باکووری کوردستان
- لە
ئامەدئامەد لەسەر داوای پارتیی ئازادی کوردستان پاک و پارتی سۆسیالیستی کوردستان، کۆنفرانسێک لەبارەی نەخشەڕێگەی چۆنییەتی بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەچوو.
[5]
- لە کاتژمێر 01:00 نیوەشەودا لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد کەسێک بینای
هەدەپەهەدەپەی دایەبەر دەسڕێژی گوللە. بەهۆی ئەوەی کە هێرشەکە لەنیوەشەودا ئەنجامدراوە و بیناکەی هەدەپە چۆڵ بووە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە وتەنیها خەسارێ مادی بەربیناکە کەوتووە.
[2]
- داواکاری گشتیی ئەنقەرە دۆسیەیەکی بۆ دادگەیی کردنی هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەروین بووڵدان، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات (
کەجەدەکەجەدە) بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە ئیمام تاشچیئەر و پەرلەمانتاری دێرسمی هەدەپە عەلیجان ئۆنلو ئامادە کرد بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن).
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:30 خولەک بەکاتی
کرماشانکرماشان، ژنێکی کورد بە ناوی شەرارە ئەلیاسی لە زیندانی ناوەندی
سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە درا.
[2]
شەرارە ئەلیاسی
- مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتییان لە مەڕ جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان دەربڕی و مانیان گرت.
[4]
- غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کومیتەی هاوئاهەنگی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە کرا.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەسەن فەتحی تەمەن 27 ساڵ خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان، کە لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
مەهابادمەهاباد کرا.
[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی سامان کەریمی تەمەن 23 ساڵ خەڵکی شاری
بانەبانە دەسبەسەر کرد.
[7]
-
ئومید شامحەمەدیئومید شامحەمەدی چالاکی مامۆستایان و مامۆستای ژینگەناسیی لە شاری
دیواندەرەدیواندەرە، ئەمڕۆ، ڕۆژێک پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە ڕاگوێزرا.
[7]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 09:15 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەلیی بەدران لە ناوچەی بۆکریسکان و چەند ناوچەیەکی دیکە لە بناری
قەندیلقەندیل بۆمبباران دەکەن.
[2]
- ساڵۆنی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ ناساندن و دابەشکردنی کتێبی سینەماتۆگراف سازدەکات.
[1]
- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 16 ملیارو 858 ملیۆن دینار بۆ خوێندکارانی کوڕو کچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
[3]
- لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانی کە لە ژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین)، سەر لەبەیانی ئەمرۆ بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (هێڵی سور) زیاد لە 250 منداڵ بە هاوکاری مامۆستایان، هەر دوو خوێندنگای بنەرەتی زەڵێ و هەوارە بەرزە سەردانی بینای بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان کرد بە هەڵگرتنی دروشمی (تکایە بمان پارێزن) و بە چەندین دروشمی هاتوچۆی تر.
[1]
- لەسەر ئەرکی کۆمەڵێک خێرخواز قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لە شارەدێی بۆسکێنی سەر بە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە کرایەوە.
[5]
- بە مەبەستی خێراکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی شاری
هەولێرهەولێر و گەڕانەوەی کاسبکارەکان بۆسەر کارەکانیان، کار گرووپ شەش هەزار تۆن چیمەنتۆ بەسەر خاوەن دووکانەکانی لەنگە دابەشدەکات.
[5]
- کاتژمێر 3:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم پارکی چەرمۆ، لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەلایەن چین و توێژەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵەوە، گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ پاکتاوکردنی سێ سەرکردەی پەکەکە و کەجەکە، ئەنجامدرا.
[6]
چەمچەماڵییەکانیش شۆڕشگێڕەکانیان نافرۆشن
- گەنجانی
مەخموورمەخموور، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بڕیاری ئەمریکا دژی پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد ڕەتدەکەنەوە و بە دژی ئۆجەلان و تەواوی گەلی کورد لە قەڵەمی دەدەن و ڕاشیانگەیاند 'پێشەنگەکانی ئێمە کەرامەتی ئێمەن'.
[6]
- بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی کوشتن لە هەولێر و پارێزگاکانی دیکە،
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم هەڵمەتێکی دیکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستپێدەکاتەوە، بەرپرسێکی پارێزگای هەولێریش دەڵێت: مۆڵەت بە هەموو کەسێک نادرێت.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی ئەهرەسی سەر بە کانتۆنی شەهبا مینێک تەقییەوە، لە ئەنجامدا 3 کەس بریندار بوون کە دوانیان منداڵن.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- نوێنەری ڕاوێژی گەلی کوردی ئەرمینیا، کوردستان کۆمیتە، نوێنەرایەتی مەجلیسی شەنگال لە ئەرمینیا، ڕۆژنامەی زاگرۆس، ڕۆژنامەی ڕێگەی تازە، ژمارەیەک زانا و ڕۆشنبیر لە ئۆفیسی کوردستان کۆمیتە کۆبونەوە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڕیارەکەی ئەمریکایان دژ بە سێ سەرکردەی
پەکەکەپەکەکە (
جەمیل بایکجەمیل بایک،
دوران کالکاندوران کالکان و
موراد قەرەیلانموراد قەرەیلان)شەرمەزار کرد.
[4]
- دانیشتنێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک لە شاری جزیری باکووری کوردستان لە کاتی ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریدا بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە دەربارەی دۆسیەی کوشتنی دوو کەس بە ناوەکانی عومەر ئەلچی و ئۆرهان توونچ بوو، دانیشتنەکە سێ کاتژمێری خایاند و بنەماڵەی توونچ و ئەلچی ئیفادەیاندا. پارێزەران ڕەمەزان دەمیر و نەورۆز ئویسال، هەروەها زەینەب توونچ هاوژینی محەمەد توونچ-ی کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکە گیانی لەدەستدابوو و گولەر توونچ هاوژینی ئۆرهان توونچ ئامادە بوون. پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە، ئایشە ئاجار باشاران و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە فەیسەڵ ساری یڵدز-یش ئامادە بوون.
[6]