🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی هەرزەکاردا
ناونیشانی پەڕتووک: 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی هەرزەکاردا
ناوی نووسەر: ئادەم گیونەش
ناوی وەرگێڕ: شیاو لەتیف نەورۆڵی

کۆمەڵە ڕێنماییەکی کورت، بۆمامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ هەرزەکاردا
بەشێک
📕 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی هەرزەکاردا
📷 لە مزگەوتی خادم سوجادەی کۆیەدا ساڵی 1947 گیراوە
شوێن: کۆیە، مزگەوتی خادم سوجادە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1947ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەم وێنەیە لە ناو مزگەوتی خادم سوجادەی کۆیە گیراوە لە چەپەوە: عومەر سەعد، محەمەد شوان، عەلی سەمەد
📷 لە مزگەوتی خادم سوجادەی کۆیەدا ساڵی 1947 گیراوە
📷 لە هەڵبەستنی جۆگاوە بۆ بە بۆڕیکردنی سەروچاوی ئاوی حەمامۆک
شوێن: کۆیە، حەمامۆک
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: سییەکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە جۆگاوە بۆ بە بۆڕیکردنی سەروچاوی ئاوی حەمامۆک کە تا ساڵی سییەکانی سەدەی بیستەم هەر بەجۆگەلەی ئاوە
📷 لە هەڵبەستنی جۆگاوە بۆ بە بۆڕیکردنی سەروچاوی ئاوی حەمامۆک
📷 دەستەی ماموستایانی قوتابخانەی (موزەفەریە)ی هەولێر ساڵی 1954
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1954
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: راوەستاوەکان (نورەدین ئەفەندی، سەدیق ئەفندی، ئەحمەد حەماوی، جومعە ئەفەندی، بورهان عەبدولقادر، حنا ئەفەندی)
دانیش
📷 دەستەی ماموستایانی قوتابخانەی (موزەفەریە)ی هەولێر ساڵی 1954
📷 وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: وێنەکە لە جەژنی قوربانی ئه و ساڵەدا گیراوە، لەچەپەوە: زاهیر مام سابیر، کەمال تۆفیق، وەستا کەریمی وەستا وهاب، فازل جەم
📷 وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا
📷 گەرەکی تەعجیلی جوولەکان لە هەولێر ساڵی 1947
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1947
[1]
📷 گەرەکی تەعجیلی جوولەکان لە هەولێر ساڵی 1947
📷 گەرەکی تەعجیل لە هەولێر ساڵی 1953
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1953
شوێنی وێنەکە: گەڕەکی تەعجیل
[1]
📷 گەرەکی تەعجیل لە هەولێر ساڵی 1953
📷 هەولێر ساڵی 1919
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1919
[1]
📷 هەولێر ساڵی 1919
📼 ئاهەنگی جولەکەکانی کۆیە لە ئیسرائیل
ئاهەنگی جولەکەکانی کۆیە لە ئیسرائیل لەساڵی(1970)ی زایینی
وەرگیراوە لە: پەڕەی شاری کۆیە- دڵدار جەلیزادە بڵاویکردۆتەوە.[1]
📼 ئاهەنگی جولەکەکانی کۆیە لە ئیسرائیل
📷 کچانی کۆیە، لە خانەی مامۆستایانی دهۆکدا ساڵی 1975زایینی
شوێن: دهۆک
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-05-1975
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: خانەی مامۆستایانی دهۆک کۆمەڵێک خوێندکاری کچە کۆیی له و خانەیەوەرگیراون، ئەوانیش لەڕاستەوە: فائیزە مەجید، سوعادەت عوسمان،
📷 کچانی کۆیە، لە خانەی مامۆستایانی دهۆکدا ساڵی 1975زایینی
✌️ شێرزاد ڕەسوڵ محەمەد - شێرۆ
ناوی تەواو : شێرزاد رەسوڵ محەمەد
ناسراوبە : شێرۆ
ساڵی لەدایک بوون : 01-07-1970
شوێنی لەدایک بوون: گوندی قورشاغلو ناحیەی قوشتەپە پارێزگای هەولێر
عەشیرەت : ئورمزیار
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن
✌️ شێرزاد ڕەسوڵ محەمەد - شێرۆ
✌️ هاشم رەشید نادر
ناوی تەواو : هاشم رەشید نادر
ساڵی لەدایک بوون : 01-07-1966
شوێنی لەدایک بوون : گوندی خەزنە ناحیەی شەمامک
عەشیرەت : شێخانی
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بە رێکخستن : 1985
ئۆرگان : کۆمەلەی رەنجد
✌️ هاشم رەشید نادر
✌️ ئازاد محەمەد عەبدوڵڵا حەمەد - ئازادی حەمە گەمحان
ناوی تەواو : ئازاد محەمەد عەبدوڵڵا حەمەد
ناسراو بە : ئازادی حەمە گەمحان
ساڵی لە دایک بوون : 1950
شوێنی لە دایک بوون : قەزای کۆیە
ئاستی خوێندن : تا (5) ی ئامادەیی خوێندووە.
