووشی جۆرێک لەنسکۆ دەبێتەوە. پێتوایە چارەنووسی کورد بەتایبەت لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە روو لەکوێیە؟، پێتوانییە فرەلیستیی هێز و توانای کورد لەعێراقدا ورد و خاش دەکات؟.
هاوڕێ باخەوان: من هەرگیز کێشەم لەگەڵ فرە حزبیی وفرەلیستیی نەبووە، بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەدا چوونکە کولتووری کاری پێکەوەیی و بەرەییمان نەبووە لەزۆر کاتدا بووەتە کێشە. کورد با لەجیاتی لیستێک سەدانی هەبێت! بەڵام بەو مەرجەی کە لەسەر هێڵی ستراتیجی نەتەوەیی کۆک بن و ئاگایان لەهێڵە سوورەکانیان بێت. ئەگەرنا ئەوا لیستێک بێت یان زۆرتر ئەوا هیچ لەکێشەکە ناگۆڕێت. بڕواننە کۆمەڵگای ئیسرائیلی، باوەڕناکەم هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئەوان پەرت پەرت بێت و هەریەکەیان لەکونجێکی ئەم دنیایەوە رووی کردووەتە ئیسرائیل، بەڵام کەدێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ستراتیژی نەتەوەییان، هەموویان دەبنە یەک پارچە، هەر ئەمەشە نهێنیی مانەوەی ئیسرائیل لەناوچەکەدا.
ئەم چەند ساڵەی رابردوو تەنیا لیستی کوردستانی هەبوو لەبەغدا، بەڵام ئەی کوا هێز و توانای کورد لەبەغداد!، عەرەبەکان خۆیان دەڵێن نوێنەرانی کورد لەبەغدا تەنیا خەریکی حیزبەکانی خۆیانن و بەرژەوەندیی حزبەکانیانن! ئەگەرچی یەک لیستیش بوون!. بەو شێوەیە دەکرێت بگووترێت فرەلیستیی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات، چوونکە ئێمە بەلیستێک ئەوە رەفتارمان بووبێت، ئەدی دەبێت بەچەند لیستێک بارودۆخەکە بەرەو کوێ بڕوات؟. لەم پرسیارەدا باسی نسکۆ دەکەیت کە بەهۆی فرە لیستییەوە تووشی دەبین. پێمبڵێن: ئەوە نسکۆ نییە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا شەش مەتر چوارگۆشەی ناوچە دابڕاوەکانمان نەگەڕاندووەتەوە بۆسەر ئەوەی پێیدەڵێن هەرێم؟!. کێشەی ئێمە نە لەیەک لیستیدایەو نە لەفرەلیستیی، ئێمە کێشەی بیرکردنەوەو رەفتاری دروستمان هەیەو ئەمیش پەیوەندیی بارودۆخی مێژوویی ودروستبوونی کوردەوە هەیە وەک نەتەوەیەک.

ستیڤان: بارودۆخی کەرکووک بەرەو تاریکیی زیاتر دەڕوات و رەنگە بەهۆی بوونی چەند لیستێکی کوردییەوە بۆ هەڵبژاردنی دادێی عێراق، پێگەی کورد لەو شارە بەرەو لاوازیی بڕوات. ئێوە چۆن دەڕواننە پاشەڕۆژی سیاسیی شاری کەرکووک؟، ئایا فرەلیستیی چ زیانێک بەچارەنووسی ئەو شارە دەگەیەنێت؟.
هاوڕێ باخەوان: بەداخەوە زۆر رەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکووک، تاوەکو ئێستا لەنێوان دووکەوانەدا! یەک لیستمان لەکەرکووک هەبووە، لەسایەی ئەو یەک لیستەدا، دوو دەزگای ئاسایشمان لەکەرکووک هەیە، شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بەکەرکووک تاوەکو ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەیە، یەکیان سەر بەپارتی و ئەوی دییان سەر بەیەکێتی!. فەرمانگەکانی کەرکووک جێی شەڕە گورزی ئەندامانی ئەو یەک لیستەن، ئایا پارتی سەرۆکی فەرمانگەکە وەربگرێت یان یەکێتی. دەستکەوتی ئەمە بۆ ئەو بێت یان ئەو و زۆر کاری ناڕەوای تر کە خۆتان لەمن باشتری دەزانن. دیارە ئەگەر لیستی تریش بێت، ئەوا ئەویش دەیەوێت بەشە کێکی دزیی و تاڵانیی خۆی ببات و رەوشی کەرکووک لەخراپەوە بباتە خراپترین. هیوادارم من هەڵە بم و ئەو رەشبینییەی من وانەبێت و بارودۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات.

هاوڕێ باخەوان
هاوڕێ قادر رەسوڵ؛ هاوڕێ باخەوان، ساڵی 1966 لەسلێمانی لەدایکبووە. هەر لەسلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1984 چۆتە بەشی یاسای کۆلێژی یاساو رامیاریی زانکۆی موسڵموسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لەراهێنانی هاوینەی سەربازیی بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لەزانکۆ دەرکراوەو ساڵی 1988 دەستیکردۆتەوە بەخوێندن وساڵی 1990 کۆلێژی یاسای تەواوکردووە. هەمان ساڵ بووە پارێزەر. لەناوەڕاستی هەشتاکان بووەتە ئەندامی پاسۆک، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حزبی تردا یەکبگرێت وازی لەپاسۆکایەتی هێناوە. ساڵی 1992 وڵاتی بەجێهێشتووە بەرەو سووریاو پاشان لوبنان، لەکۆتایی ئەوساڵە لەوڵاتی هۆڵاند گیرساوەتەوە. ساڵانێکە کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئێستا لەدادگای لاهای لەبەشی یۆگۆسلاڤیای پێشوو بەڕێوەبەری داتاکانە. خاوەنی حەوت کتێبی چاپکراو و سیانی چاپ نەکراوە.

ئەم دیمانەیە لە ژمارە 70ی گۆڤاری نێوەند لە مانگی دیسامبەری 2009 بڵاوکراوەتەوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ستیڤان شەمزینی
2.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 14 2018 4:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:11AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:11AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,848 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.145 KB Sep 14 2018 4:15PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 لێکۆڵینەوە لە سەر میشک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
جەعفەر حەسەن
جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە. برای هونەرمەند ناسر حەسەنە.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 رۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی 2021-04-19 لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانییە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.
جەعفەر حەسەن
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,375 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)