پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای ڕەمەزانەوە هەبوو
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ...

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ...
دیمانە: #ستیڤان شەمزینی#
=KTML_Bold=#هاوڕێ باخەوان# نووسەر و کادێری پێشکەوتووی پێشووی #پاسۆک# لەرێی ئەم دیمانە تایبەتەوە تیشک دەخاتە سەر سەرلەنوێ دروستکردنەوەی پاسۆک و ئەو پێیوایە: ئەو کارە لەبنەڕەتدا لەپەنا #بزووتنەوەی گۆڕان# دەکرێت و بەهیچ پێوەرێک زیندووکردنەوەی پاسۆک نییە. پاشان کێشەو گرفتە ناوخۆییەکانی ئێستای پاسۆک بەسروشتی لەقەڵەم دەدات و ڕایدەگەیەنێت زیندووکردنەوەی پاسۆک لەم بارودۆخە لەهەمان زیندووکردنەوەی کاژیک دەچێت. لەبەشێکی تری دیمانەکەدا، باخەوان باسی فرەلیستیی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق و پێیوایە فرەلیستی کارێکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام بەمەرجێک هەموو هێزەکان لەسەر هێڵ و ستراتیجی نەتەوەیی کۆک و هاوبەش بن. لەبەشی کۆتایی دیمانەکە ڕەشبینی خۆی بەرامبەر بارودۆخی نوێی کورد و شاری کەرکووک دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە زۆر ڕەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی #کەرکووک#.=KTML_End=

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= لەماوەی ڕابردووداو لەباشووری کوردستان، جارێکی تر پاسۆک دروستکرایەوەو لەکاتی هەڵبژاردنیشدا پشتگیریی لیستی گۆڕانی کرد. ئەمەش لای زۆرینەی شارەزایان وا لێکدرایەوە پاسۆک لەژێر سایەو باڵی گۆڕاندا دێتەوە مەیدان. تۆ پێتوایە دروستکردنەوەی پاسۆک تاچەند بەهاوکاریی بزووتنەوەی گۆڕان بووە؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= لەراستیدا من پێموانییە کە پاسۆک دروستبووبێتەوە! کەسانێک کە کاتی خۆی پاسۆک بوون یان بەشێوەیەک لەشێوەکان نزیکایەتییەکیان لەگەڵ پاسۆکدا بووبێت و ئێستا لەپاڵ لیستی گۆڕاندا بڵێن پاسۆکمان دروستکردووەتەوە یان دروستی دەکەینەوە! ئەوەی یەکەمینیان جێی گومانێکی زۆرەو دووەمینیشیان بریتییە لەبزووتنەوەیەکی سۆزدارانەی سەردەمی ئەو هەڵبژاردنەی دوایی کە بەتایبەتی ناوچەی #سلێمانی# گرتبووەوە. پاش ڕاپەڕینیش پاسۆک هەر بەو هەستە سۆزدارانەوە کەمێک گەشەی کرد بەڵام چوونکە دروستبوون وهەنگاوی هەشتاکانی پاسۆک بریتییە لەزنجیرە هەڵەیەکی کوشندە، هەر بۆیە دیسان بەو هەڵانەوە ناڵاندی و ئاکامەکەشی بەوە شکایەوە لەناو ڕیزەکانی پارتیدا شاردرایەوەو ئەو ئەندامانەشی بەشداریی ئەو کڕین و فرۆشتنەیان کرد، بوونە فەرمانبەرێکی خاوەن مانگانەی هیچ لەباردانەبووی لاتەریتی ناو پارتی!.