باری خێزان : خێزاندار
✌️ ئازاد محەمەد عەبدوڵڵا حەمەد - ئازادی حەمە گەمحان
📷 مەلای گەورەی کۆیە و قایمقامی کۆیە لە ساڵی 1930دا
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1930ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە چەپەوە: کوڕی قایمقامی کۆیە، مەجید نورەدین، محەمەد خەلیفە.
دانیشتوەکان لە چەپەوە: عەبدولرەحمان خدر بەڕێ
📷 مەلای گەورەی کۆیە و قایمقامی کۆیە لە ساڵی 1930دا
✌️ ئەحمەد عەزیز کەریم - بروسک
ناوی تەواو : ئەحمەد عەزیز کەریم
ناسراو بە : بروسک
ساڵی لەدایک بوون : 07-06-1962
شوێنی لەدایک بوون : گوندی دووگردکان
عەشیرەت : بەرزنجی
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن : خوێندکاری کۆتا ساڵی ئامادەی
✌️ ئەحمەد عەزیز کەریم - بروسک
📷 شاعیرانی کۆیە، ئەحمەد دڵزار و ڕۆستەم حەوێزی و عوسمان پشکۆ
شوێن: کۆیە، باخچەی ئۆمەرخوچان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 10-10-1948
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: محەمەد ئەمین کەبابچی، عوسمان مام یەحیا(عوسمان پشکۆ)ی شاعیر، عەبدولواحید حەمە
📷 شاعیرانی کۆیە، ئەحمەد دڵزار و ڕۆستەم حەوێزی و عوسمان پشکۆ
👫 ئیسماعیل بەردەقارەمانی
ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: نەناسراو
هاوڵاتیەکی دانیشتوی بەردەقارەمانی سەر بە شارەدێی بازیان بەناوی (مام ئیسماعیل) ی تەمەن 51 ساڵ لە سەرمادا ڕەقدەبێتەوە و گیان لەدەست دەدات. ئەو پیاوە بەتەنیا ژیاوە کەس
👫 ئیسماعیل بەردەقارەمانی
✌️ باوەجی رەحمان سادق - زینەر بانەموردی
ناوی تەواو: باوەجی رەحمان سادق
ناسراو بە : زینەر بانەموردی
ساڵی لە دایک بوون : 1974
شوێنی لەدایک بوون: گوندی بانەمۆرد ناحیەی شۆرش قەزای کۆیە پارێزگای هەولێر
عەشیرەت : شێخان
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
✌️ باوەجی رەحمان سادق - زینەر بانەموردی
📷 چوار کەسایەتی کورد لە مێژوودا
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: پەنجایەکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: شێخ لەتیف شێخ مەحمودی حەفید، ئیبراهیم ئەحمەد، فازیل سەعید ئاغا کوڕی(زینەب خان) خوارزای دڵدار
📷 چوار کەسایەتی کورد لە مێژوودا
✌️ عارەب عەبدولقەهار مستەفا - کاردۆ گەڵاڵی
ناوی تەواو: عارەب عەبدولقەهار مستەفا
ناسراوبە: کاردۆ گەڵاڵی
ساڵی لە دایک بوون: 01-07-1951
شوێنی لە دایک بوون: گوندی کەردز شارەدێی قوشتەپە، پارێزگای هەولێر
عەشیرەت : گەڵالی
باری خێزان : سەلت
ئاست
✌️ عارەب عەبدولقەهار مستەفا - کاردۆ گەڵاڵی
📖 روسيا وڵاتێکی ئەوروپایە یان ئاسیایە؟
ناونیشان: روسيا وڵاتێکی ئەوروپایە یان ئاسیایە؟
ئامادەکردنی: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم
شوێنی جوگرافیای روسيا
روسیا دەکەوێتە کیشوەری ئۆراسیا، واتا لە بەشی باکووری ئاسیا و ئەوروپا، پردێکە لە نێوان هەرد
📖 روسيا وڵاتێکی ئەوروپایە یان ئاسیایە؟
📷 مام جەلال لە مەنگوڕایەتیدا لە نێوان هەڤاڵانی
شوێن: مەنگوڕایەتی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: خدر مەعسوم هەورامی، نەوشیروان مستەفا ئەمین، کێخوا عەبدوڵڵا، مام جەلال، هەژار شەفیق نانەوا،
📷 مام جەلال لە مەنگوڕایەتیدا لە نێوان هەڤاڵانی
✌️ قاسم محەمەد قادر
ناوی تەواو: قاسم محەمەد قادر
ساڵی لەدایک بوون: 01-07-1959
شوێنی لەدایک بوون: کۆیە
ئاستی خوێندن : ئامادەیی پیشەسازی
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1979
لایەنی سیاسی: کۆمەڵەی رەنجدەرا
✌️ قاسم محەمەد قادر
📖 پەستانی هەوا و کاریگەری بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا
ناونیشان: پەستانی هەوا و کاریگەری بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا.
