جەماوەری تێکۆشەرو قارەمانی
هەولێرهەولێر
هەولێرییە خوێن کەسکەکان
بەبۆنەی سەرکەوتنی لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم، بەڵێ سەلماندتان هەولێر هەولێرەو قەڵای کەسکی یەکێتییە.
ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی
سەرباری فشارە زۆرەکان و هەوڵە جۆراوجۆرەکان بۆ ڕێگریکردن لێتان، بە جۆش و خرۆشی یەکێتیانەتان و چوونتان بۆ سەر سندوقی دەنگدان باشترین وەڵامی هەمووانتان دایەوەو دووپاتی دڵسۆزیتان کردەوە بۆ یەکێتییەکەی خۆتان.
لە کات و ساتی ئەم سەرکەوتنەدا داواکارم ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان بە شێوەیەکی هێمنانەو مەدەنیانە دەرببڕن و تەقەی خۆشی ڕابگرن.
پیرۆزە لە هەموومان
ئاسوودەبێ ڕۆحی شەهیدەکانمان
شاڵاو کۆسرەت ڕەسولشاڵاو کۆسرەت ڕەسول
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
30-09-201830-09-2018