لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-11-2018
رۆژهەڵاتی کوردستان
- نزیکەی سەعات 10ی شه و بومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی تازە ئابادی سەربە پارێزگای
کرماشانکرماشانی هەژاندوە. رونیشکراوەتەوە: پلەکەی 4.1 رێختەربووه و تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
[1]
باشووری کوردستان
- لە کۆمەڵگای (تل عزێر)ی سەر بە شارۆچکەی
شنگالشنگال لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا پروسکی ژنێک و شەش پیاو دۆزرانەوە کە ساڵی 2014 لەلایەن
داعشداعشەوە کۆمەڵکوژکرابوون.
[2]
پروسکی ژنێک و شەش پیاوی کورد پێکەوە دۆزرانەوە
- بۆ یەکەم جار لە شاری
سلێمانیسلێمانی کونسوڵخانەی کۆریا لە
هەولێرهەولێر و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کەلتوری کۆری. فیستیڤاڵەکە پاشنیوەرۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت. گۆرانی و میوزیکی کۆری و سەمای تەقلیدی کۆری، نمایشی یاری تایکواندۆو چەندین سوپرایزی دیکە لە خۆدەگرێت.
[1]
- پارتی و یەکێتی لە سلێمانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە.
[3]
- ماوەی 4 رۆژە ژینگەپارێزانی ناحیەکانی شارۆچکەی
رانیەرانیە دژی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەکانیان لە 400 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار مانگرتنیان دەستپێکردووە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان لە شارەدێی حاجیاوا بەردەوامبوو. بەهۆی مانگرتنی ژینگەپارێزانی ناحیەکانی حاجیاوا و سەرکەپکان لە ئێستادا خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەناوبازاڕ و شەقام و کۆڵانەکانی ئەو دوو ناحیەیە کۆبوەتەوە و بوەتەهۆی بێزاری هاووڵاتیان و مەترسی ژینگەشی لەسەر ئەو دوو ناحیەیە دروستکردوە.
[2]
- لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، شەڕوپێکادان لەنێوان گروپێکی چەکدار و چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕوویدا و دوای بریندارکردنی چەکدارێکی حەشد، گروپە چەتەکە دەستگیرکران.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورکیا بەچەکی قورس و مام ناوەند شوێنی مانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی
گرێ سپیگرێ سپی کردووەتە ئاماج.
[4]
- پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان لە شاری
قامشلۆقامشلۆ بەڕێوەچوو.
[3] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا