برکی گەڵاوێژ
لەسەرەتای مانگی(ئاب) و مانگی گەلاوێژ لە باشوری کوردستان و نزيک گەرمەسێر و گەرميان زاواوەی(برک)ی گەڵاوێژ دەوترێت، ئەمەش لەدوای هەڵهاتنی ئەستێرەی(گەلاوێژ) دێتەکايەوە، بەرۆژ دونيا گەرمە و بەشەويش فێنکە و شێ دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گەڵا و بەرووبووم، سەرەتای وەدەرکەوتنی پايزە و خەرمانی دەغل و دان نابێت بگاتە(برکی گەڵاوێژ) چونکە خاو و چيڕ دەبێتەوە بۆ کوتان لەبار نابێت، بۆ گەڵاجاڕی توتن-يش هەر زيانی هەيە و نايەلێت تەواو وشک ببێتەوە.