ئەگەر پاسۆک مەبەستتان لەو چەند ئەندامە بێت کە لیستی گۆڕان لەسەر گردەکە ژوورێکی دانێ و پاشان کاری پێیان نەما، ژوورەکەی لێوەرگرتنەوە! ئەوا دروستکردنەوەی پاسۆک بەهاوکاریی و ڕیشسپێتیی گۆڕان بووە، بەڵام ئەگەر مەبەستیشت زۆرینەی ئەندامە کۆنەکانی پاسۆک بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تێیدا نین و ئەوانیش وەک من و تۆ، ئەو بارودۆخەیان پێ سەیرە، ئەگەرچی لەسەرەتادا دەیان ئەندامی پاسۆک بەخێرهاتنی ئەو دامەزراندنەوەی پاسۆک و یارمەتییەکانی گۆڕانیان کرد، بەڵام پاشتر هەر زوو لێی کشانەوەو ماوەتەوە ئەو دوو، سێ کەسەی کە هەر لەگەڵ گۆڕانداو بەناوی (ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک)ەوە کاردەکەن. من لەو ڕووەوە زۆر بەداخم بۆ کەسێکی وەک کاک فەرهاد پاڵەوان کە خۆی خستووەتە ناو ئەو گێژاوەوە! کە کەسێکە خاوەنی مێژوویەکی بەرچاوی ناو کاژیکیش و پاسۆکیشە.
گۆڕان بەڕێی خۆی و هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە، بەڵام بۆ دەبێت پاسۆک لەگردەکەوە سەردەربێنێتەوە؟! ساڵی 1975 ئەوکاتی پاسۆک دامەزرا، نەگرد هەبوو و نەگۆڕان! ئەمجاریش دەبووایە دوور لەگرد و دوور لەبرابچووکیی گۆڕان پاسۆک بەخۆیدا بچووایەتەوەو خۆی تووشی ئەم هەموو قسەو قسەڵۆکە نەکردایە. ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک! بەتەنیا ناتوانن بچنە ژێر ئەو بارەوەو هەر دەبێت لەو ژوورەوە بووایە کە گۆڕان لەگردەکە پێی بەخشین؟.

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە، ئەو پاسۆکەی لەکوردستان دامەزرێنراوەتەوە، هەر لەئێستاوە کێشەی ناوخۆیی تێکەوتووە، بەوەی بەشێک لەکادران و ئەندامانی سەرکردایەتی ڕازی نین بەوەی پاسۆک ببێتە پاشکۆی گۆڕان و پێدەچێت ئینشقاق ڕووبدات!. بەبڕوای تۆ لەوەها بارودۆخێکدا کام لا دەتوانن وەک پاسۆکی ڕاستەقینە کار بکەن؟، پاشان تاچەند پێتوایە پاسۆک بەم ململانێیانە لاوازتر دەبێت؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= ئەوە زۆر ڕاستەو زۆر سروشتیشە، چوونکە پاسۆک هەر لەرۆژی دروستبوونییەوە تاوەکوو توێندرانەوەی لەناو یەکگرتن و پاشان پارتیدا، بریتی بووە لەکۆمەڵیک کێشە! کەسانێکی دژ بەیەک، کێشەی کەسی، بنەماڵەیی، پارەو سەرباری ئەوەش زۆر کێشەی کاژیکیش هێنراوەتە ناو پاسۆکەوەو ئەم حزبە بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.
بیروڕا زۆر هەبوو و هەیە بۆ دامەزراندنەوەی پاسۆک، هۆکاری دانەمەزراندنەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی ئەندامانی، هەریەکەو لەلای خۆیەوە خۆی بەبیریاری بیری نەتەوەیی دەزانێت بەبێ ئەوەی هیچی لەباردا بێت!. ئینجا ئەگەر حزبێک پێش دامەزراندنی ئەو هەموو کێشانەی ببێت، ئەوا بەڕای من دانەمەزراندنەوەی زۆر باشترە. چوونکە ئەوەی من بزانم هیچ لایەکیان ناتوانن وەک پاسۆکی ڕاستەقینە کاربکەن! ئەگەر لایەکیان پاسۆکی ڕاستەقینە بوون، ئەدی ئەو چەند ساڵانەی پێشوو لەکوێ بوون و چ کارەبوون؟، بۆچی هیچ هەوڵی دامەزراندنەوەی پاسۆکیان نەدا؟، دەبێت ئێستا بەرژەوەندییان لەگەڵ دامەزراندنەوەی پاسۆکدا چی بێت؟ ناچاربووم باسی بەرژەوەندیی بێنمە کایەوە، چوونکە هێشتا هیچ نەبوو بوو، پاسۆکەکانی گردەکە خۆیان کردبووە ئەندامی پەرلەمان و بەڵێنی پاسەوانییان بەم و بەو دەدا!.
