📊 بابەت 375,013 | وێنە 59,481 | پەڕتووک PDF 11,115 | فایلی پەیوەندیدار 44,018 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,917
لەم کاتەدا 6 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 14-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅14 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 1986. چەندین کتێبی نوسی
✌️ عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لەمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئاز
📖 هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ژنان و کچان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ژنان و کچان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
📖 کورتەباس


دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو لە ژنان و کچان گەیشۆتێکی ئاستێکی مەترسیدار، بەرپرسێکی بەڕێوەبرایەتی گشتی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش دەڵێت: ترسی ژنان و کچان لەخێزانەکانیان رێگە نادات سکاڵای یاسایی تۆماربکەن.
گیان لەدەستدانی پەرواز حوسێنی 18 ساڵ بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە، یەکێک له و دەیان دۆسیانەی کە رۆژانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆماردەکرێت.
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنان و کچان لە هەرێمی کوردستان بە دوو شێواز ئەنجامدەدرێت، شێوازی یەکەمیان لەڕێگەی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا و پەیوەندیکردنەوەیە و تیایدا ئه و کەسەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان دەکات ناسراوە چونکە پێشتر خۆشەویستی بووە، بەڵام جۆری دووەمیان کە بەوتەی بەرپرسانی توندوتیژی دژی ئافرەتن گەیشیۆتە ئاستێکی مەترسیدار ئه و جۆرەن، کە لەڕێگەی ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەژمارە وەهمییەکانەوە وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان دەستکەوتووەو رۆژانە وەکو هەڕەشە دژی ژنان و کچان بەکاریدەهێنن.
لەوبارەیەوە ئاری رەفیق، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێم، بەدواڕۆژی راگەیاند: بەڕاستی کەیسەکانی هەڕەشەکردن لە کچان و ژنان بۆتە کەیسی رۆژانە و ژمارەیان زۆر بووه و کەیسەکانیش دوو شێوەن، بەشێک له و کچ و ژنانەی کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لێ دەکرێت، خۆشبەختانە راستەوخۆ سکاڵا تۆماردەکەن و کەیسەکانیان لە دادگا یەکلایی دەکرێتەوه و ئەوانەی هەڕەشەیان کردووە سزای توند دەدرێن.
لەبارەی جۆری دووەمی هەڕەشەکان، ئاری رەفیق، دەڵێت: شێوازی دووەمی کێشەکان زۆر مەترسیداره و ئەوانەن کە لەڕێگەی هەژمارە وەهمییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان دەستکەوتووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دەکەن، بەڵام جێگەی هەڵوەستکردن ئەوەیە کە بەشێک لە کچان و ژنان لەترسی خێزانەکانیان ناتوانن راستەوخۆ سکاڵا تۆماربکەن بەڵکو لەڕێگە تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوەدەکەن.
رونیشیکردەوە: ئافرەت و کچانی هەڕەشەلێکراون داوای گەرەنتی دەکەن و بەشێکی دیکەشیان هەڕەشەی خۆکوشتن و خۆسوتاندن دەکەن، بەڵام چارەسەرکردنی ئه و کێشانە زەحمەتە و ئێستا من خۆم چوار کەیسی لەو جۆرەم لەبەردەستە.
بەپێی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی (2008)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، دۆسیەکانی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ئافرەتان چارەسەردەکرێت، بەڵام بەشێک له و ئافرەتانەی هاوسەرگیریان کردووە، بە جیابوونەوە کۆتایی دێت و ئەوانەشی هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە، زۆربەی بە خۆکوشتن و خۆسوتاندن کۆتایی دێت.
بەوتەی ئاری رەفیق، زۆربەی ئەوانەی تووشی هەڕەشە لێکردن دەبنەوە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدان و ئەوانەی شوویان نەکردووە خۆیان دەکوژن ئەوانەی شویان کردووە بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەڕێگەی شەش بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان و 28 نوسینگەی شارۆچکەکان دەیەوێت چارەسەری ئه و کێشانە بکات. بەڵام بەبڕوای ئاری رەفیق چارەسەرکردنی ئه و دۆسیانە پێویستی بە ریفۆریمی کۆمەڵایەتی هەیە، دەشڵێت: ئێمە کاری زۆرمان کردووە بۆ هۆشیاکردنەوەی کۆمەڵگە لەڕێگەی سمینار و وۆرک شۆپ و کۆنفراسەوە، بەڵام ئه و کێشانە پێویستی بە ریفۆرمێکی کۆمەڵایەتی هەیە.
هەرچەندە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم نوێنەری خۆی بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکانی ئافرەتان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی ئافرەتان و دادگا دەنێرێت، بەڵام تۆمارنەکردنی سکاڵا کێشەکانی قووڵتر کردۆتەوە.
تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بەدواڕۆژی وت: ئه و کەیسانەی رەگەزی تاوانی تیایە ئەوانە دەبێت لە دادگا سکاڵایان بۆ تۆماربکرێت، بەڵام ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و تاوەکو کێشەکانی یەکلایی دەکرێتەوە چاودێری دەکەین و تەنانەت نوێنەری یاسایی خۆمان دەنێرێن بۆ دادگا.
هاوکات پارێزەرێک ئاماژە بەوە دەکات، زۆربەی ئەو کچ و ژنانەی رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبنەوە، لەترسی خێزانەکانیان ناوێرن سکاڵا تۆماربکەن و لەکاتی ئاشکرابوونیان، خۆیان دەکوژن.
رێبین سەباح، پارێزەری دۆسیەکانی تاوان بۆ دواڕۆژی رونکردەوە: دەزگا پەیوەندارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەشێوازی تایبەتی خۆیان ئه و کەسانە دەدۆزنەوە کە هەڕەشە دەکەن، بەڵام نابێت شێوازی ئه و کارانە لەمیدیا بڵاوبکرێتەوە بۆئەوەی ئه و کەسانەی هەڕەشەیان کردووە خۆیان دەرباز نەکەن.
وتیشی: ئافرەتان و کچانی هەڕەشە لێکراون پێویستە سکاڵا تۆماربکەن بۆئەوەی کێشەکانیان چارەسەربکرێت، هەروەها نابێت ئافرەتان خۆیان بکوژن، بەڵکو پێویستە بەڕێگەی نهێنی کێشەکەیان بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان باس بکەن و دەتواندرێت چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.[1]
20-09-201820-09-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 20-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-09-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👩 ژنان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 مافی مرۆڤ
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 20 2018 10:06AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 20 2018 10:44AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 20 2018 10:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 763 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ژنان و کچان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-09-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574