ئامادەکردنی: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم
پەستانی هەوا بریتییە لە کێشی ستوونی ئەو هەوایەی کە دەکەوێتە سەر یەکەیەکی ڕووبەر، کە 1سم2 ئا
📖 پەستانی هەوا و کاریگەری بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا
✌️ مەولود خدر سمایل - مەولودە سوور
ناوی تەواو: مەولود خدر سمایل
ناسراو بە : مەولودە سوور
ساڵی لەدایک بوون: 01-07-1951
شوێنی لەدایک بوون: گوندی شیواشۆک قەزای کۆیە
عەشیرەت : مەرزانی
ئاستی خوێندن : ناوەندی
باری خێزان : خێزاندار
ناو
✌️ مەولود خدر سمایل - مەولودە سوور
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عوسمان چێوار
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
📷 وێنە و پێناس
شاعیرانی کۆیە، ئەحمەد دڵزار...
📷 وێنە و پێناس
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژ...
📖 جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون
📖 کورتەباس

دەمە تەقێی بیست و پێنجەهەمینی گرووپی گوڵنار لەگەڵ دکتۆر حوسێن محەمەد عەزیزحوسێن محەمەد عەزیز نووسەر و مامۆستای زانکۆ

جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون
پارتی لە هەموو ژیانیا داوای سەربەخۆیی کوردستان و شتی وای نەکردووە، ئێستاش داوای ناکا
بنەماڵەی بارزانی لە هەوڵی پاراستنی بنەماڵەکەی خۆیاندان، هەر کەوتنە مەترسیشەوە لەشکری ئێران و تورکیات بۆ دێنن
کاژیک ڕێکخراوێکی سستی، تەممەڵی، ترسنۆک بوو، سەرکردەکانیشی ترسنۆک بوون.!
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە مێشک بەستوو و چەقبەستووەکانی کاژیک

لەوە دەچێت میوانی ئەمجارەی گوڵنار یەکێک بێ لەو کەسە کەمانەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێررێن و، زۆر خەمخۆری زمان و وێژەی ڕەسەنی کوردین و، تا ئەو سنوورەی پێیان دەکرێ هەموو کون و کەلەبەرێکی نووسینەکانیان بە زمان و ووشەی ڕەسەنی کوردی پڕ دەکەنەوەو، ئەگەر هەر دەستیشیان نەکەوت، بە ناچاری و خەمێکی قووڵەوە مل بۆ ووشەی زمانێکی بێگانە کەچ دەکەن و، بە نا بەدڵییەوە بەکاری دەهێنن.. چونکە خۆشویستن و پاراستنی زمانی کوردی لای ئەم کەسانە هێڵی سوورەو بە ئەرکێکی زۆر پیرۆزی دەزانن..
ئەگەر چی ئەو مامۆستای زانکۆو نووسەرێکی خاوەن بەرهەمەو ناسراویشە، بەڵام کۆ دیدارەکانی لەگەڵ هەر یەکێک لە: مامۆستایان (جەرجیز فتح اللە و، برایم ئەحمەد و، عەلی باپیر) ئەویان بە نووسەرێکی گەورە ناساندو ناویان زیاتر خستە نێو کتێبخانەی کوردی و سەر زمانی ڕۆشنبیرانییەوە.. چونکە ڕاستەوخۆ ئەزموون و دیدو تێڕوانینی ئەو بەڕێزانەی لە زمانی خۆیانەوە بۆ خوێنەر گواستۆتەوە..
گرووپی گوڵنار لە دەمەو ئێوارەیەکی لێڵی شاری سلێمانیداو، لە گەڕەکی بەکرەجۆ تەقەی لە دەرگای ماڵی دکتۆر حسێن موحەممەد عەزیز داو، بواری ئەوەی بۆ ڕەخساندین دەست بکەینە دەمە تەقێیەکەمان.. ئەو یەکێکە لەو گەنجانەی بە هەموو گەرم و گوڕی و ویستێکی خۆیەوە چۆتە نێو ڕێکخستنەکانی کاژیکەوە، ئێمەش هەوڵماندا زیاتر لەبارەی ئەو سەردەمەی کوردو ئەو ڕێکخستنەوە لێی بپرسین، چونکە ئەو ڕێکخستنە وەک شێرکۆ بێکەس دەڵێ: هێندە نهێنی بوو، بەدەستی خۆی قفڵی لە دەرگای خۆی دابوو..
سەرەتا لێمان پرسی: بۆچی چوویتە یەکێتی سۆڤییەت.؟! ئایا شیوعی بووی.؟ گوتی: من قەت شیوعی نەبووم الحمدللە، قەتیش خۆشم ناوێن.!
پاشان دەربارەی جووڵانەوەی کاژیک لێمان پرسی، کە یەکێکە لە گوماناوی ترین و پڕ نهێنی ترین ڕێکخستنەکانی ئەوسای کوردستان... گوتی: کاژیک ساڵی 1959 درووست بوو، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون، بۆیە سەرکەوتوو نەبوون.. یەکێک لەوانە جەمال نەبەزە، ئەحمەد هەردییە، دکتۆر ئیحسان فوادە، عبداللە جەوهەرە، ئەمانە هەر لە سەرەتاوە زۆربەیان کۆمۆنیست بوون، دواتر گەیشتنە قەناعەتێک کە بیری کۆمۆنیستی خزمەتی کورد ناکات، بەتایبەت لە پەنجاکاندا کە شۆڕشی چواردەی تەمموز ڕوویدا، پارتی کۆمۆنیستی عێراق باڵادەست بوو، ئەوەشی کە لە کوردستاندا بەرەنگاری پارتی کۆمۆنیستی دەکرد لە کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ناکۆکییەکی زۆریان لە نێواندا بوو، ئەو کاتە باوکم کۆمۆنیست بوو، مامەکانیشم پارتی بوون، واتە لە دوو سەنگەری دژ بە یەک بوون، منیش دواتر ووردە ووردە ویستم لە کوردایەتی نزیک ببمەوە، بەتایبەت لە ڕێگەی مامەکانمەوە، چونکە مامە بەکرم هەر لە پەنجاو نۆوە نامەخانەیەکی کردبوویەوە، کە هی پارتی بوو، ڕۆژنامەو گۆڤاریان تێدا دەفرۆشت، بۆ ئەوەی بەرهەڵستی کۆمۆنیستەکان بکەن، کا ژیک کە درووست بوو، ناوەکەی ئەمە بوو: (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەی یەکێتی کوردان)، بڕیاریاندا زۆر زۆر بە نهێنی کار بکەن، تەنانەت بە ماڵەکەی خۆیان و بە منداڵەکانی خۆشیان نەڵێن..
لێمان پرسی: ئەمە لە ترسی کێ بوو بە نهێنی کاریان دەکرد.؟! گوتی: لە ترسی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عێراقیش..!
لێمان پرسی: ئامانج و کاری کاژیک چی بوو، بەو شێوەیە هەم پارتی و هەمیش حکومەت لێیان دەترسان.؟! گوتی: ئامانجیان سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی گەورە بوو..
لێمان پرسی: باشە ئەمەش هەر داواو ئامانجی پارتی نەبوو.؟! گوتی: لە هەموو ژیانیا پارتی داوای شتی وای نەکردووە، ئێستاش داوای ناکا.. تەنانەت داوای حوکمی زاتی و ئۆتۆنۆمیشیان نەدەکرد..! کاژیکیش داوای مەعاریفی کوردستانی دەکرد، دەبێ خوێندنی منداڵەکان بە کوردی بێ و، بە کوردی سروود بڵێن و بخوێنن و بە بیری نەتەوەیی گۆش بکرێن، کۆمۆنیستەکانیش ناویان نابوو مەعاریفی قلیاسان، گاڵتەیان پێدەکردن.! چونکە ڕازیان نەبوو، دەیانگوت دەبێ هەمووی بە عەرەبی قسە بکا، یەک عێراق هەیەو تەواو.! لەبەر ئەوە دژایەتییەکی زۆر هەبوو، ئەوانیش خۆیان حەشاردا لەناو پارتیدا، هەندێکیان هەر لەناو پارتیدا کاریان ئەکردو، هەندێکیشیان بێ لایەن بوون، ووردە ووردە توانیان چەند کادیرێک پەیدا بکەن بۆ خۆیان، بۆ نموونە یەکێک لەوانە شێرکۆ بێکەس، شێرکۆ چونکە هەم هۆنەرو ناسک بوو، خزمی فەرەیدون عەلی و ئەحمەد هەردی بوو، لەبەر ئەمانە زووتر نزیک بووەوە لە کاژیک.. تا گەشتە ئەو ئاستەش کە بوویە لێپرسراوی سلێمانی..