دامەزراندنەوەی پاسۆکیش هەمان گەمەی دامەزراندنەوەی کاژیکە و من کاتی خۆی زۆرجار ئەوەشم دەبیست، بەڵام من پێموایە چەند دامەزراندنەوەی کاژیک بووە ڕاستینە!، ئەوەی پاسۆکیش هەر واهیی بەسەردێت. دیسانیش پێموایە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی دەبێت دووربێت لەکێشەو مێژووی پڕ لەشکستی هەردوو کاژیک و پاسۆک و ئەندامەکانی هەڵبەت بەخۆشمەوە!. دەبێت کەسانێک بەو کارە هەڵبستن کە نەتەوەیی سیاسیی بن و بێگومان ناشبێت هەر لەنێو بازنەی داخراوی شاری سلێمانیدا بن! وەک ئەوەی کاژیک و پاسۆک پیادەیان دەکرد وئێستەش دەیکەن. هەرچۆنێک بێت ململانێ ببێت یان نا، ئەوا پاسۆکی پێ لاواز نابێت! چوونکە پاسۆک خۆی نییە تاوەکوو لاواز بێت!.
لێرەدا بۆ بێسەروبەریی ئەو هەوڵانەی زیندووکردنەوە یان دامەزراندنەوەی پاسۆک دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر ڕووداوێکی تری ئەم چەند مانگەی دوایی بکەم. کەلیستی گۆڕان هاتە کایەوە، لەکوردستان چەند کۆبوونەوەیەک کرا. یەکێک لەو کۆبونەوانەو پێموایە گرنگترینیشیان بوو! لەسلێمانی لەماڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک کرا، ئەو ئەندامە یەکێک بوو لەوانەی پاسۆکی کردە دیاری بۆ یەکگرتن و پاشانیش پارتی، هەمان ئەندام لەساڵی 1992ەوە تاوەکو ئێستا وەک ئەندامی پارتی، مانگانە وەردەگرێت. ئەگەرچی زۆربەی ئەوانەی لەو کۆبوونەوەیەدا بوون دەمناسین، بەڵام یەکێکیان زۆر هاوبیر و هاوڕێمە و بەتەلەفۆن هەموو وردەکارییەکانی پێڕاگەیاندم. کارەساتەکە لەوەدایە کە لەکۆبوونەوەکەدا (بەدڵنیاییەوە)‌ ئەندامێکی دەزگای زانیاریی وئەندامێکی دەزگای پاراستنی تێدابووە!. تێڕامێنن، کۆبوونەوەی دامەزراندنەوەی پاسۆک لەماڵی فرۆشیارێکی پاسۆکدا بکرێت و هەردوو دەزگای زانیاریی و پاراستنیش ئامادەییان بووبێت! ئیدی دەبێت بەهێزیی و لاوازیی پاسۆک لەکوێیدا بێت؟!.

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= بەدرێژایی تەمەنی پاسۆک، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر فێربووین کە پاسۆک هێزێکی کوردستانییەو بڕوای بەچوارچێوەی عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و سوریایی نییە، بەڵام پاسۆک لەباشووری کوردستان لەپاڵ گۆڕان بەشداریی لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەکات و نوێنەریشی بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێت. بەباوەڕی ئێوە ئەم سیاسەتە چەند نزیکایەتی هەیە لەگەڵ ستراتیجی پاسۆکدا؟. پێتوانییە ئەم سیاسەتە پاسۆک بەرەو هەڵدێر و ململانێی ناوخۆیی سەختتر دەبات؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= ببوورە، ئەمەش یەکێکە لەشتە ناڕاستەکانی پاسۆک!. پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسای باشوور پەیوەندیی بەقەرارگای ڕەمەزانەوە هەبووە، من خودی خۆم بەناوی پاسۆکەوە کارتێکم هەبوو کە پێیان دەگووت (تەشکیل پەروەند)و بەئاسانی تاوەکوو #کرماشان# پێی دەچووم!. ئەگەرچی پاسۆک لەچاو حزبەکانی تری باشوور درەنگتر ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ داگیرکەری ئێراندا دامەزراند، بەڵام سەرئەنجام هەر بووینە هاوبیری قەرارگا، لەبەرئەوە باوەڕناکەم بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق و بوونی نوێنەری بۆ پەرلەمانی ئێراق لەهاوڕێیەتیی قەرارگای ڕەمەزان یاخۆ هەمزە خراپتر بێت ودژایەتیی ستراتیجی پاسۆک بکات!.
