لە یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان-KSC)، بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە بکەم لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی کە بێ جیاوازیی پێشکەش بە منداڵانتان کردووە و دەیکەن لەپێناو پاراستن و بەرەوپێشبردنی ژیانی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە داڵدەدان و دەستی هاوکاریی پڕ لە بەخشندەیی ئێوەیە.
جێدەستی ئێوە وەک ڕێکخراوێکی منداڵدۆستی قازانجنەویست و لە پرۆژە و بەرنامەی کورتخایەن و درێژخایەنی خۆتاندا، بە ژیانی منداڵانەوە دیارە و جێگەی ڕێز و ستایش کردنە.
وێڕای پیرۆزبایی، ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، بەتایبەت لەم دۆخە ناهەموارەدا کە منداڵانێکی زۆر پێویستیان بە کۆمەک و بەدەنگەوەچوونی دڵسۆزانەی خۆتان و ڕێکخراوەکەتانەوە هەیە.
گەلاوێژ
#16-09-2018#/لەندەن
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,312 kertaa