لە هەمان کاتدا کۆمەڵێکی تر هەبوون ناویان پارتی گەلی کورد بوو، سەرکردەکانیان کاژیک نەبوون، سەرکردەکانیان بریتی بوون لە: شێخ موحەممەدی هەرسین (باوکی ئاری هەرسین)، کاک موحەممەدی عەزیز بوو (دە، دوانزە ساڵێک لەو شاخە سکرتێری مەلا موستەفا بوو)، عبداللە ئاگرین (کە ئێستا لای پارتییە)، ئەمانە لەگەڵ موحەممەد ساڵح هیتلەردا بوون، لە سەردەمی کانی ماسیدا ساڵی 1963، کۆمەڵێک پەیدا بوون، دەست وەشێن بەناوی پارتی و بارزانی، ئەم دەستگایەشیان گرت، واتە پارتی گەلی کورد، چونکە لە کانی ماسیدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو، ئەوانەی ناسراو بوون لە کۆمەڵگەی کوردی بە پیاو کوژ و دەست وەشێن و سەرسەری بوون، عوسەی ئامەو فەرەجی شیرین و ئەحە سێ سەرو زۆری تریش، ئەوانە لێپرسراوی کانی ماسی بوون، لە ڕۆژێکدا چوار پێنج کۆمۆنیستیان کوشت، کاژیکیش گوتیان: ئەم کارانە ئەکەن بۆ بیری نەتەوەیی ناشیرینە، ئینجا گوتیان: ئەگەر ئێوە (پارتی گەلی کورد) نەتەوەیین و ئێمەش (کاژیک) هەر نەتەوەیین، فەرموون با کۆ ببینەوەو بگەینە چارەسەرێک، بزانین چیمان جیاوازە، کە دانیشتن، هیچ بەرنامەو پەیڕەو و پرۆگرام و فەلسەفەیەکیان نەبوو.. کاژیکیش بەرنامەیەکی ڕێک و پێکی دەبێ و ناوی (کاژیکنامە) دەبێ، ئەوان دەڵێن: باشە ئێمە دێینە ناو کاژیکەوە.. ئیتر بەیانێک دەردەکەن و بەم شێوەیە دەبێت: موژدەی یەکگرتنی ڕیزەکانی نەتەوەیی کوردتان پیرۆز.. ئەمە ساڵی 1964، دوانیشیان دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی کاژیک.. بەڵام ئەمانە گوڕێک دەدەن بە کاژیک، چونکە ئەمانە کوڕی کردەیین، شلە شاری و هۆنەرو ناسک نەبوون..
لێمان پرسی: کاژیک نامە ئەحمەد هەردی شاعیر نووسیوییەتی.؟! گوتی: نەخێر، هەمووی ئەحمەد هەردی نەینووسیوە، هەر یەکەیان و بەشێکی نووسیوە..
لێمان پرسی: تۆ کەی پەیوەندیت کرد بە کاژیکەوە.؟! گوتی: من ساڵی 18/10/1970 چوومە نێو کاژیکەوە..
لێمان پرسی: چۆن چۆنی بوو چوویتە نێو ئەم ڕێکخستنە پڕلە نهێنی و گومناوەوە.؟! گوتی: من خۆم پارتی بووم، ئەندامی ڕێکخراوی قوتابیان بووم، جێگری جەمال قاسم بووم، کە ئێستا لە هەولێرەو پارتییە، ئەو لێپرسراوی ڕێکخراو بوو، ڕێکخراوەکەمان گەورە بوو، هەموو سلێمانی ئێمە دەمانبرد بەڕێوە، منیش لێپرسراوی لیژنەی قوتابیان بووم، وە لە زانکۆش بووم، بایەخیان پێدەداین، لە ژیانیشمدا نە جەلالی بووم، نە کۆمۆنیست بووم، هەر لە بەرەی شاخ بووم، ئەگەر لەڕێکخستنیشیاندا نەبووم، ئەوا هەر پشتگیری شاخم کردووە، ئەوەم بە کوردایەتی نەدەزانی کابرا کوردیش بێ و لەناو شاردا ڕێکخستنی هەبێ و، دواتر لەگەڵ لەشکری بەعسدا بڕوا لە شاخ پێشمەرگە بکوژێت.! وە ئەوانیشم بە پارت نەزانیوە، هەر وتوومە باڵی جەلالی و مەلایی.. ئێستاش هەر وایان پێدەڵێم.. چونکە ئەوەی لە کۆنەوە لە ساڵی 1946ەوە بە بنەماڵە پارتی بووە ئێستاش هەر پارتییە، ئەوەشی جەلالی بووە لە 1964ەوە ئێستاش هەر جەلالییە، ئێستاش هەروایە، ئێستا دوای ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، هەرچی کادری یەکێتییە بە باڵای نەوشیروان مستەفادا هەڵدەدا، ئەمانە ئەیانەوێ ببنەوە یەک و بچنە پاڵ عێراق و پارتی لەناو ببەن، بەڵام من دڵنیام ئەگەر ڕۆژی حەشریش هەستێ، ئەوە ڕوو نادا، چونکە ماڵی بارزانی ئەگەر کوردایەتیش نەکەن، پارێزگاری بنەماڵەکەی خۆیان دەکەن، لەگەڵ کەوتنە مەترسییەوە لەشکری ئێرانت بۆ دەهێنن، لەشکری تورکیات بۆ دەهێنن، لەشکری عێراقت بۆ دەهێنن..
لێمان پرسی: لەگەڵ بوونی هێزێکی وەکو ئەمریکاو، خەڵکیش بەرەو ڕۆشنبیری و کرانەوە چووە، ئایا خەڵک ئامادەیە ئەم شەڕەیان بۆ بکا.؟! گوتی: من دڵنیام تا شەڕی داعش بمێنێ لە کوردستاندا شەڕی ناوخۆ ڕوو نادا، دەوڵەتانی ئەورووپیش ڕێگە نادەن لە کوردستان شەڕ ببێ، ئێستا ئێران هەڕەشەمان لێدەکا بە ئاشکرا، تەنانەت قسەشی بە مەلا مستەفا وت، دەیگوت هەر خودی مەلا مستەفای بارزانی پیاوی ئیسرائیل بووە، پێدەچێت ئاییندەی سوننەو شیعە چەند ناکۆک بێت، هیچ گرنگ نەبێ بەرامبەر بە کێشەی کورد، لەسەر هەموو شتێک ڕێک دەکەون بۆ ئەوەی کورد نەمێنێ، لەبەر ئەوە بیرێکی وا هەیە کە ڕێککەوتنی بەغدا زیندوو بکەنەوە بەشێوەیەکی تازەتر، تورکیاو عێراق و ئێران پێکهێنەری بوون لە 1937..
لێمان پرسی: ئەو خاڵە سەوزە کامە بوو و چی بوو کە هەڵکرا بۆ ئەوەی داعش بەرەو کوردستان بکشێ.؟! گوتی: بەرژەوەندی ئەمریکایە..
لێمان پرسی: کورد ڕۆڵی چی بوو لە سەرنجڕاکێشانی داعش بەرەو کوردستان.؟! گوتی: هیچ نەبوو.. ئەسڵەن سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن: ئێمە بەهیچ شێوەیەک نەماندەویست کورد لەو شەڕەوە بگلێ، پێشم وا نییە مەسعود بارزانی شەڕێکی خۆ تڕێنی کردبێت.. بەڵام هێزی ئێرانیش تا نزیک خانەقین هات.! بتەوێ و نەتەوێ ئەم پارتانەی ژێر ڕکێفی زۆن هەمووی لەگەڵ ئێراندایە.. وە هەمووشیان یا هەڵگری کەلتووری ئێرانن، یا قاسم سولێمانی ئاراستەیان دەکات..
لێمان پرسی: تۆ چۆن گەشتیتە ناو کاژیک، لەکاتێکدا بە گوتەی شێرکۆ بێکەس کاژیک قفڵی لە بیرو باوەڕی خۆیدا بوو.؟! حیزبێکی جەماوەری نەبوو، نهێنی بوو لەناو نهێنیدا.؟ گوتی: برادەرێکم هەبوو هەر لەناوەندییەوە پێکەوە بووین، ناوی دکتۆر سەربەستە لە هەولێرە، دوای یانزەی ئازار گوتی دەمەوێ بێمە ناو پارتییەوە، منیش بردم بۆ لای قادر جەباری و گوتم ئەم کوڕە کۆن پارتییەو دەیەوێ بێتەوە، چونکە پارتی لە سلێمانیدا جەماوەری هیچ نەبوو، هەمووی پێنج سەد ئەندامی هەبوو، چونکە شەست ساڵە جەلالی لە سلێمانیدا خەڵکیان کردووە بە هی خۆیان.. ئیتر ئەو کوڕەم هێنایە ناو پارتییەوە، ئیدی ڕۆژانە پیاسەو گەڕانمان هەبوو، من قسەم لەبارەی هەر شتێکەوە دەکرد، ئەو بۆی ڕاست دەکردمەوە، سەیر دەکەم لە من زیاتر دەزانێ، لە شتی نەتەوەییدا شتی باشی پێ بوو، کتێبی چاکی بۆ دەهێنام، هی کامیل ژیرو جەمال نەبەزو حەمەی مەلا کەریمی بۆ دەهێنام، کە دەمخوێندنەوە تێگەیشتم ئەم بیرو باوەڕانە نامۆن بە من، من نەمبیستووە، تازەیە، کوردایەتی ئامانجمانەو باوەڕمانەو بیرو باوەڕەو، باسی خانی و مێژووی کوردت بۆ دەکا، لەناو پارتیدا باسی هیچ نەدەکرا، هەر دادەنیشتی ئابوونەکەیان لێدەسەندی و دەیانوت فڵانە کەس ڕێکخەو، فڵانە کەس ئاراستە کەو، لەم شتانە.. لەناو پارتیدا هیچ کەرەستەیەکی ڕۆشنبیری نەبوو، منیش بەو کوڕەم گوت: باشە ئەم شتانەی تۆ دەیانهێنیت خاوەنەکەیان کێیە.؟! ووتم: کەسێک هەیە.؟! گوتی: نازانم، دەبێ هەبێت.. ئەگەریش نییە، ئێمە خۆمان کۆمەڵێک گەنجین با خۆمان شتێک درووست بکەین.. دوای دوو ڕۆژ ئەو کوڕە هاتەوە، ووتی: شتێک هەیە.. وتم: ناوی چییە.؟! ووتی: کاژیکی ناوە.. کاژیکیش لەوەتەی هەیە ناوی هەیەو دیار نییە، تارماییەکە بۆ خۆی..! ووتی: ئاخر نهێنییەو نابێ کەس پێی بزانێت.. ووتم: ئەی نوێنەرەکەیان کێیە.؟! گوتی: پێیان دەڵێم: بێن بۆ لات.. هەفتەیەک وون بوو، دوای هەفتەکە هاتەوە ووتی منم نوێنەری کاژیک..! ووتم: تۆ کاژیکی.؟! گوتی: بەڵێ.. گوتم: ئەی تۆ پارتی نیت لای من.؟! گوتی: با، کێشە نییە، هەموومان پارتین..