هەڵبەت ئەو پاسۆکانەی بەهیوای بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گۆڕاندا هاوبیرن، زۆر هەڵەن! چونکە چەند کەسیان لێبوو بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەوەندەشیان لێدەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئێراق!. کە ئەوان لەگەڵ گۆڕاندا دەستیان تێکەڵ کردو لیستی گۆڕانیان پێکهێنا، بەڵێنی گۆڕان واهی بوو کەهەر دەیەمین ناوێک، ناوێکی ئەندامێکی پاسۆک بێت! واتە دەیەم، بیستەم، سییەم و بەوشێوەیە، بەڵام ئەوەی بینیمان کە یەکەمین ناوی پاسۆک لەلیستەکەیاندا پێموابێت سی ونۆیەمین ناو بوو!. زۆر زۆر لەم هەڵبژاردنەی ئێراقدا بوو بەسییەمین ناو! ئیدی ئەویش دەبێتە تێکشکانێکی دی، بەڵام ئەمجارەیان تێکشکانێکی ئێراقییانە!‌.
پرسیاری بیری کوردستانی و ستراتیجی نەتەوەییت کردووە!، ئەوانە چ لەکاژیکیشدا و چ لەپاسۆکیشدا هەر لەبڵاوکراوەکانیاندا هەبوون، من کاتی خۆی کەکاژیکنامە یان پەیڕەو و پڕۆگرامی پاسۆکم دەخوێندەوە کەباسی سەرکردایەتیی نەتەوەیی و هەرێمی و شتی لەو بابەتەی دەکرد، موچووڕکە بەلەشمدا دەهات، تاوەکوو خۆم کەوتمە ناو ڕاستییەکانەوەو هەموویم بەچاوی خۆم دی. لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵگەم لا هەیە کە هەموو سەرکردایەتیی نەتەوەیی، سەرکردایەتیی باشوور، لکی سلێمانی و کەرکووکی کاژیک لەساڵی 1968ەوە تاوەکو ساڵی 1975 یەک کەس بووەو یەک کەسیش بەڕێوەی بردووەو هەر ئەو کەسەش بەناوی ئەو سەرکردایەتی و لکانە، نامەی بەچەند دەستوخەتێکی نزیک لەیەکتری بۆ خوارەوە نووسیوەو ئەندامانی ئاڕاستە کردووە!. ئیدی هێزی کوردستانی و ستراتیجی چی. ببوورن کە هەندێکجار کاژیک تێکەڵی مەسەلەکان دەکەم، بەڵام من پێموایەو بەڵگەشم زۆرە کە زۆر کێشەی نێو پاسۆک هەمان میراتیی خوالێخۆشبووی کاژیکی باوە گەورەمانە!.

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک، لەبری ئەوەی بەگوڕ و تینەوە بێنە مەیدان بەڵکو بەرەو لاوازیی و پوکانەوە ڕۆیشت، ئێستا هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک کەمترین ڕۆڵیان لەسەر ڕەوشی سیاسیی کوردستان هەیە. تۆ پێتوایە ئەم هێزە نەتەوەییانە پاشەکشەیان کردووە؟، پێتوانییە پاسۆک جارێکی تر ناتوانێت ببێتەوە بەهێزێکی حیساب بۆکرابوو لەگۆڕەپابەنەکەدا؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= ئەو هێزە نەتەوەییانە نەک هەر پاشەکشەیان کردووە، بەڵکو ئەوەی تاوەکوو ئێستا دەبینرێت هیچ بوونێکیشیان نییە. پێش ڕاپەڕینیش پاسۆک لەبزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد بهێنرێتە دەرەوە، بەموو گۆڕانکاریی دروست نابێت!. چوونکە سەنگێکی ئەوتۆی نەبووە.
پاسۆک بەو عەقڵییەتەی کە لەساڵی 1975ەوە تاوەکو 1992 پیادەی دەکرد، ناتوانێت ببێت بەهێزێکی دیار لەگۆڕەپانەکەدا. بەداخەوە هەمان بیرکردنەوە هەر ماوەو باشترین بەڵگەش ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و دەنگۆی دامەزراندنەوەیەتی. گوڕ و تینی پاسۆکیش ناو بەناوە، پاش ڕاپەڕین خەڵکانێکی زۆری لێ کۆبووەوەو زۆربەی ئەندامە کۆنەکانیشی تێهەڵچوونەوە، بەڵام ئیدی وردە وردە کزبوو و تاوەکوو لەپارتیدا کوژانەوە. پاش ڕووداوەکانی ئەم دوا دواییەش کەمێک گوڕ و تین کەوتەوە ناو ئەندامەکانی، بەڵام ئەمجارەیان ڕەوشی پاسۆک و نەتەوەییەکانی بەلایەکی خراپتردا برد و باوەڕناکەم هیچی واهیی لێ شین ببێتەوە. مەبەستم لەو لایە خراپە، لایەنی بەرژەوەندیی هەندێک لەو ئەندامانەیە کە بەهۆی دامەزراندنەوەی پاسۆکەوە دەیانەوێت، ئەندام پەرلەمانییەک یان هەر دەستکەوتێکی ماددیی تر بۆ خۆیان بپچڕن.

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= عێراق بەباشووری کوردستانیشەوە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، دەوترێت لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی فرە لیستی هێزە کوردییەکانەوە، کورد تووشی جۆرێک لەنسکۆ دەبێتەوە. پێتوایە چارەنووسی کورد بەتایبەت لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە ڕوو لەکوێیە؟، پێتوانییە فرەلیستیی هێز و توانای کورد لەعێراقدا ورد و خاش دەکات؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= من هەرگیز کێشەم لەگەڵ فرە حزبیی وفرەلیستیی نەبووە، بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەدا چوونکە کولتووری کاری پێکەوەیی و بەرەییمان نەبووە لەزۆر کاتدا بووەتە کێشە. کورد با لەجیاتی لیستێک سەدانی هەبێت! بەڵام بەو مەرجەی کە لەسەر هێڵی ستراتیجی نەتەوەیی کۆک بن و ئاگایان لەهێڵە سوورەکانیان بێت. ئەگەرنا ئەوا لیستێک بێت یان زۆرتر ئەوا هیچ لەکێشەکە ناگۆڕێت. بڕواننە کۆمەڵگای ئیسرائیلی، باوەڕناکەم هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئەوان پەرت پەرت بێت و هەریەکەیان لەکونجێکی ئەم دنیایەوە ڕووی کردووەتە ئیسرائیل، بەڵام کەدێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ستراتیژی نەتەوەییان، هەموویان دەبنە یەک پارچە، هەر ئەمەشە نهێنیی مانەوەی ئیسرائیل لەناوچەکەدا.
ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو تەنیا لیستی کوردستانی هەبوو لەبەغدا، بەڵام ئەی کوا هێز و توانای کورد لەبەغداد!، عەرەبەکان خۆیان دەڵێن نوێنەرانی کورد لەبەغدا تەنیا خەریکی حیزبەکانی خۆیانن و بەرژەوەندیی حزبەکانیانن! ئەگەرچی یەک لیستیش بوون!. بەو شێوەیە دەکرێت بگووترێت فرەلیستیی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات، چوونکە ئێمە بەلیستێک ئەوە ڕەفتارمان بووبێت، ئەدی دەبێت بەچەند لیستێک بارودۆخەکە بەرەو کوێ بڕوات؟. لەم پرسیارەدا باسی نسکۆ دەکەیت کە بەهۆی فرە لیستییەوە تووشی دەبین. پێمبڵێن: ئەوە نسکۆ نییە لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا شەش مەتر چوارگۆشەی ناوچە دابڕاوەکانمان نەگەڕاندووەتەوە بۆسەر ئەوەی پێیدەڵێن هەرێم؟!. کێشەی ئێمە نە لەیەک لیستیدایەو نە لەفرەلیستیی، ئێمە کێشەی بیرکردنەوەو ڕەفتاری دروستمان هەیەو ئەمیش پەیوەندیی بارودۆخی مێژوویی ودروستبوونی کوردەوە هەیە وەک نەتەوەیەک.

