فەخامەتی برام دکتۆر شێخ حەسەن ڕۆحانیی بەڕێز
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران،
بە ناوی خۆم و بە ناوی گەلی کۆماری عیراقەوە داخ و ماتەمینیی قوڵمان دەردەبڕین بۆ قوربانیانی دەست درێژییە تیرۆرستییەکەی کە کرایە سەر نمایشێکی سەربازیی لە شاری ئەهواز.
لە کاتێکدا بەشداریی خەمتانین بۆ لەدەستدانی گیانی هاووڵاتییان بە توندیی ئەم پەلامارە تیرۆرستییە ئیدانە دەکەین، پشتگیریی و هاوکاریی گەلی عیراق لەگەڵ گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆستدا دژی تاقمە تیرۆرستە تاوانبارەکان دوپاتدەکەینەوە، داوای هەرچی زوتری چاک بونەوەی برینداران و بەرکەوتووانیش دەکەین.
#فوئاد مەعسوم#
سەرۆک کۆماری عیراق
#23-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,572