لێمان پرسی: جەنابت و شێرکۆ بێکەسیش دەڵێن: سەرکردایەتی کاژیک کۆمەڵێک خەڵکی نووسەرو قەڵەم بەدەست و ناسک بوون، ئایا هەر ئەمە هۆکاری بەنهێنی مانەوەی کاژیک و دواتر ڕووخانیشی بوو.؟! یا هۆکارەکانی سست بوون و داڕووخانی کاژیک چی بوو.؟! گوتی: خۆی کاژیک لە 1959 درووست بووە، من 1970 چوومەتە ناوی، واتە یانزە ساڵ دواتر، بەڵام باوەڕتان هەبێ بە هەموویەوە ساڵێک ئیشیان نەکردووە، ئەسڵەن ڕێکخستنێک نەبووە بەناوی کاژیک.. هەر کاتێک تاقەتیان بووبێ، زوو زوو کۆ بوونەتەوە لە ماڵی یەکیان و، نانێکیان خواردووەو، هەڵوێستێکیان دەربڕیوەو، ئێستا کامیل ژیر لە هەوڵی ئەوەدایە ناو کۆ بکاتەوە بزانێ کاژیک ئەندامی هەبووە، بەڵام ئەو ڕێکخراوە خەڵکی هەبووە، شەهیدیشی هەبووە..
لێمان پرسی: ئایا کاژیک ئەوسا دەستی دەرەکی تیا بوو، بەتایبەت کە زوو هەڵوەشایەوە.؟! گوتی: نەخێر، بەهیچ شێوەیەک.! دوای ئەوە کاژیک ڕێکخراوێکی سستی، تەممەڵی، ترسنۆک بوو، سەرکردەکانیشی ترسنۆک بوون.! بەڵام پاکترین خەڵکی کوردن، یەکێکیان نییە پەنجەی خیانەتی بۆ ڕاکێشرێت تا ئەمڕۆش.!
لێمان پرسی: لەگەڵ ئەوەی کە کاژیک لە خەڵکی ڕۆشنبیرو ئەدەب دۆست و شاعیر پێکهاتبوون، بەڵام بەهەموو شێوەیەک دەرگای ڕەخنەو گفتووگۆو دیالۆگیان لەسەر خۆیان داخستبوو، بۆچی.؟! گوتی: ئاخر لە ئەدەبییاتی شیوعییەت وەریان گرتبوو، شیوعییەکان دەڵێن: هەر فەرمانێکت بۆ هات، جێبەجێی بکە، ئینجا دەمە تەقێی لەسەر بکە..!
لێمان پرسی: ئەم جۆرە سیاسەت کردنە سلبی بوو، یا ئیجابی.؟! گوتی: خراپە، زۆریش.. ئەمە بۆ پەکەکە باش بوو، چونکە بەرامبەر دیکتاتۆر دەبێ دیکتاتۆر هەبێت.. لای ئێمە ئەوە نەبوو، لە سەردەمی مەلیکدا ئازادی هەبوو..
دواتر هاتینە سەر پاسۆک، لێمان پرسی: پاسۆک لەسەر هەمان کەلاوەو دارو پردووی کاژیک درووست دەکرێ، ئایا ئەمە سەرکەوتن بوو لە کاتێکدا هەمان کارەکتەرە دۆڕاوەکانی کاژیک بوون پاسۆکیشیان درووست کرد (وەک شێرکۆ بێکەس باسی دەکا).؟! گوتی: شێرکۆ پەیوەندی بە پاسۆکەوە نەبوو، دوای هەرەسیش بوو بە یەکێتی، یەکێک بوو لە مێشک بەستووەکان، مێشکی چەق بەستوو بوو، بتگوتایە مام جەلال وایە یا نەوشیروان وایە بە ئاسماندا دەچوو، ئەو مەلایی بووە، شیعری هەیە بۆ مەلایی و شیعری هەیە بۆ بەکرەجۆ.. من چوومە لای بیکەم بە پاسۆک..
گوتمان: خۆ شێرکۆ بێکەس دەڵێ کە وازم لە کاژیک هێنا، ئیتر پەیوەندیم لەگەڵ هەموو جۆرە جووڵانەوەیەکی سیاسیی پچڕی و تەنانەت ئەو کاتیش لە دەرەوە بووم یەکێتی نەبووم.؟! گوتی: کورە ڕاست ناکا.! نەوشیروان لە دەرەوە بووەو شێرکۆ نامەی بۆ ناردووەو گوتویەتی دەمەوێ ببمە کۆمەڵە..! شێرکۆ بێکەس بە کەڵکی حیزبایەتی نەدەهات، ئەو جگەرەیەی دادەگیرساند، جگەرەکەی لەسەر تەپڵەکەکە دەبوو بە سوتوو، دانەیەکی تری دادەگیرساند، ئاگای لێ نەبوو، لەوێش لە قاوەخانە دادەنیشت هەر شیعری دەنووسی، لە بەیانی سەعات هەشتەوە دەچوو بۆ نیوەڕۆ وەک دەوامی مەکتەب.. سەلامیشت لێدەکرد، دەیگوت: وەڵا مەشغولم.!