=KTML_UnderLine=ستیڤان:=KTML_End= بارودۆخی کەرکووک بەرەو تاریکیی زیاتر دەڕوات و ڕەنگە بەهۆی بوونی چەند لیستێکی کوردییەوە بۆ هەڵبژاردنی دادێی عێراق، پێگەی کورد لەو شارە بەرەو لاوازیی بڕوات. ئێوە چۆن دەڕواننە پاشەڕۆژی سیاسیی شاری کەرکووک؟، ئایا فرەلیستیی چ زیانێک بەچارەنووسی ئەو شارە دەگەیەنێت؟.
=KTML_UnderLine=هاوڕێ باخەوان:=KTML_End= بەداخەوە زۆر ڕەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکووک، تاوەکو ئێستا لەنێوان دووکەوانەدا! یەک لیستمان لەکەرکووک هەبووە، لەسایەی ئەو یەک لیستەدا، دوو دەزگای ئاسایشمان لەکەرکووک هەیە، شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بەکەرکووک تاوەکو ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەیە، یەکیان سەر بەپارتی و ئەوی دییان سەر بەیەکێتی!. فەرمانگەکانی کەرکووک جێی شەڕە گورزی ئەندامانی ئەو یەک لیستەن، ئایا پارتی سەرۆکی فەرمانگەکە وەربگرێت یان یەکێتی. دەستکەوتی ئەمە بۆ ئەو بێت یان ئەو و زۆر کاری ناڕەوای تر کە خۆتان لەمن باشتری دەزانن. دیارە ئەگەر لیستی تریش بێت، ئەوا ئەویش دەیەوێت بەشە کێکی دزیی و تاڵانیی خۆی ببات و ڕەوشی کەرکووک لەخراپەوە بباتە خراپترین. هیوادارم من هەڵە بم و ئەو ڕەشبینییەی من وانەبێت و بارودۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات.

=KTML_Bold=هاوڕێ باخەوان
هاوڕێ قادر ڕەسوڵ؛ هاوڕێ باخەوان، ساڵی 1966 لەسلێمانی لەدایکبووە. هەر لەسلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1984 چۆتە بەشی یاسای کۆلێژی یاساو ڕامیاریی زانکۆی #موسڵ#. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لەراهێنانی هاوینەی سەربازیی بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لەزانکۆ دەرکراوەو ساڵی 1988 دەستیکردۆتەوە بەخوێندن وساڵی 1990 کۆلێژی یاسای تەواوکردووە. هەمان ساڵ بووە پارێزەر. لەناوەڕاستی هەشتاکان بووەتە ئەندامی پاسۆک، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حزبی تردا یەکبگرێت وازی لەپاسۆکایەتی هێناوە. ساڵی 1992 وڵاتی بەجێهێشتووە بەرەو سووریاو پاشان لوبنان، لەکۆتایی ئەوساڵە لەوڵاتی هۆڵاند گیرساوەتەوە. ساڵانێکە کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئێستا لەدادگای لاهای لەبەشی یۆگۆسلاڤیای پێشوو بەڕێوەبەری داتاکانە. خاوەنی حەوت کتێبی چاپکراو و سیانی چاپ نەکراوە.=KTML_End=
ئەم دیمانەیە لە ژمارە 70ی گۆڤاری نێوەند لە مانگی دیسامبەری 2009 بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 10,507 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,507 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 14-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!