لێمان پرسی: چی دەڵێیت دەربارەی نووسین و بیرەوەرییەکانی شێرکۆ بێکەس.؟! گوتی: من هەمە هەردوو بەرگەکەی، هەردووکیشیم خۆندۆتەوە، وە تێبینی زۆر زۆرم لەسەری هەیە، وە من خزمەتی زۆرم کردووە، لە یەک شوێندا باسی من دەکا، کە دەڵێ گەڕاینەوە.. لە کاتێکدا خۆم ڤیزەم بۆ وەرگرت لە لەندەن..
لێمان پرسی: باشە دکتۆر تۆ بۆچی نووسینەوەی یاداشتەکانت نەخستە پێش مەرگی شێرکۆ بێکەس.؟! خەڵکی گلەیی ئەوە دەکەن کە موبالەغەو وەسفی زۆری تێدایە.؟! گوتی: من بەهۆی چلەی مردنییەوە نووسیومە.. ئێستاش خۆشم ئەوێ و هاوڕێمەو تا مردیش نەتەوەیی بوو، بەڵام لە سیاسەتدا لاواز بوو، بە کەڵکی کاری پارتایەتی نەدەهات.. تا ئەو ڕۆژەش مردووە ڕۆژێک دڵمان لە یەک زویر نەبووە..
لێمان پرسی: خاڵی بە یەکگەیەنەرو هاوبەشی نێوان تۆو شێرکۆ چی بوو.؟! گوتی: ئەدەب بوو..
لێمان پرسی: لە نووسین بە ئاوی خۆڵەمێشی شێرکۆ بێکەسدا خۆت بە مەغدوورو ستەملێکراو دەزانی.؟! گوتی: نەک من، بە دەیان کەس هەیە ناوی نەبردوون..
لێمان پرسی: بە هۆکار ناوی نەبردوون یا بیر چوونەوە بووە.؟! گوتی: خۆی دەزانێت..
لێمان پرسی: تۆ خۆت بە مەغدوور دەزانی.؟! من پێویستم بەوە نییە باسم بکا یا نا.. من هەموو نامەو وێنەکانی نێوان خۆم و خۆی بڵاو کردەوە..
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد - کاژیک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حوسێن محەمەد عەزیز
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 15 2018 4:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:14AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,913 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 390,823
  
وێنە 68,588
  
پەڕتووک PDF 13,211
  
فایلی پەیوەندیدار 55,702
  
📼 ڤیدیۆ 223
  
🗄 سەرچاوەکان 17,665

📚 پەڕتووکخانە
  📖 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پ...
  📖 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پ...
  📖 نادروستی بەکارهێنانی و...
  📖 تعظيم العلم بە کوردی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-01-2022
  🗓️ 24-01-2022
  🗓️ 23-01-2022
  🗓️ 22-01-2022
  🗓️ 21-01-2022
  🗓️ 20-01-2022
  🗓️ 19-01-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عوسمان چێوار
هونەرمەند عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1946 لە گەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی چۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و هەڵەبجە و سلێمانی مامۆستایی کردووە. ئەم هونەرمەندە رۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتیەکاندا و ماوەیەک لەناو پێشمەرگەدا رابەر سیاسی بووە. ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە. ساڵی 1975 لێپرسراوێتی
عوسمان چێوار
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
شاعیرانی کۆیە، ئەحمەد دڵزار و ڕۆستەم حەوێزی و عوسمان پشکۆ
شوێن: کۆیە، باخچەی ئۆمەرخوچان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 10-10-1948
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: محەمەد ئەمین کەبابچی، عوسمان مام یەحیا(عوسمان پشکۆ)ی شاعیر، عەبدولواحید حەمە سدیق، مام ئەسعەد، ئەحمەد دڵزاری شاعیر.
دانیشتوەکان لە ڕاستەوە: فاتیح ڕەسوڵ تێکۆشەر و خەباتگێڕ، ڕۆستەم حەوێزی شاعیر.
وەرگیراوە لە: پەڕەی شاری کۆیە- دڵدار جەلیزادە بڵاویکردۆتەوە.[1]
شاعیرانی کۆیە، ئەحمەد دڵزار و ڕۆستەم حەوێزی و عوسمان پشکۆ
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: وێنەکە لە جەژنی قوربانی ئه و ساڵەدا گیراوە، لەچەپەوە: زاهیر مام سابیر، کەمال تۆفیق، وەستا کەریمی وەستا وهاب، فازل جەمال مستەفا، وەستا قادر وەیسی.
وەرگیراوە لە: پەڕەی شاری کۆیە- دڵدار جەلیزادە بڵاویکردۆتەوە.[1]
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)